مێژوویەکی ئافرەتان جێندەر لە '' مەشێ و مەشیانێ'' وە ..بەشی شەشهەم ... ئەحمەد میراودەلی
ئاین و جێنده‌ر 1
بۆ بڕوابوون به مه‌زنیی: مرۆڤ، پێویستی به بڕوای لێتێپه‌ڕاندن هه‌یه، بڕوای ئه‌وه‌ی که هێندێک که‌س ده‌توانن بگه‌نه سه‌رووی مرۆڤایێتی خۆیان، ئەوە ئه‌و جۆره پێشنیازه نا مۆڕاڵییه یه که هه‌موو کات بڕوای خودابوونی له‌گه‌ڵدا بووه.به‌واتای ئه‌وه‌ی ئەو کەسە خۆی بەخودا دەزانێت و لە مرۆڤەکانی دیکە مه‌زنتره و رووداوه‌کانی سه‌رزه‌مین له‌ژێر ده‌ست و ویستی ئه‌ودان.له سه‌ره‌تاوه و پێش خۆبەستنەوە بە هاوخوێنی لەگەڵ خودادا و دواتر خۆ بەخودا کردن، مرۆڤ سروشت و دیاردە سروشتییەکانی پەرستووە، هەنگاوی دووهەمی بیرکردنەوە بووە لە هێزێکی نادیار وەک خودا، بەڵام بۆ هەر هۆکارێک بووبێت لەسەرەتای ئەو سەردەمەدا زۆربەی خوداکان مێیینه‌یەکی بەتوانا بوون، وه‌لێ تونایان بێ ئه‌ندازه و بێ سنوور نه‌بووه، ئه‌و خودا مێیینانه، خودای به‌روبوومی کشتوکاڵ و پیتی ئافره‌ت و زه‌وی بوون، ئه‌گه‌ر داواکاری مرۆڤه‌کان هاتبنه دی، په‌رستراون ئه‌گه‌ر نه‌شهاتبێته دی، پشتیان تێ کراوه و وه‌ل کراون.خودا تازه‌کان که نێرینه بوون و ورده ورده جێگه‌ی خودا مێیینه‌کانیان گرتۆته‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ ئاواتێکی خه‌ڵکیشیان نه‌هێنابێته دی، که‌س نه‌یوێراوه پشتیان تێ بکات.ئێستاش زۆرینەی مرۆڤ، تاکە ئیزدانێک وەک ئافڕینەر و هەڵسووڕێنەری ئەم گەردوونە دەناسێت.
جووله‌کاێتی/ جوودێیزم Judaism
به‌گوێره‌ی گه‌وهه‌ره‌که‌ی: جووله‌کاێتی، ئاینێکی مێژووییه.مێژووی مرۆڤایێتی وه‌ک ئاوێنه‌ی فه‌رمانه‌کانی، جێهۆڤا/ یەهوا/ خودا ده‌بینێت.واشی ده‌رده‌خات که پێش نزیکه‌ی 3200 ساڵان له کێوی سینا په‌یامێک له ئێزدانه‌وه و له رێگه‌ی مووساوه بۆ نه‌وه‌ی ئیسڕائیل نێردرابێت.رێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ڵ خودادا که له سینا مۆر کرا، کۆمه‌ڵێک نه‌ریتی په‌رستن و مۆڕاڵی جێگیر کردوه که ئه‌مڕۆ حوکمی جوودێییزم/ جوودیزم ده‌کات.1 ناوه‌ڕۆکی کۆنسێپتی رێکخستنی جووله‌کاێتی وه‌ک ئاین'' کۆڤێنانت covenant '' ه که له زمانی هیبڕوودا بە واتای'' زاین'' دێت.کۆڤینانت، رێککه‌وتنێک/ پەیمانێکە، که نه‌خشه‌ی ئه‌و هه‌ڵسوکه‌وتانه‌ی مرۆڤی کێشاوه خودا په‌سه‌ندی کردووه و وه‌ک یاسایه‌ک داویێتییه نه‌ته‌وه‌ی جووله‌که له‌سه‌ری بڕوات.کۆڤێنانتی یه‌که‌م له‌گه‌ڵ ئیبڕاهیمدا بووه که خودا به‌لێنی پێداوه وڵاتی که‌نعان به نه‌وه‌کانی ببه‌خشێت.2
ئه‌و به‌رپرسیاریانه‌ی له رێگه‌ی موساوه به جووله‌که دراون، هه‌موو رۆژانێکی شه‌ممان جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێته‌وه و ئاهه‌نگی گه‌یشتن به ته‌مه‌نی سیازده‌ساڵیشی تێدا دەگێڕدرێت.له‌و ته‌مه‌نه‌دا که‌سه‌کان ده‌بنه'' با‌ر میتزڤا bar mitzvah '' رۆژی شه‌ممه بۆ جووله‌که رۆژی پشوودانه و ناونراوه'' سه‌باث'' رۆژی په‌رستن و کۆبوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه له سیناگۆگه‌کاندا.با‌ر میتزڤا ئه‌و ئاهه‌نگه‌یه که بۆ یه‌که‌م جار مێرمنداڵێک له‌به‌رده‌م جه‌ماوه‌رێکدا ته‌وڕات ده‌خوێنێته‌وه.دواتر، وی/ وێ، هێندێک رسته له‌سه‌ر به‌ها پیرۆزه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌ڵێته‌وه و ئاماده‌بوانیش بۆی ده‌سه‌لمێنن.ئه‌وجا، وێ/ وی، سوپاسی نووسراوه پیرۆزه‌کان ده‌کات که رێنماییکه‌ری نه‌ته‌وی ئیسڕائیله.ئه‌مه نه‌ریتی فێرکردن و راهێنانی مندالانه له‌سه‌ر ئاینه‌که، ئێستا لە باکووری ئەمەریکا هێندێک جار داوا له کیژێک ده‌کرێ وه‌ک با‌ر میتزڤا تەوڕات بخوێنێتەوە، وه‌لێ له شێوه تڕادیسیۆناله‌که‌یدا، هه‌ر کوڕ بانگ ده‌که‌ن.له ئاڕاسته‌ی گۆڕانکاری و پێشکه‌وتنی خۆیدا، جوله‌کاێتی بوه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی دوو ئاینی گه‌وره؛ مه‌سیحاێتی و ئیسلام.هه‌رچه‌نده ئه‌و ئاینه به سه‌رژمێر زۆر له دوو ئاینه‌که‌ی دوای خۆی بچووکتره وه‌لێ کاریگه‌ریه‌که‌ی له‌سه‌ریان زۆر له قه‌واره‌ی خۆی گه‌وره‌تره.
سه‌رگورشته‌کانی ئینجیل ده‌رباره‌ی پاتریارک – ئیبڕاهیم، ئیسحاق، یه‌عقووب و یوسف، مێژوویی نین؛ ئه‌وانه تێکه‌ڵێکن له چیرۆکی هه‌ڵبه‌ستراوی رۆمانسی، مێژوو و ئه‌فسانه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌که.له سه‌ته‌ی پێنجهه‌می پێش سه‌رده‌مدا'' BCE'' کۆمه‌ڵێک مالم/ مالووم/ رابای جووله‌که له‌سه‌ر ئایدیۆلۆجیایه‌کی نوێ رێکیان خستۆته‌وه.دواتر دانا عاره‌به‌کانیش به هه‌مان شێوه مێژوویه‌کیان بۆ عاره‌ب داڕشت.ئه‌و مالوومانه ناوی کتێبه‌کانیان له '' جێنێسز هه‌تا کینگ'' ناونا ته‌وڕات، به‌و شێوه‌یه‌ی که ئێستا هه‌یه و له‌و رێگه‌یه‌وه پێناسه‌یه‌کیان به جوودێیزم/ جولەکاێتی دا.به‌رنامه‌ی ئه‌و رابایانه بریتی بوو له گوتنه‌وه/ فێرکردنی پاتریارکی و بێگومانکردنی پێوه‌ندیێکی دێرین له‌نێوان خواکه‌یان و هێندێک پیاوی هه‌ڵبژێردراو که گوایه کۆمه‌ڵگه‌ی هیبڕوو/ جووله‌که‌یان پێکهێناوه.ئه‌و چێرۆک و سه‌رگورشتانه وا ده‌گێڕنه‌وه که بۆ هه‌زاران ساڵ جووله‌که‌کان کۆمه‌ڵێک خه‌ڵکی هاوخوێن بوون و جه‌هۆڤا/ یه‌هوا یان په‌رستووه که، سه‌رپه‌رشتی نیشته‌جێبوونیانی له‌سه‌ر زه‌مین کردووه.
به‌ڵام له راستیدا هیچ گر‌ووپێکی ئێتنی نه‌بووه به ناوی هیبڕوو به خه‌سڵه‌تی فیزیکی، کولتووری و زمانه‌وه جیاواز بووبێت له گه‌له سامییه‌کانی رۆژهه‌لاتی نزیک.تێکسته‌کانی ئینجیلیش وشه‌گه‌لێکی زۆری تێدایه که ریشاڵیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زمانی جیاواز.ئه‌ی که‌واته جووله‌که‌کان کێن؟
جۆرچ مێندێنهه‌ڵ George Mendenhall : سکۆلارێکی چووله‌که‌ی به ناوبانگه، وه‌ڵامێکی بۆ ئه‌و پرسیاره هه‌یه که ره‌زامەندییه‌کی زۆری له‌سه‌ره.ئه‌و ده‌ڵێ ( له سه‌رده‌مێکی زووی مسیندا، 2300- 2000 ی پێش سه‌رده‌م.تیره‌یه‌کی ئه‌مووری خزمی بابلی و ئاسووری له ره‌وێکی گه‌وره‌دا باکووری سووریای ئێستایان جێهێشتووه و ره‌نگه بەشێکیان چووبنه میسڕ، سه‌رده‌مانێک دواتر که ره‌نگه چه‌ند نه‌وه‌یه‌ک دواتر بێت، نزیکه‌ی حه‌فتا خێزانی کۆیله‌ی سامی ژێرده‌سته‌ی میسرییەکان، به سه‌رکردایێتی خێزانێک - مووسا، مریه‌م و هاڕوون، رایان کردبێت، له‌سه‌ر ئه‌و پێشنیازه‌ی که خودایه‌ک ده‌یانپارێزێ به‌و مه‌رجه‌ی به ته‌واوی ملکه‌چی بن.) وەک دەزانین ئینجیل پڕه له سه‌رگورشته‌ی نائاسایی'' خورافی'' که چۆن راکردووان له میسڕه‌وه له بیاباندا بۆ چه‌ندین ساڵ سووڕاونه‌وه و هه‌ر له‌سه‌رده‌می ژیانی مووسادا، دوو ده‌وڵه‌تی ناوچه‌ی ئوردنیان رووخاندووه و له‌و ناوچه‌یه‌دا نیشته‌جێ بوون و دوای نه‌وه‌یه‌کیش/ جیل، فه‌له‌ستینیان له بێرشیباوه هه‌تا باکووری گالیلێ داگیر کردووه.دوای نیو سه‌ته‌ش ژماره‌یان گه‌یشتۆته چاره‌که ملێۆنێک.دیاره ئه‌مه ناچێته ئه‌قڵه‌وه.به بڕوای مێندنهەڵ، له‌ژێر کۆدێکی یاسای حامۆڕابیدا که ده‌ڵێ'' ئه‌و که‌سه‌ی بڵێت رقم له پادشا و شاره‌که‌مه'' ده‌توانێ پێوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ شاره‌که‌دا بپچڕێنی – به واتای ئه‌وه‌ی به‌جێیی بهێڵێت.ئه‌وانه‌ی بابلیان به‌جێ هێشتووه و روویان کردۆته ناوچه‌ی فه‌له‌ستین و ئوردن ناونراون، هاپ - پیروو، یان ئابیروو'' هه‌بیروو' و دواتر'' هیبڕوو'' مێندێنهه‌ڵ له‌و بڕوایه‌دایه که ئیسرائیل له‌سه‌ر ره‌تکردنه‌وه‌ی سیستێمه رامیارییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ناوچه‌که هاتۆته ئاراوه.
