
----------------------------------------
رێزلێنان
بۆ به‌ڕێز به‌رزان سعيد گه‌وهه‌ر
له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌ڕێزتان خوێنتان به‌خشيوه به هاوڵاتيان به‌بێ به‌رامبه‌ر، له ساڵی 1981 تا ئێستا به‌رده‌وامن و ( 341 ) بتڵ خوێنتان به‌خشيوه، بۆيه سوپاس و پێزانين به‌ناوی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پێشکه‌شتان ده‌که‌ين.
د، رێکه‌وت حمه ره‌شيد کريم
وه‌زيری ته‌ندروستی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان
----------------------------------------
رێزلێنان و پاداشت له هه‌موو کۆمه‌ڵگه‌کاندا به شێوه‌يه‌کی به‌ربڵاو له گشت بواره‌کانی ژياندا بۆ هاونيشتمانيانی شايسته و له‌خۆبردوو و دڵسۆز پێڕه‌و ده‌کرێت، ئه‌مه ديارده‌يه‌کی ته‌ندروستييانه و سروشتيیانه و مرۆڤدپه‌روه‌رانه‌يه.
لێره‌دا هيچ له‌سه‌ر شێواز و رێنووس و له‌نگيی نووسينی رێزلێنانه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی نانووسين، چونکه مه‌به‌سته‌که ئه‌وه نييه.
مه‌به‌سته‌که لێره‌دا ته‌نها ئه‌وه‌يه که ئافه‌رين و ده‌ستخۆشانه له و رێزلێنانه بکه‌ين و کارێکی پيرۆز و چاکه و شايسته‌ی سوپاس و ئافه‌رينه، به‌ڵام ئه‌و رێزلێنانه ته‌واونه‌کراوه و هه‌مووی نييه. له راستيدا کاک به‌رزانی سه‌عيد گه‌وهه‌ر هه‌ر ته‌نێ وه‌ک هاونيشتمانييه‌کی خۆبه‌خش و خوێنبه‌خشه‌ر و دڵسۆز به‌بێ به‌رامبه‌ر خوێنی به هاونيشتمانييان نه‌به‌خشيوه، به‌ڵکو چه‌ندين جاريش له سه‌نگه‌ره‌کانی کوردايه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی دوژمنانی کورد و داگيرکه‌رانی کوردستاندا خوێنی خۆی به کورد و کوردستان به‌خشيوه. له زيندانی به‌عسييه فاشيسته‌کانيشدا ئه‌شکه‌نجه‌دراوه و چه‌ندينجار له ئه‌شکه‌نجه‌داندا خوێنی رژێنراوه. ئه‌مه‌ش خوێنبه‌خشينێکی ديکه‌ی پيرۆز و دڵسۆزانه‌يه و نابێت له‌بير بکرێت. شايانی باسه کاک به‌رزان، وه‌ک پپێشمه‌رگه‌يه‌کی کورد و هاوبيرێکی کوردايه‌تی، له‌لايه‌ن به‌عسيیه‌کانه‌وه فه‌رمانی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا و له دواجاردا به‌خت ياوه‌ری ئه‌و و سه‌دانی وه‌ک کاک به‌رزان بوو که به‌هۆی ليخۆشبوونی گشتييه‌وه ئه‌و فه‌رمانه‌يان له‌سه‌ر لابرد و بۆيان کرد به 20 ساڵ زيندانی کردن، پاشان ديسان هه‌ر به‌خت ياوه‌ری بووه‌وه و به لێخۆشبوونی گشتی سه‌ره‌نجام ئازاد کرا. خۆزگه وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لايه‌نه به‌رپرس و پێوه‌نديداره‌کان، ئه‌م رێزه‌شيان لێبنايه و رێزيان له هه‌موو پێشمه‌رگه‌يه‌کی ئازا و گيانله‌سه‌رده‌ستی خه‌باتی کوردايه‌تی بنايه.
دووباره ده‌ستی خۆشيی له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌که‌مه‌وه و هيوای ته‌ندروستيی باش و ژيانێکی شايسته و به‌خته‌وه‌رانه‌ش بۆ پێشمه‌رگه‌ی کوردايه‌تی و زيندانيکراو کاک به‌رزانی سه‌عيد گه‌وهه‌ر داواکارم.
برای دڵسۆزتان
به‌ختياری شه‌مه‌يی
12. 121. 2013
ئه‌مسته‌ردام
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
