
كورد میلۆدی هه‌واڵێكی سڤیل به ناراست بڵاوده‌كاته‌وه
ماڵپه‌ری كورد میلۆدی هه‌واڵێكی هونه‌ری (سڤیل) بڵاوده‌كه‌نه‌وه، كه به‌بی هه‌ستكردن به به‌رپرسیاره‌ت هه‌واڵه ده‌كه‌ن به موڵكی ده‌زگایه‌كی دیكه.
دوو هه‌فته پێش ئێستا له دوو ژماره‌ی رابردووی سینه‌ماكار هه‌نار فه‌رهاد له‌چاوپێكه‌وتنێكی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ گۆڤاری (سڤیل) ـدا رایگه‌یاند "كه 6 مانگ په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ مه‌هدی ئومێد هه‌بووه"، كه ئه‌وه‌ش مانشێتی سه‌ره‌كی چاوپێكه‌وتنه‌كه بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ماڵپه‌ری كورد میلۆدی هه‌واڵه‌كه‌ی به‌بی ده‌ستكاریكردن و به‌هه‌مان مانشێته‌وه بڵاوكردۆته‌وه، به‌بێئه‌وه‌ی ئاماژه به گۆڤاری (سڤیل) بكات، به‌ڵكو كردوویانه به به‌موڵكی هه‌فته‌نامه‌یه‌كی دیكه! ئه‌و وێنانه‌شی به‌كاریان هێناوه به‌كامێرای (سڤیل) گیراوه و موڵكی (سڤیل) ـه، به‌ڵام دیاره ئه‌وان زۆر بێ‌ئاگان! (سڤیل) ده‌توانی داوای یاسایی تۆمار بكات، به دووباره‌بوونه‌وه‌ی كارێكی له‌مشێوه‌یه كه زۆر دووره له‌پیشه‌ی رۆژنامه‌نووسی، به‌مافی خۆی ده‌زانی رێگای یاسایی بگرێته‌به‌ر.
هه‌روه‌ها چه‌ند جارێكی دیكه‌ش ئه‌م ماڵپه‌ره چاوپێكه‌وتن و هه‌واڵ و راپۆرته‌كانی (سڤیل) ـی به‌كارهێناوه، هه‌رچه‌نده سڤیل ئاگاداریشی كردوونه‌ته‌وه ره‌زامه‌ند نییه له بردنی هیچ بابه‌تێك.
سڤیل گۆڤارێكی گشتی هه‌فتانه‌یه، رۆژنامه‌نووس زانا دزه‌یی سه‌رپه‌رشتی به‌شه هونه‌رییه‌كه‌ی ده‌كات، كه پرخوێنه‌رترین به‌شی هونه‌رییه له‌كوردستان.
كلیك له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی هه‌نار فه‌رهاد بكه له گۆڤاری سڤیل، پێش 15 رۆژ.
http://www.civilmag.com/?p=7122
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
