پێشتر و له دوو وتاری وێكچوودا، به وردی باسی ئه‌وه‌م كردووه كه به‌شێك له مه‌كۆ ئایینییه‌كان به گشتی، بێ گوێدانه به‌ها ئینسانی و مرۆیی و مۆراڵه باوه‌كان، له‌بری ئه‌وه‌ی ده‌قه ئاسمانییه‌كان له‌گه‌ڵ دنیا مۆدێرنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا بگونجێنن و تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر پێكه‌وه‌ژیان و لێبوورده‌یی و قبووڵكردنی یه‌كدی ڕابهێنن، به شێوازی جیاجیا توندڕه‌وی و توندوتیژی و ده‌مارگیری ده‌رخواردی مێرمنداڵ و هه‌رزه‌كار و گه‌نجانی خوێنگه‌رم ده‌ده‌ن.
گه‌ر وردتر بین، هه‌ندێك له‌و مهكۆیانهی كه خه‌ڵكی ئایینپه‌روه‌ری كوردستان وه‌ك په‌رستگا و شوێنی پیرۆز لێی ده‌ڕوانن و له‌وێوه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ یه‌زداندا ده‌به‌ستن و به‌ڵێنی دووركه‌وتنه‌وه له گوناه و تاوان ده‌ده‌ن، به ڕاده‌یه‌ك هزر و هۆشی خه‌ڵك ده‌شۆنه‌وه كه ئاماده‌یان ده‌كه‌ن دژی ئایین، نه‌ته‌وه، نیشتمان و زێدی خۆیان به‌وپه‌ڕی توندڕه‌وییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و ته‌نانه‌ت به ساناییش و له خوتوخۆڕایی، ده‌ستیان به خوێنی هاوشاری و هاونیشتمانیان سوور بكه‌ن.
پاساوی ئه‌و خهڵهتێندراوانهی كه له مه‌عبه‌ده ئایینییه‌كانه‌وه گاڵ ده‌درێن تا له هه‌موو شتێك یاخی بن و ئایدۆلۆژیای به‌رته‌سكی فێركار و بانگخوازهكانیان به‌سه‌ر ورد و درشتی بیروڕا و بۆچوونه جیاوازه‌كانه‌وه بسه‌پێنن، له‌وه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه په‌رستگا ئایینییه‌كان له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هه‌میشه به پیرۆز ته‌ماشا ده‌كرێن و بگره ده‌ستبردن بۆ ڕهخنهلێگرتنیشیان، وه‌ك كوفر لێك ده‌درێته‌وه.
له هه‌زاره‌ی سێیه‌مدا كه فیكری توندڕه‌وی به‌ره‌و كاڵبوونه‌وه ده‌چێت و هۆشیاریی تاكه‌كان هه‌رچی زیاتر هه‌ڵده‌كشێت، پێویسته سنوورێك بۆ ئه‌و مه‌كۆ ئایینیانه دابندرێت كه چیدی ساده‌یی هه‌ندێك كه‌س نه‌قۆزنه‌وه و به ئاره‌زووی خۆیان بۆ مه‌رامی تایبه‌ت، كه‌سی و حزبی، له خشته‌یان نه‌بن له پێناوی "هیچ"ـدا.
له ڕاستیدا، دۆخ و باری سیاسی، ئه‌منی و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئێستا و ته‌نانه‌ت داهاتووی باشووری كوردستانیش، ئه‌وه هه‌ڵده‌گرێت هه‌رچی خێراتر سانسۆر له‌سه‌ر "فێرگه ئایینییه سه‌ربه‌خۆ و ناسه‌ربه‌خۆ"كان دابندرێت و ده‌رفه‌ت نه‌درێت له بیر و هزر و ناخ و هه‌ستی گه‌نجاندا تۆوی ڕق و كینه و دووبه‌ره‌كی بچێندرێت.
ئاخر ناشێ ئیدی له‌به‌ر خاتری خاتران، ڕێگه بدرێت به فیتی ئه‌م و ئه‌و، بێباكانه، بێویژدانانه و بێبه‌زه‌ییانه، نه‌شته‌ر به برینه‌كانی نیشتماندا بهێندرێت و حكوومه‌ت و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانیش، مێش میوانیان نه‌بێت.
07504302755
