
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ده‌رهێنانی به‌همه‌ن قوبادی له سینه‌ماكانی شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی توركیا نمایشكرا و له راگه‌یاندنه‌كاندا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو.
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" Rhino Season له ده‌رهێنانی سینه‌ماكاری ناوداری كورد به‌همه‌ن قوبادی، دوای به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری به‌شی سه‌ره‌كی شه‌سته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی سان سێباستییانی ئیسپانیا و خه‌ڵاتی باشترین وێنه‌گری شه‌شه‌مین خولی ڕێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئیسكرین "ئاسیا په‌سیفیك" (APSA) ناسراو به "ئوسكاری ئاسیایی" له وڵاتی ئوستوڕاڵیا و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی "بۆقی برونزی" باشترین وێنه‌گری بیسته‌مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "پلووس كامێرائیمه‌یج"ی PLUS CAMERIMAGE پۆڵه‌ندا، له رۆژی 26ی ئۆكتۆبری 2012 و تا ئێستا له 86 سینه‌مای شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی توركیا نمایشكراوه.
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادییه كه به به‌شداری كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ندی ناوداری سینه‌ما و میۆزیكی ئێرانی و بیانی، له‌وانه: بێهرووز وسووقی، مۆنیكا بلووچی، بێرن ساعه‌ت، یێلماز ئه‌ردووگان، بێلجین بێلگین، ئاڕش له‌باف و چه‌ندین ئه‌كته‌ری دیكه، ساڵی پار له شاری ئه‌سته‌نبووڵی توركیا وێنه‌گیراوه، ئێستاكه له فیستیڤاڵه گرینگه‌كانی جیهان له نۆبه‌ی نمایشكردندایه و تاكوو ئێستا ڕخنه‌گرانی به‌ناوبانگی ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریكا و هه‌روه‌ها ڕخنه‌گرانی سینه‌مای توركیا به باشی دوایین فیلمی به‌همه‌ن قوبادیان هه‌ڵسه‌نگاندووه.
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" كه به‌رهه‌می هاوبه‌شی هه‌رێمی كوردستان و وڵاتی توركیایه و ده‌رهێنه‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان مارتین ئێسكۆرسیزی ئه‌م فیلمه به بینه‌ران ناساندووه، دوای نمایش له وڵاتی توركیا له سینه‌ماكانی سه‌رتاسه‌ری جیهان ده‌چێته سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماكان.
فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له رۆژی 26ی ئۆكتۆبری 2012ـه‌وه له 86 سینه‌مای شاره جۆراوجۆره‌كانی وڵاتی توركیا نمایشكراوه و له لایه‌ن بینه‌ران و رخنه‌گرانی سینه‌ماوه پێشوازی لێكراوه و له ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی توركیاوه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری داوه‌ته‌وه.
ڕخنه‌گری ناوداری سینه‌مای توركیا "ئاتیلا دۆرسای" سه‌باره‌ت به "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" نووسیوییه‌تی: من فیلمه‌كه‌م پێی خۆش بوو، به بڕوای من باشترین فیلمی به‌همه‌ن قوبادییه.ئه‌م فیلمه تراژێدیایه‌ك نیشانی بینه‌ر ده‌دات و ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه له ئێران و ته‌نانه‌ت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوویده‌دات، ده‌خاته روو.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه كردووه: كۆتایی ئه‌م فیلمه له گه‌رووی "پسفۆڕ" له ئه‌سته‌نبووڵ ڕوویده‌دا و ئه‌مه زۆر جێگای سرنجه.ئه‌م فیلمه ده‌بێت بێگومان ببیندرێت و ئه‌كته‌ره‌كان له‌م فیلمه‌دا زۆر به جوانی رۆڵیان بینیوه.
رۆژنامه‌ی "ته‌ڕه‌ف" سه‌باره‌ت به "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" نووسیوییه‌تی: شین‌گێڕی شاعیرانه‌ی به‌همه‌ن قوبادی (وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن) ، كه به جه‌ختكردنه‌وه له‌سه‌ر شاعیرێكی هونه‌رمه‌ند و ژیانی ئه‌و كه به چه‌قۆ بۆته دوو به‌شه‌وه، و گوتنی درامی هونه‌رمه‌ندانێك كه ئازادی فیكرییان لێگیراوه و هه‌وڵده‌دات كه دوایین بیره‌وه‌رییه ده‌روونییه‌كانی رژێمكی زاڵم له بیربه‌رێت، ئه‌م رێگایه هێمای به‌همه‌ن قوبادی له هۆنینه‌وه‌ی چیرۆكه.
هه‌روه‌ها تیایدا هاتووه: له‌م فیلمه‌دا به‌همه‌ن قوبادی ده‌بینین كه به كامێڕاكه‌ی شیعر ده‌نووسێت و به ڕه‌نگی شین و قاوه‌یی تۆخ و هه‌روه‌ها رۆڵ بینینی دره‌وشاوه‌ی ئه‌كته‌ره‌كانی له بینه‌ران داواده‌كات تاكوو بچنه ته‌نیشت ته‌نیایی ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمه‌كه "ساحل"ی شاعیره‌وه.
