فیستیڤاڵی فیلمی كوردی و پێشبڕكێی یه‌ڵماز گۆننه‌ی له‌ له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت

هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" به‌ به‌شداری به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له‌ شاری له‌نده‌ن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆنه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" به‌ به‌شداری فیلمه‌ كوردییه‌كان كه‌ به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و بیانین، له‌ سێ به‌شی فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتی (به‌ڵگه‌نامه‌یی) ، ئه‌نیمه‌یشن و كورته‌ فیلم، به‌ ناوه‌رۆكی چیرۆكی و دیكۆمێنتی له‌ رۆژانی 15 تا 24ی نۆڤه‌مبه‌ری 2013 له‌ سینه‌مای "پیكچه‌رهاوس" له‌ ناوچه‌ی هه‌كنی له‌ شاری له‌نده‌ن له‌ وڵاتی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رۆژی چوارشه‌ممه‌ 31/07/2013 دوایین مۆڵه‌ته‌ بۆ ناردنی به‌رهه‌مه‌ سینه‌ماییه‌كان بۆ به‌شداری له‌م فیستیڤاڵه‌.

پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" له‌ لایه‌ن فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌ له‌نده‌نه‌وه‌، بۆ به‌بیرداهێنانه‌وه‌ی یادی ده‌رهێنه‌ری گه‌وره‌ی كورد یه‌ڵماز گۆننه‌ی، سازدراوه‌.

بانگه‌وازی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" له‌ لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م فیستیڤاڵه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هونه‌رمه‌ندان و هۆگران بۆ به‌شداریكردن له‌م فیستیڤاڵه‌ بۆ وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر به‌ زمانه‌كانی كوردی (سۆرانی) ، ئینگلیزی، فارسی و عه‌ره‌بی و پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی ناردنی فیلمه‌كانیان، ده‌توانن په‌یوه‌ندیی به‌ نوێنه‌ره‌كانی فیستیڤاڵ له‌ وڵاتانی جۆراوجۆر بكه‌ن و هه‌روه‌ها بۆ زانیاری زیاتر سه‌ردانی ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی فیستیڤاڵه‌كه‌ به‌ ناونیشانی www.lkff.co.uk بكه‌ن.

به‌رپرسانی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" داوا له‌ هه‌موو ده‌رهێنه‌ره‌ كورده‌كان و هه‌روه‌ها به‌ گشتیی ده‌رهێنه‌ره‌كانی سه‌رتاسه‌ری دنیا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و فیلمانه‌یان وا په‌یوه‌ندی به‌ كورده‌وه‌ هه‌یه‌ و ناوه‌رۆكه‌كه‌یان سه‌باره‌ت به‌ كورد و كوردستانه‌، له‌ سێ به‌شی فیلمی بڵندی سینه‌مایی، فیلمی دیكۆمێنتی و ئه‌نیمه‌یشن و كورته‌ فیلم، له‌ جۆری درامی و دیكۆمێنتی و به‌ ژێرنووسی ئینگلیزی بۆ هه‌ڵبژاردنی ئیحتمالی له‌ به‌رنامه‌ی فیستیڤاڵدا و هه‌روه‌ها به‌شی پێشبڕكێی كورته‌ فیلم تا رۆژی 31ی جوولای 2013 به‌ زووترین كات بۆ نووسینگه‌ی فیستیڤاڵ له‌ شاری له‌نده‌ن یا بۆ نوێنه‌ره‌كانی فیستیڤاڵ له‌ هه‌رێمی كوردستان، ئێران، به‌ریتانیا، توركیا، سووریا، نیووزله‌ندا و ئوستوراڵیا و وڵاتانی دیكه‌ ره‌وانه‌ بكه‌ن، كه‌ بریتین له‌: عه‌تا موفتی، مه‌مه‌د ئاكوسی و كه‌ریم گوكتورك له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، ئیبراهیم یه‌لدیریم له‌ باكووری كوردستان، سامان لاوه‌ له‌ وڵاتانی نیووزله‌ندا و ئوستوراڵیا، سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ و خاتوو ڤیدا ساڵحی له‌ وڵاتی ئێران، زانا حه‌مه‌ غه‌ریب له‌ شاره‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی، محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ترووشی له‌ شاری دهۆك، ئازاد كه‌ركووكی له‌ شاری كه‌ركووك و ئه‌حمه‌د ئیسماعیل له‌ رۆژئاوای كوردستان.

