
باكووری كوردستان، دوای په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ..په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كێشه‌ی كوردی باكوور به كوێ ده‌گه‌یه‌نێ؟ ...راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینی
· *جه‌مال نه‌جاری: به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان په‌یامه‌كه‌ی قه‌ره‌یڵان گرنگتر بوو
· *مه‌حمود یاسین كوردی: په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌رفه‌تی بۆ نه‌ته‌وه‌ییه توندڕه‌وه‌كان نه‌هێشتۆته‌وه
عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، رێبه‌ری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان، له په‌یامێكدا كه له ئاهه‌نگی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ له ئامه‌د له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری كورد "په‌روین بوڵدان" خوێنرایه‌وه، بانگه‌شه‌ی بۆ ئازادیی و پێكه‌وه‌ژیان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی گه‌لی كورد كرد به رێگه‌ی ئاشتی، له‌و نێوه‌نده‌دا ئاره‌زووی خۆی بۆ كاركردنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌تحوڵڵا گوڵه‌ن خسته‌ڕوو.
حكوومه‌تی ئاك پارتیش به خێرایی پێشوازیی له په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كرد.بیروڕاكان سه‌باره‌ت به‌و په‌یامه‌ی ئۆجه‌لان جیاوازن، زۆرێك له‌و بڕوایه‌دان په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆ ده‌بێته سه‌ره‌تای قۆناغێكی نوێ له چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورددا، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ش كه‌سانێك هه‌ن وا بیر ده‌كه‌نه‌وه، په‌یامه‌كه لاواز بووه، تا ئه‌و رادده‌یه‌ی هه‌ندێك به په‌یامی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان ناوزه‌دی ده‌كه‌ن.
كاردانه‌وه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا، ئاماده‌یی په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی نیشاندا له ژێر رۆشنایی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان، ده‌ستوور هه‌موار بكه‌نه‌وه.جه‌میل چیچه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا له لێدوانی‌دا بۆ ماڵپه‌ڕی رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك) رایگه‌یاندووه "له‌نێو په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لاندا بابه‌تی كشانه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه هه‌یه كه گرنگه بۆ توركیا، بۆیه پێویست ده‌كات گره‌نتییه‌ك له ئاستی پێویست به چه‌كدارانی په‌كه‌كه بدرێت بۆ كشانه‌وه‌یان، بۆ ئه‌مه‌ش ئێمه ئاماده‌ین ئه‌گه‌ر پێویست بكات ده‌ستوور هه‌موار بكه‌ینه‌وه".
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم، پشتیوانی خۆی و هه‌رێمی كوردستانی بۆ په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌ربڕی، له راگه‌یه‌ندراوێكدا له رۆژی 22-3-2013 رایگه‌یاند "په‌یامه‌كه‌ی به‌ڕێز عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان له نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا كه تێیدا داوای كۆتاییهێنان به توندوتیژیی و گرتنه‌به‌ری شێوازی سیاسیی و دیموكراتیانه ده‌كات هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاشتیانه‌ی پرسی كورد.وێڕای پاڵپشتی و پێشوازیی له‌و په‌یامه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان پێمانوایه ئه‌وه‌یان ئه‌و رێگه راست و دروسته‌یه چه‌ندین ساڵه پێداگیریمان له‌سه‌ر كردووه كه پرسی كورد سیاسییه.ئه‌و پرسه نه له رێگه‌ی سه‌ربازیی و نه به شێوازی چه‌كداریی چاره‌سه‌ر ناكرێت".
له‌سه‌ر ئاستی حزبه كوردستانییه‌كان، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ئاستی زۆرینه‌ی ده‌وڵه‌تانی جیهانیش پێشوازیی له په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان كرا، وه‌ك سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ له راستای چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له توركیا به رێگه‌ی ئاشتی و گفتوگۆ.
