رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره كورد ده‌كاته ده‌وڵه‌ت ..ده‌وڵه‌تی كوردستان به‌ڕێوه‌یه! ...راپۆرت: ستیڤان شه‌مزینی
*عارف قوربانی: شانسی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌م كورددا كراوه‌یه
رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له‌به‌رده‌م گۆڕانێكی ریشه‌ییدایه.زۆربه‌ی شرۆڤه‌كاران پێیانوایه ئه‌وه‌ی ئێستا له ناوچه‌كه ده‌گوزه‌رێت هه‌نگاونانه بۆ جێبه‌جێكردنی قۆناغه‌كانی پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره.كارناسانی سیاسیی، رایده‌گه‌ێنن، پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره، ده‌وڵه‌تێكی كوردیی له هه‌گبه‌دا هه‌ڵگرتووه.پیته‌ر گالبرێس له وتووێژێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی "رادیكاڵ" راشكاوانه رایده‌گه‌یه‌نێت "ده‌وڵه‌تی كوردستان داده‌مه‌زرێت و ئه‌مه‌ریكاش پشتیوانی له‌و ده‌وڵه‌ته ده‌كات".
ده‌یڤد هێرست، له رۆژنامه‌ی "ده‌یلی ستار"دا ده‌نووسێت "تووشی سه‌رسوڕمان بووم به خوێندنه‌وه‌ی وتارێك له‌لایه‌ن سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی سه‌باحی به‌غدا (عه‌بدولجه‌بار شه‌بعوت) كه پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردبوو ئێستا كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه كۆنه‌كه‌ی نێوان عه‌ره‌به‌كانی عێراق و كورده‌كانه له رێگای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردییه‌وه.هه‌رگیز پێشتر له هیچ لایه‌نێكی تری عه‌ره‌بی بۆچوونێكی به‌و شێوه‌یه پێچه‌وانه‌م نه‌بینیبو كه زۆر به ئاشكرا ده‌ربڕابێت، خاوه‌نی پێشنیاره‌كه‌ش لایه‌نێكی ئاسایی نه‌بوو.(سه‌باح) زمانحاڵی نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقه".
ده‌یڤد هێرست، گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كات گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددابن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردستان.پێیوایه: مه‌سعود بارزانی زۆر جار به ئاشكرا ئاماژه به‌م ئه‌گه‌ره ده‌كات.بارزانی ده‌ڵێت "ئه‌وه‌نده به‌سه چه‌شتوومانه به‌ده‌ست ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی له به‌غدا".هه‌رچه‌ند وا دیاره بارزانی چاوه‌ڕوانی دوا شتێكه پێش هه‌ستانی به‌و كاره تازه و گرنگ و ئه‌نجام نه‌زانراوه، كه یه‌كێكی تره له‌و روداوانه‌ی یارییه‌كه ده‌گۆڕێت (ئه‌ویش دابه‌شبوونی سوریا) یه كه ده‌توانێت هه‌موو ژینگه‌ی جیۆسیاسیی له به‌رژه‌وه‌ندیی كورد بگۆڕێت.
هێرست، پێیوایه هه‌موو ئاماژه‌كان نیشانی ده‌ده‌ن، توركه‌كان ئاماده‌بن دان بنێن به ده‌وڵه‌تێكی كوردیی له باشووری كوردستان.ده‌ڵێت "ته‌نانه‌ت ده‌وترێت ئه‌ردۆگان زۆر زیاد رۆیشتووه به به‌ڵێندان به بارزانی كه توركیا ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی داهاتووی ده‌پارێزێ له ئه‌گه‌ری هێرشی سوپای عێراق".له‌لایه‌كی تریشه‌وه رۆژنامه‌نووسی ناوداری تورك "محه‌مه‌د عه‌لی بیراند" هه‌مان بۆچوون دووپات ده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ده‌وڵه‌تی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو دان بنێت به سه‌ربه‌خۆیی باشووری كوردستان دا".
شاره‌زایانی سیاسیی پێیانوایه، ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا بنه‌ماكانی بوون به ده‌وڵه‌تی تێدایه، ته‌نیا ئه‌وه‌نده‌ی ده‌وێت كورده‌كان لۆبییه‌كی به‌هێز له‌سه‌ر ئاستی جیهانی بۆ خه‌ونه له مێژینه‌كه‌یان كه ده‌وڵه‌ته دروست بكه‌ن."یان گیو"ی گه‌وره نووسه‌ری سوێدیی، پێیوایه ئه‌زموونی باشووری كوردستان به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت هه‌نگاو ده‌نێت و ده‌ڵێت "هه‌رێمی كوردستانی عێراق ده‌بێته ده‌وڵه‌ت، كه‌واته واباشتره ئێستا خه‌ریكبن پاڵپشتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به‌ده‌ستبێنن".گیو رای وایه "هه‌رێمی كوردستان حكوومه‌ت و په‌رله‌مان و زۆربه‌ی داموده‌زگا گرنگه‌كانی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه، خاوه‌نی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیه‌تی، له هه‌مووی گرنگتریش خاوه‌نی ئابوورییه‌كی باشه كه ده‌توانێ دوای جیابوونه‌وه‌ی له عێراق زیاتر په‌ره‌ی پێ‌بدا".
