كورد له‌ماوه‌ی مێژووی دوورودرێژی خۆیدا گه‌لێك خه‌ون و ئاواتی له‌باربراوه و زۆرجار به‌ری ره‌نجی خه‌بات و هه‌وڵه‌كانی به‌زایه‌دراوه، هه‌ندێ له‌و به‌زایه‌دان و له‌باربردنه خۆی لێی به‌رپرسیاره و هه‌ندێكیتریان دوژمن و ده‌سته‌ده‌ره‌كییه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كیبوون.
له‌ماوه‌ی زیاتر له سه‌ده‌یه‌كدا خه‌باتی نه‌پساوه‌ی كردووه و خوێن و ماڵی له‌پێناوی هێنانه‌دی خه‌ونی سه‌ربه‌خۆبووندا داوه، هه‌رچه‌نده زه‌مه‌نی دۆزه‌كه‌ی درێژه‌یكێشاوه و ئامانجی له‌مێژینه‌ی به‌دینه‌هاتووه، به‌ڵام هێشتا هیوابڕاو نه‌بووه و به‌رده‌وام خه‌ون به رۆژێكه‌وه ده‌بینێت كه له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی كوردیدا چاره‌نووسی خۆی ببینێته‌وه.
په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر كوردی له به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه نه‌ته‌وه‌ییه نزیككرده‌وه و له‌ناو به‌نده تۆماركراوه‌كانیدا مافی قه‌واره و حوكمی خۆبه‌خۆی بۆ گه‌له‌كه‌مان سه‌لماند، به‌ڵام ئه‌م په‌یماننامه‌یه كرایه قوربانی به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان داگیركه‌رانی كوردستان و زلهێزه جیهانییه‌كان، ئه‌وه‌بوو به مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی لۆزان خواست و مافه‌كانی كورد كرایه قوربانی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییانه.
سه‌ركرده‌كانی خه‌باتی دوێنێمان هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان له‌وه‌دا چڕكردبوویه‌وه كه كورد ببێته خاوه‌نی خۆی و وه‌ك گه‌لانی ناوچه‌كه قه‌واره‌ی سه‌ربه‌خۆی هه‌بێت، بارودۆخه‌كان هه‌رچۆنێك بووبێت و هێزی داگیركه‌ران له هه‌ر ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ردا كاردانه‌وه‌ی نواندبێت، ئه‌وان له خواست و داوای گه‌له‌كه‌یان پاشه‌كشه‌یاننه‌كردووه و مانشێتی پرس و دۆسییه‌كه‌ی ده‌ستیان له سه‌رمێزی گفتوگۆ و له به‌ره‌كانی جه‌نگ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌شدا بریتیبووه له ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
گومان له‌وه‌دا نییه كه هه‌موو شه‌ڕو رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی كورد له‌گه‌ڵ سوپا به‌هێزه‌كانی عوسمانی و دواتر توركی و ئێرانی و به‌ریتانیدا جه‌نگی نابه‌رامبه‌ر و شۆڕش و راپه‌ڕینی ناو بارودۆخه هه‌ستیار و دژواره‌كان بووه، به‌ڵام هه‌لومه‌رجێك كه داگیركه‌رانی كوردستان سه‌پاندوویانه و بارودۆخێك كه له ده‌ره‌وه‌ی ویست و ئیراده‌ی كورده‌وه خوڵقێنراوه، سه‌ركرده‌كانی بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی كوردی له داوا ره‌واكانی خۆیان پاشه‌كشه‌پێنه‌كردووه و ده‌ستبه‌ردارینه‌كردوون له مافی سه‌ربه‌خۆیی و رزگاری خاك و وڵاته‌كه‌یان.
خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعییانه و شرۆڤه‌ی بابه‌تی شۆڕشه‌كانی كورد ئه‌و راستییانه‌ی تێدابه‌رجه‌سته‌ده‌بێت كه هه‌موو ئه‌و پاساوانه‌ی دواتری سه‌ركردایه‌تی كورد كه پاشه‌كشه و نسكۆ و گۆڕینه‌وه‌ی ئامانجه‌كانی خه‌بات و شۆڕشی كرده حاڵه‌تگه‌لێكی ئاسایی، له سه‌رده‌مه‌كانی شیخ عبدالله‌ی نه‌هری و شیخ سعیدی پیران و مه‌لا مسته‌فای بارزانی و شیخ محمودی حه‌فید و قازی موحه‌ممه‌دیشدا هه‌بوون، به‌ڵام ئیراده‌ی رزگاری و سه‌ربه‌خۆیی به هه‌ناوی سه‌ركرده‌كانی دوێنێدا رۆچووبوو، له‌كاتێكدا ئه‌و ئیراده‌یه له ئیستادا جكه له سه‌رۆك بارزانی له ناخ و هه‌ناوی سه‌ركرده‌كانی ئه‌مڕۆماندا به‌دیناكرێت هه‌ربۆیه‌شه جه‌بله به ده‌ستێك لی نادرێت !!
ئه‌مڕۆ بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ئه‌و بێئیراده‌ییه، پاساوی نه‌گونجانی بارودۆخی سیاسی و هه‌لومه‌رجی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌رێمایه‌تی ده‌هێنرێته‌وه، له‌كاتێكدا بارودۆخی گونجاو له‌گه‌ڵ پێشهات و هه‌لی ره‌خساو بۆ كورد له‌ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردوودا چه‌ند جارێك هاتووه‌ته پێش، به‌ڵام لاوازی ئیراده و غیابی عه‌قلی نه‌ته‌وه‌یی لای هه‌ندیك لایه‌نی سیاسی كوردی له‌م قۆناغانه‌دا ئه‌و هه‌ل و ده‌رفه‌تانه‌ی به‌زایه‌داوه.
سه‌رۆك بارزانی بشتی به پێگه و نفوزی خۆماڵی و ئیراده‌ی نه‌ته‌وه‌یی هه‌لومه‌رجی نیوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی به‌ستووه ، ئه‌وه‌ی له‌م ماوه‌یه‌دا بۆ كورد و دۆزه نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی ره‌خسا و به‌رده‌وامیش ده‌ڕه‌خسێت ئه‌گه‌ر هه‌مووان واته لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستبارو هاوكاری سه‌رۆك بارزانی بونایه، ئیستا زۆر له مێز بوو خه‌ونی شاعیرانه‌ی هه‌ندێك به‌ناو سه‌ركرده‌ی سیاسی بوجه‌ڵ كرابووه‌وه، ده‌مێك بوو خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بووین.
بنیاتنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی له‌مێژینه‌ی هه‌موو سه‌ركرده‌كانی كورده له ئێستا و رابردوودا، وه‌لێ ئه‌م خه‌ونه لای سه‌رۆك بارزانی مه‌حاڵ نیه، ئیستا ئه‌وه‌ی ریكره له‌به‌رده‌م هاتنه‌دی خه‌ونی ده‌وله‌تی كوردی نه‌بونی ته‌بایی و یه‌كده‌نكی و یه‌كریزی نیوخۆی ماڵی كورده، كه ئه‌ویش به هۆی هه‌ندێك لایه‌نی كوردی ئاوه‌كه‌یان خراب رشتووه‌و بوونه‌ته دارده‌ست و به‌كریكیراوی دراوسێكان، سه‌رۆك بارزانی هه‌ركیز به عه‌قلیه‌تی حزبی مامه‌له‌ی نه‌كردووه‌و نوینه‌رایه‌تی ته‌وزمێكی حزبی نیه، به‌ڵكو به عه‌قلیه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی نوینه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م بێكهاته‌كانی كوردستانی كردووه، هه‌میشه له‌به‌رده‌م رووداو بیشهاته‌كاندا ده‌ست وه‌ستان نه‌بووه‌و برۆزه‌یه‌كی نویخوازی و مۆدیرینی له‌به‌رده‌م كۆنه‌به‌رستاندا بی بووه، ئه‌وه‌ی ئیستا له كۆره‌بانه‌كه بوونی هه‌یه‌و جیكه‌ی ئومێده هه‌ول و كۆشش و سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی سه‌رۆك بارزانی یه، تكایه بالبشت و هاوكارو ده‌ستباری بن .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.