ناونیشانی پێشكه‌شكردنی به‌رهه‌مه‌كان:

هه‌موو كۆپییه‌كانی نیشاندانی سه‌ره‌تایی ده‌بێت بۆ ئه‌و ناوونیشانانه‌ی خواره‌وه‌ بنێردرێن:

له‌ له‌نده‌ن:     

ناونیشان:

London Kurdish Film Festival (LKFF)

1 Thorpe Close

London W10 5XL

United Kingdom

مه‌مه‌د ئاكوسی و كه‌ریم گوكتورك

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ته‌له‌فۆن: 0044 7506702697

ته‌له‌فۆن: 00447545758515

له‌ هه‌رێمی كوردستان:

له‌ هه‌ولێر و سلێمانی:

زانا حه‌مه‌ غه‌ریب

ته‌له‌فۆن: 009647503420665

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

له‌ كه‌ركووك:

ئازاد كه‌ركووكی

ناونیشان: كه‌ركووك

ته‌له‌فۆن: 009647701458580

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

له‌ دهۆك:

محه‌مه‌د عه‌لی ئه‌ترووشی

ناونیشان: دهۆك

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ته‌له‌فۆن: 00964 750 450 8338

له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان:

سه‌تار چه‌مه‌نی گوڵ

ناونیشان: سنه‌

ته‌له‌فۆن: 0098 (0) 918 870 9237

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

 

ڤیدا ساڵحی

ناونیشان: سنه‌

ته‌له‌فۆن: 0098 (0) 918 877 4755

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

له‌ باكووری كوردستان:

ئیبراهیم یه‌لدیریم

ناونیشان: دیاربه‌كر

Ortadoğu Sinema Akademisi Derneği

Ibrahim Yildirim

Huzurevleri Diclekent Bulvarı 54.Sokak No: 12 Kayapınar/Diyarbakır.

ته‌له‌فۆن:0412 238 16 91 

مۆبایل: 0507 613 21 87

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

له‌ ئه‌سته‌نبوڵ:

ناونیشان: ئه‌ستونبوڵ

Yapım 13

Elmadağ Cad.

 Harbiye Çayırı sokak No: 3 kat 2 Şişli/İstanbul

ته‌له‌فۆن: 0212 232 6663

له‌ ڕۆژئاوای كوردستان:

ئه‌حمه‌د ئیسماعیل    

ناونیشان: قامیشلی

ئیمه‌یل: This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ته‌له‌فۆن: 00963988505312

هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن بۆ زانیاری گشتیی به‌ زمانه‌كانی ئینگلیزی و كوردی (سۆرانی) و فارسی و عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به‌ به‌ڕێوه‌چوونی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ عه‌تا موفتی، مه‌مه‌د ئاكوسی و كه‌ریم گوكتورك له‌ شاری له‌نده‌نی پێته‌ختی به‌ریتانیا.

فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن یه‌كێكه‌ له‌ گه‌وره‌ترین فیستیڤاڵه‌كانی فیلمی كوردی له‌ سه‌رتاسه‌ری دنیا كه‌ به‌ نمایش كردنی به‌رهه‌می فیلمی بڵند، كورته‌ فیلم و فیلمی دیكۆمێنتی له‌ جۆری دیكۆمێنتی و درامی به‌ ناوه‌رۆكی كوردستان و كورده‌كان به‌رهه‌می سینه‌ماكارانی كورد و بیانی له‌ شاری له‌نده‌ن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی راگه‌یاندنی گشتیی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن.

هاوكاری به‌ڕێز، بانگه‌وازی هه‌شته‌مین خولی فیستیڤاڵی فیلمی كوردی له‌نده‌ن و هه‌روه‌ها چواره‌مین خولی پێشبڕكێی "یه‌ڵماز گۆننه‌ی بۆ كورته‌ فیلم" هاوپێچی ئیمه‌یله‌كه‌یه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر پێویست بوو ده‌توانن كه‌ڵكیان لێوه‌ربگرن.


ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.