خێڵه ئه‌مموورییه‌کانی ناوچه‌که هه‌ر یه‌که‌و خودایه‌کی تایبه‌تییان په‌رستووه، مێندێنهه‌ڵ، له‌و بڕوایه‌دایه بۆ یه‌کخستنی هه‌موو خێڵه‌کان، مووسا'' جێهۆڤا'' ی کردۆته خودایه‌کی یونیڤێرساڵ.3
ئه‌فسانه و داستانه‌کانی جێنێسس، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی ئاوێنه‌ی خوو و نه‌رینی کۆنه دانیشتووانی رۆژهه‌ڵاتی نزیکن.بەشێک سکۆلار له‌و بڕوایه‌دان پێش ئه‌وه‌ی داوود پادشا نشینییه‌که‌ی پێک بهێنێت، خه‌ڵکی ئیسڕائیل، ماتریلینی بوون و پاتریارک له ئارادا نه‌بووه به‌ڵکوو چوار ماتریارک/ دایکسالار، هه‌بوون – سارا، رێبێکه، راشێڵ و لێها.زۆر له سه‌رگورشته کۆنه‌کان پێشنیازی رێکخستنی ماتریارکی ده‌که‌ن، هه‌تا ئه‌و ئاسته‌ی که گوایه ئیبڕاهیم و سارا خوشک و برا بوون به‌ڵام له دایکه‌وه نا له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شیاوبووه هاوسه‌ری پێک بهێنن، سامسوون و یه‌عقووبیش له‌گه‌ڵ خێزانی ژنه‌کانیاندا.ئه‌م سه‌رگورشتانه ئه‌گه‌ر شتێکمان پێ بڵێن ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که، له رۆژهه‌ڵاتی نزیکیشدا وه‌ک هه‌موو ناوچه‌کانی ئه‌مه‌ریکا، ماتریلینی هه‌بووه و باو بووه پێش سه‌رهه‌ڵدانی پاتریلینی و پاتریارکی.وشه‌گه‌لێکی زمانی جووله‌که دوای ئه‌وه‌ی به ته‌واویش گه‌شه‌ی کردووه، جه‌خت له‌سه‌ر ماتریلینی ده‌که‌نه‌وه.له‌و زمانه‌دا به‌خزم و کەس دەڵێن'' ره‌حم'' به‌واتای منداڵدان، به به‌شێک له خێڵ ده‌ڵێن'' به‌تن'' به‌واتای زگ، ناوی خێڵێش به ته‌واوی هاوتای ناوی دایکه.هێندێک سکۆلاری ئینجیل له‌و بڕوایه‌دان که'' یاهۆڤا/ جێهۆڤا'' له‌سه‌رتاوه نێره‌مووک بووه، به‌ڵام ئه‌و جێهۆڤایه‌ی سه‌رده‌می هه‌ڵاتن له میسڕ، نه‌ک هه‌ر نێرینه بووه، پاتریارکیش بووه.دیاره مه‌به‌ست له‌م نووسینه به‌دواداچوونی مێژووی جووله‌که نییه، ئه‌و تۆزه باسه‌م بە پێویست زانی چوونکه دڵنیام مێژووی جووله‌که که پێوه‌ندی به ئاینه‌که‌یانه‌وه هه‌یه زۆری پێوه‌نراوه.ئه‌وه‌ی له‌م نووسینه‌دا مه‌به‌سته بۆچوونی ئاینه‌که‌یه به‌رامبه‌ر جێنده‌ر، ئه‌وجا بابزانین چۆن تێیده‌ڕوانێ.
مووسا؛ که ژنه ئه‌سیوپییه‌که‌ی هێنا، راسته‌وخۆ دژی یاسای خواکه‌ی خۆی وه‌ستایه‌وه، خوشک‌و براکه‌ی – مێری و هاڕوون، سه‌رزه‌نشتیان کرد، پرسییان ئایا مووسا تا‌که پەیامبه‌ره یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه خودا له‌ڕێی ئه‌وانیشه‌وه بدوێ ؟ خوا که گوێی له قسه‌کانیان بوو، سزای مووسا و هاڕوونی نه‌دا، به‌ڵام مریه‌می'' گول'' کرد.کاتێک مووساش هاواری ئه‌و ناڕه‌واییه‌ی لێ هه‌ستا، خودا فه‌رمووی'' ئه‌گه‌ر باوکی تفی له چاره‌ی بکردایه، نه‌ده‌بوو بۆ حه‌وت رۆژ شه‌رمه‌زار بێت؟ با بۆ حه‌وت رۆژ له ئاوایی دوور بخرێته‌وه و دوای حه‌وت رۆژه‌که وه‌ربگیرێته‌وه'' خوا سزای مووسای نه‌دا که یاسای ئه‌وی پێشێلکردووه.ئه‌م سه‌رگورشته‌یه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێ که خودای جووله‌که، جگه له‌وه‌ی پیاوی زۆر خۆشده‌وێ و دڵی نایەت ئازاری بدات، کینه له‌دڵیشه به‌رامبه‌ر ئافره‌ت.ئه‌وه‌شمان پێ ده‌ڵێت که، له‌و سه‌رده‌مه‌دا ئافره‌ت به‌ڕووی پیاودا نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه.4
شاره‌کانی که‌نعان، له‌لایه‌ن شه‌ڕکه‌رانێکه‌وه پارێزرابوو که عه‌ره‌بانه سوار بوون و تیروکه‌وانیان به‌کار هێناوه.جووله‌که خاوه‌نی شتێکی له‌و بابه‌ته نه‌بوو – له سه‌ره‌تاوه که نێشته جێی که‌نعان بوون، نه ده‌وڵه‌ت، نه شوێنی گشتی ونە کڵێسه‌شیان هەبوو.بۆ پێوه‌ندی سۆشیالی خه‌ڵکی چونه‌ته سه‌ره‌ڕێی ناوشار، ئه‌و شوێنه‌ی پیاوه پیره‌کان لێی دانیشتوون و بازاڕی ئاڵوگۆڕ و کڕین فرۆشتن بوون.لەو سەردەمەدا گه‌وره‌ترین پێکهاته‌ی سیاسی خێڵ بووه، هه‌ر خێڵێکیش نزیکه‌ی په‌نجا خێزانی نزیک یەک بوون، گونده‌کانیان به پێی گه‌وره و بچووکی، جێگه‌ی خێڵێک، یان که‌متر و زیاتر بووه.خێزان به‌ردی بناخه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یان بووه.له به‌ر نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی نێوه‌ندی و سیستێمی میلیتاری، دانیشتووی گونده‌کان ناچار بوون به شێوه‌یه‌کی هه‌ره‌وه‌زی به‌رگری له‌خۆیان بکه‌ن، ئافره‌تانیش به‌شداریی به‌رگریکردنیان کردووه.جگه له‌وه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناوچه‌که که‌م ئاوه، پیاوان هاریکاری یه‌کدیان کردووه بۆ راکێشانی جۆگه و درووست‌کردنی هه‌ستێرک – به‌نداوی بچووکی ئاو.زۆربه‌ی کاری به‌رهه‌مهێنان و نۆژه‌نکردنه‌وه ئافره‌تان پێی هه‌ستاون.دیارە هه‌تا بڵێیت ژیانێکی سه‌ختیان به‌سه‌ر بردووه.ته‌مه‌نی ئافره‌تان نزیکه‌ی سی ساڵ و پیاوانیش چل، ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌ڕی سه‌ختی ژیان و نه‌داری ده‌گه‌یه‌نێت.نیوه‌ی مندالانیان پێش ته‌مه‌نی پێنج ساڵان مردوون، ئه‌وه‌ش وای کردووه که مالمه‌کان بڕیاری هاوسه‌رگیری کیژی دوازده‌ساڵ و کوڕ‌ی سێزده ساڵ بده‌ن.کاڕۆڵ مایه‌ر، له‌و بڕوایه‌دایه که، ئه‌و '' دووعا'' یه‌ی له'' جێنێسس'' دا له مرۆڤ کراوه، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌یه که، پیاو ناچار بووه خاکێکی بێ پیت بە ئێشێکی زۆره‌وه بکێڵێت و ئافره‌تانیش ناچاری کاری قورس بن.
له سه‌رده‌می کۆندا له ناوچه‌ی فه‌له‌ستین، نه‌ریتی په‌رستنی مێینه خودای پیت'' فێرتیلیتی fertility '' باو بووه، لە هێندێک په‌یکه‌ری قوڕینی سه‌رده‌می ئاسنی ناوچه‌که‌دا کە دۆزراونەوە به‌شی سه‌ره‌وه‌ی له‌شی ئافره‌ت رووت یان نیوه‌ڕووتن، ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ په‌رستنی خودایه‌کی مێ و ئه‌گه‌ر یه‌هوا/ جێهۆڤا په‌رستن ئاینی سه‌ره‌کیش بووبێت دیارە هەتا ئەو کاتەش زۆر که‌س هه‌ر مێیه خودایان په‌رستووه.له سه‌رانسه‌ری ته‌وڕاتیشدا پاشه‌کشێ له په‌رستنی مێیه خودا به ئاشکرا دیاره.به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کاتێک خێزان یه‌که‌ی سه‌ره‌کی به‌رهه‌مه، به تایبه‌تیش که پیاوان زۆر کات دوورن له‌ماڵ، ئافره‌ت، پایه‌یه‌کی بڵندی هه‌یه، وه‌لێ وه‌ک سکۆلاره‌کان بۆی ده‌چن له ئه‌سین وه‌ها نه‌بووه و پێیان وایه ئیسڕائیلیش وه‌ک ئه‌سین بووبێت – به‌واتای ئه‌وه‌ی له‌و کاته‌شدا ئافره‌ت رێزی لێ نه‌گیراوه.له راستیدا ئینجیل پڕه له سه‌رگورشته‌ی ده‌ستدرێژی سێکسیی سه‌ر ئافره‌تان، بۆ نموونه چیرۆکی لیڤای و دۆسته ئافره‌ته‌کانی که هاوشێوه‌ی سه‌رگورشته‌ی'' پێغه‌مبه‌ر لۆط/ لوت Lot'' و دراوسێکانیێتی .5 لە هه‌ردووک چیرۆکه‌که‌دا پیاوه‌کانی گونده‌که ده‌رگای خانه‌خوێ ده‌گرن و داوای ده‌ستدرێژی سێکسیی سه‌ر میوانه نێره‌کان ده‌که‌ن، له هه‌ردووک سه‌رگورشته‌که‌شدا خانه‌خوێ له جیاتی میوانه نێره‌کانی ئافره‌تیان ده‌داتێ – لوت / لوط، کچه‌کانی و لیڤایش دۆسته‌کانی.ئه‌وجا دوای ده‌ستدرێژی سێکسی و کوشتنی قه‌پاتمه‌کانی لیڤای، تیره‌کان هێرش ده‌به‌نه سه‌ر تیره‌ی'' بنیامین'' که په‌نای دەستدرێژکارەکانیان داوه.زۆرینه‌ی پیاوه‌کانی تیره‌ی بنیامین ده‌کوژن و هه‌موو ئافره‌ت و سامانیان به تاڵان ده‌به‌ن.ئه‌و چیرۆکانه ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن که له‌و دنیایه‌دا، ئافره‌ت به نیوه مرۆڤیش سه‌یر نه‌کراوه.
له ساڵی 1000 ی پێش سه‌رده‌مدا، فه‌له‌ستینییه‌کان له لایه‌ن سوپای جووله‌که‌یه‌کی ره‌سه‌نی بیابانه‌وه'' داوودی یاخیبوو'' شکێندران، داوود ئیسڕائیلییه‌کانی یه‌کخست، خۆی کرده پاشایان و'' ئۆڕشه‌لیم'' ی کرده پێته‌خت.له پێوه‌ندییه‌کانی داووده‌وه له‌گه‌ڵ ئافره‌تاندا هێندێک زانیاری له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و سۆشیالیان زانراوه.بۆ په‌یداکردنی پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پادشا'' ساووڵ'' دا، داوود کچه‌که‌ی ساووڵ'' میشێل'' ماره‌ده‌کات و به‌رامبه‌ریش شیربایی ده‌دات.هه‌رچه‌نده میشێل داوودی خۆشویستووه و له باوکه شێته‌که‌شی'' ساووڵ'' پاراستووێتی به‌لام داوود وازی لێده‌هێنێت.داوود به دزییه‌وه سه‌یری باتشیبا ده‌کات به رووتی و دوایی بانگی ده‌کات.کاتێک سۆلۆمۆن/ سولێمان له‌دایک ده‌بێت، بۆ شوێن ونکردنی داوێنپیسییه‌که‌ی، داوود مێردی باتشیبا که دڵسۆزیش بوو بۆی، ده‌کوژێت.کوڕ‌ی داوود'' ئابسه‌لۆم Absalom'' ده‌ستدرێژی سێکسی له هه‌موو دۆسته‌کانی باوکی ده‌کات.سه‌رگورشته‌ی'' ته‌مار و ئامنون'' یش ئه‌وه ده‌رده‌خات که هاوسه‌رگیری له نێوان خوشک و برای باوکی لەو سەردەمەشدا باو بووە..سولێمان دوای باوکی هات و له ئۆڕشه‌لیم ده‌ستی دایه درووست‌کردنی کڵێسه و کۆشکی گه‌وره بۆ حه‌وسه‌ت ژنه‌که‌ی وسێسه‌ت دۆستی و ته‌ویله‌ی گه‌وره‌ش بۆ چوار هه‌زار ئه‌سپه‌که‌ی، به‌م کاره‌ش وڵاته‌که‌ی نابووت کرد و بۆ دانه‌وه‌ی به‌های ئه‌و که‌رسه‌یه‌ی کرێبووی 30000 هیبڕووی نارد کار بۆ پادشا '' هیڕام'' ی '' تایر'' بکه‌ن.دوای مردنی سولێمان، وڵاته‌که بوو به دوو به‌شه‌وه به‌شی باکوور ده تیره‌بوون و دواتر له لایه‌ن ئاسووریه‌کانه‌وه داگیر کراو خەڵکەکەشیان به‌دیل برد بۆ ئاسوور، به‌شی باشووریش'' جودێیا'' Judah'' له‌سه‌رده‌مێکی دره‌نگتردا له‌لایه‌ن بابلیه‌کانه‌وه داگیر کراو دوو تیره‌ی ئه‌و پادشا نشینه‌ش به‌دیل بران بۆ بابل.6
له سه‌ته‌ی حه‌وته‌می پێش سه‌رده‌مدا'' BCE '' پارێزه‌رێک له ئۆڕشه‌لیم کۆمه‌ڵێک یاسا داده‌ڕێژێت و له لایه‌ن پادشاوه په‌سه‌ند ده‌کرێت که به‌شی هه‌ره زۆری'' دیوتێڕۆنۆمی 12- 26 و 28 '' یش ده‌گرێته‌وه ئه‌مه‌ش به کاکڵی جوولانه‌وه‌ی دیوتێڕۆنۆمی دانراوه.له‌و یاسایانه‌دا وا هاتووه که نه‌زر بۆ یه‌هۆڤا ته‌نها ده‌بێت له ئۆڕشه‌لیم بکرێت.وەلێ له‌سه‌رده‌می دیلییاندا له بابل، جووله‌که شێوه‌یه‌کی نوێی په‌رستنی بێ نه‌زریان داهێناوە که ته‌نها شوێنێکی کۆبوونه‌وه‌ی پێویست بوو'' سیناگۆگ'' ئه‌م ئاسانکارییه ورده ورده بووه ره‌فتاری جوودێیزم.
دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان له بابل جووله‌که‌کان ورده ورده په‌ر‌ستگه‌کانیان بنیات نایه‌وه و یاساکانیشیان به سوود وه‌رگرتن له کۆده‌کانی حامۆڕابی و که‌نعانییه‌کان و زه‌رده‌شتاێتیه‌وە هەموار کرده‌وه.له‌و یاسا نوێیانه‌دا، کۆیلاێتیان بۆ پیاوی هیبڕوو سنووردار کرد، وه‌لێ ئافره‌ت له‌بریتی قه‌رزی باوک و مێرد، ته‌نها له رێگه‌ی شووکردن، بوون به‌دۆستی پیاوێک یان سۆزانی بوونه‌وه رزگاری بووە، به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له لایه‌نی یاسایی و کۆمه‌ڵاێتییه‌وه ئافره‌ت ده‌نگی نه‌بووه و وه‌ک کاره‌که‌ری سێکس پێناسه کراوه.له روانگه‌ی ئینجیله‌وه هێندێک پیاوی تایبه‌ت زۆر بایه‌خدارن و نوێنه‌ری مه‌به‌ست و ویستی خودان له‌سه‌ر زه‌مین- پیاو بوونه‌وه‌رێکی خاوه‌ن ویستی ئازاده کاریشی ئه‌وه‌یه فه‌رمانی خودا جێبه‌جێ بکات له‌سه‌ر رۆشنایی نووسراوه‌کان که قه‌شه‌یه‌کی پیاو روونی کردۆته‌وه.
به‌شێکی گرنگی سێهه‌م کتێبی ته‌وڕات'' Leviticus'' باسی ئه‌وه‌ده‌کات که جه‌سته‌ی پیاو دەکه‌وێته ژێر مه‌ترسییه‌وه کاتێک پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تدا ده‌کات یان نانی ده‌ستی ده‌خوات.به‌شی یازده‌هه‌می ئه‌و کتێبه باسی خواردن ده‌کات'' ئه‌وه‌ی نابێت بخرێته سه‌ر لێو'' به‌شی دوازده‌ش باسی پاکبوونه‌وه دوای زان/ منداڵبون ده‌کات، '' تێپه‌ڕین له لێوێکی دیکه‌وه passage through other lips'' له‌و به‌شانه‌دا جێنده‌ری منداڵه‌که، کراوه‌ته ئاستی پیسی دایک.ئه‌گه‌ر منداڵه‌که کوڕ بوو ئه‌وا دایک بۆ ماوه‌ی حه‌وته‌یه‌ک پیسه و ده‌بێ سی رۆژ خه‌ریکی خۆپاککرنه‌وه بێت؛ ئه‌گه‌ر کچ بوو، بۆ دوو حه‌وته پیسه و پێویسته شه‌ست و شه‌ش رۆژ خۆی پاکبکاته‌وه- به‌واتای دووئه‌وه‌نده‌ی زاینی کوڕ.له جوودایزمدا جووتبوون شتێکی پاک نییه به‌ڵام پیسییه‌که هه‌ر رۆژێک ده‌خایه نێ و به خۆشوشتن پاکده‌بێته‌وه.به‌ربوونی خوێنی مانگانه/ عوزر، پیسه و بڵاکه‌ره‌وه‌ی پیسییە'' contagious polluting'' هه‌ر شتێک ئافره‌تی عوزاردار ده‌ستی لێ بدات پیس ده‌بێت.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئافره‌ت مانگی دوو حه‌وته پیسه، که هه‌رچۆنێک لێکی بده‌ینه‌وه ده‌کاته نیوه‌ی ژیانی.یاسای پاکوپیسی جوولەکاێتی نێوه‌ی ژیانی ژن و مێرداێتی له سێکس بێبه‌ری ده‌کات.له جوودێیزمدا، که‌سی جووتبوو له‌گه‌ڵ ئافره‌ت و ئاژه‌ڵی عوزرداردا، به دوورخستنه‌وه له کۆمه‌ڵگه سزا ده‌درێت.جگه له‌وانه‌ش، به‌پێ یاسای جوودێیزم، ئافره‌تی مێردداریش؛ مافی خاوه‌نیێتی، واژووکردنی په‌یمان، شاهێدی دان و میراتیشی نییه.لەبواری پاک و پیسەدا لە هێندێک رووەوە، یاسای پاکوپیسی جووله‌کاێتی و زه‌رده‌شتاێتی سه‌رده‌می ساسانیان وه‌ک یه‌ک ده‌بینم ( دەڵێم سەردەمی ساسانیان، چوونکە لەو سەردەمەدا ئاینەکە بو بە قوڕە چەورە و ئاینێکی پیاوسالار.) ئه‌و یاسایانه له هەردووک ئاینی مه‌سیحاێتی و ئیسلامدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه.بەلای منەوە هەتا بڵێیت یاسایەکی ناجوانن، ئاخر دایکێک هێنده میهره‌بان بێت بۆ کوڕکه‌ی، چۆن دەبێ کوڕه‌که‌ی به‌و چاوه سووکه سه‌یری بکات.
په‌یمانی هاوسه‌رگیری له چوولەکاێتیدا، تۆزێک دڵنیایی داوه‌ته ئافره‌ت که له کولتووره‌کانی ده‌وروبه‌ردا باو نه‌بوون.جوودێیزم، جیابوونه‌وه‌ی ژن و مێرد به کردارێکی ئاسایی و لێگاڵ/ یاسایی سه‌یرده‌کات و چه‌ند جارێکیش له ته‌وڕاتدا باسکراوه.به تایبه‌تیش، دیۆتێڕۆنۆمی 4-1 :24.ئه‌وه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی نێو خێزانه.به‌ڵام ته‌نها له لایه‌ن پیاوه‌وه بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت به‌و مه‌رجه‌ی پیاوه‌که به‌های ماره‌ییه‌که بداته ژنه‌که‌ی.
له جوودێیزمدا یه‌که‌م جار خودا'' ئاده‌م'' ی درووستکردووه، دوای ئه‌وه‌ی ئاده‌م وه‌ڕس ده‌بێت داوای هاوه‌ڵێک ده‌کات، خودا‌ش له په‌راسووی ئاده‌م خۆیه‌وه، دایه'' حه‌ووا'' درووست ده‌کات.به‌پێی ئه‌و بڕگه‌یه‌ی ته‌وڕات پیاو به‌رپرسیاریی سه‌ره‌کی پێ دراوه، ئافره‌تیش بۆ یارمه‌تی پیاو ئافڕێندراوه، که‌واته ئافره‌ت'' وه‌ک ئاژه‌ڵ و کۆیله سامانی پیاون'' باوک ده‌توانێت کچه‌که‌ی بداته جیاتی قه‌رز.ئافره‌ت مڵکی باوکیەتی هه‌تا دەدرێت به‌شوو، دوای ئه‌وه دەبێتە مڵکی مێرده‌که‌ی.7
ئاینی گریک و رۆم
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی شارده‌وڵه‌تانی گریک و کۆمار و ئیمپڕاتۆری رۆم، نه ئاینی و نه عه‌لمانییه‌کی ته‌واو بون، به‌لامه‌وه دژوار بوو باسی جێنده‌ر له سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا، له کوێ جێگه بکه‌مه‌وه له باسی ده‌وڵه‌تان، یان له‌باسی ئایندا؟ دواتر بڕیارم دا بیخه‌مه ژێر به‌شی ئاینه‌وه، ئه‌ویش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له کو‌لتوور و یاسای هه‌ردووک کۆمه‌ڵگه‌که‌دا ئاین ده‌ستێکی باڵای هه‌بووه.
ئاینی گریک
کۆنترین ئاینی گریک/ یۆنان، که زانیاری له‌سه‌ر هه‌بێت، که‌ڵتی'' دیمیتر'' ه.دیمیتر، دایه خاکه - بانوو خودای کشتووکاڵه.له دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵاتدا له نێوان'' هادێس و زیوس/ زوس'' ی برایدا، هادێس، خواوه‌ندی ژێر خاکی به‌رده‌که‌وێت- ژێر خاک مانای سزادان نییه.هادێس پێرسێفۆنی کچی دیمیتر ده‌ڕفێنێت و ده‌ستدرێژی لێده‌کات.دیمیتر به‌دوای کچه‌که‌یدا دنیا ته‌یک ده‌کات و ناوه‌ستێ هه‌تا، رۆژ، راستییه‌که‌ی بۆ ده‌درکێنێت، دیمیتر، به‌تووڕه‌ییه‌وه په‌ناده‌بات بۆ'' ئیلیۆسیس'' و له‌وێ پێشوازی لێده‌کرێت.دیمیتر له تووڕه‌ییدا له خواوه‌ند زیوسZeus که رێگه‌ی داوه ده‌ستدرێژی بکرێته سه‌ر کچه‌که‌ی، دنیا رووت ده‌کات و زستان ده‌ئافڕێنێ.له ترسی له‌ناوچوونی زه‌مین، زیوس، به‌ڵێنی ئازادکردنی پێرسێفۆن ده‌دات به‌و مه‌رجه‌ی هیچی نه‌خواردبێت، وه‌لێ وێ هێندێک ده‌نکه هه‌ناری خواردبو.له‌به‌ر ئه‌وه ده‌بوو ته‌نها نیوه‌ی هه‌ر ساڵێک له‌گه‌ڵ دایکیدا بێت نێوه‌که‌ی دیکه لای هادێس.که‌ڵتی دیمیتر کراوه بووه بۆ هه‌موو کریکێک بێ جیاوازی چین و سێکس.
شێواوی و ده‌رهاویشته‌کانی
یۆنانییه‌کان، زۆر خوایان په‌رستووه، ئه‌وجا پرسیار ئه‌وه‌یه کامانه یه‌که‌م خودا بوون؟ جگه له په‌یکه‌ر و شوێنه ئاڕکیۆلۆجییه‌کان، میسۆلۆجیای گریک/ یۆنان، سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌کی ئاینی گریکن به‌زۆریش نووسینه‌کانی هیسیۆد و هۆمێر/ هۆمه‌ر.به‌پێی ئه‌و دوو سه‌رچاوه‌یه که جیاوازییه‌کی که‌میشیان هه‌یه، له‌سه‌ره‌تاوه ته‌نها به‌تاڵاییه‌کی گه‌وره‌ی بێ شێوه/ شێواو هه‌بووه.هیسیۆد ئه‌و به‌تاڵییه شێواوه‌ی ناوناوه کایۆس Chaos، کایۆس پڕنسسپێکی ئه‌بستڕاکی بووه وه‌ک ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ئافڕاندن و به هیچ شێوه‌یه‌ک که‌ساێتی یه‌که‌م خودا یان خودای هه‌ره گه‌وره نه‌بووه.هیسیۆد هیچ روونکردنه‌وه‌یه‌کی ده‌رباره‌ی هاتنه کایه‌ی شێواوییه‌که نه‌داوه، باسی ئه‌وه‌شی نه‌کردووه چۆن پێنج گه‌وهه‌ره سه‌ره‌کییه‌کان: گایا، به‌واتای زه‌مین؛ تارته‌روس، شوێنێکه که‌وتۆۆته قووڵایی زه‌مین؛ ئێریبوس، تاریکایی تارته‌روس؛ ئیرۆس، هێزی ئه‌ڤین/ خۆشویستن و نایت Nyx هێزی تاریکی، درووست کراون.به‌هه‌ر حاڵ، نایت، له میسۆلۆجیای گریک و رۆمدا، رۆڵێکی زۆر گرنگی هه‌بووه، له بنه‌چه‌نامه‌ی خواکاندا، وێ، یه‌که‌م منداڵی کایۆس بووه یه‌که‌ی دیکه‌ی گه‌ردوونی لێ بکه‌وێته‌وه.به جووتبوون له‌گه‌ڵ ئێریبووس دا رۆژ و ئیسه‌ر؛ هه‌وای بێگه‌ردی به‌رزایی لێکه‌وتۆته‌وه، دواتریش زۆر وه‌چه‌ی به‌د که بوونه‌ته هه‌وری سه‌ر سه‌ری خواکان و مرۆڤیش8
یه‌که‌مین دوو پیرۆز و نه‌وه‌کانیان
گایه/ زه‌مین، دووهه‌م ده‌رهاویته‌ی کایۆسه وه‌چه‌ی نابێته‌وه، ئه‌وه‌شی به ته‌نها و بێ هیچ پێوه‌ندییه‌کی سێکسی ئه‌نجام داوه.ئه‌و'' ئوڕانوس/ ئوڕانۆس، به‌واتای ئاسمان'' ی9 پڕ ئه‌ستێره‌ی درووستکردووه بۆ ئه‌وه‌ی دایپۆشێت و ببێته ماڵی ئه‌و خودایانه‌ی که له‌وه‌دوا ده‌ئافڕێندرێن.وێ چیا‌و ده‌ریاکانیشی هێناوه‌ته بوون که ده‌کاته شێوه فیزیکییه‌که‌ی زه‌مین.
