
پرسیارێك ....به‌ختياری شه‌مه‌يی
پرسيارێک ....پرسيارێک ....پرسيارێک !؟ هه‌ر ته‌نها وه‌ک ساکارترين نموونه، ئيتر له‌مه‌وه خۆتان بير له هه‌موو شته گه‌وره و پچووکه‌کانيتر بکه‌نه‌وه ....ئايا ئه‌گه‌ر ئيسلاميی سياسيى، (ئه‌و گروپه دروستکراو و به‌کرێگيراوانه‌ی عه‌ره‌ب و تورک و فارس )، ده‌سه‌ڵاتى سياسيى بگرنه‌ده‌ست و ببنه فه‌رمانڕه‌وای کوردستان، که‌س ده‌توانێ ئه‌م هۆنراوه‌يه‌ی پيره‌مێردی نه‌مر و هاوشێوه‌ی ئه‌م هۆنراوانه, چاپ و بڵاو بکاته‌وه !؟ :
قورئان و ئیسلام و ئيسلاميیه‌کان, دژی هۆنراوه نووسين و وێنه‌کێشان و خۆڕازاندنه‌وه و ئارايیشتی کچان و ژنانن.دژی باسکردن و پياهه‌ڵدان و په‌سن کردنی جوانيی جه‌سته‌ی مرۆڤن.دژی هه‌موو شت و ديارده‌یه‌کی نا- عه‌ره‌بی و نا- ئیسلامين.
ئيسلام، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که ئايينه، فه‌رهه‌نگێکی نه‌ته‌وه‌يی عه‌ره‌بييشه، که زۆرتر له 1400ساڵيشی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕيوه, که‌چی قورئان و ئیسلام و ياساكاىى ئيسلامى عه‌ره‌ب و موسڵمانان، هه‌تا ئێستا هه‌ر وه‌کو خۆیان ماونه‌ته‌وه و هيچ گۆڕانێکاريیه‌کی پێويستیان تێدا نه‌کراوه تا بگونجێن له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رج و پێداويستيیه‌کانی ئه‌مڕۆی گۆڕان و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه‌دا.موسوڵمانه‌کان و به‌تايبه‌تی عه‌ره‌ب، هه‌تا ئێستا هه‌ر به‌هه‌مان ياسا و رێسای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی په‌يدابوونی ئیسلام و قورئان بيرده‌که‌نه‌وه و کاری پێده‌که‌ن.هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ ئیسلام بووه‌ته کێشه‌یه‌کی ترسناک و مه‌ترسيیه‌کی گه‌وره و چاره‌سه‌رنه‌کراو بۆ مرۆڤایه‌تی.ئیسلام و موسوڵمانه توندڕه‌وه‌کان، خۆيان تێکه‌ڵی ژيانی تايبه‌تيی هه‌موو که‌سێک ده‌که‌ن و بيرکردنه‌وه و شێوازی ژيانی هه‌موو تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌ئاره‌زوو و به‌رژه‌وه‌نديی تايبه‌تيی خۆيان ده‌ستنيشان ده‌که‌ن.هه‌ربۆيه له هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا ئیسلامييه‌کان ده‌سه‌ڵاتی سياسيی بگرنه ده‌ست و ببنه فه‌رمانڕه‌وا، خۆبه‌خۆ بيرکردنه‌وه و جۆری ژيانی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌يه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ 1400 ساڵ پێش ئێستا.ئتر ده‌که‌ونه به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌موو شتێک و هه‌موو بيرکردنه‌وه و ديارده‌یه‌کی نا- ئيسلامی و نا- عه‌ره‌بيدا.باش‌ترين نموونه‌ی ده‌سه‌ڵات و پياده‌کردن و جێبه‌جێکردنی ياساکانی قورئان و ئيسلام به‌گشتي، وڵاته‌کانی سعودييه و ئێران و ئه‌فگانستانی سه‌رده‌می تااڵيبان و پاکستان و سودان و سۆماڵ و جه‌زاير و ميسر و ليبيا و سوريای ئه‌مڕۆيه که لای هه‌مووان ئاشکرايه چی کاره‌سات و ماڵوێرانی و پاشکه‌وتن و به‌دبه‌ختيیه‌کيان به‌سه‌ر ئه‌م ڵاتانه‌دا هێناوه.بێگومان گروپه ئيسلامييه سياسيیه‌کانی باشووری کوردستانيش ده‌سه‌ڵاتی سياسی بگرنه ده‌ست، بارودۆخی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانيش له‌و وڵاتانه ئه‌گه‌ر خراپتر نه‌بێت، به‌دڵنيايیه‌وه باشتر نابێت.