
*ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی: دیارده‌ی ناوچگه‌ریی به رادده‌یه‌كی به‌رچاو له ناو گۆڕاندا به‌دی ده‌كرێت
*سۆران عوسمان: ئه‌وه‌ی له ره‌شنووسه‌كه‌ی گۆڕاندا هاتووه، زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌ماره‌تی بابانه
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و نه‌وشیروان مسته‌فا، زۆر به چڕیی ره‌خنه‌یان له ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێم ده‌گرت، ئه‌مه‌ش لای چاودێرانی سیاسیی و به‌شی زۆری خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانكراو نه‌بوو، ئه‌و پڕۆژه به‌دیله‌ی ده‌ستوور بوو كه یاساناسانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ڵاڵه‌یان كردووه و له سایتی "سبه‌ی" بڵاوكرایه‌وه. له‌و پڕۆژه‌یه‌دا به روونی له بڕگه‌یه‌كدا ئاماژه بۆ فیدراڵی پارێزگاكان كراوه و داوای "دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ت به‌سه‌ر پارێزگاكاندا" ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش به وته‌ی چاودێرانی سیاسیی، فۆرمۆڵه‌كردنێكی یاسایی و ده‌ستووریی خه‌ونه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فایه كه بریتییه له جیاكردنه‌وه و دابڕینی پارێزگای سلێمانی له باشووری كوردستان. به وته‌ی پسپۆرێكی مێژوویش ئه‌م هه‌وڵه‌ی گۆڕان زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌ماره‌تی بابانه، كه ره‌نگه ململانێكانیش هه‌مان سروشتی ململانێی میرنیشینه‌كان وه‌ربگرێ.
ئاریان فه‌ره‌ج، نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی پێیوایه، ئه‌وه‌ی گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی ده‌یانه‌وێت و به ناوی نامه‌ركه‌زییه‌ته‌وه مه‌تره‌حی ده‌كه‌ن، دروست چه‌مكی فیدراڵیزمه، فیدراڵیزمی پارێزگاكان. ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له ده‌ستووردا بچه‌سپێت كه هه‌ر پارێزگایه‌كی كوردستان كانتۆنێكی سیاسیی بێت و به‌یتولمال و حوكم و حاكمی فه‌رمانڕه‌وا و قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی هه‌بێت و حزبێك به‌ڕێوه‌ی ببات و كه‌س بۆ كه‌س نه‌گه‌ڕێته‌وه. هه‌ولێریش پایته‌ختێكی لاواز و له‌رزۆك و بێ ئیراده بێت.
ئاریان فه‌ره‌ج، باس له‌وه ده‌كات، كه گۆڕان و هاوپه‌یمانه‌كانی كوردستانێكی یه‌كگرتوویان ناوێت. وتیشی "ده‌بێ ده‌ستوور به جۆرێك هه‌موار بكرێت زامنی ئه‌وه بكات ده‌سه‌ڵات و سامان له كوردستاندا به‌سه‌ر پارێزگاكاندا ته‌قسیم بكریت (تقسیم السلگه و الپروه) ئه‌مه كرۆك و ناوه‌ڕۆك و نیازی دڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه، ته‌قسیمی كوردستان به‌سه‌ر چه‌ند كانتۆنێكدا له پێناوی ئه‌وه‌ی ئه‌وان بتوانن ببنه كوێخای سلێمانی، ئه‌م داواكارییه ترسناكه هه‌رگیز به مانای لامه‌ركه‌زییه‌تی ئیداریی نییه و به‌ڵكو (تقسیم السلگه و الپروه) ) دروست ته‌عبیر له فیدراڵییه‌ت و دابه‌شكردن ده‌كات. جا خۆ شه‌ڕی ئێمه له‌گه‌ل به‌غدا ده ساڵی ره‌به‌قه بۆ ئه‌وه‌یه قه‌ناعه‌ت به به‌غدا بكه‌ین كه فیدراڵیزم بریتی نییه له لامه‌ركه‌زیه‌تی ئیداریی و به‌ڵكوو بریتییه له (تقسیم السلگه و الپروه بین المركز و الاقالیم) ".
