-

-
*هادی كوڵكنی: كاره‌ساتی پشتئاشان هێنده كارێكی نائینسانی بوو قه‌ت له بیر ناكرێت
-
*جه‌لال هۆرێنی: پشتئاشان شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و به‌عس بوو كه یه‌كێتی پێشه‌نگی به‌عسییه‌كان بوو
هه‌نووكه 30 ساڵی ته‌واو تێپه‌ڕیوه، به‌سه‌ر كاره‌ساتی پشتئاشان. كه له رۆژی یه‌كی ئایاری ساڵی 1983 هێزێكی به‌رفراوانی یه‌كێتی به سه‌رپه‌رشتی "نه‌وشیروان مسته‌فا" په‌لاماری باره‌گاكانی حزبی شیوعی عێراقیان دا له گوندی پشتئاشان و له ئه‌نجامدا به شه‌هیدبوونی ده‌یان پێشمه‌رگه و كادری حزبی شیوعی كۆتایی هات كه زۆربه‌یان ژن بوون. له‌م دواییانه‌ش له گرته ڤیدیۆیه‌كدا "نه‌وشیروان مسته‌فا" دانی به‌وه‌دا نا كه ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و كاره‌ساته ده‌یان كه‌س بوون. هه‌رچی حزبی شیوعیشه باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و كاره‌ساته خوێناوییه له بیر ناكه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌خه‌نه روو كات دره‌نگیشه بۆ به دادگایی گه‌یاندنی تۆمه‌تبارانی ئه‌و كاره‌ساته.
كه‌ریم ئه‌حمه‌د، سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان، رهتیدهكانهوه شیوعییه‌كان كاره‌ساتی پشتئاشان له بیر بكه‌ن. وتیشی "پشتئاشان گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی حزبی شیوعیی له‌بار برد بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی گه‌وره لهوساكهدا، كورد پێویستی زۆری به به‌ره‌یه‌كی كوردستانیی گه‌وره هه‌بوو، ئه‌و كات حزبی شیوعی له‌گه‌ڵ هه‌مووان په‌یوه‌ندیی باش بوو، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ یه‌كێتیش، به‌ڵام له دوای پشتئاشان ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی جارانمان له‌سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه نه‌ما. ئه‌و رووداوه رۆڵی كاریگه‌رانه‌ی له ئێمه سه‌نده‌وه، بۆیه ئێمه پشتئاشان له بیر ناكه‌ین، بۆیه باش ئه‌وه ده‌زانین كه سه‌رۆكی گۆڕان ناتوانێ كه‌سایه‌تییه‌كی دیموكراتی بێت، ئه‌و زیاتر كه‌سێكی یهمینییه".
هادی كوڵكنی، نووسه‌ر و كادری دیاری حزبی شیوعی كوردستان، پێداگریی له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر كه‌س له پشت كاره‌ساتی پشتئاشانه‌وه بێت، ده‌بێت بدرێته دادگا. وتیشی "به دیدی من هه‌ر بكوژێك كه له‌م نیشتمانه‌دا ده‌ستی به خوێنی هه‌ر مرۆڤێك سوور بێت ده‌بێت راپێچی به‌رده‌م دادگا بكرێت و به سزای یاسایی بگه‌یه‌نرێت له تۆڵه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی كردوویه‌تی. نه‌ك ئه‌نجامده‌رانی خوێناوی‌ترین رووداو كه قه‌تڵوعامی شیوعییه‌كانه له پشتئاشان، جا هه‌ر كه‌س بڕیاردهریهتی یان ئه‌نجامده‌ر، ده‌بی بدرێنه دادگا زوو بێت یان دره‌نگ، چوونكه كاره‌ساتی پشتئاشان هێنده كارێكی نائینسانی بووه قه‌ت له بیر ناكرێت، چوونكه له‌و شه‌ڕه‌دا ژن و منداڵ و دیل شه‌هید كراون كه هه‌موو ئه‌مانه پێچه‌وانه‌ی یاسای جه‌نگه".
