ئاینی ڕۆم و جێندەر
رۆم: کوڵتووری ئه‌سینی هه‌ڵلووشی؛ خودا و په‌رستگەکانی گریکی دزی، هونه‌ری کریک، به‌تایبه‌تیش په‌یکه‌رتاشییه‌که‌یانیشی وه‌رگرتن. له هه‌مان کاتیش‌دا خوو و ره‌وشتی ئه‌سینیه‌کانیان ده‌رباره‌ی نێرینه‌یی و ئافره‌ته‌وه هه‌ڵگرته‌وه که ره‌نگه پێشتریش هاوبه‌شییه‌کیان هه‌بوبێت. ئه‌فسانه ره‌سه‌نه‌کانی ئه‌وانیش رقبوونه‌ویان له ئافره‌ت تێدا به‌دی ده‌کرێت. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا، رۆم، له کولتووره‌که‌یدا هێندێک له مافه‌کانی ئافره‌تی پاراسستووه. دوو ئه‌فسانه‌ی جیاواز ده‌رباره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌سه‌لاتی رۆم هه‌یه، یه‌کێکیان دۆزینه‌وه‌ی شاری رۆم ده‌گێڕێته‌وه بۆ برایانی، رۆمولوس و رێموس، وه‌لێ پاله‌وانی سه‌ره‌کی داستانه‌که، ئیلیای دایکیانه. ئه‌فسانه‌که‌ی دیکه‌شیان هاوشێوه‌ی'' سایکۆماچیا/ نەخۆشی دەروونی پیاویێتی'' ەکه‌ی گریکه که بنه‌مای دۆزینه‌وه‌ی رۆم ده‌گێڕێته‌وه بۆ زه‌وتکردنی ئافره‌ت. به‌پێی ئه‌و ئه‌فسانه‌یه( کۆمه‌ڵێک پیاوی چه‌ته له ناوچه‌ی ئالبا هێرش ده‌به‌نه سه‌ر سابینییه‌کانی هاوسێیان و ئافره‌ته‌کانیان ده‌ڕفێنن و به پێی یاسای'' کۆنفه‌ڕێیاتیۆ'' که مانای هاوبه‌شی نمه‌ک ده‌گه‌ێنێت ماره‌یان ده‌که‌ن. دواتر وشه‌که، کۆنفه‌ڕییاتیۆ، گؤڕاوه و بووه‌ته ماره‌بڕین.
وه‌ک ده‌رکه‌وتووه له نیوه دوورگه‌ی ئیتالیادا له سه‌رده‌می به‌ردینه‌وه و بۆ هه‌زاران ساڵ خه‌ڵکی ئه‌ورووپایی، باکووری ئافریکا و ده‌وروبه‌ری ده‌ریای سپی لێی نیشته‌جێ بوون. به‌هۆی ئه‌و که‌لوپەلانه‌ی دۆزراونه‌وه و سه‌رده‌میان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ته‌ی شه‌شهه‌می پیش سه‌رده‌م، جۆره خواوه‌ندێکی میینه‌یان په‌رستووه. له سه‌ته‌ی هه‌شتهه‌می پێش سه‌رده‌مه‌وه له توسکانیا '' ئیتڕووسکان'' ه کان نیشته‌جێ بوون و بازرگانییان له‌گه‌ڵ رۆژهه‌ڵاتدا کردووه. کۆمه‌ڵگه‌که‌یان ماتریلینی بووه و هه‌موو منداڵه‌کانیان هاوتای یه‌ک په‌روه‌رده کردووه، ژن و مێرد هاوبه‌شی ژیانی سۆشیالی یه‌کدی بوون. خه‌ڵکی ئیتالی له سه‌ته‌ی هه‌شته‌می پێش سه‌رده‌مه‌وه له شاری رۆم و ده‌وروبه‌ری نیشته‌جێ بوون، دوو سه‌ته دواتر ئیتڕووسکانه‌کانیان لاداوه و رژێمێکی کۆمارییان پێک هێناوه، پاساوی ئه‌و شه‌ڕه‌شیان بۆ زه‌وتکردنی ژنێکی داوێن‌پاکی رۆم به ناوی'' لوکرێتیا'' له لایه‌ن ئیتڕووسکانه‌کانه‌وه داوه‌ته‌وه. . . . . مێرلین فڕێنچ بەرگی یەکەم ل 212
سەردەمی رۆم
سه‌رده‌می رۆم ده‌کرێت به دوو به‌شه‌وه، سه‌رده‌می کۆماریی له نزیکه‌ی 300 – 30 پێش سه‌رده‌م و سه‌رده‌می ئیمپڕاتۆری له 30 پێش سه‌رده‌مه‌وه هه‌تا 500 ی سه‌رده‌م.
