
-
مامۆستایه‌كی زانكۆ: گۆڕانخوازه‌كانی ئێستا به‌رپرسیارن له دواكه‌وتنی سلێمانی
-
پارێزگاری سلێمانی: به به‌راوورد به سێ ساڵ له‌مه‌وپێش سلێمانی چۆته پێشه‌وه
سلێمانی له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دواكه‌وتووه، به ئه‌ندازه‌یه‌ك شاره‌زایان ده‌ڵێن به ئاسانی ناتوانێت بگاته ئاستی هه‌ولێری ئێستا. مامۆستایه‌كی زانكۆ پێیوایه گۆڕانخوازه‌كانی ئێستا و ریفۆرمه‌كانی پێشووی ناو یه‌كێتی، هۆكاری دواخستنی سلێمانین و هه‌ر خۆیشیان سلێمانیان به ده‌واری به‌ر ره‌شه‌با پێناسه ده‌كرد. رۆژنامه‌نووسێكیش پێیوایه ململانێ ناوخۆییه‌كانی ناو یه‌كێتی ئه‌وسا و ململانێی ئێستای نێوان گۆڕان و یه‌كێتی، یه‌كێكه له‌و هۆكارانه‌ی بووه‌ته فاكته‌ری دواكه‌وتنی سلێمانی له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌مه له كاتێكدایه سلێمانی نازناوی پایته‌ختی رۆشنبیریی كوردستانی پێ به‌خشراوه، به‌ڵام ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان له سلێمانی هێنده نزمن كه له ئاست ناوبانگ و پێگه‌ی ئه‌و شاره‌دا نییه.
د. خالید محه‌مه‌د، مامۆستای زانكۆ و پسپۆری زانسته سیاسییه‌كان، پێیوایه كۆمه‌ڵێك هۆكاری بابه‌تی هه‌یه كه سلێمانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه دواكه‌وتنی به خۆیه‌وه بینی. به بڕوای ئه‌و یه‌كێك له‌و هۆكارانه باڵی ریفۆرمی پێشووی ناو یه‌كێتی و گۆڕانی ئێستا بوو. وتیشی "له دوای پرۆسه‌ی ئازادیی عێراق له 2003، سلێمانی به حزب و حكوومه‌ته‌وه له ده‌ستی گۆڕانخوازه‌كانی ئێستادا بوو، مه‌ڵبه‌ند، پارێزگار، قائیمقام، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس، به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایش، زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ر گشتییه‌كان، زۆربه‌ی وه‌زیره‌كانی ئیداره‌ی سلێمانی ئه‌وسا، سه‌ر به‌و باڵی ریفۆرمه بوون، كه ئێستا ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ئه‌وان به ئه‌نقه‌ست زه‌ربه‌یان له سلێمانی دا و ئه‌و شاره‌یان دواخست".
ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا باڵی ریفۆرم سوودیان له‌و بۆشاییه بینی كه به‌هۆی فه‌راغی تاڵه‌بانییه‌وه دروستبوو. وتیشی "كه مام جه‌لال چووه به‌غداد، گۆڕه‌پانه‌كه بۆ ئه‌وان چۆڵ بوو، ده‌ستیان گرتبوو به‌سه‌ر حزب و حكوومه‌تدا و هیچ پڕۆژه‌یه‌كی خزمه‌تگوزاریشیان پێشكه‌ش به شاره‌كه نه‌ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی رقی جه‌ماوه‌ر به‌رانبه‌ر به یه‌كێتی ئه‌ستوور بكه‌ن، پاشان هه‌ر خۆیان له رۆژنامه سێبه‌ره‌كانیانه گاڵته‌یان به وه‌زعه‌كه ده‌كرد و ده‌یانووت سلێمانی بووه به ده‌واری به‌ر ره‌شه‌با. بۆیه من له‌و بڕوایه‌دام گۆڕانخوازه‌كانی ئێستای گرده‌كه هۆكار و به‌رپرسیاری سه‌ره‌كین له دواكه‌وتنی سلێمانی به‌تایبه‌ت به به‌راوورد به هه‌ولێر".
