
گێژەڵووكەیەك لەو سەرەوە
ئارەزووەكانمانی لوول دا
زەمینلەرزەیەك ڕاچەنی و
شارێكی خاپوور كرد. .
تۆفانێك لەو دوورەوە
زەردەخەنەكانمانی ڕاماڵی
گڕكانێك خۆی پێ نەگیرا و
بەسەر خۆشبەختیماندا ڕژا. .
جەنگێك لەو بەرەوە
ئاسوودەییەكانی لێ ستاندین
گوللـەیەكی وێڵ بێبەزەییانە
كۆترێكی سپی پێكا و
ژیانیشی كوشت. .