هه‌رچه‌نده ئوڕانوس له گایه له‌دایک بووه وه‌لێ له‌ژێر ده‌ستی وێدا نه‌بووه، وی سه‌ربه‌خۆ و هاوتای وێ بووه.ئوڕانوس دۆست و هاوسه‌ری گایا بووه.یه‌کگرتنی گایا و ئوڕانوس هاوسه‌رگیرییه‌کی پیرۆز بووه که ئاسمان و زه‌مینی پێک گه‌یاندووه، به‌واتای یه‌کگرتنی بانوخودای پیت و خودای ئاسمان.نه‌وه‌ی ئوڕانوس و گایا دوازده بوونه‌وه‌ری زل و به‌هێز بوون که به'' تایتان'' ناوبراون.دوازده خوشک و برا، شه‌ش کچ و شه‌ش کوڕ'' ئۆقیانوس، کۆیۆس، کریۆس، هیپیریۆن، لاپیتوس و کڕۆنوس، شه‌ش کچه‌کانیش؛ تێیا، رێیا، تێمیس، منیمۆسین، فۆیب وتیسیس'' 10 ئه‌وانیش له‌نێو خۆیاندا هاوسه‌رگیری ده‌که‌ن و وه‌چه‌یه‌کی زۆریان لێ ده‌که‌وێته‌وه که خوداکانی گریکن.وه‌لێ ئه‌وه‌ی به‌لای ئه‌م نووسینه‌وه گرنگه، زیاتر هاوسه‌رگیری'' کڕۆنوس و رێیا Rhea'' یه چوونکه دایک و باوکی'' زوس/ زیوس Zeus'' ن، زیوسیش له شه‌ڕی نێوان تایتانه‌کاندا سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێته گه‌ورترین خودا و له ئۆلیمپیای مه‌ڵبه‌ندی خوداکان جێ‌نشین ده‌بێت.زیوس له ناو هه‌موو که‌ڵته ئاینییه‌کانی یۆنان‌دا په‌رستراوه و له ئیمپڕاتۆریای'' رۆم'' دا ناوه‌که‌ی گۆڕاوه به جوپیته‌ر.
کرۆنوس و رێیا
گایه، زۆر دڵخۆش نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کڕۆنوس به‌ڵێنی ئازادکردنی براو نیوه‌براکانی نه‌بردۆته سه‌ر.گایه به‌کڕۆنوس ده‌ڵێت که دواڕۆژی به ته‌واوی وه‌ک ئه‌وه‌ی باوکی ده‌بێت، به‌واتای ئه‌وه‌ی یه‌کێک له کوڕه‌کانی لایده‌دا و جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه.بێ په‌روا له پێشبینییه‌که‌ی گایه، کڕۆنوس ئاره‌زووی هاوسه‌رگیری لا ده‌بزوێت و رێیا ی خوشکی ماره‌ده‌کات.کڕۆنوس و رێیا، شه‌ش منداڵیان ده‌بێت، سێ کچ؛ هیستیا، دیمیتر، هێرا و سێ کوڕ؛ هادێس/ هادیس، پۆسیدۆن و زیوس.بۆ خۆپاراستن له پێشبینییه‌که‌ی گایه، کڕۆنوس منداڵه‌کانی قووت ده‌دات.رێیا له‌تاوان خه‌ریک ده‌بێت دیق بکات بۆیه پێش له‌دایکبوونی زیوس بڕیار ده‌دات مێرده‌که‌ی بخه‌ڵه‌تێنیت و له‌جیاتی زیوس به‌ردێک ده‌پێچێته‌وه و ده‌یداته ده‌ست کڕۆنوس و ئه‌ویش قووتی ده‌دات.به‌و شێوه‌یه زیوس رزگاری ده‌بێت.زیوس دوور له‌ده‌ستی باوکی زوو گه‌وره ده‌بێت و ده‌گاته ته‌مه‌نێک خوشک و براکانی له به‌ندیی سکی باوکیان ئازاد ده‌کات.11 لێره‌وه شه‌ڕی تایتانه‌کان له نێوان لایه‌نگرانی کڕۆنوس و زیوسه‌وه ده‌ست پێده‌کات.هه‌رچه‌نده براکانی زیوس خودایێتی ئه‌و ده‌سه‌لمێنن وه‌لێ له شه‌ڕه‌که‌دا لایه‌نی باوکیان ده‌گرن( دیاره ئه‌م لایه‌نگرتنی باوکه ئاماژه‌یه‌کی تایبه‌تی تێدایه...نووسه‌ر.) و له کۆتاییدا زیوس سه‌رده‌که‌وێت و ده‌بێته گه‌وره خودا.
خوداکانی ئۆلیمپیا
خوداکانی ئۆلیمپیا، دوازده خودای گه‌وره‌ن، وه‌لێ په پێی نووسینه‌کانی هۆمێر/ هۆمه‌ر و هیسیۆد، هێندێک جیاوازییان هه‌یه، به‌ڵام هه‌ردووکیان، هۆمه‌ر و هیسیۆد کۆکن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی بریتین له دوو نه‌وه.به بڕوای هیسیۆد نه‌وه‌ی یه‌که‌م بریتین له زیوس و دووبراکه‌ی؛ پۆسیدۆن و هادێس، هه‌روه‌ها خوشکه‌کانیان؛ دیمیتر، هێستیا و هارا.نه‌وه‌ی دووهه‌م، منداڵه‌کانی زیوس: ئه‌سینا، ، ئاریس، ئه‌پۆڵۆ، هێرمیه‌س، ئه‌ڕته‌میس و هیفیستۆسی کوڕ‌ی هاران.به‌لای ئه‌م نووسینه‌وه زیوس گرنگه چوونکه کرداره‌کانی ئه‌و بوونه‌ته سه‌چاوه‌ی تێڕوانینی کۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رده‌مه زووه‌کانی شارده‌وڵه‌تییه جیاوازه‌کانی یۆنان.
زیوس
له‌گه‌ڵ جێگیربوونی خوداکانی ئۆلیمپیا، خوو و نه‌ریتی دنیای گریکیش ده‌گۆڕدرێت، تایتانه شێوه ناسروشتییه‌کان، پشتگوێ ده‌خرێن؛ خواگه‌لێکی شێوه و ره‌وشت مرۆڤ، دێنه ئاراوه.ئه‌ریستۆتڵ/ ئه‌ریستۆتاڵ، له مێتافیزیکدا ده‌ڵێت، رووی مرۆڤ، به زیوس دراوه، ئه‌و ده‌لێت'' ئه‌وان( شاعیره کۆنه‌کان) پێمان ده‌ڵێن شکۆ و زاڵیێتی، ره‌وشتی خوداکانی پێشووی وه‌ک نایت، ئاسمان، کایۆس و ئۆچیان، نه‌بوون، به‌ڵام ئەوەی زیوسه''.
وه‌ک پێشتر باسمان کرد سه‌روه‌ری ئاینده‌ی دنیا'' زیوس''، که‌له شه‌ڕی تایتانه‌کاندا سه‌رکه‌وت، ده‌سه‌ڵاتی خۆی سه‌پاند و دنیاش ناچار بوو ملکه‌چی بێت.هه‌ڵبه‌ت زۆر به‌شانوباڵیدا هه‌ڵدراوه.به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌فسانه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی باسی لێوه‌ده‌که‌ن؛ ئاره‌زووی منداڵ خستنه‌وه‌یه، به واتایه‌کی دی، ئاڵۆشی جووتبوونه‌که‌ی زیوسه.گرنگترین کرداری زیوس له شارستێنی گریکدا رێکخستنی گه‌ردوونه، ئه‌و له به‌رزایی ئۆلیمپۆسه‌وه هه‌موو شتێک ده‌بینێت، کێشه‌کان چاره‌سه‌ر ده‌کات، ئافره‌تانیش ده‌بینێت و ته‌فره‌یان ده‌دات.له پاکیزه و ئافره‌تی مێردداره‌وه هه‌تا ده‌گاته قه‌شه مێیینه‌کانیش.ئه‌و ته‌نها.12 به ته‌فره‌دان و زۆره‌ه‌ملێی سێکسیی بانوخوداکانه‌وه نه‌وه‌ستاوه به‌ڵکو ده‌ستدرێژی سێکسی ده‌کاته سه‌ر مێیینه‌ی مرۆڤیش، یه‌ک له‌وانه‌ش شابانووی سپارتا'' لیدا'' یه که دوو جووت جمکی لێده‌که‌وێته‌وه زیوس خۆی جۆش ده‌دات و ده‌سه‌ڵاته ئاسمانییه‌که‌ی ده‌سه‌پێنێت.ئه‌مجا ئه‌گه‌ر به رێکه‌وت نه‌خافڵ بووبێت و تێکه‌ڵوپێکه‌ڵییه‌ک روویدابێت، ئه‌وا به برووسکه‌یه‌ک راستی کردۆته‌وه.زۆر جاریش، بە توندوتیژی و لایه‌نگیری ئه‌وه‌ی کردووه.له هاندانی سێکسدا زۆر بلیمه‌ت بووه، ده‌توانێت خوی بکاته په‌پوو، سۆنه، جوانه‌گا و....هتد.
هاوسه‌ری یه‌که‌می زیوس'' ميتیس'' ی کچی ئۆچیان بووه.زیوس'' تێمیس'' یشی خۆشویستووه و بووه‌ته راوێژکار له چیای ئۆلیمپۆس و ته‌نها مێینه‌ش بووه هێرای خوشک و هاوسه‌ری فه‌رمی زیوس، نه‌رمی به‌رامبه‌ر نواندبێت.زیوس دوازده منداڵی هه‌بووه له مێینه‌ی جیاواز.زیوس قه‌ت چاوی تێر نه‌بووه و هه‌ر خه‌ریکی هه‌ڵفریواندنی مێینه بووه.ئه‌و هه‌رچه‌نده نادڵسۆز و دڵ ره‌ق بووه به‌رامبه‌ر به هاوسه‌ر و دۆسته‌کانی، وه‌لێ رێزی خێزانی خۆی گرتووه، ئه‌وه‌ش بێ گومان ئاوێنه‌ی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی کلاسیکییه، هه‌ردووک کۆمه‌ڵگه‌ی گریک و رۆمان په‌ره‌یان به رێزی خێزان داوه.به‌ڵام نێرینه‌ی گریک هیچ کێشه‌یه‌کی نه‌بووه له‌سێکسکردندا له‌گه‌ڵ مێینه‌ی نا هاوسه‌ر و کوڕ‌ی لاویشدا.
زیوس و هێرا، خوشک و برا بوون، وه‌ک پێشینانی خۆیان؛ گایه و یوڕانوس، رێیا و کڕۆنوس، هاوسه‌رکیرییه‌که‌یان پیرۆز بووه.وه‌ڵێ هاوسه‌رگیریی ئه‌م جووته، له ئه‌نجامی فێڵبازی و فریواندنه‌وه بووه.زیوس که حه‌زی له خوشکه‌که‌ی خۆی کردووه، خۆی ده‌کاته په‌پوویه‌کی سه‌رمابرده‌ڵه و خوی ده‌هاوێته سه‌ر سینگی هێرای خوشکی، ئه‌ویش به‌زه‌یی پێیدا دیته‌وه و له‌سه‌ر سینه‌ی گه‌رمی ده‌کاته‌وه.زۆری پێ ناچێت ده‌بێته نێچیری ئه‌و خۆشه‌ویستییه.
وه‌ک هاوسه‌ری زێیوس، هێرا، شاژنی خواکانی ئۆلیمپیا بووه، په‌رستنیشی به‌ربڵاو بووه، له یه‌که‌م رۆژی هه‌موو مانگێکدا به‌رخێکی بۆ نه‌زر کراوه، ئه‌و سه‌رپه‌رشتکاری ماره‌بڕین بووه و به‌توندی سزای داوێنپیسانی داوه و پاداشتی داوێنپاکانی داوه‌ته‌وه.وه‌ک بەشێک له خواکانی ئۆلیمپیا، پارێزه‌ری منداڵانیش بووه.به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و پله به‌رزه‌شدا که هه‌ی بووه، هاوسه‌رگیرییه‌که‌ی هه‌تا بڵێیت شێواو بووه.هه‌تا ئاستی شێت بوون ئێره‌به‌ر بووه به دۆستانی مێرده‌که‌ی، بێ به‌زه‌ییانه سزای خۆیان و نه‌وه‌کانیشیانی داوه.زیوسیش کاردانه‌وه‌ی هه‌بووه و تۆڵه‌ی دۆسته‌کانی/ قه‌پاتمه‌کانی، لێ کردۆته‌وه، جارێکیان له راڕه‌وێکی ئۆلیمپیادا هه‌ڵیده‌واسێت و ده‌یکاته جێی پێکه‌نینی خوداکانی دیکه.جارێکیش هێرا ده‌ڕوا و زێیوس به‌چێده‌هێڵێت، وه‌لێ زێیوس به په‌رۆشه‌وه به‌ره‌وپیری ده‌چێت و ئاشتی ده‌کاته‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو نادڵسۆزی و ئیره‌به‌ره‌یی نێوان زێیوس و هێرادا، مانه‌وه و درێژخایه‌نیی هاوسه‌رگیرییه‌که‌یان، ئاماژه‌یه‌که بۆ پته‌وی هاوسه‌ریێتی له کۆمه‌ڵگه‌ی کریکدا.13 وه‌لێ پرس ئه‌وه‌یه کێ به‌های ئه‌و پته‌وییه‌ی داوه، مێرد یان ژنه‌که‌ی؟ لێره‌دا سه‌رنجی خوێنه‌ره‌وه‌ی به‌ڕێز بۆ ئه‌وه راده‌کێشم که خوداکانی گریک و رۆم، زۆر شێوه مرۆڤ بوون، بێ خه‌وش نه‌بوون، وه‌ک مرۆڤ باش و خراپیشیان کردووه.
ئه‌وه‌ی سه‌ره‌وه باسی کۆمه‌ڵگه‌و خێزانی خوداکانی گریک بوو، ئێستا با بزانین کۆمه‌ڵگه راسته‌قینه‌که چۆن له ئافره‌تی روانیوه.
