خانمه ناجی سه‌لیمی یه‌ك له فیلمسازوده‌رهێنه‌ره لێهاتووه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، به‌تایبه‌ت له‌كورته فیلم‌دا.له‌سالی1980له گوندی ئاغوتمانی رۆژهه‌لاتی كوردستان له‌دایك بووه و له‌بۆكان گه‌وره بووه، ئێستاش هه‌ر له‌وێ ده‌ژیت.15سێله كاری ده‌رهێنه‌ری ده‌كات و خاوه‌ن 9كورته فیلمه.به‌م دوایه له بواری سینه‌ماوه ڕووی له بواری گۆرانی گوتن كرد، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئیستا خه‌ریكی ئاماده‌كردنی دوو به‌رهه‌می هونه‌ری گۆرانی گوتنه
هەژار مەموزینی : راتانگه‌یاندبووگوایه ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تان له‌و ئازادییه‌ی باشوور بۆ بره‌خسێت، له‌ڕێگای سینه‌ماوه كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن، ئه‌م ڕێگایه چۆنه؟
ناجی سه‌لیمی: ڕاسته، له‌ڕێگای سینه‌ماوه زۆرشت هه‌ن كه ده‌توانین باسی بكه‌ین و باشتر و زیاتر چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزینه‌وه، وه‌كو كێشه‌ی ژن له‌كۆمه‌ڵگادا، ده‌كرێت زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م مژاره بوه‌ستین و بیخه‌ینه ڕوو و چاره‌سه‌ریشی بۆ بدۆزینه‌وه له‌ڕێگای سینه‌ماوه.
هەژار مەموزینی: چۆن بوو ده‌ستان به‌كاری سینه‌ما كرد؟
ناجی سه‌لیمی: باوكم و براكانم، هیچ ڕێگری من نه‌بوون، بۆیه هه‌ستم به‌وه كرد، كه‌ده‌بێت هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه بڕۆم، ئه‌وه‌بوو وه‌كو ئه‌ركێكی سه‌رشانی خۆم بینی كه له‌و بواره‌دا ئازادی به‌خۆم بده‌م و بواری سینه‌ماش هه‌ڵبژێرم.
هەژار مەموزینی: چه‌ند به‌رهه‌می فیلمت هه‌یه؟
ناجی سه‌لیمی: هه‌تائێستا 9كورته فلیم و فلمێكی درێژمان به‌رهه‌م هێناوه كه‌هه‌مووشیان به زمانی كوردین و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیشمان له ڤیستیڤاله‌كان به‌شداربوونه.
هەژار مەموزینی: بۆتۆ به‌شداریكردن له ڤیستیڤاڵه‌كان تاچه‌ند سوودی هه‌بووه؟
ناجی سه‌لیمی: سوودی باشی هه‌بووه، یه‌كه‌میان كاتێك به‌شداری له ڤیستیڤاڵێك دا ده‌كه‌یت واته تۆ به‌رهه‌مێكی باشت به‌رهه‌م هێناوه، دووه‌میشیان له‌ڤیستیڤاڵه‌كاندا تۆ زیاتر ده‌ناسرێت، جیاله‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌وت بۆ دروست ده‌بێت له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ره‌كانی تر..زۆر جاریش ڤیستیڤاله‌كان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كاری باشتر پێشكه‌ش بكه‌یت.
هەژار مەموزینی: بۆچی ئێوه زیاتر له‌سه‌ر كورته فیلم كارده‌كه‌ن؟
ناجی سه‌لیمی: ئه‌و ڕه‌وشی ئێمه تێداین، ڕێگه خۆشكه‌ر نیه بۆئه‌وه‌ی كار له فیلمی سینه‌مایی بكه‌ین، چونكه فیلمی سینه‌مایی كار‌و ماندووبوون و تێچونێكی زۆرتری ده‌وێت، ئه‌مه‌ش ڕه‌وشێكی وای پێویسته ده‌رفه‌تی زیاتر ولایه‌نێكی به‌هێزی ئابووری هه‌بێت، به‌داخه‌وه ئێمه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌تمان له‌به‌رده‌ست نیه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ش ماندووبونێكی زۆری ده‌وێت.
هەژار مەموزینی: ئه‌و كورته فلیمانه‌ی وه‌كو ده‌رهێنه‌رێك تیایدا كارت كردووه.زیاتر له‌سه‌ر چی بوون؟
ناجی سه‌لیمی:به‌هۆی ئه‌وه‌ی من ئافره‌تێكم و ڕێژه‌ی به‌شداربووی ئافره‌ت كه‌مه و زۆر كێشه‌ی ژنان هه‌یه كه تائێستا به‌بی چاره‌سه‌ری ماونه‌ته‌وه، زۆرترین هه‌ولم له‌كورته فیلمه‌كانم دا لا له‌م بواره‌دا بكه‌مه‌وه.
