ره‌خنه له وته‌يه‌کی به‌ناوبانگ سه‌باره‌ت به ئافره‌تان ...به‌ختياری شه‌مه‌يی
وته‌که ئه‌مه‌يه: ( له پشتی هه‌ر پياوێکی مه‌زنه‌وه، ژنێکى مه‌زن هه‌يه ).
به‌ر له‌هه‌ر شتێک، ده‌بێت ئه‌وه بڵێم که به‌داخه‌وه له ياده‌وه‌ريمدا نه‌ماوه ئه‌م وته‌يه هی کێيه؟، به‌ڵام زۆر به‌ناوبانگ و باوه و پێده‌چێت هه‌ر له‌لايه‌ن پياوه‌وه داهێنرابێت.له مێژووی مرۆڤايه‌تيدا، به هه‌زاران په‌يڤی جۆراوجۆر، چی له‌لايه‌ن پياوانه و چی له‌لايه‌ن ئافره‌تان خۆيانه‌وه، چی به ئه‌رێتی و چی به نه‌رێتی سه‌باره‌ت به ئافره‌تان وتراون، ئه‌م په‌يڤانه ئه‌مڕۆ بوونه‌ته مێژوو.ئه‌م وته‌يه‌ش يه‌کێکه له‌و وتانه و به‌شێکه له‌و مێژووه.بێگومان ئه‌مه‌ش ديارده‌يه‌کی ئاساييه، چونکه هه‌مووان ئه‌و راستييه ده‌زانين که ئافره‌تان نيوه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ن و دايکی نيوه‌که‌ی ديکه‌يشيانن و به‌شێکی گرنگ و بنچينه‌يی ژيانی کۆمه‌ڵايه‌تين.
هه‌موومان له ئافره‌ت بووين و ئافره‌ت واته ژيان.هه‌ربۆيه باس‌وخواس ده‌رباره‌ی ئافره‌تان له هه‌موو سه‌رده‌مێکدا هه‌ر بووه و هه‌ر ده‌بێت.کێشه‌ی ئافره‌تان له‌نێو کۆمه‌ڵدا، نه‌خش و گرنگييان له‌نێو خێزان و ژيانی کۆمه‌ڵايه‌تيدا، هه‌ميشه شايسته‌ی لێدوان و باسکردن بووه.ئه‌م پڕۆسه‌يه ململانێيه‌کی سه‌ره‌کيی ژيانه و هه‌ر به‌رده‌وامه و بێ کۆتاييه.به‌کورتييه‌که‌ی واته و ناوه‌ڕۆکی ئه‌م وته به‌ناوبانگه جێگای سه‌رنج و تێڕامان بووه و له‌م کورته نوسينه‌شدا که ئاماژه‌ی پێکراوه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌کيی مه‌به‌سته‌که‌يه.
ئه‌م وته‌يه، گوايه بۆ به‌رژه‌وه‌نديی ئافره‌تان، وتراوه.به‌ڵام له‌ڕاستيدا ناوه‌ڕۆکی واته‌ی ئه‌م وته‌يه خۆی له‌خۆيدا که‌مکردنه‌وه يان شاردنه‌وه‌ی نه‌خش و تواناکانی ره‌گه‌زی مێيينه‌يه له ده‌ربڕينێکی چه‌واشه‌کارانه و ئاڵۆزدا.با لێره‌دا بپرسين و بڵێين: بۆچی هه‌ر ده‌بێت ژن له پشتی پياوێکی مه‌زنه‌وه بێت!؟ هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا بۆچی ژن له‌پشتی پياوه‌وه بێت!؟ ئه‌ی ژنان يان کچان بۆچی خۆيان له‌پێشه‌وه نه‌بن و خۆيشيان وه‌ک پياو يان ره‌گه‌زی نێرينه، يان بابڵێين، هاوڕه‌گه‌زه مرۆڤه‌کانيان، نه‌توانن مه‌زن و ژير و زيره‌ک و ئازا و به‌توانا و لێهاتوو و سه‌رکرده و بليمه‌ت و داهێنه‌ر و به‌ناوبانگبن!؟ بۆچی هه‌ر ده‌بێت له دوای ره‌گه‌زی نێره‌وه‌بن، تا بتوانن ئه‌وه بسه‌لمێنن که ئه‌وانيش هه‌ن!؟ له‌ڕاستيدا بێويژدانی و نايه‌کسانی و نادادپه‌روه‌رييه‌ک له نێو ئه‌و وته‌يه‌دا خۆيان شاردۆته‌وه.له ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وته‌يه‌دا، ره‌گه‌زی مێ کراوه‌ته پاشکۆی ره‌گه‌زی نێر.ره‌گه‌زی مێيينه بۆئه‌وه‌ی مرۆڤ بوون و ژيرى و زيره‌کی و هێز و تواناکانی بشاردرێته‌وه، له‌پشتی پياوێکی گوايه مه‌زنه‌وه شاردراوه‌ته‌وه.