کۆمه‌ڵگه‌ی گریک
سه‌رده‌می زووی گریک له مێلێنێۆمی سێی پێش سه‌رده‌مه‌وه، هه‌تا سه‌رده‌می داگیرکاری رۆم ده‌گرێته‌وه.یه‌که‌مین شارستێنی یۆنانی ره‌سه‌ن ئه‌وه‌ی مایسینی بووه له ده‌وروبه‌ری 1600- 1200ی پێش سه‌رده‌مدا که جێگره‌وه‌ی شارستێنی نایۆنانی'' مینۆوان'' بووه له دوورگه‌ی کریت.له‌به‌ر ئه‌وه ده‌توانین بڵێین یه‌که‌مین دانیشتووانی ناسراوی نیوه دورگه‌ی یۆنان، هیندۆ- ئه‌وروپایی بوون، که له نزیکه‌ی 1900ساڵ پێش سه‌رده‌م لێی نیشته‌جێ بوون و شێوه زمانێکی سه‌ره‌تایی یۆنانی دوواون.شوانکاره و وه‌رزێڕ بوون و کۆمه‌ڵگه‌که‌یان خێڵه‌کی هاوسان/ ئیگالیتاری بووه.سه‌رکرده نزیکه کانیان – به‌واتای سه‌رکرده‌ی خێڵ، سه‌رۆکی ئاینیش بوون.دادگا، سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه چووه.له ساڵی 1130 ی پێش سه‌رده‌مدا، خێڵێکی گریک که به دۆریان - Greek Dorian's ناسراون و چه‌کی ئاسنینیان به‌کار هێناوه، مایسینییه‌کانیان قه‌لاچۆ کردووه.
جیاواز له‌وه‌ی که ئاماژه‌یه‌کی زۆر هه‌یه بۆ په‌رستنی بانوو خودا، له کۆنترین تۆمارکراوه‌کانی گریکدا ئافره‌ت کاره‌که‌رێکی ئاسایی ناوماڵ و سێکس بووه.له هه‌ڵبه‌سته‌کانی هۆمێر دا که وادیاره له سه‌ته‌ی نۆهه‌می پێش سه‌رده‌مدا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا رێکخرابن و له سێزده‌ی پێش سه‌رده‌مدا نووسراون، باسی ئافره‌ته خانه‌دانه‌کانیان ده‌کات که چۆن جێگه‌یان بۆ پیاوه‌کانیان چاککردووه، جلیان شوشتووه، ته‌شییان رستووه، جلیان چنیوه، خۆراکیان ئاماده‌کردووه و خستوویانه‌ته به‌رده‌می خیزان.له کێشانی وێنه‌ی'' هێڕاکلیس'' دا که پاله‌وانێکی'' دۆریی'' بوو، بانوو خودا ئه‌سینا/ ئه‌تینا، شه‌رابی بۆ تێده‌کا و خواردنی بۆ داده‌نێ.شارنشینی له گریک له‌سه‌روبه‌ندی 800 ی پێش سه‌رده‌مدا ده‌ستی پێکردووه، بۆ خۆپاراستن شوورایان بۆ شار درووست کردووه و ناوه‌ڕاستی شاریش بازاڕی ئاڵوگۆڕکردن بووه.هه‌ر شارێکیش ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ بووه وه‌ک شارده‌وڵه‌ته‌کانی سۆمه‌ر.شارده‌وڵه‌ت'' پۆلی'' به‌زمانی خۆیان، پاشایه‌ک له‌گه‌ڵ چه‌ند راوێژکارێکدا، حوکمرانی کردووه.به‌شێوه‌یه‌کی گشتی حوکمڕانی گر‌ووپێکی پیاوی نا خزم – ئۆلیگه‌رچی، که‌متر له حوکمی پیاوێک ئه‌گه‌ر پاشا، ئیمپڕاتۆر، و هه‌رچییه‌ک بێت.گوێ به ده‌نگی ئافره‌ت ده‌دات.له حوکمی بنه‌ماڵه‌دا زۆر جار ئافره‌ت ده‌ستی ده‌ڕوا و هێندێک جار ده‌ستبه‌کاریش ده‌بێت له به‌ڕیوه‌بردندا.به‌ڵام حوکمی گرووپێک پیاوی ناخزم، ده‌بێته هۆی هاوکاری پیاوان له‌ناو خۆیاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی، ئه‌وه‌ی ئه‌و پیاوانه به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ته‌نها جیاوازییه‌که‌یانه له ئافره‌ت، له ئۆلیگه‌رچیدا پیاو ده‌بێ بیسه‌لمێنێ که سه‌ربه‌خۆیه و به‌ڕاستی پیاوه.
سپارتا
له سه‌ته‌ی نۆهه‌می پێش سه‌رده‌مدا، تیره‌ی دۆریان ناوجه‌ی لۆکانیا، پیلۆپۆنیس ومیسینیا داگیر ده‌که‌ن و ده‌وڵه‌تی سپارتا داده‌مه‌زرێنن.سپارتاییا‌کان که نه‌وه‌ی دۆریانه‌کان بوون، له شێوه‌ی شارده‌وڵه‌ته دیمۆکڕاته‌کانی یۆنان‌دا، حوکمڕانییه‌ک به سه‌رۆکایێتی پاشایه‌ک و چه‌ند راوێژکارێک داده‌مه‌زرێنن، به‌ڵام پادشا و راوێژکاره‌کانی ته‌نها شتێکی سیمبۆڵی بوون.له راستیدا حوکمڕانییه‌که له ده‌ستی ئه‌نجومه‌نێکی پێنج که‌سیدا بووه که ده‌ستڕۆیو بوون و له‌سه‌ر بڕیاری ئه‌وان زۆر لایه‌نه‌کانی ژیانی سپارتاییا‌کان ئاڕاسته کراوه.سپارتاییا‌کان که پێنج یه‌کی دانیشتوان بوون هه‌موو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌یان له ده‌ستدا بووه، لۆکانییاکان- چینی نێوه‌ند، ژێرده‌سته‌ی سپارتاییا‌کان بوون رێگه‌ی بازرگانی و پیشه‌سازییان پێ دراوه، وه‌لێ ده‌بوو به‌شداریی له سوپای سپارتادا بکه‌ن.ئه‌وانی دیکه که80 % ی دانیشتوان بوون، له به‌رهه‌مه‌کانیان هه‌ر ئه‌وه‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه که سپارتاییا‌کان نه‌یان بردووه.ئه‌وانه ئازاد بوون باربکه‌ن و بڕۆن، وه‌لێ ئه‌گه‌ر گه‌ڕابنه‌وه زۆر به سووکی سه‌یریان کراوه و کراونه‌ته کۆیله.
سپارتا: ژیانی هاو وڵاتیانی کردۆته کۆیلایێتی - تەنها سپارتاکان هاو وڵاتی بوون، رێگه‌ی کشتوکاڵ و بازرگانی و پیشه‌سازییان پێ نه‌دراوه و ته‌نها وه‌ک جینێکی میلیتار په‌روه‌رده کراون.کوڕان له ته‌مه‌نی حه‌وت ساڵییه‌وه مه‌شقی سه‌ربازییان پی کراوه و له دوازده ساڵیدا، له‌ماڵ دوور خراونه‌وه به‌و نیازه‌ی قه‌ت نه‌گه‌ڕێنه‌وه.یاسا و سروودی جه‌نگیان فێر کردوون، زۆر جار له‌سه‌ر راهێنانیان بۆ گوێ رایه‌ڵی و شکاندنه‌وه‌ی که‌سایێتییان، دڵڕه‌قانه قامچیکاری کرراون.کاتێکیش هه‌راش'' بالغ/ باڵق'' بوون، بوونه‌ته سه‌رباز و هه‌موو ژیانیان له ئۆردوگایه‌کی پڕ توندوتیژی و هۆمۆسێکسواڵیدا بردۆته سه‌ر.لێهاتووه‌کانیان پاداشتیان به ره‌وانه‌کردنیان بۆ به‌ره‌کانی پێشه‌وه‌ی شه‌ڕ، دراوه‌ته‌وه.
کۆمه‌ڵگه‌ی سپارتا، کۆمه‌ڵگه‌ی لێکدابڕاو/ جیاکراوه‌ی نێر و مێ بووه.له‌و جۆره کۆمه‌ڵگه‌یانه‌شدا ئافره‌ت پێشده‌که‌وێت چونکه جیهانێکی سه‌ربه‌خۆی هه‌یه.له کۆمه‌ڵگه‌ی تێکه‌ڵدا پیاو له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ده‌ستباڵایی خۆی بسه‌پێنێ، بۆ ئه‌وه‌ش پێویستیی به ده‌سته یان جێنێک هه‌یه بیخاته ژێر فه‌رمانیه‌وه که به‌زۆری ئافره‌تانن.به‌ڵام پیاوی سپاراتا ده‌بوو هه‌موو توانا و وزه‌ی له جڵه‌وکردن'' کۆنتڕۆڵ'' ی 80% ی دانیشتوه به‌کۆیله‌کراوه‌کانی وڵاته‌که‌دا به‌کاربهێنێت.له‌به‌ر ئه‌وه نه‌توانایان ماوه بۆ زه‌وتکردنی ئافره‌ت ونه مه‌رامیشیان بووه.له‌به‌ر ئه‌وه‌شه له‌و کۆمه‌ڵگه‌یه‌دا ئافره‌ت ئازادییه‌کی زۆری هه‌بووه..به پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی کۆمه‌ڵگه دێرینه‌کانه‌وه له سپارتا؛ ساواکوژی کوڕ male infanticide هه‌بووه، هه‌موو کچێک له سپارتا، هه‌تا ته‌مه‌نی هه‌راشبوون به‌خێوکراوه.به‌ڵام کوڕه‌کان له له‌دایکبوونه‌وه له‌ژێر چاودێریدا بوون هه‌ر دیارده‌یه‌کی نه‌خۆشی یان لاوازی ژیانیانی خستۆته مه‌ترسییه‌وه.به پێچه‌وانه‌ی شارده‌وله‌تییه‌کانی دیکه‌ی کریکه‌وه کچانی سپارتا خواردنی باشیان دراوه‌تێ، خراونه‌ته به‌ر خوێندن، فێری فیلۆسۆفیاش کراون، مه‌شقیان له‌سه‌ر راکردن، زۆرانگرتن و باقیمه‌ندی یارییه‌کانی ئولیمپی پێ کراوه.کوڕ مه‌شقی ئه‌وه‌ی پێ کراوه ببێته سه‌رباز، کچانیش بۆ ئه‌وه‌ی ببنه دایکێکی به توانا.کچ و کوڕ، له یارییه ئۆلیمپییه‌کان و بۆنه‌ی تایبه‌تی کۆمه‌ڵگه‌دا به رووتی یان به جارۆکه‌یه‌کی بچووک، که یه‌ک لای شانی داپۆشیوه به‌شداریان کردووه.نه‌ریتێک که، له‌شارده‌وله‌تییه‌کانی دیکه‌ی گریکدا، رێگه‌نه‌دراو بووه.
هه‌ڵکه‌وته‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی سپارتا، بووه‌ته هۆی له‌باوه‌شگرتنی هۆمۆسێکسواڵیێتی و خۆدزینه‌وه‌ی پیاوان له ژنهێنان، وه‌لێ شارده‌وڵه‌ته‌که پیویستی به شه‌ڕکه‌ر هه‌بووه، له‌به‌ر ئه‌وه یاسایه‌کی ده‌رکردووه که، ئه‌و پیاوه‌ی ژن نه‌هێنێت، مافی هاو ولاتیبوونی نییه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئافره‌ت له‌و شارده‌وڵه‌تییه‌دا ئازادییه‌کی زۆری هه‌بووه، وه‌لی هاوسه‌رگیری بریتی بووه له زۆره‌ملێیی و ده‌ستدریژی سه‌ر مافی ئافره‌ت.پیاو له تاریکی شه‌ودا، ئافره‌تی رفاندووه و کردوێتیه هاوسه‌ری خۆی، وه‌لێ پیاو که‌م کاتی له‌ماڵه‌وه به‌سه‌ر بردووه.پلوتارچ نووسیوێتی که'' سپارتاییا‌کان، پێش ئه‌وه‌ی له‌رۆژی رووناکدا روخساری ژنه‌کانیان ببینن، منداڵیان هه‌بووه'' 14 هه‌رجه‌نده سه‌رچاوه‌کانی به‌رده‌ستم باسی هۆمۆسێکسواڵیێتی ئافره‌تان ناکه‌ن، وه‌لی به مه‌حاڵی ده‌زانم له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌هادا، هۆمۆسیکسواڵیێتی له‌ناو ئافره‌تانیشدا، باو نه‌بووبێت.گزیکردنی ژنومێرد له یه‌کدی سزای له‌سه‌ر نه‌بووه، باوکایێتیش کیشه‌ی له‌سه‌ر نه‌بووه.سپارتا سه‌ربازی گه‌ره‌ک بووه، گرنگیش نه‌بووه چۆن ده‌ستی ده‌که‌وێت.وه‌ک ئاستیکه‌کان، سپارتاکانیش به‌خێوکردنی منداڵیان به ئه‌رکی ده‌وڵه‌ت زانیوه.ئه‌و گؤڕانه‌ی له سپارتا ناویان له‌سه‌ر نووسراوه، هی ئه‌و سه‌ربازانه‌بوون که له شه‌ڕدا کوژراون یان هی ئه‌و ژنانه‌ن به‌سه‌ر منداڵه‌وه چوون.ئه‌وه‌ی زۆر ئاشکرایه ئافره‌تی سپارتا ئازادی زۆر زێتر بووه له شارده‌وله‌تییه‌کانی دیکه‌ی گریک.دوای ئه‌وه‌ی زه‌ویوزار که پێشتر هی ده‌وڵه‌ت بوو، که‌وته بازاڕی کڕین و فرۆشتنه‌وه، ئافره‌تی سپارتا توانای کڕین و فرۆشتنی هه‌بوو و ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، له سه‌ته‌ی چواری پێش سه‌رده‌مدا خاوه‌نی دوو له‌سه‌ر پێنجی زه‌وی سپارتا بوون.ئافره‌تی سپارتا هێنده ده‌ستڕۆیو بوون که، ئه‌ریستۆتڵ لۆمه‌ی رووخانی شارده‌وڵه‌تییه‌که‌یان ده‌خاته ئه‌ستۆ.شارده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ی گریک، لاسایی سپارتایان نه‌کردۆته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌زمی رێک‌وپێکی به‌ڕێوه‌بردنه‌که‌یانیان به هۆی ئازادی ئافره‌تانه‌وه بینیوه، به‌لام ئه‌وان ئاماده نه‌بوون ئه‌و ئازادییه بده‌ن.