كوڵكنی، ئه‌وه‌شی وت كه له‌گه‌ڵ زیاتر دواخستنی ئه‌م دۆسیه‌یه نییه، بۆیه ده‌ڵێت "من له گه‌لڕ هێشتنه‌وه و شاردنه‌وه‌ی هیچ دۆسیه‌یه‌ك نیم له حوكمی یاسا، پێشموایه ده‌بێت حزبی شیوعی ئه‌م دۆسیه‌یه له دادگا یه‌كلا بكاته‌وه. ئه‌گه‌ریش هۆكارێكی جیددی هه‌یه بۆ دواخستن یان پێشكه‌ش نه‌كردنی به دادگا، ئه‌وا هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بێت كادیران و هه‌وادارانی لێ ئاگادار بكاته‌وه ئه‌مه‌ش كارێكی زۆر مه‌حاڵه كه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه هیچ هۆكارێك وای لێكردبێت بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێت به‌رانبه‌ر به رووداوی خوێناویی پشتئاشان و قه‌تڵوعامی هاوڕێكانیان. هه‌ر بۆیه له گه‌ڵ چیتر دواخستنی نیم و ده‌شبێت چیتر ئه‌م كه‌یسه پشتگوێ نه‌خرێت".
جه‌لال هۆرێنی، چالاكوانی مه‌ده‌نی و كادری پێشكه‌وتووی حزبی شیوعی، پێیوایه تاوانی پشتئاشان لای شیوعییه‌كان له بیر ناكرێت و مهلهفهكهشی داناخرێت. به پێچه‌وانه‌وه ئێمه‌ی شیوعییه‌كان ناتوانین كوشتنی دیل و ئافره‌ت و منداڵ له بیر بكه‌ین. ته‌نیا نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رپرس نییه له‌و تاوانه به‌ڵكو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و خودی تاڵه‌بانی به‌رپرسی سه‌ره‌كین له كوشتنی دیله‌كان و ئافره‌ته‌كان. ئه‌و تاوانه یه‌كێتی له‌گه‌ڵ به‌عس كردی بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر حكوومه‌تی به‌عس باوه‌شی بۆ بكاته‌وه.
جه‌لال هۆرێنی، وتیشی "ئێمه ئه‌گه‌ر له ئێستادا ئه‌و مه‌له‌فه نه‌كه‌ینه‌وه ئه‌وا له‌داهاتوو ده‌بێت بچێته دادگا و به‌رپرسان دادگایی بكرێن. چوونكه ئه‌و تاوانه‌ی پشتئاشان هیچی له‌و تیرۆر و كوشتنه كه‌متر نه‌بوو ئێستا له عێراق ده‌كرێت. به لای ئێمه‌ی گه‌نجانی شیوعی تیرۆر هه‌ر تیرۆره، بۆیه ناكرێت تیرۆریستانیش به جه‌نگی ناوخۆی له قه‌ڵه‌م بده‌ن، به‌ڵكو شه‌ڕی پشتئاشان شه‌ڕی نێوان پێشمه‌رگه و به‌عس بوو، كه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشه‌نگی به‌عسییه‌كان بوو بۆ پشتئاشان".
نه‌وزاد ئه‌سعه‌د گامێشتهپهیی، كادری پێشكه‌وتووی حزبی شیوعی، پێیوایه: دادگاییكردنی تاوانبارانی كاره‌ساتی پشتئاشان نه‌ك كاتی هاتوه بگره زۆر دره‌نگیشه، ده‌بوایه حزبی شیوعی له سه‌ره‌تای راپه‌ڕینه‌وه ئه‌و كاره‌ی بكردایه و ئه‌نجامده‌رانی كوشتارگهلهكهی پشتئاشانی بدایه‌ته دادگا و داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكردنایه. ئه‌و تاوانه‌ش له‌لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌نجامدرا چوونكه حزبی شیوعی لایه‌نێكی شه‌ڕه‌كه نه‌بوو، بگره غافڵگیر كرا و لهشهڕهكهوه تێوه‌گلا".
