خۆشباوه‌ڕی، له تايبهتمهندييه خراپه‌کانی ئێمه‌ی کورد ...به‌ختياری شه‌مه‌يی
ئه‌وه راستييهکی نکوڵيلێنه‌کراوه که ئێمه‌ی کورد له‌دوای رووخانی ئيمپراتۆرێتيی مادده‌وه هه‌تا ئێستا وه‌ک نه‌ته‌وه، نه خۆمان وه‌ک نه‌ته‌وه‌يه‌کی ئازاد و نه کوردستانه‌که‌يشمان وه‌ک نيشتمانێکی سه‌ربه‌خۆ و يه‌کگرتوو نه‌بينيوه‌ته‌وه و له‌و سه‌رده‌مانه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ له سه‌نگه‌ر و هه‌ڵوێستی به‌رگری له‌خۆکردن و جه‌نگ و شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانێ و ململانێی مان و نهمانداين.لێره‌دا بۆ کورتکردنه‌وه‌ی رێگای دوور، ده‌ڵێين: مه‌به‌سته‌که و پرسياره‌که له‌م وشانه‌دا ئه‌مه‌يه: بۆچی به‌درێژايی ئه‌و مێژووه نه‌بووه و نهمانبينيوه که چه‌ند کۆڕ و کۆمه‌ڵ و پارت و يانه و راديۆ و تهلهڤيزيۆنێک، چه‌ند رامياريزان و ياريزان و سه‌ماکار نووسه‌ر و رۆشنبير و هۆزانڤان و شانۆکار و کۆمه‌ڵناس و گۆرانيبێژێکی نه‌ته‌وه دراوسێکانمان له فارس و عه‌ره‌ب و تورک، هه‌ڵوێستێکی مرۆڤپه‌روه‌رانه و هاوئايينيانه و دراوسێيانهيان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو شه‌ڕ و کوشتار و ماڵوێرانی و سه‌رگه‌ردانی و ستهملێکراوييهی که ده‌سه‌ڵاتداره داگيرکه‌ر و ره‌گه‌زپه‌رست و تاڵانچييهکانی ئه‌و نه‌ته‌وانه و ئه‌و ده‌وڵه‌ته داگيرکهرانهی کوردستان به‌سه‌ر ئێمه‌ی کورد دا هێناويانه، هه‌بێت.هيچ که‌س و کۆڕ و کۆمهڵێکيانمان نه‌بينی و لێمان نه‌بيستن که به ته‌نها به‌ياننامه‌يه‌ک، هۆنراوهيهک يان گۆرانيهک، يان به نامه‌يه‌ک، هه‌ستی دراوسێيانه و مرۆڤپه‌روه‌رانه‌ی خۆيان بۆ ئێمه‌ی کورد ده‌رببڕن و له‌و ماڵوێرانی و ئازار و سته‌م و کاره‌ساتانه‌دا هاوسۆز و هاوخهممانبن.به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌هۆی ئه‌م هه‌لومه‌رج و نيمچه ئازادييه‌ی که له باشووری کوردستاندا به‌ده‌ستمان هێناوه يان باشتره بڵێين ئه‌م ئازادييه‌ی ئێستا بوونی هه‌يه، ده‌بينين ده‌يان که‌س و به‌ناو دۆستی کورد له شێوه‌ی رامياريزان و ياريزان و سه‌ماکار و گۆرانيبێژ و شانۆکار و نووسه‌ر و رۆشنبيرمان لێ په‌يدابوون که گوايه دۆستی ئێمه‌ی کوردن، ئه‌ی پێشتر ئه‌مانه له‌کوێ بوون و بۆ هيچ هه‌ڵوێستێکى مرۆڤانه و دراوسێيانهيان به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو رابوردووه پڕ له کاره‌ساتانه‌ماندا نه‌بووه.ئه‌ی ئه‌مڕۆ بۆ بوونه‌ته گوايه دۆستمان و گۆرانيشمان بۆ ده‌ڵێن.له‌ڕاستيدا وه‌ڵامه‌که‌ی روون و ئاشکرايه، ئه‌مڕۆ دۆستايه‌تی کردنی کوردی باشوور و باشووری کوردستان، به‌رژه‌وه‌نديی تايبه‌تی و پاره‌ی زۆری تێدايه.به‌لێشاو ئاهه‌نگ و فيستڤاڵ و بۆنه‌ی جۆراوجۆر بۆ ئه‌و تازه دۆستانه ساز ده‌کرێن و بانگهێشتنی باشووری کوردستان ده‌کرێن.پاره‌ی زۆريان تێدا به‌خه‌رج ده‌رێن و پاره‌ی زۆريان ده‌درێتێ، له‌باشترين هۆتێل و شوێنی مانه‌وه‌دا خزمه‌ت ده‌کرێن.ئيمتيازی کارکردن و کۆمپانيا کردنه‌وه‌يان ده‌درێتێ، به‌لێشاو دێن و زه‌وی و خانوو و شوقه ده‌کڕن يان ئهوانهيشيان هه‌ر به دياری ده‌درێتێ، له زانکۆکان‌دا داده‌مه‌زرێنرێن و بۆيان هه‌يه به‌خۆڕايی بخوێنن.خوێندن بهخۆرايی.