ئه‌و ئيسلامييه سياسييه به‌کرێگيراوانه هێشتا وه‌کو پێويست هێز و ده‌سه‌ڵاتيان نييه و کورسيی ده‌سه‌ڵاتيان نه‌که‌وتووه‌ته ده‌ست، به‌ئاشکرا هه‌ڕه‌شه له کچان و ژنانی کورد ده‌که‌ن و خۆڕازاندنه‌وه و ئاراييشت و پۆشينی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌يىان لێ ياساخ ده‌که‌ن.جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيی نه‌ورۆز و مارشی نه‌ته‌وه‌يی کوردی, (ئه‌ی ره‌قيب) ته‌کفير ده‌که‌ن.ئه‌مڕۆ به‌به‌رچاوی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته لاواز و گه‌نده‌ڵه خۆماڵيیه کورديیه‌وه، به‌ناوی ئيسلام و جيهاده‌وه خه‌ريکن سه‌رانسه‌ری باشووری کوردستان و هه‌موو شتێکی کوردی به‌عه‌ره‌ب ده‌که‌ن.ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵاتدارانى به‌ناو کوردی و به‌ناوه‌ڕۆک عێراقچی و تاسه‌ر ئێسک و خوێن دز و گه‌نده‌ڵ، سه‌رمه‌ستی ده‌سه‌ڵات و کورسی و سه‌رمايه کۆکردنه‌وه و دزی و رابواردنن، بێباک و بێ‌ئاگان له‌وه‌ی که ئیسلاميی سياسی، به هاوکاری و کۆمه‌ک و دنه‌دان و هاندانی دوژمنانی کورد و ده‌وڵه‌ته داگيرکه‌ره‌کانی کوردستان، خه‌ريکى هه‌ڵکه‌ندنی گه‌وره‌ترين گۆڕی به‌کۆمه‌ڵن بۆ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کوردييه و بۆ هه‌موو سه‌رانی پارتی و یه‌کێتی.ئيسلاميیه‌کان له‌سایه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵات و دێمۆکراسييه ناره‌وا و نادادپه‌روه‌ر و شێوێنراوه‌ی باشووری کوردستانه‌وه، به‌رده‌وام له گه‌شه‌سه‌ندن و زۆربوون و خۆبه‌هێزکردندان.ئه‌م ره‌وته ئیسلامييه ته‌عريبچييه به‌م شێوه‌يه به‌رده‌وام بێت، له چه‌ند ساڵی داهاتوودا ئيسلاميیه‌کان ده‌بنه زۆرينه و به‌ده‌نگدان بێت و به‌زۆر بێت، کورسيی ده‌سه‌ڵات له‌ژێر سه‌رانی پارتی و یه‌کێتيی ده‌ردێنن و ده‌بنه فه‌رمانڕه‌وای, ديكتاتۆر و نافه‌رمانڕه‌واى باشووری کوردستان.ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترين تراژيديا و کاره‌سات و به‌دبه‌ختی و ماڵوێرانی و پاشکه‌وتنی هه‌موو مێژووی کورد و کوردستان ده‌بێت.
هۆنراوه‌که‌ی پيره‌مێردی نه‌مر:
ئای بۆ سه‌رمه‌ستی*
ئای بۆ سه‌رمه‌ستی تافی جوانی
جوانيی شه‌وقه بۆ زينده‌گانی 1
چه‌ند خۆشه نه‌شئه‌ی عه‌شقی دێکانی*
که کچه کوردێک ئه‌چێت بۆ کانی
گۆزه‌ی مێشه‌رۆ واله‌سه‌ر شانی
ئاو ئه‌تکێنێ بۆ سه‌ر زوڵفانی 2
مێخه‌ک به‌ند ئه‌خشێ له‌ناو مه‌مکانی
هه‌زار ئه‌لمۆده، بێ به‌قوربانی 3
* ئه م چوار دێڕه شيعره‌ی پيرمه‌ێرد له (ژين)ی ژماره 723ی ساڵی 1943 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه، له لاپه‌ڕه‌ی 210ی ديوانی پيره‌مێردی نه‌مرا چاپکراوه.
شه‌وقه (ژين)، شه‌وقێکه (ديوان) - 1
* .عه‌شقی دێکانی: واته دڵداريی لادێ
.ئه‌تکێنێ (ژين)، دائه‌تکێنێ (ديوان) -2
3- ئه‌لمۆده: ده‌شگوترا: عه‌لمۆده: مه‌به‌ست له‌و جلوبه‌رگه مۆده‌يه بوو که له ئه‌وروپاوه هاته وڵاتی ئێمه و له شاره‌کاندا ژنان له‌جياتی جلوبه‌رگی کوردی له به ريانده‌کرد، که ئێستا بووه به جلوبه‌رگی ئاسايي، له شار و شارۆچکه کاندا له‌به‌ر ئه‌کرێ.
زينده‌گانی: ژيان
سه‌رچاوه: سه‌رجه‌م ديوانی پيره‌مێرد، به‌رگی: 1، 2، 3
15.02.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