هەژار مەموزینی تاچه‌ند كاری هاوبه‌شت پێ باشه له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌رێكی دیكه.ئایا هیچ پرۆژه‌ی هاوبه‌شت ئه‌نجام داوه؟
ناجی سه‌ڵیمی:تائێستا بیرم له‌م پرۆژه‌یه‌كی وا نه‌كردووه، چونكه بڕوام وایه كه نه‌زه‌ریه‌كانی فیلمێك چه‌ندین هه‌ستی جیاوازی تێدا به‌دی بكرێت، باش نیه، هه‌رچه‌نده فیلمی سه‌ركه‌وتی له‌م شێوه‌یه‌مان بینیوه.
هەژار مەموزینی: ده‌رهێنه‌ره‌كانی كورد زۆربه‌ی كار بۆ كورته فیلم ده‌كه‌ن، ئه‌م دیارده‌یه چۆن ده‌بینی؟
ناجی سه‌ڵیمی: بۆ قۆناغی ئێستای فیلمی كوردی.كورته فیلم زۆرباشه، چونكه كورته فیلم ئه‌زموون به ده‌رهێنه‌ر ده‌به‌خشێت، بۆئه‌وه‌ی له‌داهاتوو دا له‌درێژه فیلم كارێكی جوان بكات.جگه‌له‌وه‌ی فیلمی درێژ پاره‌ی زیاتری ده‌وێت
هەژار مەموزینی: چه‌ند جار خه‌ڵات كراویت و خه‌لاته‌كانیش له‌لایه‌ن كێ وه بوون؟
ناجی سه‌ڵیمی: فیلمی (تازه بووك) كه‌پله‌ی یه‌كه‌م و12خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێنا له‌ڤیستیڤاڵه‌كانی ئێران.فیلمی (شه‌یدا) كه‌باس له كیمیابارانی سه‌رده‌شت ده‌كات.پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناو 4خه‌ڵاتیشی پێ به‌خشرا.بۆیه ئه‌و فیلمانه‌ی له ڤیستیڤاڵه‌كان دا به‌شداربوونه.خه‌ڵاتی به‌ده‌ست هێناوه.
هەژار مەموزینی زۆر له‌هونه‌رمه‌ندان، له‌پال ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژن، كاری سینه‌ماش ده‌كه‌ن، تۆ ئه‌و ئاره‌زووت له‌لا گه‌ڵاله بووه؟
ناجی سه‌ڵیمی: من یه‌كێك بووم له وه‌ی كه‌خۆشه‌ویستی من گۆرانی وایكرد، ڕوو له‌سینه‌ما بكه‌م، بۆیه له‌و كاته دا هه‌ڵم بۆ نه‌ڕه‌خسا گۆرانی بچرم، لی دوای ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر له‌بواری سینه‌ما كارم كرد، به‌م دوایه هه‌لی گۆرانی گوتنم بۆ ڕه‌خسا.
هەژار مەموزینی: واته له‌داهاتوو دا به‌رهه‌می نوێت ده‌بێت؟
ناجی سه‌لیمی: له‌ئاینده‌یه‌كی نزیك دا دوو سی دی به یه‌كه‌وه بڵاو ده‌كه‌مه‌وه، كه ئێستاچه‌ند تراكێكی ئاماده‌یه و له ستودیۆیه‌كی بوكانی رۆژهه‌لات له‌كاتی ئاماده‌كردن دایه وهه‌روه‌ها زۆربه ی تێكسته‌كانی ئه‌م به‌رهه‌مانه له‌لایه‌ن حوسێن پوره‌وه‌یه، كاك یونس و سۆران له‌م به‌رهه‌مه زۆر هاوكاری كردوون.
هەژار مەموزینی: گۆرانی گوتن كارناكه‌ته سه‌ر كاری سینه‌ماكه‌ت؟
ناجی سه‌ڵیمی:نه‌خێر.زۆرخۆشه به‌ڵامه‌وه، چونكه بواری گۆرانی گوتن خه‌ونێكی منداڵیم بووه، به‌لكو بواری گۆرانی گوتن یاریده‌ری بواری سینه‌ماكه‌یه، چونكه سینه‌ما خۆی به‌شێكی موزیكیه
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
