لە ڕاپه‌ڕینەوە تا کۆڕەو ...جەلال چوارتایی ...بەشی سێ‌یەم - له ڕاپه‌ڕینه‌وه بۆ تێکشکان
به‌ر له هاتنه‌وه‌ی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ڕاپه‌ڕین زۆر به سه‌رکه‌وتویی به‌ڕێوه ده‌چوو، له هه‌موو جێگەیه‌ک دوژمن له هه‌ڵهاتندا بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی به سواری ئوتومبێل سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانیمان له غه‌ریبیه‌وه هێنایه‌وه نێو جه‌ماوه‌ر و کردماننه ڕێبه‌ری خۆمان، ئه‌و کات ئاڕاسته‌ی سه‌رکه‌وتنه‌کان پێچه‌وانه بوویه‌وه بۆ تێک‌شکاندن و ئاواره‌یی و کۆڕه‌و .
هۆکاری تێکشکاندنه‌کان ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه :-
هەرچەند هۆکارەکانی تێکشکاندنی ڕاپەڕین گەلێک زۆر بوون، بەڵام گرنگترینیان ئەم هۆکارانەی خوارەوە بوون :-
1- نه‌بوونی ئیراده‌یه‌کی ئازاد له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی‌دا :-
سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ژیانیان شارەکانی ئێران بەسەر دەبرد و تەواو گرێدراوی کۆماری ئیسلامی بوون و هه‌موو فه‌رمانێکیشیان هه‌ر له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرت، ته‌نانه‌ت تا‌کو "مه‌هدی که‌ڕوبی" فه‌رمانی نه‌دا هیچ یەک له سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی ئه‌و ورە و ئیراده‌یه‌ی نه‌بوو که هاوبه‌شی بکات له ڕاپه‌ڕیندا، بڕوانە " مفاوه‌زاتی به‌ره‌ی کوردستانی – بەعس (1991) " لە نوسینی کاک نەوشیروان مستەفا .
فه‌رمان ده‌رکردنی ئاغای که‌ڕوبیش بۆ ناردنه‌وه‌ی سەرانی به‌ره‌ی کوردستانی پەیوەست نەبوو بە سەرخستنی ڕاپەڕین و هاوکاریکردنی جه‌ماوه‌ر، به‌ڵکو پەیوەست بوو بە کۆنترۆڵکردنی ڕاپەڕین و ئاستەنگی سازکردن بۆ شورا کرێکاریەکان.
2- تاڵانی و بێ سەروبەرەیی لە کاتی ڕاپەڕیندا .
سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی وه‌ک میوان خۆیان ده‌بینی له کوردستاندا و زۆربەی دامودەزگا گشتیەکانیان تاڵانکرد، بۆ نموونه سەدی بێخمە و زۆربەی کارگە حکومیەکانیان ئاودیوی ئێران کرد و هه‌موو به‌نزینخانه و سوق المرکزی و بانکه‌کانیش ده‌ستیان به‌سه‌رداگیرا و تەنانەت لە هەندێک جێگە نەخۆشخانە و خوێندنگەکانیش تاڵانکران .ئه‌م دیارده دزێوه‌ش زۆر نائومێدی له دڵی جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیودا دروستکرد .
3- گۆڕینی ناوه‌کان و مانه‌وه‌ی تاوانباران بە دەسەڵاتێکی زیاترەوە .
هاتنی به‌ره‌ی کوردستانی هیچ سزایەکی بۆ تاوانباران نەبڕیەوە، به‌ڵکو که‌سە تاوانبارەکان وه‌ک خۆیان مانه‌وه و بگره به‌رپرسیارێتیشیان زیادی کرد و ته‌نها ناوه‌که‌یان گۆڕدرا .بۆ نموونه ئه‌نفالکه‌ر و به‌کرێگیراوه‌کان بوونه چەکدارە شۆڕشگێڕه‌کان – مسته‌شار و سه‌رۆک جاشه‌کان بوونه سه‌رکرده مه‌یدانیه‌کان – ئه‌من بوویه ئاسایش – ئیستخبارات بوویه ده‌زگاکانی پاراستن و زانیاری – رفیق حیزبیه‌کان بوونه به‌رپرسی ڕێکخستنه‌کان و زۆر کرده‌وه‌ی نابه‌جێی دیکه .ئه‌م کردەوانه‌ی سه‌رانی باشوور تا‌کو ئیمڕۆش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و ئه‌نفالکه‌رانی وه‌ک سوڵتان هاشم و نزار الخزرجی کرانه نیشتمانپه‌روه‌ر و ئه‌ستێره‌ی عێراق .( هەڵبەت نوسەری ئەم بابەتە لەگەڵ کوشتنی هیچ کەسێکدا نییە، بەڵام لەگەڵ هەر جۆرە سزایەکدایە کە دادگایەکی بێلایەن بڕیاری لەسەر بدات) .
4- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی شوورا کرێکاریه‌کان .
ته‌نها لایه‌نێک له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌ره‌ی کوردستانی و نامۆ به کۆماری ئیسلامی ئێران و به‌شدار له ڕاپه‌ڕینه‌کاندا شوورا کرێکاریه‌کان بوو، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌که‌مین هه‌نگاوی به‌ره‌ی کوردستانی دژایه‌تیکردنی شوورا کرێکاریه‌کان بوو، شوورا کرێکاریەکانیش به‌هۆی نه‌بوونی سه‌رکرده‌یه‌کی کاریزما و نه‌بوونی ناوبانگی ڕابردوویان هه‌ر زوو خۆیاندا به‌ده‌ستەوە و گۆڕه‌پانه‌که‌یان دایه ده‌ست تێکه‌ڵه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی که هه‌موو فه‌رمانێکیان له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرت .
5- سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی میلیشیایی .
به‌ره‌ی کوردستانی شێوه‌یه‌کی میلیشیایی له خۆ گرتبوو، هه‌ر حیزبه‌و چه‌کداری خۆی هه‌بوو، هه‌مان دیارده‌ی میلیشیایشیان هێنایه نێو جه‌ماوه‌ر و خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌کانیان کرده باره‌گای حیزبی و به‌ربه‌ره‌کانێکردن له‌گه‌ڵ یه‌کتردا، ئه‌م دیارده‌ی میلیشیاگه‌رییه تا‌کو ڕۆژگاری ئیمڕۆش که‌می نه‌کردووه و بگرە زۆر زیاتر گه‌شه‌ی پێدراوە.
6- گرێدراوی سه‌رانی به‌ره‌ی کوردستانی به داگیرکه‌رانه‌وه .
سه‌رکرده‌کانی به‌ره‌ی کوردستانی چەندین بەرپرسی سوپای پاسدارانیان هێنابوویە مەیدانەکە .خۆ ئەگەر کەسێک هەڵوێستێکی دروستی لە بەرامبەریان وەربگرتایە یەکسەر وەک تابووری پێنجەم پێناسەیان دەکرد.لە ڕاستیدا باسکردن لە تابووری پێنجەم کردەوەی سەرانی بەرەی کوردستانی بوو و دەستە چەورەکەی خۆیان بەسەر بەرهەڵستکارانیاندا دەسوو، وه‌ک لە پاش نەمانی به‌عس "له ساڵی 2003"دا ده‌رکه‌وت، که ژمارەیەکی زۆر لە سه‌رکرده‌کان خاوه‌نی فایل بوون و بە تابووری پێنجەم دەرکەوتن.
7- بە مەیدان کردنی باشووری کوردستان بۆ یەکلایکردنەوەی گرفتە دەرەکیەکان .
هێنانی چەندین بەرپرسی سوپای پاسداران لە لایەن بەرپرسانی بەرەی کوردستانیەوە بیانوویەکی باش بوو بۆ موجاهدینی خەلقی ئێرانی کە ڕاستەوخۆ بکەونە خزمەتی بەعسیەکان و شۆڤێنیستی خۆیان بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیوی گەرمیاندا هەڵڕێژن و سەدان ژن و منداڵ و نەخۆشی نێو نەخۆشخانەکان گولەباران بکەن و ترسێکی زۆر لە نێو خەڵکە سڤیلەکەدا بڵاوبکەنەوە .
8- بە هەند وەرنەگرتنی خەڵکە ڕەنجدەرەکە و بە پیرۆزکردنی دژە گەلان .
به‌ره‌ی کوردستانی جگه له‌وه‌ی که گرێدراوی داگیرکه‌ران بوو، له هه‌مان کاتدا هه‌موو ڕاپه‌ڕینه‌که‌شیان ده‌کرده بەرهەمی ده‌ستی دژە مرۆڤێکی وەک بوشی باوک و نازناوی "حاجی بوش"یان بۆ دابڕیبوو .ئەم کردەوەیەی بەرپرسان کەلێنێکی زۆری خستە نێو جەماوەرە ڕاپەڕیوەکە، چونکە ئەوەی ڕاپەڕینی دەکرد و خوێنی دەڕژا جەماوەرەکە بوو، ئەوەی ڕێگەی قەڵاچۆکردنی جەماوەرەکەشی بۆ بەعسیەکان خۆش دەکرد ئیمپریالیزمی ئەمریکی و بوشی دژە مرۆڤ بوون .
9- دیاردەی کۆنەقین و تۆڵەکردنەوە .
لەگەڵ ئەوەی هەموو جاش و تاوانبار و ئەنفالکەران بەخشران، کەچی دەیان کەسی سڤیل و بێ تاوان بە ئاشکرا و بە نهێنی دەکوژران بەهۆی کۆنەقینەوە و ڕۆژانە تەرمی چەندین کەسی بێ‌تاوان لە قەراغی شارەکاندا دەدۆزرایەوە و بکوژەکانیش دەچوونە پاڵ یەکێک لە حیزبەکانی بەرەی کوردستانی بەبێ ئەوەی هیچ لێپرسینەوەیەکیان لەگەڵدا بکرێت.
ئەمە سەرەکیترین هۆکارەکانی تێک‌شکاندن و بە ئەنجام نەگەیشتنی ڕاپەڕین بوون، له ئه‌نجامی ئه‌و تێکشکاندنه‌شدا میلله‌ت به ته‌واوی خاکی خۆی جێهێشت و ڕووی کرده پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان .پارچه‌کانی دیکه‌ی کوردستانیش ده‌رگای ماڵه‌کانیان کرده سه‌رپشت و پاروی دەمی منداڵەکانیان لەگەڵ هاوخوێنەکانیان بەشکرد، کەچی بەرپرسانی بەرەی کوردستانی زیاتر ئالودەی بەغداد بوون بۆ دیداری دیکتاتۆر و ساتوسەودای ماچکردن .
درێژەی هەیە ...
جەلال چوارتایی
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
