به
ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستگیركردنی تاوانبارێكی ڕاگه‌یاند كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك دوو هاووڵاتیی بیانیی كوشتبوون كه هاوسه‌ری یه‌كدی بوون و دواتر ته‌رمه‌كانیشی سووتاندبوون.
لیوای مافپه‌روه‌ر (عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا كه له هۆبه‌ی ڕاگه‌یاندن ساز درا، ڕایگه‌یاند كه دوو هاووڵاتیی لوبنانی كه پێشتر هاتوونه‌ته هه‌ولێر و هاوسه‌ری یه‌كدی بوون و پیاوه‌كه پیشه‌ی ئه‌ندازیار بووه له هه‌ولێر، كه‌سێكی كورد ده‌ناسن كه به هه‌مان شێوه ئه‌ندازیاره و دوای ئه‌وه‌ی تێكه‌ڵاوی له نێوانیاندا دروست ده‌بێت، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه.
لیوا (عه‌بدولخالق) هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دا، تاوانباره‌كه له شه‌وی (22) -ی ئه‌م مانگه ده‌چێته ماڵی ژن و پیاوه لوبنانییه‌كه و به بیانووی بردنی شیرینی بۆیان، چه‌كێكی پێشكه‌وتوو له‌گه‌ڵ خۆی ده‌بات و هه‌ردوكیان ده‌كوژێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر، ڕ، ونیشی كرده‌وه كه دوای كوشتنی ئه‌و دوو كه‌سه، تاوانباره‌كه هه‌ردووكیان ده‌باته ژووری نووستنی ماڵه‌كه، به هۆی سۆپای غازه‌وه ئاگر له ژووره‌كه به‌رده‌دات و هه‌ردووكیان ده‌سووتێنێت.
گوتیشی: دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بۆ پزیشكی داددیی هه‌ولێر، ده‌ركه‌وتووه ئه‌وانه كوژراون و پاشان سووتێنراون، بۆیه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێ كرد و توانرا بكوژه‌كه، كه خۆی ئاماده كردبوو بچێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، ده‌ستگیر بكرێت، ته‌رمه‌كانیش به‌م زووانه ڕه‌وانه‌ی لوبنان ده‌كرێنه‌وه.
عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت ده‌شڵێت، بكوژه‌كه خۆی ئه‌ندازیاره و باوكی خاوه‌نی بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له زانستی ده‌روونیدا، هه‌روه‌ها دایكی مامۆستایه و به چه‌كی باوكی كه خاوه‌نی ئه‌و بڕوانامه به‌رزه‌یه، ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.