ئه‌م وته‌يه وه‌کو ئه‌وه وايه بگوترێت: ( له‌پشتی هه‌ر فڕۆکه‌وانێکی نێرينه‌ی ئازا و سه‌رکه‌وتووه‌وه، مێيينه‌يه‌ک هه‌يه)، هه‌ر وه‌کو ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی مێيينه نه‌توانن وه‌کو ره‌گه‌زی نێرينه، ببنه فڕۆکه‌وان.يان فڕۆکه‌وان له‌نێو ره‌گه‌زی مێيينه‌دا نه‌بێت!؟ ئه‌مڕۆ له‌نێو هه‌موو کۆمه‌ڵگاکاندا، ره‌گه‌زی مێيينه له هه‌موو بواره‌کانی ژياندا به‌شدار و چالاکه.له زۆربه‌ی له‌شکر و سوپا و کۆمپانيا فڕۆکه‌وانييه‌کاندا، ژماره‌يه‌کی به‌رچاو له ره‌گه‌زی مێيينه‌ش پشکدارن و وه‌کو پێويست نه‌خشی خۆيان ده‌بينن.
پرسياره‌که لێره‌دا ئه‌مه‌يه: ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ر مرۆڤه و هيچ جياوازييه‌ک له‌نێوان ره‌گه‌زی نێرينه و ره‌گه‌زی مێيينه‌دا نييه و هه‌ردوو لا هه‌ر مرۆڤن، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وايه، بۆ باسی يه‌کسانيی نێوان مرۆڤه‌کان ناکرێت له بواری مافه‌کاندا، له تواناکاندا، له ژيرى و زيره‌کی و ئازايه‌تی و لێهاتوويی و داهێنه‌ری و داهێنان و به‌ناوبانگیدا، ئه‌وه‌ی ره‌گه‌زی نێرينه ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات، له کرداردا، له ئاخاوتن و نووسين و بيرکردنه‌وه‌دا، ره‌گه‌زی مێیينه‌ش به‌هه‌مان شێوه ده‌توانێت ئه‌نجامی بدات.
مێژووی مرۆڤايه‌تی لێوان لێوه له به‌توانايی و ئازايه‌تی و لێهاتوويی و داهێنه‌ری و ژيری و زيره‌کی و ميهره‌بانی و خۆشه‌ويستيی و دادپه‌روه‌ريى ره‌گه‌زی مێييه.
ره‌نگه ئێره شوێنێکی له‌بار نه‌بێت بۆ ريزکردنی ناوی هه‌موو ئه‌و ئافره‌ته گرنگ و به‌ناوبانگ و داهێه‌ر وسه‌رکرده و لێهاتووانه‌ی مێژوو که به‌شێکی گه‌وره و گرنگی مێژووی مرۆڤايه‌تييان پێکهێناوه.به‌ڵام پێويسته و ده‌بێت ئه‌و راستييه‌ش باس بکرێت که ئافره‌تانيش هه‌ر دروستکه‌ری مێژوون و خۆيان به‌شێکی مه‌زن و کاريگه‌ری مێژووی مرۆڤايه‌تين.