"عارف قوربانی" چاودێری سیاسیی، پێیوایه كورد له به‌رده‌م دۆخێكی سیاسیی تازه‌دایه كه ده‌توانێت كه‌ڵكی زۆری لێ وه‌ربگرێت.وتیشی "هه‌ر خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ ئاینده ده‌بێ پشت به هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ئه‌مڕۆ و شیكاریی ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كانی داهاتوو بێت، له‌م روانگه‌یه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆی كوردستان و ناوچه‌كه به وردی هه‌ڵسه‌نگێنین ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه گۆڕانكاریی گه‌وره به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ماندا دێت، ئه‌و ئه‌گه‌ر و پێشهاتانه‌ش كه دێنه پێش ئه‌گه‌ر كورد بتوانێ ژیرانه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكا و نه‌هێڵی رووداوه‌كان پارچه پارچه‌ی بكات و بتوانێ به یه‌كگرتوویی و یه‌ك هه‌ڵوێستی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆخه تازه‌كان بكات، ده‌توانێ ده‌ستكه‌وتی گه‌وره به‌ده‌ستبهێنێ".
عارف قوربانی، رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر كورد ئیراده بكات، له‌به‌رده‌م شانسێكی گه‌وره‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی باشووری كوردستان ببێته ده‌وڵه‌ت.وتیشی "دیاره ئه‌و ناوه‌نده سیاسیی و توێژینه‌وانه‌ش له‌م باره‌یه‌وه لێره‌و له‌وێ بڵاوده‌بنه‌وه و ئه‌و ئاماژه‌یه ده‌خه‌نه روو، له‌لایه‌ك ئاگاداری ره‌وشی ناوچه‌كه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كوردیش ده‌بینن بۆ پته‌وكردنی كۆڵه‌گه‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ینێ، بۆیه وه‌ك باوه‌ڕێكی نه‌شاراوه ده‌یخه‌نه‌ڕوو.به‌ڵێ منیش باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر كورد ئیراده‌ی به‌هێز بێت، شانسی دروستكردنی ده‌وڵه‌ت له به‌رده‌میدا كراوه‌یه".
عه‌لی مه‌حموود، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی پێیوایه: به‌پێی راپۆرتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ساڵی 2030 ئه‌و ئه‌نجامه هاتووه كورد بۆ ساڵی 2030 ده‌بێته خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی خۆی و له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی سیاسیی ناوچه‌كه جێگای خۆی ده‌گرێ.
عه‌لی مه‌حموود وتیشی "گۆڕانكارییه‌كانی سوریا و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد له‌و به‌شه‌ی كوردستان، به دوایدا گۆڕانكارییه‌كانی ئێران و ده‌ستكه‌وتی زیاتر و گه‌وره‌تر له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی كورد له‌و پارچه‌یه له رووی جوگرافیا و ژماره‌ی دانیشتوان و ئه‌زموونی سیاسییه‌وه له پێش رۆژئاوای كوردستانه‌وه‌یه، گه‌وره‌بوونی هێزی كورد له باكوور و كاڵبوونه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی توركی له ئاستی شه‌قام وا ده‌كا له باكووریش پاشه‌كشه له‌به‌رامبه‌ر دژایه‌تی گه‌یشتن به خواسته‌كانی گه‌لی كورددا بكرێت، هاوكات رۆژ به رۆژ ته‌كنۆلۆژیای گونجاو له خزمه‌ت هاووڵاتیانی زۆرلێكراوی جیهاندا ده‌بێت و داهێنان له‌و بواره‌دا ده‌كرێت، كوردیش له پێناو به‌ره‌و پێشخستنی سیاسه‌ته‌كانی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرێت".
كاوه ئه‌مین، چاودێری سیاسیی پێیوایه "له دوای رووخانی رژێمی به‌عس و سه‌ددام حسێنه‌وه، ده‌نگۆی پڕۆژه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بڵاوبووه‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه شتێكی وا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه و باسی دابه‌شكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه نه‌كراوه، ئه‌گه‌ر شتێكی وا ببوایه ئه‌وا بێگومان عێراق باشترین ناوچه بوو ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی تێدا ئه‌نجام بدرایه‌وه و زه‌میه‌نه‌یه‌كی له‌بار و گونجاو هه‌بوو، چوونكه به‌شێكی گه‌وه‌ره‌ی باشووری كوردستان خۆی خۆی به‌ڕێوه ده‌برد، هه‌روه‌ها سووننه و شیعه‌یش دانویان به‌یه‌كه‌وه ناكوڵێت.كورد نابێت و نه‌ده‌بوو چاوه‌ڕێی كه‌ره‌می زلهێزه‌كان بكات، چوونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان چۆن بخوازێت وا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا ده‌كه‌ن".
كاوه ئه‌مین وتیشی "ئه‌گه‌رچی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ باشووری كوردستاندا هه‌م له رووی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تییه‌وه گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه، به‌ڵام به بڕوای من هه‌موو كارێك ده‌كات بۆ رێگاگرتن له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی كوردیی، بۆیه ده‌بێت حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هێلكه‌كان نه‌خاته سه‌به‌ته‌یه‌كه‌وه، رێگا و جێگای گونجاو بگرێت.به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌گه‌ر گۆڕانكاریی گه‌وره بكرێت و سنووره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی دیكه دابڕێژرێنه‌وه ئه‌وا كورد له ئه‌جندای زلهێزه‌كاندا هه‌بێت یان نه بێت، پشكی شێری به‌رده‌كه‌وێت و سوودمه‌ند ده‌بێت، چوونكه كورد ئێستا خاوه‌نی هێزێكی گه‌وره‌یه له ناوچه‌كه‌دا و چیدیكه ته‌ماشاكه‌ر نابێت و چاوه‌ڕێ ناكات زامه مێژووییه‌كانی بلێسێته‌وه، له‌و باوه‌ڕه‌دام ئێستا كورد پێشه‌نگی وای تێدا هه‌ڵكه‌وتووه بتوانێت بڕیار بدات له كاتی گۆڕانكارییه‌كاندا و ئه‌وه‌ی دوای جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان روویدا و كورد بووه پاشكۆی گه‌لانی ناوچه‌كه، بڕواناكه‌م جارێكی دیكه رووبداته‌وه".
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