ئاریا فه‌ره‌ج، ئاماژه‌ش بۆ ئه‌وه ده‌كات "له نێو میلله‌تێكدا كه هێشتا له قۆناغی رزگاریی نیشتمانی تێنه‌په‌ڕیوه و هێشتا له مه‌ترسیی گه‌ڕانه‌وه‌ی دیكتاتۆرییه‌تی ده‌ره‌كی قورتار نه‌بووه و په‌رژینی له ده‌وری نیشتمانیی خۆی هه‌ڵنه‌چنیوه، چی له‌وه مه‌هزه‌له‌تره باسی مه‌ترسیی دروستبوونی دیكتاتۆرییه‌تی نێوخۆیی بكرێت! شه‌ڕفرۆشی ئه‌وان به‌م ده‌ستووره ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یه زامنی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی خاكی كوردستانه و ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ مه‌یلی كۆن و نوێی ئه‌وان تا سه‌ر ئێسقان دژه. ئه‌و شه‌ڕه‌ی به بیانووی جۆراوجۆر به ده‌ستووری ده‌فرۆشن، هیچ نییه جگه له خه‌ونه كۆنه نوێیه‌كه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، كه بریتییه له مه‌یلی جیاكردنه‌وه‌ی كۆماری سلێمانی".
عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د، نووسه‌ر و چالاكوانی سیاسیی، باس له‌وه ده‌كات فیدراڵی پارێزگاكان زیاتر بۆ ئه‌و وڵاتانه ده‌ستده‌دات، كه كیانێكی سه‌ربه‌خۆ و دامه‌زراون، نه‌ك بۆ كوردستانێك كه هێشتا كیانه‌كه‌ی جێگیر نییه.
عه‌لی مه‌حموود، وتیشی "سسیتمی لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان بۆ وڵاته پێشكه‌وتووه‌كان هه‌نگاوێكی باشه و ئه‌نجامی باشی له‌و وڵاتانه لێكه‌وتۆته‌وه به تایبه‌ت له بواری گه‌شه‌ی ئابووری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی به هاووڵاتیانی شار و هه‌رێمه‌كه. له رۆژئاوا له نیشتمانی پچڕ پچڕ و په‌رته‌وازه‌وه وڵاتی مه‌ركه‌زیه‌تیان بنیات ناوه و هه‌موو وڵاتۆكه و شاره‌كان و میرنشین و له‌هجه و زمانه ناوچه‌ییه‌كانیان له وڵاتێكی نه‌ته‌وه‌یی یه‌كگرتوو و زمانێكی ستانداردی نه‌ته‌وه‌ییدا یه‌كخستووه و كۆكردۆته‌وه، دواتر پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی یه‌كگرتووی نه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌و نا مه‌ركه‌زییه‌ت هه‌نگاویان ناوه. واتا له یه‌كخستن و بنیاتنانی وڵاتی نه‌ته‌وه‌یی و زمانی یه‌كگرتووه‌وه به‌ره‌و سیستمی لامه‌ركه‌زیه‌ت چوونه، به‌ڵام وڵاتێكی وه‌ك كوردستان تائێستا ده‌وڵه‌ت نییه و ته‌نانه‌ت ئه‌و فیدراڵییه‌ی به ده‌ستیهێناوه له سه‌ر بنچینه‌ی ناوچه‌یی یه‌كگرتنی 3 پارێزگایه نه‌ك داننان به مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئه‌ویش تا ئێستا له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ركه‌زدایه".
ئه‌و چالاكوانه سیاسییه پێیوایه "له كوردستان پێویستمان به سیستمێكی سیاسیی به‌هێزی یه‌كگرتووی ناوه‌ندیی هه‌یه. كاتێك كۆپی هه‌ر ئه‌زموونێك ده‌كه‌یت ده‌بێ ره‌چاوی بارودۆخ بكه‌ین و ئه‌وه بزانین كوردستان خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ نییه و هه‌رێمێكی جوگرافییه له چوارچێوه‌ی وڵاتێكی نادیموكراسیدا، بۆ به‌ره‌و رووبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان و پاراستنی یه‌كێتی هه‌رێمه‌كه تا دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت ئه‌وا پێویستمان به سیستمێكی مه‌ركه‌زییه، با خه‌ونه بچووكه‌كان بكه‌ین به قوربانی خه‌ونه مه‌زنه‌كان".
ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی، رۆژنامه‌نووس پێیوایه "دیارده‌ی ناوچگه‌ریی به رادده‌یه‌كی به‌رچاو له ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕاندا به‌دی ده‌كرێت. سه‌ره‌تا بڕوام وابوو ئه‌وه بۆچوونی هه‌ندێك كه‌سایه‌تی ناو بزووتنه‌وه‌كه‌یه و گوزارشت له بۆچوونی ته‌واوی بزووتنه‌وه‌كه ناكات، ته‌مه‌نام ده‌كرد واش بوایه، به‌ڵام به داخه‌وه دواجار ئه‌و ده‌نگه ناسازه بووه ده‌نگی بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام هه‌ر هه‌وڵێكی له‌و جۆره بۆ دابڕانی سلێمانی یان هه‌ر شارێكی تر ده‌بێته فاكتۆری كوشتنی ئه‌و هێزه‌ی ئه‌و نیازه‌ی هه‌یه، چوونكه تاكی كورد شه‌یدای یه‌كبوون و یه‌كگرتنی ته‌واوی كوردستانه. بیریشمان نه‌چێت پێشتر وه‌ها هه‌وڵێك درا كه فیدراڵیه‌تی پارێزگاكان له ماوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی حوكم له به‌غداد بكرێته واقیع، به‌ڵام سه‌رۆكی هه‌رێم زوو ده‌ركی ئه‌و بابه‌ته‌كه‌ی كرد و بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام له ناوخۆی كوردستان بونی وه‌ها هه‌وڵێك یه‌كه‌م جاره و قبوڵنه‌كراویشه، هه‌ر هێزێك وه‌ها مه‌به‌ستێكی هه‌بێت ده‌كه‌وێته چاڵی نه‌فره‌تی مێژوه‌وه و بانگی مه‌رگی خۆی ده‌دات".
ئه‌رده‌ڵان هه‌ڵه‌بجه‌یی، وتیشی "به ته‌واوی بڕواوه ده‌ڵێم سلێمانییه‌كان نابنه خۆراكی هیچ هێزێك كه بیه‌وێت له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی له كوردستان دایانببڕێت. دواتر ئێمه ده‌بێت روو له‌و هێزه بكه‌ین و ره‌خنه‌ی لێبگرین، ئایا گۆڕان ئه‌وه‌نده شه‌یدای ده‌سه‌ڵاته كه له پێناویدا ئاماده‌ن كوردستان دابه‌ش بكه‌ن؟ له ئه‌ندامانی گۆڕان ده‌پرسم ئایا نابێ داوای روونكردنه‌وه بكه‌ن كه بۆ له پڕۆژه‌یه‌كی پێشنیاركراوی هاوشێوه‌ی ده‌ستووردا بزووتنه‌وه‌كه‌یان وه‌ها داوایه‌كی كردووه؟. ئه‌م جۆره له مامه‌ڵه‌ی بزووتنه‌وه‌كه بۆ گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵات مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه و ئه‌مه هه‌وڵێكی پڕ مه‌ترسییه. بۆیه من جه‌ختی لێده‌كه‌مه‌وه، چوونكه ئه‌وه‌ی ده‌بێته قوربانی ئه‌م جۆره له مامه‌ڵه‌ی نابه‌رپرسانه یه‌كێتی و پارتی نییه، به‌ڵكو ته‌واوی میلله‌تی كورده".
سۆران عوسمان، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له مێژووی هاوچه‌رخی كورد، دژی ئه‌و هه‌وڵه‌یه و ده‌ڵێت "لامه‌ركه‌زیه‌تی پارێزگاكان كه له ره‌شنووسه‌كه‌ی گۆڕاندا جه‌ختی له‌سه‌ر كراوه‌ته‌وه، زیندووكردنه‌وه‌ی ئه‌ماره‌تی بابان و فۆرۆمۆڵه‌كردنی یاسایی و ده‌ستوورییه بۆ شه‌رعیه‌تدان به هه‌ستی ناوچه‌گه‌ریی، كه من له‌و بڕوایه‌دام ئه‌گه‌ر ئه‌م پڕۆژه‌یه سه‌ر بگرێت كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دواوه و سروشتی ململانێكانیش وه‌ك ململانێی میرنشینه‌كانی پێشووی كوردستانی لێدێت، كه سه‌فه‌وی و عوسمانلی وه‌ك داشه‌ی دامه ده‌یجووڵاندن و كورد به‌و هۆیه‌وه له ده‌وڵه‌تی خۆی بێبه‌ش بوو".
تێبینی: ئه‌م راپۆرته له ژماره "24" گۆڤاری "شه‌پۆل" له رۆژی 18-6-2013 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
