یه‌كه‌م جار نییه له گۆشهنیگایهكدا سه‌رنج و تێبینیی خۆم له‌سه‌ر گوتار و جیهانبینی و تێڕوانینی به‌شێك له گوتارخوێن، مه‌لا، بانگخواز و ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی ته‌قوان و كاریگه‌ریی ڕاسته‌وخۆیان له‌سه‌ر ده‌روونی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا هه‌یه، ده‌ربڕم.
پێشتر شیم كردووه‌ته‌وه، له‌م دۆخه ناسك و هه‌ستیاره‌ی ئێستای كوردستاندا كه تیرۆریستانی داعش به دڕندانه‌ترین شێوه ڕووبه‌ڕووی خه‌ڵكی ئایینپه‌روه‌ری كوردستان بوونه‌ته‌وه و قورئانخوێن و نوێژكه‌ر و ئیمانداری كورد سه‌ر ده‌بڕن و گولله‌بارانیان ده‌كه‌ن، شوێنه پیرۆزه‌كان ده‌ته‌قێننه‌وه و ته‌نانه‌ت ده‌ستكاریی قورئان و حهدیسهكانیش ده‌كه‌ن، ئه‌ركی ئه‌و به‌ڕێزانه‌یه له نوێژی هه‌ینی، گوتار و ڕه‌فتاریاندا هاووڵاتیان له بێبه‌ریبوونی ئه‌و مافیایانه له ئایینی پیرۆزی ئیسلام هۆشیار بكه‌نه‌وه.
لێ جێی داخه، به‌شێكی زۆر له پیاوانی ئایینی، مه‌لا و بانگخوازه‌كان به‌وپه‌ڕی شه‌رمه‌وه و له كونجێكی گوتار و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئایینی‌دا، به دوو وشه، ته‌نیا شه‌ڕانگێزی، خوێنڕێژی و سه‌رسه‌ختیی ئه‌و گرووپه توندڕۆیه به خه‌ڵكی ئیسلامدۆستی كوردستان ئاشنا ده‌كه‌ن.
له كاتێكدا ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هاوشاری و ئایینهكهشیاندا ڕاستگۆ بن، ده‌بێ ڕووی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌و چه‌تانه به خه‌ڵك پیشان بده‌ن و پێیان بڵێن كه به‌ده‌ر له ئایینی ئیسلام، ئه‌وانه خه‌واریج و ده‌رچوون له ئایین (به واتا ئایینییه‌كه‌ی) ، نه‌ك ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بخه‌نه گومان و دڵه‌ڕاوكێوه كه ته‌نانه‌ت حه‌قیقه‌تی ئیسلام و پێچهوانهكهشیان لێ تێكه‌ڵ بێت.
ئاخر جێی سه‌رنجه، هه‌ندێك به‌ناو بانگخواز و مه‌لا و گوتاربێژ، به دیوێكی دیكه‌دا هه‌مان ئایدۆلۆژیای داعشییه‌كان به خه‌ڵكی كوردستان ده‌فرۆشن، ئه‌مه له‌بری گونجاندنی ئایین و كه‌لامی خوا و په‌یامبه‌ر له‌گه‌ڵ بیر و هزری هاووڵاتیاندا، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان توندڕۆیانه و به‌رده‌وام باسی جیهاد و ته‌كفیر و شتی له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ن، بێگومان ئه‌مه‌یش له‌بری ئه‌وه‌یه ئه‌ركی خۆیان بیر چووه‌ته‌وه، كه ئاشناكردنی ژیاندۆستی، ئاشتیپه‌روه‌ری و میهره‌بانییه به ئاده‌میزاد، هه‌روه‌كچۆن له سه‌رجه‌می نێردراوه ئاسمانییه‌كاندا ئاماژه‌ی پێ دراوه.
به بڕوای من، ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌مه‌ودوا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێت ئه‌وه‌یه، پێویست ده‌كات هێزه ئه‌منی و ته‌ناهییه‌كان به وردی چاودێریی حوجره و مزگه‌وت و شوێنه ئایینییه‌كان بكه‌ن و تا ڕاده‌یه‌كیش سانسۆر بكرێن، ناشێ چیدی ڕێگا بدرێت له‌وێوه هه‌رزه‌كار و گه‌نج و لاوی كورد دوای خه‌ڵه‌تاندنیان، بۆ توندوتیژی و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له كۆمه‌ڵگا گاڵ بدرێن.
ده‌بێ بگوترێت، نابێ حكوومه‌تی هه‌رێمیش ڕێگا به هیچ گرووپ و تاقمێك بدات ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ هاوسۆزی بۆ ئه‌و گرووپه دروستكراوه توندڕۆ و مه‌رگدۆسته ئیقلیمی و تا ڕاده‌یه‌كیش نێوده‌وڵه‌تییه، ده‌ربڕن.
دواجار ئه‌ركی گشتمانه، هه‌رچی زووتر له مه‌ترسییه‌كانی چه‌ته‌كانی داعش بۆ سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردستانی و ته‌نانه‌ت مرۆڤایه‌تییش تێبگه‌ین، پێش هه‌مووشیان پیاوانی ئایینی، مه‌لا و بانگخواز و باوه‌ڕداره‌كان كه به‌ر له هه‌موومان ئه‌ركێكی پیرۆزیان گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و له دنیا و دوارۆژیشدا به‌رپرسیاری یه‌كه‌من و ده‌كرێ وردتر له‌و دۆخه هه‌ستیاره ڕابمێنن كه ئێستا كوردستان و بگره ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش تێیدایه.