ئه‌سین
زیاتر له هه‌ر شارده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ی گریکه‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌سین، ده‌زانین، ئه‌ویش به هۆی گه‌شه‌ی کولتووری؛ شانۆگه‌ری، هۆزان، مێژوو، زانست و فیلۆسۆفیاوه.سه‌ته‌ی پێنجهه‌می پێش سه‌رده‌م به سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌سین ناسراوه که مرۆڤ تێیدا گه‌یشتۆته تۆپه‌ڵاکی به‌رهه‌م/ به‌ده‌ستهێنان.بیر و به‌هاکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گریک، هه‌تا ئێستاش، زانیاری فیلۆسۆفی، رامیاری و فه‌رهه‌نگیمان پێ ده‌به‌خشن.له راستیدا هه‌تا ئیستاش زۆر بیرمه‌ند و رۆشنبیری رۆژئاوایی له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر گریک له شه‌ڕی'' سه‌لامیس" دا هێرشی ئیرانی نه‌شکاندایه، رۆژئاوا، وه‌ک ئێستای رۆژهه‌ڵات له تاریکاییدا ده‌مایه‌وه و پێش نه‌ده‌که‌وت.به بڕاوی من ئه‌و بۆجوونه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره و لووتبه‌رزی ئه‌و ئه‌ورووپاییانه‌یه که وه‌ها بیر ده‌که‌نه‌وه، چوونکه فیلۆسۆفیا و نجوومگه‌ری و ماتماتیک، له رۆژهه‌لاته‌وه گه‌یشته رۆژئاوا.خۆ هه‌ر نه‌بێت، سه‌رده‌می فیلۆسۆفی کورد'' زه‌رده‌شت'' چه‌ند سه‌ته‌یه‌ک پیش فیلۆسۆفانی گریک، سوکرات، پلێتۆ و ئه‌ڕیستۆ و...ئه‌وانی دیکه بووه.بوودای فیلۆسۆفی هیندستانیاش، هه‌ر نه‌بێت سه‌ته‌یه‌ک پێس سوکرات بووه، ئیدی من تیناگه‌م بیریار و رۆشنبیرانی رۆژئاوا ئه‌و لووتبه‌رزییه‌یان له‌چییه.به هه‌رحال ئه‌مه مه‌به‌ستی ئێمه نییه.مه‌به‌ستی ئێمه ئه‌وه‌یه که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گه‌شه‌کردنه کولتوورییه‌ی ئه‌سیندا، ئه‌و کولتووره، دیمۆکڕاسیێتیەکه‌شی به‌شی زۆری توخمی مرۆڤی وه‌لاوه ناوه، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پیاوەکانیان هه‌ستێکی دژه مێینه له ناخدا چه‌سپاوه.هێندێک شارەزایانی مێژووی گریک، له‌و بڕوایه‌دان که بنه‌مای کولتووری ئه‌سین میسۆلۆجیای شه‌ڕی پاڵه‌وانانی گریک و کۆمه‌ڵگه ئافره‌ته شه‌ڕکه‌ره‌که‌ی ئامه‌زۆنه- رێی تێده‌چێ ئامه‌زۆنه‌کان هه‌بووبن.15 مێژوو نووسیش هیڕۆدۆت له سه‌ته‌ی پێنجهه‌می پێش سه‌رده‌مدا، ده‌رباره‌ی شه‌ڕێکی نێوان گریک و ئامه‌زۆنه‌کانی نووسیوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵدانه‌وه‌ی چه‌ند ئاسه‌وارێک له‌م به‌ینانه‌دا له کازاخستان به‌ڵگه‌ی ئافره‌تی شه‌ڕکه‌ری سه‌لماندووه، له‌و ئاسه‌وارانه‌دا ئافره‌ته‌کان به چه‌که‌وه نێژراون.له میسۆلۆجیای گریکدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ره‌نگه له سه‌رده‌مێکی کۆندا گریکه‌کان له ژێر هه‌ره‌شه‌ی سه‌ربازی ئافره‌تدا بووبن.میسۆلۆجی خوداکانی پارنیزی، زۆر ده‌وڵه‌مه‌ندن له‌سه‌ر ده‌ستدرێژیکردنه سه‌ر ئافره‌ت، به‌تایبه‌تیش، زۆره‌ملێی سێکسی.جگه له‌وه‌ش له‌ناوبردنی وه‌چه له میسۆلۆجیای گریکدا هاوته‌ریبی میسۆلۆجیای ئاینی ئیبڕاهیمییه'' وه‌ک له ته‌وڕات و ئینجیل‌دا هاتووه له‌ناوبردنی منداڵ له میسۆلۆجیای گریکدا وه‌ک ئاماده‌یی ئیبڕاهیمه بۆ سه‌ربڕینی ئیسحاق.'' دوای ئه‌وه‌ی زیوس ژنه‌که‌ی خۆی، مێتیس، قووت ده‌دات، ده‌بیته خودای گه‌وره و، ئه‌سین، له مێشکی خۆیدا به‌رهه‌م ده‌هێنێ- '' ئه‌سینا'' ی خاوه‌نی ئه‌سین، ئافره‌تێکی هاوکاره؛ پاکیزه‌یه، هه‌رده‌م پشتیوانی نێرینه ده‌کات و له میسۆلۆجای سه‌رده‌مێکی دواتردا بۆچوونێکی نێرینه‌ی هه‌یه.ئه‌و بووه‌ته نوێنه‌ری باڵاده‌ستیی نێرینه، جه‌نگ، ئارداری/ دادوه‌ریش.هه‌ڵلووشینی ده‌سه‌ڵاتی ئافره‌ت له لیتێراتووری کۆنی گریکیشدا ره‌نگی داوه‌تاوه.زیوس مێتیس قووت ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی وه‌ربگرێت، زکی'' سیمیل'' یش پڕ ده‌کات و به برووسکه‌یه‌ک ده‌یکوژێ، ئاوڵه‌مه‌که‌ی ده‌ردێنێ و له رانی خۆی ده‌پێچێت و'' دایۆنایسوس'' ی لێ ده‌بێت.
به بڕوای بەشێک لە لێکۆڵه‌ره‌وان'' مێرلین ئاڕسه‌ر به نموونه'' ئه‌فسانه‌ی مافی باوکایێتی له‌گه‌ڵ سه‌رهه‌ڵدانی چینی ئه‌ریستۆکڕاس کە فیودالیزمی رووخاند، سه‌ری هه‌ڵداوه، له گریک چینی نێوه‌ند دوای دۆزینه‌وه‌ی ئاسن که کاریگه‌رییه‌کی گه‌وره‌ی له ئاسانکاری و زۆربوونی به‌رهه‌می کشتوکاڵدا هه‌بوو پێشکه‌وتنێکی باش و گه‌شه‌یه‌کی هێنایه ئاراوه.وه‌لێ گه‌شه‌کردن ئاستێکی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر کات جیاوازی نێوان چینه‌کان قووڵ ده‌کاته‌وه، هێندێک زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌کات و زۆرینه‌ش هه‌ژار ده‌کات.له‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌سیندا زۆر خاوه‌ن کێڵگه‌ی بچووک هه‌موو شتێکیان له‌ده‌ست داوه و بوونه‌ته کۆیله.یاخیبوونه‌که‌یان بووه هۆی رێکخستنه‌وه‌یه‌کی نوێی رامیاری، ئه‌وه‌بوو'' سۆلۆن'' که ئه‌ریستۆکڕاتێک بوو و به باوکی دیمۆکڕاسی ناسراوه ده‌ستنیشان کرا بۆ هه‌موارکردنی یاساکان.سۆلۆن یاساکانی هه‌موار کرد و دواتریش گۆڕانکاری به‌سه‌ردا هات که خاوه‌نداریێتی زه‌وی سنووردار کرد و به کۆیله‌کردنیشی له‌جیاتی قه‌رزدا یاساخ کرد، مافی دایه هه‌موو هاو وڵاتییه‌کیش به‌شداری له لیژنه‌ی به‌ڕێوه‌بردندا بکات، ئه‌و'' سۆلۆن'' مافی هاو وڵاتیبوونی دایه پیشه‌سازانی شارده‌وڵه‌تییه‌کانی دیکه‌ش.به به‌راورد له‌گه‌ڵ شارده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌دا، ئه‌سین ره‌نگه جێگه‌ی په‌سه‌ندیی بێت، به‌ڵام له‌وێش ته‌نها له سه‌تا شه‌شی دانیشتوان هاو ولاتی بوون.ئافره‌ت و کۆیله مافی هاو ولاتیبوونیان نه‌بووه، ئافره‌ت زۆر زۆر و به توندی سنووردار کراوه.زاراوه‌ی فه‌رمی بۆ هاوسه‌ر که له زمانی گریکدا'' دامار damar'' ه واتای سه‌رکز و ژێرده‌ست ده‌به‌خشێت، ئاهه‌نگی پێشوازیکردن له بووکیش هه‌مان ئاهه‌نگی پێشوازیکردن له کۆیله بووه، سه‌تڵێک گوێزیان به‌سه‌ردا رشتوون !!.یاسا به‌رگریی له کۆیله و ئافره‌ت نه‌کردووه، به‌ڵام وه‌ک ناوچه‌ی دوو ئاوان/ مێزوپۆتێمیا، باوک یان مێرد نه‌یانتوانیوه ئافره‌تی پێگه‌یشتوو/ باڵق بکوژێت.سۆلۆن به پێی یاسا، ئافره‌تی باش و خراپێ لێک جیاکردۆته‌وه، سنوری داناوه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی ئافره‌تی باش بۆیان هه‌یه بۆی بچن، چه‌ند له‌ماڵ دوور که‌ونه‌وه، چی بخۆن و بخۆنه‌وه، له بۆنه‌کاندا چی پێشکه‌ش بکه‌ن و له شیوه‌نیشدا چی له‌به‌ر بکه‌ن، ئه‌و پۆلیسی تایبه‌تیشی رێکخستوه بۆ سووسه‌کردن/ سیخوڕی‌کردن به‌سه‌ر ئافره‌تانه‌وه.
له‌ناوبردنی مییینه‌ی ساوا له ئه‌سیندا کردارێکی زۆر ئاسایی بووه؛ خێزان بۆی هه‌بووه زیاتر له کوڕێکی هه‌بێت وه‌لێ به پێویست نه زانراوه له یه‌ک کچ زیاتر به‌خێو بکات، هێندێکیان هه‌موو کچه‌کانیان کوشتووه، هێندێکیش وه‌ک کاره‌که‌ری ناوماڵی خۆیان به‌خێویان کردوون.به‌شێوه‌یه‌کی گشتی کچان به نانه‌زگی به‌خێو کراون.له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هۆمۆسێکسواڵێتی له ناو پیاواندا زۆر به‌ربڵاو بووه، ئه‌و وڵاته رێژه‌ی مێینه‌ی به‌لاوه گرنگ نه‌بووه، ئافره‌ت به‌ره‌ودوا شووی کردووه، کچی دوازده و پازده‌ساڵ به پیاوی سه‌روو سی ساڵی به‌شوودراون، که له‌و کاته‌ی ئه‌سیندا به هۆی شه‌ڕوشۆڕی زۆره‌وه پیاو نزیکه‌ی چل ساڵ ژیاوه ( لێره‌دا وشه‌ی به‌شوودانم به‌کار هێناوه چوونکه هاوسه‌رگیرییه‌که ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌بووه...نووسه‌ر.) ئیدی ئه‌و ژنه له ته‌مه‌نێکی خوار سی ساڵیدا بێ مێرد ماوه‌ته‌وه و زۆر جاران ناچار بووه شووێکی دیکه بکاته‌وه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که پیاوی ئه‌سین وه‌ک باسمان کرد نزیکه‌ی چل‌وپێنج ساڵان ژیاوه، هێشتان ئافره‌ت به هۆی ناته‌واوی خواردنیانه‌وه که‌متر ژیاون.وه‌ک پیاوی سپارتا ئه‌سینییه‌کانیش ئاره‌زووی هاوسه‌رگیرییان نه‌بووه، وه‌لێ ناوی خێزان ته‌نها له رێگه‌ی پیاوه‌وه پارێزراوه، له به‌ر ئه‌وه ده‌وڵه‌ت، بۆ کوێرنه‌بوونه‌وه‌ی ناوی خێزان، هاوسه‌رگیرییان له‌سه‌ر پیاو کردۆته کارێکی فه‌رمی.لێره‌وه ده‌رده‌که‌وێت که هاوسه‌رگیریش له مه‌به‌سته سه‌ره‌کییه‌که‌ی ده‌رچووه و ئافره‌ت بووه‌ته کێڵگه‌ی وه‌چه خستنه‌وه– بێ گومان کوڕ، خستنه‌وه.له هاوسه‌رگیریدا، جێژ وه‌رگرتن له سێکس مه‌به‌ست نه‌بووه و بێ بایه‌خ سه‌یرکراوه، ئه‌وان تێکه‌ڵکردنی هاوسه‌رگیری و چێژوه‌رگرتنی سێکسییان به سووکی و شه‌رمه‌زاری سه‌یرکردووه.به‌ڵام ئافره‌ت ده‌بوو پاکیزه‌بێت هه‌تا ده‌چێته لای مێردی و بۆشی دڵسۆز بێت.