د. خالید محه‌مه‌د، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، له سه‌رده‌می كابینه‌ی شه‌شه‌مه‌وه تا ئێستا جووڵانه‌وه‌یه‌ك هه‌یه له بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به شاری سلێمانی، به‌ڵام ئه‌مه‌ش هێشتا ئاسه‌واری ئه‌و زه‌ڕبه‌یه‌ی نه‌سڕیوه‌ته‌وه كه گۆڕانخوازه‌كان لێیانداوه. وتیشی "جاران ئێمه ده‌مانووت سلێمانی ده‌كه‌ینه سیئۆل، به‌ڵام ورده ورده ئومێده‌كانمان كاڵ بووه‌وه، وتمان ده‌یكه‌ین به تاران، ئه‌و ئومێده‌شمان كاڵ بووه‌وه و هیچ پێشنه‌كه‌وت، ئێستا ده‌بێت بڵێین كاتی ئه‌وه هاتووه سلێمانی بگه‌یه‌نینه ئاستی هه‌ولێر، چوونكه هه‌ولێر بووه به شارێكی زۆر پێشكه‌وتووی هه‌موو عێراق نه‌ك ته‌نیا هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش شانازییه‌كه بۆ پارتی، به‌ڵام گۆڕانخوازه‌كانی سه‌ر گرده‌كه یه‌كێتیان له شانازییه‌كی له‌و جۆره بێبه‌ش كرد، ئه‌مه‌ش به پلان و به‌رنامه بوو".
ئارام بامۆكی، رۆژنامه‌نووس و چاودێری سیاسیی، پێیوایه كه ململانێی نێوان یه‌كێتی و گۆڕان كه‌م تا زۆر كاریگه‌ریی هه‌بووه له‌سه‌ر دواكه‌وتنی شاری سلێمانی به تایبه‌ت له رووی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه. بامۆكی بۆ شه‌پۆل، وتی: سلێمانی هه‌موو كات ویستوویه‌تی له‌سه‌ر خه‌باتی ده‌سته خوشكه‌كانی خۆی قۆرخكاریی شاره‌كانی دیكه بكات به نموونه‌ی خه‌باتی هه‌ڵه‌بجه و ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه كه زۆر دێرینتر و مێژووێیتره له شاری سلێمانی. شاری سلێمانی كه‌ش و هه‌وایه‌كی غروورانه‌ی هه‌یه به‌سه‌ر شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستاندا، به نموونه‌ی ئه‌وه‌ی شاری سلێمانی هه‌میشه ویستوویه‌تی خۆی له‌سه‌رو شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانه‌وه ببینێته‌وه و خۆی به باشتر و چاكتر و خاوه‌ن خه‌باتی زیاتر ده‌بینێت و شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستان به كه‌متر ده‌بینێت له خه‌باتی سیاسیی و مێژوویدا.
بامۆكی، باس له ململانێی نێوان هێزه سیاسییه‌كان به تایبه‌ت یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات كه بووه‌ته فاكتۆری دواكه‌وتنی سلێمانی، نه‌ك ته‌نیا له رووی خزمه‌تگوزارییه‌وه، به‌ڵكو له رووی كولتووریی و رۆشنبیریشه‌وه. وتیشی: ململانێی لایه‌نه‌كان و به تایبه‌ت لایه‌نی یه‌كێتی و گۆڕان له لایه‌ك و ململانێی نێوخۆی هه‌ردوو لایان و ململانێی لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش كاریگه‌ریی خۆی هه‌بووه كه شاری سلێمانی دوابخه‌ن له پێشكه‌وتن و به‌ره‌و پێشچوون و فراوانبوونی رۆشنیریی و كولتووریی.
