ناشێ. . نا، لە كۆڵانەكانی تەنیاییدا
تا ئەبەد بێهودە رێ تەی بكەین. .
زوو وەرە، زوو
شێتانە بەدیار ئۆركێسترای ئەزەلەوە
سەمایەكی كۆمیدی رێك بخەین. .
زوو وەرە، زوو
لەبری هۆنینەوەی تراژیدیا
لەجیاتی نووسینەوەی پاییزەخەمێك
بەدەم خونچەیەكەوە پێبكەنین و
دڵی درەختێكی حەزین بدەینەوە. .