نه‌وزاد ئه‌سعه‌د، وتیشی "به قه‌ناعه‌تی من پێویسته سه‌ركردایه‌تی حزب هه‌رچی رێگه‌ی یاسایی هه‌یه بیگرێته به‌ر تاده‌گاته دادگا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش. هیچ نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتی و نه‌وشیروان مسته‌فا داوای لێبوردنیان بكردایه و هه‌روه‌ها له‌و داهاته زۆره‌ی هه‌یانه قه‌ره‌بووی شه‌هیدان و بریندارانی ئه‌و تاوانه‌یان بكردایه‌ته‌وه".
ئاسۆ بیاره‌یی، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری چه‌پ، پێیوایه: شه‌ڕی پشتئاشان ده‌رهاویشته‌ی نه‌بوونی دیموكراتییه له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیی و ئه‌و هێزه بزوێنه‌رانه‌ی كه ده‌یبه‌ن به‌ڕێوه، درێژكراوه‌ی شه‌ڕی تیره و بنهماڵهكانه كه له مێژه‌وه وه‌ك ڤایرۆسی شێرپه‌نجه له ئاوه‌زی كورد نابنه‌وه، شه‌ڕی مه‌لایی و جه‌لالی شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی پێشووه. نه‌وشیروان و كه‌سانی دی ته‌نیا رهبۆتێك و قوربانیی ئه‌و شه‌ڕه خوێناوییانهن كه دهها مرۆڤیان سه‌ر په‌ڕاندووه.
بیاره‌یی، وتیشی "ئه‌گه‌ر باسی راپێچكردنی تاوانباران بكه‌ین بۆ دادگا، ئه‌وه تاوانبارانی پشتئاشان ده‌كه‌ونه لیستی دواییه‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌مڕۆ بێ یا سبه‌ی ده‌بێ دادگایی بكرێن. ده‌بێ له تاوانبارانی شه‌ڕه‌كانی نێوان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تیره‌كانی دی بادینان ده‌ستپێ بكه‌ین، ده‌بێ له تاوانی كوشتنی شیوعییه‌كان له كانی ماسی (١٠/٩//١٩٦٤) و زیندانه‌كانی رایات (١٩٧٣) هه‌نگاو بنێین، ده‌بێ سه‌رانی قیاده موه‌قه‌ته‌ش راپێچی دادگا بكرین كه له تاوانی هه‌كاریدا ١٩٧٨ ده‌یان لاوی كوردیان به دیل كوشت، ده‌بێ ئه‌و هه‌موو سه‌رۆك ئه‌نفالچییه راپێچی دادگا بكرین كه دابه‌شبوون به‌سه‌ر به‌ره‌ی كۆنی مه‌لایی- جه‌لالیدا، كه ژماره‌یان له‌بان دوو سه‌د كه‌سه‌وه‌یه، كه هه‌زاره‌ها مرۆڤی سڤیلی كوردیان بۆ ئه‌نفالكردن داوه به‌ده‌ست به‌عسه‌وه. . هتد".
ئاسۆ بیاره‌یی، پێیوایه ده‌بێت یاسا سه‌روه‌ر بێت و ئه‌و تاوانانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ململانێی حزبه كوردییه‌كاندا روویانداوه، هه‌موویان ببرێنه به‌رده‌م دادگا. وتیشی "نه‌بوونی دیموكراتی سه‌رچه‌مه‌ی ئه‌و كوشت و بڕه‌یه و پێموایه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كانی دی وه‌ك شیوعییه‌كان بیریان بكرداێتهوه، سنوورێك بۆ رشتنی ئه‌و خوێنه داده‌نرا. دادگا ده‌بێ سه‌روه‌ر بێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و سكاڵایه له‌سه‌ر نه‌وشیروان تۆمار بكرێ، ده‌بێ یه‌كێتیش وه‌ك حزب، پارتیش وه‌ك بنه‌ماڵه و حزب، حسك، ئیسلامی سیاسیی، پاسۆك، زۆربه‌ی سه‌ركرده‌كانی ئه‌م چل ساڵه‌ی دوایی له قه‌فه‌زی دادگادا بوه‌ستن، چوونكه تا سه‌ر ئێسك خوێنی گه‌لیان رشتووه".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "25"ی گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 5-7-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