له‌لايه‌ن ده‌ساڵاتی کوردی يان پارته کوردييه‌کان يان سه‌رۆک و به‌رپرسه‌کانه‌وه هه‌موو پێداويستييهکيان بۆ دابين ده‌کرێت، به‌ڵام زۆربه‌ی یپێشمهرگه دێرينه‌کان، رۆڵه ئازاکان و شۆڕشگێڕه‌کانی رۆژانی سه‌خت و ته‌نگانه، زۆربه‌ی رۆشنبيران و نووسه‌ران و گۆرانيبێژه دڵسۆزه‌کانی خۆيشمان به هه‌ژاری و نه‌داری و ههناسهساردييهوه سه‌رده‌نێنه‌وه و که‌س لێيان ناپرسيتهوه.هه‌ر بۆنموونه، هونه‌رمه‌ندێکی گه‌وره‌ی ميلليی وه‌کو ئه‌حمه‌د شه‌ماڵی نه‌مر، هه‌تا به هه‌ژاری بێ خانه و لانهيی کۆچی دوايی نه‌کرد، که‌س باسی نه‌کرد و که‌س لێی نهپرسييهوه.هونه‌رمه‌ندێکی ديکه‌ی ميللی، خوالێخۆشبوو سه‌ڵاح داوده به هه‌ژاری و بێ خانه و لانهيی سه‌ری نايهوه و که‌س لێی نهپرسييهوه.هونه‌رمه‌نديکی ميلليی و يه‌کێ له پێشمه‌رگه ئازا و دڵسۆزه‌کانی کورد و کوردستان، نه‌مر و گيانپاک، ئيبراهيم سه‌عيد، ناسراو به بله‌ی سه‌عه که‌ڕ، له ژوورێکی داروخاوی کرێچێتيدا، له بێکه‌سی و ههژاريدا، پاش چه‌ند رۆژێک له گيان ده‌رچوونی، ئينجا به مردنهکهيزانرا ....!؟.ئه‌مه ئازادی و ديمۆکراسييه، يان ئه‌مه شه‌رم و شه‌رمه‌زارييه بۆ ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵگه‌که‌مان!؟ ئێستاش به سه‌دان پێشمه‌رگه‌ی دێرين و زيندانيی رامياری و بريندار و که‌مئه‌ندام و په‌ککه‌وته‌ی کاره‌ساته‌کانی شۆڕش، ئێستاش به سه‌دان هونه‌رمه‌ند و شانۆکار و نووسه‌ر و رۆشنبيری هه‌ڵکه‌وتوو و دڵسۆزمان هه‌ن که به هه‌ژاری و نه‌داری ده‌ژين و که‌س لێيان ناپرسێته‌وه و ئاوڕێکی هاوکاری کردنيان لێ نادرێته‌وه.نموونه‌کان زۆر زۆرن و ئه‌گه‌ر به‌دوايدا بڕۆين، وه‌ک ده‌ڵێن ئه‌م ههويره ئاو زۆر ده‌كێشت و ئه‌م نووسينهش زۆر درێژ ده‌بێته‌وه.
به‌داخه‌وه که‌سانی خۆشباوه‌ڕ و ساده و ساکار، له تێگه‌يشتن و بيرکردنهوهدا، له‌ناو ميلله‌تی ئێمه دا زۆر زۆرن.ئێستا له راگهياندنهکاندا باو باوی ئه‌وه‌يه که خانمه گۆرانيبێژێکی عه‌ره‌ب گۆرانييه‌کی بۆ کورد چڕيوه!؟ ئێ ئينجا چييه!؟ خۆ ئه‌مه په‌رجوو / موعجيزه نييه.ئه‌ی ئه‌و خانمه به‌ڕێزه بۆچی له‌کاتی ئه‌نفالکردنی کورد و وێرانکردن و سوتماک کردنی کورد و کوردستاندا ئێمه‌ی کوردى له‌بير نه‌بوو!؟ خۆ که‌س ده‌ستی نه‌گرتبوو.ئه‌نفال کردنی کورد و وێران کردنی کوردستان لای که‌س شاراوه نه‌بوو!؟ ئه‌ی بۆ نووسه‌ر و رۆشنبير و گۆرانيبێژ و که‌سێکی ناوداری ئه‌و نه‌ته‌وه دراوسێيانهمان نه‌بينی ته‌نها وشهيهکمان به‌باشه بۆ بنووسن، گۆرانييهکمان بۆ بڵێن، هه‌ڵوێستێکی مرۆڤپهروهرانهمان نيشان بده‌ن!؟ مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌يه که ئه‌مڕۆ ئه‌م دۆستايه‌تی کردن و گۆرانی بۆ کورد وتنانه بۆ به‌رژه‌وه‌نديی تايبه‌تييه و پاره‌ی موفت و زۆر و زه‌وه‌نده‌ی تێدايه.ئێمه‌ی کورديش، زۆربه‌مان ئه‌وه‌نده خۆشباوه‌ڕ و ساده و ساکارين دڵمان به‌و گۆرانی و دۆستايه‌تييه تازهبابهتهی ئه‌و گۆرانی بێژه خۆپه‌رست و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستانه خۆشه.له کۆتايیدا ده‌بێ بڵێين: ئاخۆ رۆژێک دێت که ئێمه‌ی کورديش وه‌کو نه‌ته‌وه ئازاد و پێشکه‌وتووه‌کانی ديکه له خۆمان و له ژيان و له به‌رژه‌وه‌ندی و دۆست و دۆستايهتيی راستينه تێبگه‌ين!؟ به‌خۆمان و بهمێژووماندا بچينه‌وه و بزانين و تێبگه‌ين به‌رژه‌وه‌نديی باڵای نه‌ته‌وه‌يی و نيشتمانيمان له‌چيدايه و دۆستان و دوژمنانمان کێن و کێنين!؟....بههيوای ئه‌و رۆژه.
ئه‌مسته‌ردام - 09-03-2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