کۆماری رۆم
له سه‌رده‌می زووی خۆیدا، رۆم؛ رژێمێکی ئه‌ریستۆکڕاتی بووه، دوای دامەزراندنی کۆمار ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خاوه‌ن زه‌وییه‌کاندابووە. به بیانووی ئه‌وه‌ی که باجیان لێ وه‌رناگرن خه‌ڵکه هه‌ژاره‌که‌یان له ده‌سه‌ڵات بێبه‌ری کردووه. له‌خوار چینی خانه‌دانانه‌وه، چینی نێوه‌ند له بازرگان، خاوه‌ن زه‌وی بچووک و پێشه‌ساز، به‌تایبه‌تی درووستکه‌ری چه‌ک، ریزه‌کانی سوپایان پڕکردۆته‌وه. به‌شه زۆره هه‌ژار و کۆیله‌کانی کارکه‌ری خاوه‌ن زه‌وییه گه‌وره‌کان، زۆر نامرۆڤانه مامەڵه‌یان له‌گه‌ڵدا کراوه. هه‌تا ئه‌و کاته‌ی بڕشتیان هه‌بووبێت به‌کار هێنراون و دواتریش فرۆشراون به خاوه‌ن چاڵه کانزا‌کان که بارودۆخ تێیاندا له کێڵگه‌کان زۆر خراپتر بووه. رۆمه‌کان وڵاته داگیرکراوه‌کانیان کردۆته کۆلۆنی و هه‌موو مافێکیان له دانیشتووه‌کانی زه‌وت کردووه و یاسای رۆمیان به‌سه‌ردا سه‌پاندوون. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گریکه‌کانه‌وه، له رۆمدا، خێزان کڕۆکی کۆمه‌ڵگه بووه و له‌ناو خێزاندا ئافره‌ت ده‌ستڕۆیشتوو بووە. مێژووی هه‌ره دێرینی رۆم باسی دلێری ئافره‌تی ئه‌ریستۆکڕاتی رۆم ده‌کات که چۆن شاری خوداکانیان پاراستووه. زۆر جاران نه‌ریتی '' پاکیزه‌کانی ڤێستا'' ده‌گێڕنه‌وه بۆ'' رێها سیلڤیا'' کە پێشنیازی ئه‌وه‌مان بۆ ده‌کات پتشتر کۆمه‌ڵگه‌که‌یان زیاتر ماتریلینی بووبێت. . . . مێرلین فڕێنچ بەرگی یەکەم ل 221
خێزانی رۆم، باوکوباپیرانی خۆیانیان په‌رستووه، له‌به‌ر ئه‌وه دامه‌زراندنی په‌رستگه‌ی ڤێستا و په‌رستنی به کۆمه‌ڵ، وه‌ک هه‌نگاوێکی سه‌ره‌تایی بۆ دڵسۆزی بۆ ده‌وڵه‌ت لێکدانه‌وه‌ی بۆ کراوه. بۆ ئاگاداری ئاگره پیرۆزکه‌ی په‌رستگه‌ی ڤێستا شه‌ش کچی لاو هه‌ڵبژێردراون هه‌تا ته‌مه‌نی سی ساڵی خزمه‌ت بکه‌ن و مه‌رجیش بووه داوێن پاک بن، دوای ئه‌و ته‌مه‌نه خانه‌نشین کراون و ژیانی ئاساییان بردۆته سه‌ر، وه‌ک هێندێک په‌رستگه‌ی شوێنی دیکه نه‌کراونه‌ته قوربانی. به‌ڵام رۆمه‌کانیش وه‌ک گریکه‌کان پێناسه‌ی ئافره‌تیان به - بێ مێشک، لاواز، مێشکپووتی جێژی سێکس سه‌یرکردووه و به درێژایی ژیانیان له‌ژێر چاودێریدا بوون. له رۆمیش باوک بڕیاری له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی کچی ساوا داوه، باوک ده‌سه‌ڵاتی ره‌های به‌سه‌ر خیزانه‌که‌یدا هه‌بووه، ده‌سه‌ڵاتی مردن و ژیان، ده‌سه‌ڵاتی سزادان به کوشتن و به کۆیله‌کردنیشه‌وه. ئافره‌تی مێرددار، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مێرده‌که‌یدا