کێ و چ لايه‌نێک ( مه‌ولوود ئافه‌ند )، رۆژنامه‌نووسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانيان فڕاندووه، بۆ کوێيان بردووه و راده‌ستی چ لايه‌نێکی دوژمن به کورد و کوردستايان کردوو!؟ ...به‌ختياری شه‌مه‌يی
بۆچی هه‌مووان بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر ئه‌م تاوانه!؟
با هه‌مووان به‌په‌رۆشه‌وه بپرسين، کێ و چ لايه‌نێک ( مه‌ولوود ئافه‌ند)، ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانيان فڕاندووه، بۆ کوێيان بردووه و راده‌ستی چ لايه‌نێکی دوژمن به کورد و کوردستانييان کردووه!؟
بۆ هيچ که‌سێک، هيچ لايه‌نێک، هيچ کۆڕ و کۆمه‌ڵێک، هيچ سه‌نته‌رێکی به‌ناو لاوان و گه‌نجان، باسی فڕاندنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه کورده ناکه‌ن!؟
بۆچی پارتی و يه‌کێتی و به‌رپرسان و ده‌سه‌ڵاتی کوردی بێ هه‌ڵوێست و بێ ده‌نگن به‌رامبه‌ر فڕاندن و ونکردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه!؟ خۆ ئه‌ميش هه‌ر کورده و هه‌ر هاونيشتمانييه‌کی کوردستانه وه‌کو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ديکه که فڕێنران و تێرۆرکران!؟ ئه‌ی بۆ هيچ که‌س و هيچ لايه‌نێک ناوی ( مه‌ولوود ئافه‌ند ) ناهێنن!؟ بۆ خه‌می ناخۆن و له‌سه‌ری نانووسن و سۆراخی ژيان و چاره‌نووسی ناکه‌ن!؟
دياره بانێکه و دوو هه‌وا، دياره ئه‌م ماسته موويه‌کی سياسيی تێدايه!؟
کامه‌يه هه‌ڵوێستی رۆژنامه و گۆڤار و تيڤييه بێلايه‌ن و سه‌ربه‌خۆکانی کوردستان!؟
کامه‌يه هه‌ڵوێستی رۆژنامه‌نووسان و نووسه‌ران و رۆشنبيران و هونه‌رمه‌ندان، بۆچی هه‌موويان بێ ده‌نگن و که‌س باسی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌يه ناکات که به‌رامبه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌نووسه بێتاوانه کراوه!؟
تکايه له‌سه‌ر ( مه‌ولوود ئافه‌ند) بنووسن و داوای روونکردنه‌وه له ده‌سه‌ڵاتی کورد بکه‌ن سه‌باره‌ت فڕاندن و ونکردنی ئه‌م رۆژنامه‌نووسه‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان!؟....
04.05.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