پارێزگاری سلێمانی، پلان و پڕۆژه ستراتیژییه‌كانی به‌رنامه‌ی ئه‌مساڵی كاركردنیان ده‌خاته‌ڕوو و ئاماژه به‌وه ده‌دات ئاوه‌دانی به‌سلێمانییه‌وه دیاره و كێشه‌كانی رابردوو زۆربه‌ی كۆنتڕۆڵ كراوه و به‌شێكیان هه‌ڵه و ده‌رهاویشته خراپه‌كانی له ئێستادا ده‌رده‌كه‌وێت. له‌باره‌ی كێشه‌ی سووته‌مه‌نی وه‌ك یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی ده‌لكێنرێت به سلێمانییه‌وه و هۆكاره‌كه‌ی، وتی: ناحه‌قی له سلێمانی ده‌كرێت و ئه‌وه راست نییه كه ده‌وترێت ته‌نیا له سلێمانی ئه‌م كێشه‌یه هه‌یه، ئه‌م لكاندنه ناحه‌قییه له سلێمانی ده‌كرێت، له هه‌موو كوردستان هه‌بووه.
له‌باره‌ی كێشه‌ی نه‌مانی پاره‌ی بانكه‌كان له سلێمانی، ده‌ڵێت: سه‌رۆكی حكوومه‌ت و جێگره‌كه‌ی له‌وه ئاگادارن كه پێویست دووباره نه‌بێته‌وه. به‌هرۆز محه‌مه‌د ساڵح پارێزگاری سلێمانی، وتی: بودجه‌ی سلێمانی و گه‌رمیان له 43%ی كۆی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانه، بودجه‌كه‌ش به یه‌كسانی بۆ قه‌زا و ناحیه‌كان دابه‌شی ده‌كه‌ین و ته‌نیا سلێمانی جوان و ئاوه‌دان ناكه‌ینه‌وه و ده‌ستمان له هه‌ڵه‌بجه و قه‌راغ به‌ردابێت. ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات چه‌ند بۆردێكیان له ئاستی باڵا پێكهێناوه و كاتێك بڕیار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یه‌ك ده‌درێت گشت داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان واژۆی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن تاوه‌كو چیتر پرۆژه هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و پاره به‌هه‌ده‌ر نه‌برێت، گه‌ر سلێمانی به‌راوورد بكه‌ین به سێ ساڵ له‌مه‌وپێش ئاستێكی باش چۆته پێشه‌وه له كۆتایی هێنان و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه.
به‌هرۆز محه‌مه‌د، باس له‌وه‌ش ده‌كات: چه‌ند ساڵێك بوو بودجه‌یه‌ك دانراوبوو بۆ دروستكردنی شاری رۆشنبیریی له وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی و لاوان، له دوای بڕیاری به پایته‌خت راگه‌یاندنی شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی رۆشنبیریی ئه‌و بودجه و پڕۆژه‌یه‌مان هێنایه‌وه بۆ پارێزگای سلێمانی، شاری رۆشنبیریی ده‌كه‌وێته نزیك به‌كره‌جۆ له‌سه‌ر رووبه‌ری 250 دۆنم زه‌وییه، بودجه‌ی ته‌واو له به‌رده‌ستدایه و به‌م نزیكانه ده‌یخه‌ینه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
هه‌ر له‌م رووه‌وه، پارێزگاری سلێمانی 9 پڕۆژه‌ی ستراتیژیی گرنگ كه له‌مساڵدا كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌ن ئاشكرا ده‌كات، له‌م باره‌وه ده‌ڵێت: ساڵانی پێشتر پڕۆژه‌ی زۆر وردتر له‌گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌بووه و پێویست بووه، به‌ڵام ئێستا قۆناغی ده‌ستكردنه به پڕۆژه گه‌وره و ستراتیژییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی سلێمانی هاوتا و نزیك بێته‌وه له شاره گه‌وره‌كانی دونیا.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
