
له هه‌ر وڵاتێک‌دا که مافيا و ميلیشيا به‌ڕێوه‌ی به‌رن، ياسا و مافی مرۆڤ، ته‌نها له چاپه‌مه‌نييه‌کاندا بوونيان ده‌بێت.
بۆ ده‌سه‌ڵاتی کوردی و پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستان: کۆمه‌ڵگه و وڵات به‌م شێوه‌يه به‌ڕێوه نابرێت، هه‌ر که‌سێک ره‌خنه‌يه‌کی له ده‌سه‌ڵات يان له لايه‌نێکی رامياری، يان له به‌رپرسێک گرت، به هه‌ڕه‌شه و ترساندن و لێدان و گرتن و ئه‌شکه‌نجه‌دان و خوێنڕشتن وه‌ڵامی بده‌نه‌وه!کۆمه‌ڵگه به سيستێمی مافيايی و ميليشيايی و توندوتيژی و زه‌بروزه‌نگ به‌ڕێوه نابرێت.
کۆمه‌ڵگه به ياسای دادپه‌روه‌رانه و مرۆڤدۆستانه به‌ڕێوه ده‌برێت، ئه‌مه‌یش کار و پيشه‌ی که‌سانی خوێنده‌وار و رۆشنبير و ئه‌کاديميست و ياساناس و مامۆستا و کارمه‌ندی دڵسۆز و لێهاتوو و مرۆڤدۆسته، نه‌ک کاری که‌سانی تفه‌نگچی و خێڵچی و ڕاوچی و ده‌ستڕاست و شه‌قوه‌شێن و خۆپه‌رست و بێويژدان و بازرگانی فرمێسک و خوێن!
ئه‌ی به‌رپرسانی ده‌سه‌ڵات و زلهێزه‌کان: ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت نه‌چنه نێو خاشاکدانی مێژووه‌وه، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به سه‌ری به‌رز و به شانازييه‌وه بچنه نێو لاپه‌ڕه‌کانی مێژووه‌وه، پێويسته و ده‌بێت په‌ند و وانه له مێژووی زۆردار و ديکتاتۆره‌کانی ديکه وه‌ربگرن.
ده‌بێت به‌ياسای دادپه‌روه‌رانه و مرۆڤدۆستانه، ژن کوشتن و کچ کوشتن و نووسه‌ر و رۆشنبير و رۆژنامه‌نووس کوشتن، بوه‌ستێنرێن و بنبڕ بکرێن.
پرسيارێکی ره‌وا؟
ئايا هێزه رامياری و سه‌ربازييه‌کانی باشووری کوردستان، به‌رپرسه رامياری و سه‌ربازييه‌کان له‌م سه‌رده‌مه‌دا ده‌ژين!؟
ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می خه‌باتی شاخ و تاکڕه‌وی و تفه‌نگچێتی و ئازاردان و لێدان و زيندانی کردن و ئه‌شکه‌نجه‌دان نيييه. سه‌رده‌می زه‌بروزه‌نگ نييه. ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆژيا و به‌جيهانيبوون و خێرايی پێوه‌ندی و گه‌ياندنه.
ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می ئه‌وه‌يه، ئێستا هه‌رچی ده‌گوترێت، هه‌رچی ده‌نووسرێت، هه‌رچی ده‌کرێت، ده‌کرێت هه‌موو جيهان ئاگاداری بن.
به‌داخه‌وه هێزه رامياری و سه‌ربازييه‌کانی باشووری کوردستان، زۆربه‌ی زۆری به‌رپرسه‌کان، هه‌تا ئێستا به مێشک و شێوازی سه‌رده‌می شاخ و تاکڕه‌وی، بيرده‌که‌نه و ده‌نووسن و ره‌فتار ده‌که‌ن.
ئه‌وان وا بيرده‌که‌نه‌وه هه‌ر که‌س و لايه‌نێک له‌گه‌ڵ ئه‌ماندا نه‌بێت، يان وه‌کوو ئه‌مان بيرنه‌که‌نه‌وه و وه‌کو ئه‌مان نه‌نووسن و ره‌فتار نه‌که‌ن، ئيدی دوژمنن و ده‌بێت دوژمنايه‌تييان بکه‌ن، ئه‌گه‌ر توانيشيان له‌ناويان به‌رن. ئه‌مه بيرکردنه‌وه و شێوازی ژيانی سه‌رده‌می جه‌نگه‌ڵه، ئه‌م شێوه بيرکردنه‌وه و ره‌فتارانه ئێستا له جيهانی شارستانێتيدا کاری پێناکرێت و ره‌وايه‌تيی خۆيان له‌ده‌ست داوه. مه‌رج نييه بيرکردنه‌وه و جيهانبينيی جياواز هه‌ر ده‌بێت دوژمنی يه‌کدی بن. ئه‌م سه‌رده‌مه، سه‌رده‌می ئاشتی و ئاشتيخوازی و لێبوورده‌يی و يه‌کدی په‌سه‌ندکردن و پێکه‌وه ژيانه.
ئه‌م هێز و به‌رپرسانه، ده‌بێت ئه‌م راستييانه تێبگه‌ن و بيرکردنه‌وه و جيهانبينی و وتار و ره‌فتاری خۆيان بگۆڕن و له‌گه‌ڵ پێداويستييه‌کانی ژيانی پێشکه‌وتووی ئه‌م سه‌رده‌مه پێشکه‌وتووه‌دا بيانگونجێنن. به دڵنياييه‌وه ئه‌گه‌ر گۆڕانکاری نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌که‌ن، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌يه له‌ژێر گوشاری ته‌کنه‌لۆژيا و راگه‌ياندن و پێشکه‌وتن و شارستانێتيدا، له داهاتوودا (تووره‌که‌ی ره‌شی) هێزه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌يی بکرێته سه‌ری هه‌موويان.
به‌ختياری شه‌مه‌يی
07. 12. 2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