بووه، ئه‌گه‌ر ئافره‌تێک باوک یان مێردی نه‌بووبێت، چاودێرێکی بۆ دیار کراوه، له‌م رووه‌وه ئافره‌تی رۆم له ئافره‌تی ئه‌سین زیاتر ژیانی له مه‌ترسیدا بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی پیاوی ئه‌سین مافی کوشتنی ئافره‌تی نه‌بووه. له تۆمارکراوه‌کانی ئه‌سیندا، ناوی ئافره‌ت ناکه‌وێته به‌ر چاو، وه‌لێ ئافره‌تی رۆم به هیچ شێوه‌یه‌ک ناوی نه‌بووه، به‌ڵکو ته‌نها ئاماژه‌ی بۆ کراوه. بۆ نموونه'' جولیا'' ئافره‌تێکه که '' جولیۆس'' خاوه‌نیه‌تی، کۆڕنیلیا ئافره‌تێکه که کۆڕنیلۆس خاوه‌نیه‌تی. ئه‌گه‌ر پیاوێک جولیۆس به نموونه دوو کچی هه‌بوایه ئه‌وا وه‌ک جولیای یه‌که‌م و دووهه‌م و . . . هتد ناویان براوه. کوڕیش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی باوکی‌دا بووه، ئه‌گه‌ر باوکێک مردبێت، کچه‌کانی و کو‌ڕه لاوه‌که‌ی بوونه‌ته مڵکی به‌ته‌مه‌نترین مام یان برایان که دەسەڵاتی کوشتن و فرۆشتنیانی هەبووە. ئه‌وه‌ی ئاشکرایه له‌سه‌رده‌می کۆماریی رۆمدا ئافره‌ت به هیچ شێوه‌یه‌ک ئازادی نه‌دیوه، وه‌لێ به پێی کات، یاساکان گۆرانیان تێدا کراوه و له سه‌ته‌ی سێهه‌می پێش سه‌رده‌مدا هێندێک کچه ده‌وڵه‌مه‌ند فێری خوێندن کراون سه‌ته‌یه‌کیش دواتر کچانی هاو وڵاتی ساده‌ش ده‌ستیان داوه‌ته خوێندن. له راستیدا زانیارییه‌کی ئه‌وتۆ له‌سه‌ر ژیانی ئافره‌تی رۆمی سه‌رده‌می کۆماری له‌به‌ر ده‌ستدا نییه، ئه‌وه‌ی باسێشمان کرد، شتێکی ئه‌وتۆ نییه و زیاتر له ژیانی چینی ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه‌وه وه‌گیراوه.
هه‌تا ده‌ستپێکردنی سه‌رده‌می نوێ، رۆم، هه‌ر له شه‌ڕوشۆڕ و داگیرکاری‌دا بوو، رۆم؛ گریک، ئاسیای بچووک، میسر، به‌شێکی زۆری ئه‌ورووپا و په‌ریتانیاشی داگیر کرد. ئه‌و داگیرکاری و شه‌ڕانه پێویستی به داهاتێکی گه‌وره‌بوو، لەبەر ئەوەش هه‌تا ده‌هات باج زیاد ده‌کرا، له سه‌ره‌تاوه ئه‌وانه‌ی ده‌بوونه سه‌رباز خاوه‌ن زه‌وی بچووک و نێوه‌نجییه‌کان بوون که زه‌ویه‌کانیان به‌سه‌ر کۆیله‌کانیاندا به‌جێ ده‌هێشت و دواتر ده‌گه‌ڕانه‌وه سه‌ر وێرانه‌یه‌ک و له ناچاریدا ده‌یانفرۆشته خاوه‌ن زه‌ویه گه‌وره‌کان و روویان ده‌کرده ناو شار بۆ په‌یدا کردنی بژێوی، ئیدی حاڵ گه‌یشته سه‌رهه‌ڵدانی کۆمه‌ڵی چه‌ته و رێگر و شه‌ڕی ناوخۆ. له کۆتاییدا هێندێک جه‌نه‌ڕاڵی سوپای وه‌ک – سولا، پۆمپێی و سیزه‌ر، ده‌ستیان به‌سه‌ر حکومەتدا گرت، له سه‌ره‌تاوه سیزه‌ر بۆ ده‌ساڵ جاڕی دیکتاورێتی خۆی دا‌و دوای ده‌ساڵه‌که‌ش بۆ درێژایی ژیانی.
