به‌داخه‌وه زۆربه‌ی زۆری به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسانی گه‌وره هێزه سياسييه‌کانی باشووری کوردستان، به بيرکردنه‌وه و گفتار و ره‌فتار له‌م سه‌رده‌مه‌دا ناژين، ئێستاش پاشماوه‌کانی بيرکردنه‌وه و ره‌فتاری رابردوو و شاخ هه‌ر به‌رده‌وامن. ئه‌مان ئه‌و هه‌موو هێز و توانا مادی و مرۆڤييه‌ی کوردانی تاراوگه تێناخوێننه‌وه و ئه‌وه‌ی به‌لايانه‌وه گرنگ و جێگه‌ی بايه‌خ نه‌بێت، ره‌وه‌ندی کوردی تاراوگه‌يه. هه‌رچه‌ند زۆربه‌ی به‌رپرسه‌کان خۆيشيان ساڵانێکی زۆر له هه‌نده‌ران ژياون و هه‌تا ئێستاش هه‌ڵگری پاسپۆرت و ناسنامه‌ی وڵاتێکی هه‌نده‌رانين، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌رمايه‌ی موفت و کورسی و هێز و ده‌سه‌ڵاتی سياسييه‌وه له خۆيان گۆڕاون و رابردووی خۆيان له‌بيرچووه‌ته‌وه. رۆژانه له ميديا و که‌ناڵه‌کانی راگه‌ياندنه‌کانيانه‌وه هێرشی ناشيرين و ناشارستانيانه و ناڕه‌وا و و بێويژدانانه ده‌که‌نه سه‌ر کوردانی دانيشتووی هه‌نده‌ران و له‌و رێگايه‌وه هاونيشتمانيانی کوردستان خۆشه ده‌که‌ن بۆ دوژمنايه‌تی کردنی کوردانی تاراوگه. با لێره‌دا زۆر به کورتی ئه‌وه باس بکه‌ين که ئه‌مڕۆ ژماره‌يه‌کی زۆر زۆری کورد له هه‌نده‌ران ده‌ژين و ده‌توانن هێز و فشارێکی زۆر بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی باشووری کوردستان و هيچ هێزێکيش ناتوانێت و بۆی نييه چالاکی و ره‌خنه و به‌رهه‌ڵستييه‌کانيان ياساخ بکات و به‌ريان پێبگرێت، ره‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران وه‌ک چۆن ده‌توانن باش‌ترين و به هێزترين هێز و پشتيوانبن بۆ ده‌سه‌ڵات و باشووری کوردستان، به‌هه‌مان شێوه‌ش به پێچه‌وانه‌شه‌وه ده‌توانن گه‌وره‌ترين هێزی فشار و به‌رهه‌ڵستکاربن به‌رامبه‌ر گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی و تێرۆر و نادادپه‌روه‌رييه‌کانی ده‌سه‌ڵات و به‌رپرسان و گه‌وره هێزه ستاسييه‌کانی کوردسان. هه‌ربۆيه باشتره ده‌سه‌ڵات و هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشوور به بێبايه‌خ نه‌ڕواننه ره‌وه‌ندی کورد له هه‌نده‌ران و پێوه‌ندييه‌کانی خۆيان باشتر له‌گه‌ل ئه‌و ره‌وه‌نده گه‌وره و پێشکه‌وتوو و کاريگه‌ره‌دا رێکبخه‌نه‌وه. ره‌وه‌ندی کورد له تاراوگه له توانايدا هه‌یه هه‌موو که‌موکوڕی و دزی و گه‌نده‌ڵی و تاڵانچێتی و نادادپه‌وه‌ری و تێرۆرێکی ناو وڵات، ئه‌گه‌ر پێويست بێت، به هه‌موو جيهانی ده‌ره‌وه رابگه‌يه‌نێت و کاريگه‌رييان هه‌بێت بۆسه‌ر هاونيشتمانيان و که‌سانی سياسی و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و لايه‌نه سياسييه‌کان و سياسه‌ت و هه‌ڵوێستی ئه‌و وڵاتانه‌ی لێی ده‌ژين. هه‌ر بۆ نموونه ئێستا هه‌موو ئه‌وروپا و که‌نده‌دا و ئه‌مه‌ريکا و ئوستراليا و زۆربه‌ی وڵاتانی ديکه‌ی جيهان ئاگادارن له تێرۆرکردنی رۆژنامه‌نووس (کاوه گه‌رميانی)، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌هۆی هه‌ڵوێست و چالاکييه‌کانی ره‌وه‌ندی کورده‌وه‌يه له هه‌نده‌ران. ئه‌و سه‌رده‌مه به‌سه‌ر چوو، به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵات به ئاره‌زووی خۆيان چييان بوێت بيڵێن و بينووسن و بيکه‌ن، ئێستا چاو‌دێر و هێزی فشار له‌سه‌ريان هه‌يه، ئه‌ويش کوردانی دانيشتووی تاراوگه‌ن.
15. 12. 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
