
بۆچی هوتێل چوار چرا رێزی له (بڵند ئیبراهیم) نا
به بۆنه‌ی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌لبوومه تازه‌كه‌ی وخزمه‌تكردنی به هونه‌ری كوردی هوتێلی چوار چرا، له پرێس كۆنفراسێكی تایبه‌ت رێزی له هونه‌رمه‌ند بڵند ئیبراهیم نا، له لێدوانێكی تایبه‌تی دا خه‌سرۆ عوسمان خاوه‌نی هوتێلی چوار چرا بۆ راگه‌یاندنه‌كان گوتی: لای هه‌موان ئاشكرایه كه هونه‌ری كوردی ئێستا هه‌میشه روو له‌باشی ده‌كات، ئه‌وه‌ته چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی به‌توانا له كوردستان خزمه‌ت به‌هونه‌ری كوردی ده‌كه‌ن، رێزلینانیش بۆ هونه‌رمه‌ند بڵند ئبراهیم له ئێستا له كاتی خۆیه‌تی چونكه ئه‌ویش وه‌ك چه‌ندن هونه‌رمه‌ندی تر خزمه‌تی به هونه‌ری كوردی ده‌كات.
خه‌رسرۆ عوسمان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات له داهاتوو چه‌ندین پرۆژه‌ی جیا جیایان بۆ هونه‌رمه‌ندانی كوردستان هه‌یه و هیوای ئه‌وه‌شی خواست كه هه‌مووهونه‌رمه‌ندان خزمه‌ت به هونه‌ری كوردی بكه‌ن
جێگای ئاماژه پێدانه هوتێل چوار چرا له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان رۆشنبیران و نوسران به ماڵی هونه‌رمه‌دان ناو براوه
ڕێكه‌وت سه‌لام
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