ره‌نگه ئافره‌ت بۆی نه‌بووبێت له‌به‌ر چاوی مێرده‌که‌شی خۆی رووت بکاته‌وه جوونکه رووتیێتی ئافره‌ت له‌گه‌ڵ سۆزانی و دیل و دۆستددا پێکه‌وه به‌سترابوو.( وه‌ک کۆرتیزانی ئێستای هیندستان و جێشای یابان ...نووسه‌ر) که پیاوان بۆ ئێواره‌خوان به‌کرێیان ده‌گرن، ئێواره‌خوانێک که هیچ کات هاوسه‌ره‌کانیانی تێدا به‌شدار نییه.جووتبوون له یه‌که‌م شه‌وی هاوسه‌رگیریدا بریتی بووه له زۆره‌ملێیی، له‌و شه‌وه‌دا پاسه‌وانێک له‌به‌رده‌رگای ژووری نووستنی بووک و زاوادا وه‌ستاوه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵێت که‌س به ده‌نگی قیژه و هاواری بووکێوه بچێت.له راستیدا هه‌تا سه‌رده‌مێکی نزیکیش له کوردستانی خۆمان زۆر هاوسه‌رگیری و شه‌وی زاوا و بووکێنی وه‌ک ئه‌وه‌ی گریک بریتی بوو له زه‌وتکردن، بۆخۆم شایه‌تحاڵی رووداوێکی وه‌هام( سه‌ره‌تای شه‌سته‌کانی سه‌ته‌ی پێشوو بوو له هاوینه هه‌واری باژار له سه‌ر سنووریء ئێران/ ئێڕاق.ژنیان بۆ کوڕێک هێنا، هه‌تا چه‌ند رۆژێک کوڕه‌که نه‌بوو به زاوا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کچه‌که رێگه‌ی پێ نه‌ده‌دا.ئیدی ده‌مڕاستانی خێڵ بڕیاریاندا گیژه‌که ببه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی زاوا کاری خۆی بکات.) ئه‌وه ئه‌گه‌ر نه‌ریتێکی به‌ربڵاویش نه‌بێت له کورده‌واریدا گومان له‌وه‌دا نییه که له هێندێک ناوچه و خێڵدا ره‌وایه.
له لایه‌نی یاساییه‌وه، هاوسه‌رگیری له ئه‌سین مایه‌ی خۆشحاڵی نه‌بووه، به‌پێی یاسای ئه‌سین، بڕیاری پیاو له‌کاتی نه‌خۆشی، به زۆرداره‌کی، خه‌ره‌فاوی یان له‌ژێر کاریگه‌ری ئێلیمێنتێک/ مادده‌یه‌کی بێهۆشکه‌ر یان ئافره‌تدا بوایه.یاسایی نه‌بووه.هاوسه‌ره‌کان- ئافره‌ته‌کان، به پێی ته‌مه‌ن، ئه‌زموون و په‌روه‌رده‌یان لێکتری جیاکراونه‌وه.کچان له یه‌کتر دابڕێندراون به‌ڵام کوڕه‌کان نا.ژنی ماڵ نه‌ک هه‌ر له‌ناو ماڵه‌کانیاندا، به‌ڵکوو له به‌شێکی ناو ماڵه‌کانیاندا به درێژایی ژیانیان قه‌تیس کراون.پۆلیسی تایبتی هه‌بووه بۆ چاودێری هه‌ڵسوکه‌وتیان.شه‌وان کۆیله مێیه‌کان له به‌شی ئافره‌تانی ماڵدا ده‌رگه‌یان له‌سه‌ر داخراوه.به‌بێ بڕیاری خاوه‌نه کانیان بۆیان نه‌بووه منداڵیشیان ببێت..به به‌راورد له‌گه‌ڵ شارده‌وڵه‌ته‌کانی دیکه‌ی گریکدا، ئه‌سین، شارێکی که‌م ده‌رامه‌ت بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئافره‌تان، له ناو کۆڵانه ته‌سک و خانووه تاریکه‌کاندا و له‌ژێر گوشاری'' نه‌که‌ی بتبیستن و بتبینن'' دا، خه‌ریکی سه‌رپه‌رشتیی کۆیله‌ی پیاوه‌کانیان بوون.نووسه‌رێکی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی گریک ده‌ڵێ که '' ئافره‌تی باش به‌لایه‌وه شه‌رم بووه له‌لایه‌ن که‌سانی ناو ماڵه‌که‌شیه‌وه ببیندرێت'' نووسراوێکی دیکه‌ی سه‌ته‌ی چوارهه‌می پێش سه‌رده‌م، دووپاتی ده‌کاته‌وه که ('' ئافره‌تی به حورمه‌ت'' که سه‌ری له ده‌رگا ده‌رهێناوه و پرسیاری هه‌واڵی کردووه دوای تێشکانی ئه‌سین له شه‌ڕدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لێگه‌ڕاوه ببیندرێت، شه‌رمه‌زاریی به‌سه‌ر خۆیدا هێناوه.) نووسه‌رێکی ئه‌و سه‌رده‌مه نووسیویێتی( ئافره‌تێک که له ماڵ ده‌ربچێت ده‌بێ له ته‌مه‌نێکدا بێت که ئه‌وانه‌ی ده‌یبینن لێی نه‌پرسن ژنی کێیه، به‌ڵکو لێی بپرسن، دایکی کێیه.) 16
له هه‌موو شتێک سه‌یرتر ئه‌وه‌یه له ئه‌سین، ئافره‌ت بێ ناو بووه.ته‌نها منداڵی نێر ناوی له ناو خێڵدا تۆمار کراوه.بۆ به هاو وڵاتیبوون، کوڕ ده‌بوو له نه‌وه‌ی دوو هاو وڵاتی بووایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی نووسراوه ناوی باوک و باوکی دایکی بووه - به‌واتای باپیره‌ی لایه‌نی دایکی.17 پیاوی گریک هۆگری زۆره‌ملێی جنسیی ئافره‌ت بووه، میسۆلۆجییه‌که‌شیان به‌باشی زۆره‌ملێی خوداکانیانی باس کردووه، له راستیدا ته‌نها زۆره‌ملێکانی زیوس و ئه‌پۆڵۆ جێگه‌ی سه‌رسامی نین.خۆشه‌ویستی له هونه‌ری نه‌خش و په‌یکه‌ری سه‌ته‌ی پێنجه‌می پێش سه‌رده‌مدا، لیستی 395 ده‌ستدرێژیخۆدا نێرینه سه‌ره‌کییه‌کانیانی ئۆلیمپیای تێدایه.18 کۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌سین به شێوه‌یه‌ک رێکخراوه که هه‌موو ئاسانکاری و ئاسووده‌یی و خۆشی بۆ پیاوه ئازاده‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.پیاو زۆر به که‌می کاتیان له ناو ماڵه تاریکه‌کانیاندا بردۆته سه‌ر، به‌زۆری کاتیان به مشتومڕی سیاسی له شوێنه گشتییه‌کاندا بەسه‌ر بردووە.به بۆچوونی ئه‌ریستۆتال'' ئاسووده‌یی مه‌رچێکی سه‌ره‌کی هاو وڵاتیبوونه.ئه‌و چالاکیانه‌ی گونجاون بۆ پیاو بریتین له مشتومڕی فیلۆسۆفی، وه‌رزش و شه‌ڕ'' کوڕ له ته‌مانی شه‌ش ساڵانه‌وه له مێینه‌ی ماڵ جیاکراوه‌ته‌وه، دوای نانخواردن له‌گه‌ڵ پیاوه‌کاندا براون بۆ وه‌رزش، فێری کاری سه‌ربازی کراون، له‌سه‌روو ئه‌وانه‌شه‌وه فێری کێبڕکێ کراون، پیاوی ئه‌سین کێبڕکێی له‌سه‌ر هه‌موو شتێک کردووه.به‌لای پیاوی ئه‌سینه‌وه هیچ شتێک مانابه‌خش نه‌بووه ئه‌گه‌ر به‌زاندنی که‌سێکی دیکه‌ی تێدا نه‌بووبێت.له مێژووی ئۆلیمپیادا ده‌رده‌که‌وێت که کچه لاوه‌کانیشیان به‌شداری پێشبڕکێی وه‌رزشییان کردووه، به‌ڵام ژنی مێرددار، له هه‌موو شتێک دابڕێندراوه که پیاو به‌شداری تێدا کردبێت.پیاوی ئه‌سین بۆی هه‌بووه حه‌زه هۆشه‌کی و فیزیکییه‌کانی تێر بکات.له مه‌یخانه‌کاندا خۆی مه‌ست کردووه له قه‌حبه‌خانه و له شوێنی تایبه‌ت له‌گه‌ڵ دۆسته‌کانیدا وتووێژی کردووه و ئاڵۆشی جینسی خۆی دامرکاندۆته‌وه به‌زۆریش له‌گه‌ڵ کوڕ‌ی منداڵدا.چینێکی نزمی هه‌ژار و کۆیله هه‌بوون بۆ کۆڕی تایبه‌تی خواردنه‌وه و رابواردن له ماڵی تایبه‌تیدا، له‌و ماڵانه‌دا سێکسیان به کوڕان کردووه له‌گه‌ڵ ئافره‌تی سۆزانی یان له‌گه‌ڵ پیاودا.منداڵبازی نه‌ریتێکی په‌سه‌ند بووه.پیاوی به ته‌مه‌ن به‌زۆر سواری کوڕ‌ی منداڵ بوون.گاینی منداڵ بۆ سووککردنی بووه بۆ ئه‌وه بووه پیاو زاڵێتی خۆی به‌سه‌ردا بسه‌پێنێ، هه‌رچه‌نده منداڵبازی دیارده‌یه‌کی بڵاو بووه به‌ڵام چووتبوونی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی دوو پیاو ناپه‌سه‌ند بووه، ئه‌و جۆره جووتبوونه هێڕاڕکییه‌ی نێرینه‌یه پێشنیازی ئەوه ده‌کات که ئه‌سینییه‌کان جنسکرنێکیان به‌دڵ نه‌بووه زۆره‌ملێی تێدا نه‌بێت.نه‌خشونیگاری سه‌ر ئه‌و ده‌فرانه‌ی له شوێنی رابواردنه تایبه‌تییه‌کاندا به‌کار هاتوون، زۆریان زۆره‌ملێی جنسی له‌دواوه له گه‌ڵ دۆست یان سۆزانییه‌کاندا پیشان ده‌ده‌ن.پیاوه کڕیاره‌کان به‌سه‌ر ئافره‌ته‌وه ده‌ستیان به تووره‌که‌یه‌ک دراوه‌وه به‌رز کردۆته‌وه.بەشێک له وێنه‌کانیش پیشانی ده‌ده‌ن که پیاوه‌کان له سۆزانییه‌کان ده‌ده‌ن، وێنه‌ش هه‌ن که دۆسته‌کان ناچاری ...مژین کراون که زیاتر له رقلێبوونه‌وه و سووکاێتی پێکردن ده‌چێت نه‌ک جنسکردن.19
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا ئافره‌ت هێندێک مافی هه‌بووه، باوک یان مێرد نه‌یانتوانیوه به ئاره‌زووی خۆیان بیانکوژن.توانای بازرگانی و ئاڵوگۆڕێکی سنوورداریان هه‌بووه.کچی خاوه‌ن زه‌وی و مڵکوماڵ مافی جیازی بووکێنی هه‌بووه، به‌ڵام مێرده‌که‌ی وه‌ریگرتووه و کچه‌کان مافی به‌کارهێنان یان رازیبوونی به‌کارهێنانیان نه‌بووه، وه‌لێ ئه‌گه‌ر مێردەکه‌ی ته‌ڵاقی بدایه، ده‌بوایه به قازانجه‌وه بۆی بگێڕێته‌وه.پیاوان خاوه‌نی هه‌موو شتێک بوون، به‌پێی یاساش ده‌بوو ژنه‌کانیان به‌خیو بکه‌ن، به‌ڵام له راستیدا، ژنه‌کان، پیاوه‌کانیانیان به‌خێوکردووه، به‌ئیشی ناوماڵیان و ئه‌و کاڵایانه‌ی له ماڵه‌وه به‌رهه‌م هێندراون.به‌پێی یاسا، ئافره‌ت ژێرده‌سته‌ی باوک، مێرد یان کوڕه‌که‌ی بووه، له‌به‌ر ئه‌وه هیچ کات ئازاد نه‌بووه.مێیینه ته‌نها له‌کاتێکدا میراتگر بووه که تاقانه‌ی خێزان بووبێت، به‌لام له‌و کاتەشدا ده‌بوو شوو به نزیکترین خزمی باوکی بکات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ره‌نتی مانه‌وه‌ی مڵکوماڵه‌که له‌ناو خێزاندا بکات.ئه‌گه‌ر پێش مردنی باوکیشی به‌شووبدرایه، ده‌بوو خێزانه‌که‌ی به‌جێ بهێڵێت و شوو به مامی یان ئامۆزایه‌کی بکات که له‌باوکی بچووکتر بێت.ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت که ئافره‌ت ئه‌گه‌ر تاقانه‌ش بووبێت و سامان/ زه‌وی وزارێکی بۆ مابێته‌وه، قه‌ت خاوه‌نی نه‌بووه، هه‌ر خزمه نزیکه‌کانی خاوه‌نی بوون.