په‌یامه‌كه خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه
مه‌حموود عوسمان، كه‌سایه‌تی سیاسیی و په‌رله‌مانتاری كورد له عێراق، رایده‌گه‌یه‌نێت ئۆجه‌لان له په‌یامه‌كه‌یدا په‌له‌ی كردووه و پێیوایه "داواكه‌ی عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان كه په‌كه‌كه بكشێنه‌وه ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا، هه‌نگاوێكی په‌له‌یه و ده‌بوو سه‌ره‌تا ئۆجه‌لان ته‌نیا ئاگربه‌ستی راگه‌یاندایه، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی توركیا هه‌نگاوی تری نا دواتر ئه‌و داواكارییه‌ی بكردایه".د.مه‌حموود ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه "ئه‌وه هه‌نگاوێكی زیاده‌یه ئۆجه‌لان داوای كردووه په‌كه‌كه بچنه ده‌ره‌وه‌ی سنووری توركیا".
حه‌مه‌ڕه‌شید هه‌ره‌س، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی، به ره‌شبینییه‌وه ده‌ڕوانێته په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان و پێیوایه ئه‌و په‌یامه ته‌نیا خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه.هه‌ره‌س ده‌ڵێت "زۆر به راشكاویی ده‌ڵێم ئه‌و په‌یامه له په‌یامی كوردێك ناچێت، كه له واده‌ی هاتنی توركه‌وه بۆ ئه‌م ده‌ڤه‌ره له خوێنڕشتن و ئاوه‌كیكردنی كورد زیاتر هیچی لێ چاوه‌ڕوان نه‌كراوه و ناكرێت.ئاخر چۆن كه‌سێكی زیندانی رێگا به خۆی ده‌دا، داوای كۆتایی هێنانی شۆڕشێك بكات، هیوای په‌نجا ملیۆن كوردی چه‌وساوه بێ؟".
په‌یامه‌كه‌ی قه‌ره‌یڵان گرنگتر بوو
جه‌مال نه‌جاری، رۆژنامه‌نووس، پێیوایه په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان "له خزمه‌تی بزووتنه‌وه‌ی كورد له باكووری كوردستان نابێت، به‌ڵكوو پتر خزمه‌تی سیاسه‌ته‌كانی AKP ده‌كات.هه‌ر هیچ نه‌بوایه ده‌بوو په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان راسته‌وخۆ به شێوه‌ی ڤیدیۆ پێشكه‌ش كرابا".نه‌جاری به پێچه‌وانه‌وه بیر ده‌كاته‌وه و پێیوایه په‌یامه‌كه‌ی موراد قه‌ره‌یڵان گرنگتر بوو.
جه‌مال نه‌جاری، له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی قه‌ره‌یڵان وتیشی "به پێچه‌وانه‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان، په‌یامی موراد قه‌ره‌یلان سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان له رووی ده‌ربڕین و ناوه‌ڕۆكه‌وه په‌یامێكی گرنگ و تایبه‌ت بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا پشتیوانی له پێشنیاره‌كه‌ی به‌ڕێز ئۆجه‌لان كرد و به ره‌سمی ئاگربه‌ستی هێزه چه‌كداره‌كانی (پ.ك.ك) ی راگه‌یاند، به‌ڵام مه‌رجی خسته به‌رده‌م ده‌وڵه‌تی توركیا، له ئه‌گه‌ری په‌لاماردان، به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به تیرۆری پاریس كرد كه له دژی پرۆسه‌ی ئاشتی هاته ئاراوه و خوازیاری ئاشكرابوونی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و كرده‌وه تیرۆریستییه بوو".
نه‌جاری، ره‌خنه له په‌یامه‌كه‌ی ئاپۆ ده‌گرێت كه وشه‌ی "كوردستان"ی به‌كارنه‌هێناوه و ده‌ڵێت "پێموایه ئه‌و په‌یامه له ئێستادا، باس نه‌كردن له تیرۆری پاریس و ناونه‌هێنانی كوردستان له په‌یامه‌كه‌یدا و ئامۆژگاریی بۆ گه‌لانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاماژه پێكردن به مێژووی توركیا و دامه‌زرانی یه‌كه‌م په‌رله‌مان و ناوهێنانی رۆژئاوا وه‌ك ئیمپریالیزم و چه‌ند خاڵی دیكه‌ش له كه‌م و كوڕییه‌كانی ئه‌م په‌یامه بوون، جگه له‌وه بڕیاری جێهێشتنی هێزه چه‌كداره‌كانی (PKK ) له توركیا بڕیارێكی به‌په‌له بوو، حكوومه‌تی توركیا ئه‌مه‌ی كرده خاڵی ده‌سپێكی قۆناغه‌كه و ئێستا داوای جێبه‌جێكردنی خێرای كردووه".
