وه‌ك ئاشكرایه، به‌غدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له شه‌ڕێكی درێژخایه‌ندایه، هاوكات سه‌رقاڵه ده‌ست بۆ یاریكردن به ئاگر ده‌بات، له‌لایه‌ك دڵشكاندنی سوننه‌كان و له لایه‌كه‌ی دیكه‌وه نه‌ناردنی بودجه‌ی هه‌رێم و هه‌روا دروستكردنی گرووپی میلیشیای جۆراوجۆر، ئه‌مانه هه‌مووی نیشانه‌یه‌كن كه ئیدی ئه‌گه‌ر به‌غدا پێڕۆی ئه‌و سیاسه‌ته بكات، ته‌مه‌نی سیاسیی ئه‌و كابینهیهیش درێژخایه‌ن نابێت.
هێشتا دوكه‌ڵی جه‌نگی داعش ئاماژه‌یه بۆ وێرانكاریی گه‌لێك شاری دیكه‌ی عێراق؛ چونكه جه‌نگ كۆتایی نه‌هاتووه، كه‌چی به‌غدا ده‌یه‌وێ جه‌نگێكی دیكه‌ی ئابوورییش به‌رپا بكات، ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه و به‌شداریی كورد له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كه‌وتووه‌ته سه‌ر پێ، به‌ڵام جارێكی دی ده‌یانه‌وێ به پاساوی نه‌بوونی پاره و خۆدزینه‌وه له شه‌رعییه‌تی رێككه‌وتن مووچه و بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه نه‌كه‌ن كه به گوێره‌ی بودجه‌ی گشتیی عێراق ده‌بوو پشكی هه‌رێم مانگێك پێش ئێستا ره‌وانه كرابا.
گه‌لێك تێڕامان هه‌ن كه ئایا به جیددی به‌غدا راست ده‌كات كه پاره‌ی نییه بۆ هه‌رێمی بنێرێ؟ لێره‌وه ئه‌ركی سیاییهكانه بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت نیه‌تی به‌غدا چییه و ئایا به‌غدا له قه‌یرانێكی قوڵی ئابووریدایه؟ به‌ر له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره گرینگ ئه‌وه‌یه كه جارێكی دی نیه‌تپاكیی هه‌رێمی كوردستان بۆ عێراقییه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌دیار كه‌وت كاتێ پێرێ له به‌غدا شاندی كوردی به سه‌رۆكایه‌تیی (نێچیرڤان بارزانی) خشته‌ی ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌غدا روون كرده‌وه و هه‌موو لایه‌ك ددانیان به‌وه‌دا نا كه هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتنه‌كه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه تێبینی كرا به‌غدا بوو كه ده‌ڵێ ئیفلاسمان كردووه و پاره‌مان نییه بۆ هه‌رێمی ره‌وانه بكه‌ین.
به‌غدا كه ده‌ڵێن پاره‌مان نییه ڕاست ناكه‌ن، ئه‌ی چۆن پاره‌یان هه‌بوو مووچه‌ی هه‌موو فه‌رمانبه‌رانی عیراقیان داوه و هیی ئه‌م مانگه‌یش له‌م رۆژانه‌دا دابه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ی بۆچی بۆ هه‌رێمی كوردستان پاره نییه؟.
ده‌كرێ كورد له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی موفلیس درێژه به رێككه‌وتن بدات؟
ئه‌وه جێگای پرسیاری جیددیه. رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی موفلیس ئه‌گه‌ر كێشه له‌سه‌ر ئیفلاس بێ ئه‌وكاته كێشه نییه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامیش بین له‌سه‌ر رێككه‌وتنه‌كه هه‌ركاتێك داهات گه‌یشت با به‌غدا پاره‌كه بنێرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر باسه‌كه‌ی نه‌بوونی پاره ته‌نیا بیانوویه، ئه‌وا به‌راستی نابێته هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه به‌رده‌وام بین له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه، چونكه عێراق ده‌وڵه‌ته و هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له‌و ده‌وڵه‌ته له حاڵه‌تی قه‌یرانی دارایی ده‌وڵه‌ت ده‌توانێ قه‌زری نێوده‌وڵه‌تی وه‌ربگرێت، چونكه بۆ ده‌وڵه‌ت ئاساییه
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا هه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌بێ به ره‌وانه‌كردنی ٥٥٠ هه‌زار به‌رمیلی نه‌وتی رۆژانه كه ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیلی له كێڵگه‌كانی هه‌رێمه‌وه ره‌وانه ده‌كات و ٣٠٠ هه‌زار به‌رمیلیش له كیڵگه‌ی نه‌وتی كه‌ركووكه‌وه ره‌وانه‌ی به‌نده‌ره‌كانی جیهانی ده‌كات، له به‌رانبه‌ردا به‌غدا ته‌واوی ئیستحقاقی هه‌ولێر ره‌وانه بكات، وه‌ك بودجه و مووچه و هه‌روا بودجه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌یش، له ئێستا كه به‌غدا ده‌ڵێن پاره‌ی نه‌ختمان نییه، گه‌ڕانه‌وه بۆ بڕیاری سه‌رۆكی هه‌رێم و لایه‌نه سیاسییه‌كان به پێویست ده‌زانرێت و، پێویستیشه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا لایه‌نه سیاسییه‌كان كۆ ببنه‌وه و هه‌ڵوێستێكی جیددی وه‌ربگرن.
ئیدی كورد دوو رێگای هه‌یه یان ده‌بێت پاره له به‌غدا وه‌ربگرێت و ده‌بێت به‌غدا بیدات، ئه‌گه‌ر نه‌یدا كوردیش ده‌بێت بیر له‌وه بكاته‌وه داهاتی خۆی په‌یدا بكات، قسه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانیش بكات له‌و باره‌یه‌وه، چونكه كه به‌غدا پابه‌ند نه‌بوو و گوتی پاره‌م نییه، ده‌بێت كوردیش پابه‌ند نه‌بێت و هه‌وڵ بدات نه‌وتی خۆی بفرۆشێت. ئه‌گه‌ر هه‌ولێر له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌توانن كێشه‌كه چاره بكه‌ن باشه، ئه‌گه‌رنا یه‌كڕاست كورد ده‌توانێ نه‌وتی خۆی بفرۆشێت و بیداته مووچه و بودجه و پێداویستییه‌كانی هه‌رێم. هه‌روا له‌نێو شه‌قامی كوردیشدا وه‌ك له‌نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه ده‌نووسرێت كه كورد با له‌سه‌ر رێڕه‌وی ره‌وانه‌كردنی نه‌وتی خۆی به‌رده‌وام بێت و ئیدی به‌غدا فه‌رامۆش بكات
سیاسه‌تی عێراق زۆر ئاڵۆزه، چه‌ندین فاكته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌ستیان لێ داوه و چه‌ندین ئه‌كته‌ر و لایه‌ن و ده‌سته‌بژێر و هێزی سیاسی ده‌ستیان هه‌یه له‌ناو سیاسه‌تی عێَراقدا به شێوازێكی گشتی، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان یه‌كده‌نگ بن له‌م بارودۆخه هه‌ستیاره‌دا و نابێت هیچ كه‌لێنێك به‌جێ بهێڵن.