ئه‌گه‌ر ئافره‌تێکی هاو وڵاتی'' ئه‌و ئافره‌ته‌ی باوکی هاو وڵاتی بووه'' داوێن پیسی کردبێت، ته‌ڵاق دراوه و له هه‌موو ئاهه‌نگ و بۆنه ئاینییه‌کانیش بێبەش کراوە، ئه‌وه‌ش مانای بێبه‌ریکردن له هه‌موو ئازادییه‌ک.ئه‌گه‌ر پیاوێک له گه‌ڵ ئافره‌تێکی مێردداردا چووت بووبێت، سزاکه‌ی کوشتنی پیاوه‌که بووه، هه‌رچه‌نده ئه‌و یاسایه پێچه‌وانه‌ی زۆر شتیی دیکه‌یه، وه‌لێ مه‌به‌ست له‌و یاسایه له ئسین، پاراستنی سه‌ربه‌رزی خێزان بووه - به‌واتایه‌کی دی، پاراستنی شه‌رعیه‌تی کۆڕ بووه.تاوانێکی گه‌وره بووه پیاوێک خیانه‌ت له کۆدێک بکات نێراێتی دایڕشتبێت.به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێک ئافره‌تێکی بێ مێردی هه‌ڵفریواندبێت یان زۆره‌ملێشی لێکردبێت، پیاوه‌که ته‌نها پاره‌ی لێ سه‌ندراوه، وه‌لێ ئافره‌ته‌که کراوه‌ته کۆیله و له بازاڕدا فرۆشراوه.
وه‌ک له به‌ڵگه‌نامه‌کاندا ده‌رده‌که‌وێت، ئافره‌تی چینی خواروو زیاتر له ئافره‌تی چینه ده‌وڵه‌مه‌ند و ئەڕستۆکڕاته‌کان ئازادی هه‌بووه، ئافره‌تی چینی هه‌ژار خه‌ریکی کاری، مامانی، ترێ چنینه‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی کاروان سه‌راکان، قاوه‌خانه‌کان بووە، له بازاڕه‌کانیشدا خه‌ریکی کرین و فرۆشتن بوون و کاری رستن و چنینی خوریش هه‌ر ئه‌وان کردوویانه.هێندێک ئافره‌تی ئازادی ئه‌سین کاری دۆستاێتییان کردووه'' هاوشێوه‌ی جێشای یابان'' له‌ناو هه‌موو ئافره‌تانی ئه‌سیندا، ته‌نها سۆزانییه‌کان توانیویانه داراییه‌کی باشیان له‌به‌رده‌ستدابێت و کاری پێ بکه‌ن.
به پێچه‌وانه‌ی یاساوه که هۆمۆسێکسوالێتی یاساخ کردبوو، هۆمۆسێکسوالێتی له‌ناو پیاواندا زۆر به‌ربڵاو و په‌سه‌ند بووه.باسی هۆمۆسیكسوالێتی ئافره‌تان نه‌کراوه.ئافره‌ت له ناو ماڵه‌کاندا دووره‌په‌رێز کراون، ته‌نها له ئاهه‌نگ و بۆنه ئاینییه‌کاندا رێگه‌ی ده‌ره‌وه‌یان پێ دراوه.له ئاهه‌نگی'' تێسمۆفۆریا'' دا، به جلی پیاونه‌وه چوونه‌ته ده‌روه و کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گاڵته‌جاڕیی سیاسی‌یان به‌ستووه.هه‌روه‌ها به‌شداریی نه‌ریتی که‌ڵتی شێتانه‌ی'' مه‌ینداس/ ماینداس'' و ئادۆنیا – شیوه‌نی مردنی ئادۆنیسیان کردووه( به‌پێی میسۆلۆجیای گریک، ئادۆنیس، لاوێکی جوان بووه و به پێچه‌وانه‌ی پیاوی گریکه‌وه ئافره‌تی گه‌یاندۆته ئۆڕگازم- وه‌رگرتنی چێژی جنسی.ئادۆنیس، جێگره‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه‌ی پیاوی گریکه.له راودا به‌راز شفره‌ی لە ئادۆنیس داوە و مردووه، مردنیش به شفره‌ی به‌راز، سیمبۆڵی دڕنداێتی نێرینه‌یه....نووسه‌ر.) له‌شیوه‌نی ئادۆنیسدا بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که ئافره‌تی گریک چه‌ند ناڕازیی بوون له پیاوه‌کانیان، من وه‌های تێده‌گه‌م که ئه‌و ئاهه‌نگه بۆ خاوکردنه‌وه‌ی هه‌ڵچوونی هه‌ست بووبێت.
کولتووری ئه‌سین له داتاشینی پیاو و بۆ پیاو بووه، ژماره‌یه‌کی زۆر که‌م له ئاستی په‌نجه‌کانی ده‌ستێکدا وه‌ک پاڕاساید له‌سه‌ر ئاره‌ق و ئێش‌وئازاری هه‌موو ئه‌وانی دیکه زه‌لاونه‌وه، نووسین و دراما و هه‌ڵبه‌ست و هه‌موو شتێکی دیکەی ئه‌سین پێمان ده‌ڵێت که پیاوی ئه‌سین ئاگاداری کڵۆڵی و ئازاری ئافره‌ته‌کانیان بوون.سیستێمی ئه‌سین، توانای ئافره‌ت و کۆیله‌ی به‌کار هێناوه له‌پێناو دابینکردنی کاتی زۆر بۆ خواردنه‌وه و ئاهه‌نگ گێڕان و شه‌ڕه‌چه‌قه‌ی فیلۆسۆفی ژماره‌یه‌کی که‌می پیاو.وه‌ک پاتریارکی هیبڕوو که پێشتر باسمان کردن، رۆژ تا ئێواره خه‌ریکی ده‌مه‌ته‌قی بوون له کاتێکدا ئافره‌ته‌کانیان هه‌ر له به‌یانییه‌کی زووه‌وه هه‌تا تاریک داهاتووە خه‌ریکی کاری ناوماڵ و په‌یداکردنی بژێوی خێزانه‌کانیان بوون.سیستێمی هاوشێوه‌ی گریک که‌م نه‌بوون، وه‌لێ ئه‌وه‌ی گرنگی به‌و سیستێمه داوه ئه‌وه‌یه که وه‌هایان لێ کردووه به‌چێیی بنوێنێ و ره‌واییان به‌به‌ردا کردووه.هیچ فه‌رهه‌نگێکی سه‌ر ئه‌م زه‌مینه هێنده‌ی فه‌رهه‌نگی گریک دڕندانه ناوی ئافره‌تی نه‌زراندووه، یان وه‌ک شه‌ڕه‌نگێز، به‌ربه‌ری، درنج، یان وه‌ک ئه‌ریستۆ به پیاوی'' شێوه تێکچووdeformed'' و توخمی نزم، پێناسه‌ی نه‌کردووه.بیر و باوەڕی ئینجیل و ئه‌سین، کوڵتووری رۆژئاوی داڕشت.ئه‌و پێناسه هه‌ڵه‌یه‌ی به جنسه‌کان/ نێر و مێیان داوه هه‌تا ئه‌مڕۆش له بڕه‌ودایه.پێناسه‌کردنی ئافره‌ت له خوار مر‌ۆڤه‌وه.ئاستی ژیانی ئافره‌ت له گریکدا هیچ پێشکه‌وتنێکی به‌خۆوه نه‌دی هه‌تا سه‌رده‌می له‌شکرکێشییه‌که‌ی ئه‌سکه‌نده‌ر.ئه‌سکه‌نده‌ری مه‌کدۆنی/ مه‌سه‌دۆنی هه‌موو به‌ڵکانی داگیر کرد و پیاوه‌کانی راپێچی به‌ره‌ی شه‌ڕ کرد له میسر و ئاسیای نزیک و ئێران.له‌و ماوه‌یه به‌دواوه به‌هۆی که‌می پیاوه‌وه ورده ورده رێگه‌ی ئازادی له به‌رده‌م ئافره‌تی گریکدا کرایه‌وه.
ره‌نگه زیاتر گرنگیم به ئاستی ئافره‌ت له کۆمه‌لگه‌ی کریکدا دابێت، ئه‌ویش زیاتر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌تا ئێستاش زۆر نووسه‌ر و مێژوونووس و رۆشنبیرانی رۆژئاوایی شانازی به کو‌لتوور و زانستی یۆنانه‌وه ده‌که‌ن، زۆریان له‌و بڕوایه‌دان ئه‌گه‌ر ئێران له له‌شکرکێشییه‌که‌یدا بۆ سه‌ر یۆنان سه‌رکه‌وتوو بووایه، ئێستا دنیا تاریکستان ده‌بوو، دنیا ئه‌م پێشکه‌وتنه‌ی به‌خۆوه نەده‌بینی.هه‌رچه‌نده راسته سه‌رجه‌م دنیا سودی له زانست و فیلۆسۆفیا‌ی یۆنانی وه‌رگرتووه وه‌لێ ئه‌و بۆچوونه زۆر ناته‌واوه، شارستێنی پێشکه‌وتوو له رۆژهه‌ڵاتدا زۆر پێش یۆنان سه‌ری هه‌ڵداوه.ئه‌و جۆره بیرکردنه‌وه‌یه له لووتبه‌رزی زیاتر هیچیکه نییه.ره‌نگه زۆر که‌س لای خۆشمان هه‌ر وه‌ها بیر بکەنه‌وه، نووسه‌ری گه‌وره و نێوداری کوردم دیوه که وه‌ها بیری کردۆته‌وه، ئه‌وجا ئێستا له‌و که‌سانه ده‌پرسم، چ شانازییه‌ک به‌و کولتووره دواکه‌وتووه‌ی یۆنانه‌وه ده‌که‌ن که هه‌تا ئێستاش – با هه‌ر بڵێین دنیای رۆژئاوا پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت.

سەرچاوە سەرەکییەکان
A History of their own by, Bonnie S.Anderson and Judith P.Zinsser.New York: Harper& Row, ....1988
Ancient Civilizations, general editor, professor Greg Woolf.First publishing ...2005
A brief guide to Islam.History, faith and politics: The complete introduction, by Paul Grieve.2006
Big history, from the BIG BANG to the present, by Cynthia Stokes Brown.New York,, NY 2008
Barbara Lesko, the remarkable women of ancient Egypt ...1987
Bernard Batto.Studies on women at Mari (Baltimore, Md: Johns Hopkins University press 1974
Buddhism: The Dhammapada.Edited by, Jaroslav Pelikan.Translated by John Ross Cartter and Mahinda Palihawadana 1992
Carol Baker and Angela Fisher, African ceremonies II.New York, Harry N.Abraham Inc ...1999
Chinese women: pest & present, by Easter S.Lee Yao ...1983
Hinduism: The Rig Veda.Edited by, Jaroslav Pelikan.Translated by, Ralph T.H.Griffith 1976
Irene Silver blat, Moon, Sun, and Witches ....1987
In defense of Atheism, by Michel Onfray, Translated from French by Jeremy Leggat....2007
Women in early imperial China, by Bret Hinsch ....2002
Women and Hindu Right.A collection of Essays, edited by, Tanika Sarkar and Urvashi Butalia 1995
Sir William Tarn, Cambridge ancient history vol 10 1970
Smith, Jane I, '' Women, Religion, and Social Chang in Early Islam, ed , Y.Haddad and E.Findly.
Albany: State University of New York press, 1985
Sex, Time, and Power, by, Leonard Shlain.How women's sexuality shaped human evolution.2003
Sarah B.Pomery, women in Hellenistic Egypt.From Alexander to Cleopatra ...1984
Stern, Gertrude.'' The first Women Converts in Early Islam'' Islamic Culture 1939
The creation of patriarchy, by Gerda Lerner.Oxford University press.....1986
The secret history of Mongol Queens, by Jack Weatherford .....2010
Grassroots by Jennifer Baumgartner and Amy Richards ….2005
George Dorsey, Man's One Sho: Civilization (New York: Harper & Brothers, 1931
Gernot Wilhelm, the Hurrians, translated from German by, Jennifer Barnes 1989
Greek Mythology, by Frederique Vivier, Translated by Derek Johnston ...2004
Richard A.Gold, Yiwara: Foragers of Australian Desert ………1969
Georg Bancroft, History of the United States of America, From the Discovery of the Continent vol.1 ......1967
Catal Huyuk: A Neolithic Town in Anatolia, by, James Mellaart (New York: McGraw-Hill,…1967)
Marija Gimbutas, Gods and Goddesses of Old Europe (Berkeley: University of California press
…….1974
Michal Dames, the Silbury Treasure (London: Thames and Hudson.…..1976)
Marilyn French, from Eave to Dawn: a history of women…………………………….2002 vol.1.2.
Anton, Ferdinand, Women in pre-Colombian American.….....1973
Anderson, Karen.Commodity Exchange and Subordination: Montagnais-Naskapi and Huron Women, 1600-1650,”………………………………..1986
-Simone De Beauvoir.Second Sex, copyright Alfred, A, Knopf Vintage Book Edition, 1989
Richard B.Lee, Population growth and beginning of sedentary, life among the Kung Bushmen 1972
Marjorie Shustak, Nisa: The life and world of Kung women.Harvard University press 1981
Carol Beckwith and Angela Fisher, African Ceremonies II (New York: Harry N.Abraham Inc.1999
Robert.S .McElvaine.Eve’s Seed………………………………………………2001
Mythology, the illustrated anthology of world myth and storytelling, general editor, C Scott Littleton …..2002.
Encyclopedia of the ancient Greek world, David Sacks, revised edition by Lisa R.Brody ….2005
On becoming human.Nancy Makepeace Tanner, Cambridge University Press ....1981
Political and social life in the great age of Athens, edited by John and Kitty Chisholm.Open Univerty.1978.
All you need to know, from Zeus’s Throne to the Fall of Rome, by Caroline Taggart.Michael O’ Mara Books Limited 2010.
Keuls Eva C.The reign of the phallus: Sexual politics in Ancient Athens.New York: Harper & Row, 1986
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