ده‌رفه‌تی بۆ نه‌یاران نه‌هێشتۆته‌وه
مه‌حموود یاسین كوردی، رۆژنامه‌نووس پێیوایه، ئۆجه‌لان به‌شێوه‌یه‌كی ورد و زیره‌كانه په‌یامه‌كه‌ی ئاڕاسته كردووه و ده‌ڵێت "ئۆجه‌لان زۆر زیره‌كانه وشه و خاڵه‌كانی خۆی له په‌یامه‌كه ریز كردووه كه ده‌رفه‌تی بۆ نه‌یارانی حكوومه‌تی ئاكه‌په نه‌هێشتۆته‌وه بیقۆزنه‌وه وه‌كو لایه‌نێكی لاوازی حكوومه‌تی ئه‌ردۆگان له به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه پیشانی رای گشتی بدرێت، كه‌واته په‌یامه‌كه‌ی ئۆجه‌لان ده‌رفه‌ت بۆ توندڕه‌وه قه‌ومییه‌كانی تورك و كورد ناهێڵێته‌وه یاری له سه‌ر په‌ت و سۆزی نه‌ته‌وه‌یی بكه‌ن، چوونكه له په‌یامه‌كه‌دا باس له پێكه‌وه‌ژیان و دیموكراتیزه‌ی ناوچه‌كه و یه‌كێتی گه‌لانی تورك و عه‌ره‌ب و فارس و كورد ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش بابه‌تێكی گرنگه به نیسبه‌ت به‌ره‌و پێشبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له‌م وڵاته".
مه‌حموود یاسین كوردی، وتیشی "ئه‌م نه‌خشه رێگایه‌ی ئۆجه‌لان به سی قۆناغ ده‌ڕوات، یه‌كه‌م ئاگربه‌ست و راگرتنی ئۆپه‌راسیۆن له‌لایه‌ن هه‌ر دوولا، پاشان چاككردنی یاساكانی توركیا و هه‌مواركردنی ده‌ستوور ئینجا كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی گه‌ریلا له ناو خاكی توركیا چ بۆ قه‌ندیل چ بۆ كوردستانی سوریا، كه‌واته په‌كه‌كه ئه‌وها به ئاسانی چه‌ك دانانێ و كۆتایی به خه‌باتی چه‌كداری ناهێنی، چوونكه هێشتا زوو قسه له‌سه‌ر قۆناغی سێیه‌م بكه‌ین".
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه پێیوایه هێشتا په‌كه‌كه له رووی سایكۆلۆجییه‌وه، له هه‌نگاوی پاشه‌كشه ده‌ترسێت.وتیشی "په‌كه‌كه داوای دیداری راسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ ئۆجه‌لان له ئیمراڵی كردووه تا له ماوه‌ی 2 ساڵ له رووی ته‌كنیكی و سیاسییه‌وه پاشه‌كشی بكه‌ن، چوونكه نایانه‌وی هه‌ڵه‌ی 1999 دووباره بكه‌نه‌وه كاتێك پاشه‌كشێیان كرد و 300 گه‌ریلایان لێكوژرا، بیانوێكی تری په‌كه‌كه ئه‌وه‌یه ناتوانن گه‌نجه‌كان و سه‌كرده‌كانی ناوه‌ڕاست و كادیری وه‌ستی رازی بكه‌ن له رووی نه‌فسی و سیاسیی بۆ پاشه‌كشی، بۆیه ده‌یانه‌وی په‌كه‌كه راسته‌وخۆ به میكانیزمێكی گونجاو لینكی له‌گه‌ڵ ئیمراڵی هه‌بێت".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