هه‌ندێك له ڕخنه‌گرانی توركی دوای بینینی فیلمه‌كه، ڕخنه‌یان گرتووه كه "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" فیلمێكی ئێرانی نییه.ده‌بێت ئاماژه به‌وه بدرێت كه به‌همه‌ن قوبادی پێشتر رایگه‌یاندووه كه فیلمه‌كانی ئه‌و هه‌ڵقوڵاوی هه‌ستی ده‌روونییه‌تی و به‌م هۆیه‌وه‌یه كه فیلمی ئێرانی سازناكات و ده‌یه‌وێت فیلمێك سازبكات كه له ریزی فیلمه كوردییه‌كاندا بێت و شایه‌د بتوانین سینه‌مای ئه‌م نه ته‌نیا سینه‌مای ئێران، به‌ڵكوو سینه‌مای كوردی ناوبنێین.
رۆژنامه‌ی "رادیكاڵ" ئه‌م مانشێته‌ی بۆ وتاره‌كه‌ی ده‌ستنیشانكردووه:
"چكۆله به‌ڵام مه‌ترسیدار" (كه‌سایه‌تی ئه‌كبه‌ر له فیلمی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن"دا)
ئه‌م رۆژنامه ناوداره‌ی توركیا له درێژه‌دا نووسیوییه‌تی:
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" یه‌كێك له سرنجڕاكێشترین و جێی ڕامانی ئه‌و فیلمانه‌یه كه به‌م دوایانه له لایه‌ن به‌همه‌ن قوبادییه‌وه سازكراوه.یێلماز ئه‌ردووگان و مۆنیكا بلووچی له‌و ئه‌كته‌ره ناودارانه‌ن كه به رۆڵ بینینی بێوێنه‌یان توانیویانه په‌یوه‌ندیی ئه‌م فیلمه له‌گه‌ڵ بینه‌ر به باشترین شێوه بنوێنن.
رۆژنامه‌ی "ئانلاین بیانت" نووسیوییه‌تی:
له فیلمی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی، "ساحل" كه‌سایه‌تیی سه‌ره‌كی فیلمه‌كه له ته‌واوی فیلمه‌كه‌دا قسه ناكات.به‌و كه‌سانه‌ی كه ڕخنه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م فیلمه نووسیوه و گوتوویانه كه بۆچی ئه‌م فیلمه دیالۆگی زۆری نییه؟ ده‌ڵێم بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه "زیگفرید كاراكائێر" ته‌وه‌رناسی واقیعگه‌رای ئه‌ڵمانی گوتوویه‌تی و لێره‌دا ئاماژه‌ی پێده‌كه‌م: كه‌ڵك وه‌رگرتنی زیاتر له رێژه‌ی خۆی له دیالۆگ له فیلمێكدا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه فیلمساز به‌رهه‌می بینین له ده‌ستی ده‌رچێت، دیالۆگ زیاتر له ئاستی خۆی له فیلمێكدا، وێنه ده‌خاته به‌گرانده‌وه.
هه‌روه‌ها نووسیوییه‌تی: ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سینه‌ما، بینینی واقیع بێت له ئاستێكی مومكیندا، ده‌بێت له زمانی وێنه‌وه زیاتر كه‌ڵك وه‌ربگیرێت.هه‌روه‌ها له‌م رۆژنامه ئانلاینه‌دا هاتووه كه وێنه‌كانی فیلم جێگای سه‌رسوڕمان و بێوێنه‌ن.
"وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له دوایین به‌شداری نێونه‌ته‌وه‌یی خۆیدا به ئاماده‌بوونی ئه‌كته‌ری ناوداری سینه‌مای جیهان "مۆنیكا بۆلۆچی" له به‌شی ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی 12مین فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی مه‌غریب نمایشكرا.
دوایین به‌رهه‌می به‌همه‌ن قوبادی پێش ئه‌م فیستیڤاڵه له به‌شی "نمایشی تایبه‌ت" و له ڕێوه‌ڕه‌سمی كۆتایی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "فیلمه‌كس"ی ژاپۆن نمایشكرا.
ڕێوه‌ڕه‌سمی كۆتایی 13مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "فیلمه‌كس"ی شه‌وی دووشه‌مه 2ی كانوونی یه‌كه‌م /
دیسه‌مبه‌ری 2012 له شاری تۆكیۆی پێته‌ختی وڵاتی ژاپۆن به‌ڕێوه‌چوو و له لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌وه
له‌وحه‌ی فه‌خری و هه‌روه‌ها خه‌ڵاتی ته‌مه‌نێك چالاكی هونه‌ری و سینه‌مایی پێشكه‌ش به بێهرووز وسووقی ئه‌ستێره‌ی ناوداری سینه‌مای ئێران و ئه‌كته‌ری سه‌ره‌كی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" كرا.
13مین خولی فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی "فیلمه‌كس" به به‌شداری كۆمه‌ڵێك فیلم له سینه‌ماكارانی وڵاتانی جۆراوجۆر له چه‌ندین به‌شی پێشبڕكێی و ده‌ره‌وه‌ی پێشبڕكێی له رۆژانی 23ی نۆڤه‌مبه‌ر تاكوو 2ی كانوونی یه‌كه‌م / دیسه‌مبه‌ری 2012 له شاری تۆكیۆ به‌ڕێوه‌چوو.
كۆمپانیای "وایلد بانچ" كه مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی جیهانی فیلمی سینه‌مایی "وه‌رزی كه‌ركه‌ده‌ن" له ئه‌ستۆدایه، له داهاتوویه‌كی نزیكدا به شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو ئه‌م فیلمه له وڵاتانی ئه‌ورووپی و ئه‌مه‌ریكی نمایشده‌كات.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