ئه‌وه راستييه‌کی به‌ڵگه‌نه‌ويسته که هه‌موو مرۆڤێک له‌دايکبوو و نه‌وه‌ی دايک و باوکێکه، به‌ڵام پشکی دايک زۆرتر و گه‌وره‌تره له بواره‌کانی به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردندا، له دادپه‌روه‌رىدا، له ميهره‌بانی و نه‌رمونيانی و سۆز و خۆشه‌ويستی پێبه‌خشيندا.به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌وه، مێژووی مرۆڤايه‌تی لێوان لێوه له شه‌ڕ و جه‌نگ و خوێنڕشتن و کوشتوکوشتار و سوتاندن و ماڵوێرانی کردن له‌لايه‌ن ره‌گه‌زی نێره‌وه.له‌ڕابردوو و ئێستاشدا، له‌شکر و سوپا شه‌ڕکه‌ره‌کان، هێزه‌کانی پۆليس، ئاساييشی چه‌کدار، ئه‌مانه به‌زۆری هه‌ر له‌لايه‌ن ره‌گه‌زی نێرينه‌وه پێکهێنراون.له‌م رووه‌وه ره‌گه‌زی مێيينه خۆشبه‌ختانه، که‌مترين پشکی زه‌بروزه‌نگی نامرۆڤانه‌ی له خوێنڕشتن و کوشتوکوشتار و شه‌ڕ و جه‌نگ و سوتاندن و ماڵوێرانکردنی به‌رده‌که‌وێت.ئه‌مه‌ش رابردوو و ئێستايه‌که که هه‌موو دايکان و خوشکان و ژنان و کچانی مرۆڤايه‌تی بۆيان هه‌يه شانازيی پێوه بکه‌ن.هيچ شانازييه‌ک له زه‌بروزه‌نگ و شه‌ڕ و جه‌نگ و خوێنڕشتن و سوتاندن و ماڵوێرانکردندا نييه.به‌ڵام شانازيی له گيانی نه‌رمونيانی و لێبوورده‌يی و ميهره‌بانی و رێز و سۆز و خۆشه‌ويستی و مناڵ به‌خێوکردن و په‌روه‌رده‌کردن و بنيادنان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌دا هه‌يه، که ره‌گه‌زی مێيينه له زۆربه‌ی ئه‌م بوارانه‌دا هه‌ميشه پشکی شێری به‌رکه‌وتووه و هه‌ميشه‌ش هه‌ر پشکی شێری به‌رده‌که‌وێت.
لێره‌دا با بێينه‌وه سه‌ر لێدوان له وته‌که، ئايا ئه‌گه‌ر ئه‌و وته‌يه به‌پێچه‌وانه‌وه بووايه، چی ده‌بوو و چيی ده‌گه‌ياند؟ ئه‌گه‌ر ئاوا بوايه: ( له‌پشتی هه‌ر ژنێکی مه‌زنه‌وه، پياوێکى مه‌زن هه‌يه ).ئه‌مه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌گه‌ياند که ره‌گه‌زی مێيينه‌يه، بێهێز و لاواز و باوه‌ڕبه‌خۆنه‌بوو و نالێهاتوو و بێتوانايه و هه‌ر ده‌بێت پياوێک، ره‌گه‌زێکی نێرينه پشتيوانيی لێبکات تا بتوانێت ده‌ربکه‌وێت و نه‌خشێک له ژيان و کۆمه‌ڵگادا ببينێت.ئايا ئه‌وسا ئه‌م وته‌يه به‌م شێوه‌يه، له‌لايه‌ن ژنان و کچانه‌وه په‌سه‌ند ده‌كرا؟ پێيان خۆش ده‌بوو؟ باوه‌ڕيان پێی ده‌هێنا؟ ....هه‌روه‌ها بۆ پياوانيش هه‌ر هه‌مان شت ده‌بوو.بێگومان به ره‌هايى، ناتوانين بڵێين به‌ڵێ، چونکه گريمانه‌ی به‌ڵێ، زۆر که‌م و كز و لاوازه.هه‌رچۆن بێت، ئه‌و وته‌يه‌ی يه‌که‌م، بۆ هه‌ر مه‌به‌ستێک و له‌لايه‌ن هه‌ر که‌سێکه‌وه وترابێت، واتا و ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی هه‌ر هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن و فريودان و رازی کردنی ره‌گه‌زی مێينه، به پاشکۆيه‌تيی پياوان و هه‌ر نێرسالاری ده‌گه‌يه‌نێت.له‌مێژه ئه‌و هه‌ست و سه‌رنجه‌م له‌لا په‌يدا بووه که واته و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و وته‌يه، بێويژدانی و فڕوفێڵێکی پياوسالارييانه‌ی تێدا شاردراوه‌ته‌وه.هه‌روه‌ها ده‌توانين ئه‌وه‌ش بڵێين که ئه‌و وته‌يه، به‌شێوازێکی ئاڵۆز و چه‌واشه‌کارانه، نايه‌کسانی و نادادپه‌روه‌رييه‌کیشى له‌خۆگرتووه.
له‌کۆتاييدا پێمخۆشه ئه‌وه بڵێم، تۆی خوێنه‌ری به‌ڕێز و دڵسۆز، که ئه‌رکی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م کورته نوسينه‌تان کێشاوه، هيوادارم هه‌ر ته‌ندروست و ته‌مه‌ندرێژ و به‌خته‌وه‌ربن.
برای دڵسۆزتان
به‌ختياری شه‌مه‌يی
ئه‌مسته‌ردام - 15.03.2013
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