ئیمپڕاتۆریای رۆم و جێنده‌ر
دوای تێڕۆڕکردنی سیزه‌ر/ قه‌یسه‌ر، له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات سه‌رکرده‌کانی سوپا که‌وتنه پێکدادان و له ئه‌نجامدا ئۆکتێڤیۆس خۆی سه‌پاند، به‌ڵام وی؛ پێویستیی به ره‌وایی پێگه‌که‌ی هه‌بوو، له‌پێشه‌وه سیناتۆره‌کانی ناچار کرد به‌جێیی بە ده‌سه‌ڵاتی بده‌ن و ساڵی 42 ی سه‌رده‌م جاڕی خوداێتی خوی دا، قه‌یسه‌ر بوو به کوڕی خودا. ئه‌و یاساکانی نه‌گۆڕی به‌ڵام گوێشی به یاسا نه‌ده‌دا و به ویستی خۆی حوکمڕانی ده‌کرد. بۆ دڵدانه‌وه‌ی هاو وڵاتیان به‌خشینه‌وه‌ی به‌سه‌ریاندا زیاد کرد، بۆ راکێشانی دڵی چینی بۆرژوا و له‌ناوبردنی سیستێمی ئه‌ریستۆکڕاسی، رێگه‌ی به فرۆشتنی مڵک دا بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رز، بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵاتی هێزی سه‌ربازیش که‌م بکاته‌وه، چوار رێکخراوی پۆلیسی جیاوازی دامه‌زراند بۆ سیخوڕی‌کردن له‌سه‌ر یه‌ک و به‌سه‌ر هاو وڵاتیانیشه‌وه. هه‌رچه‌نده ئۆکتێڤیۆس ده‌یگوت له هه‌وڵی پاککردنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه و گێڕانه‌وه‌ی مۆڕاڵه جوانه‌کانی رۆژانی کۆنه، وه‌لێ کۆمه‌ڵگه‌که به‌هۆی شه‌ر و نه‌داری و دوودڵی پیاوان له هاوسه‌رگیری که به‌شێکی به هۆی به‌ربڵاوی هۆمۆسێکسوالێتییه‌وه بوو، وزه‌یان لێ بڕابوو. له‌و بڕوایه‌وه که کڕۆکی خێزانداری له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی سیستێمی ئه‌ریستۆکڕاسیدا نییه، ئۆکتێڤیۆس، چه‌ند یاسایه‌کی نوێی خێزانی ده‌رکرد، له‌و یاسایانه‌دا ژنهێنانی سەپاندووە بەسەر پیاواندا، خه‌ڵاتی ئه‌وانه‌ی کردووه سێ منداڵیان بووه، ئه‌و ئافره‌ته کۆیلانه‌ی ئازاد کردووه که چوار منداڵیان بووه، هاوسه‌رگیری نێوان جێنه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی یاساخ کردووه و گزی جنسی ئافره‌تیش له هاوسه‌ره‌که‌ی/ زینا، کراوه‌ته تاوان به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت. هه‌ر به پێی ئه‌و یاسا نوێیانه ئافرەت بۆی نه‌بووه له‌سه‌ر هه‌مان گزی شکات له مێرده‌که‌ی بکات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرد هاوسه‌ره‌که‌ی لەسەر گزی زایندەیی/ جنسی نه‌دابێته دادگا، ئه‌وا بۆخۆی به تاوانی گه‌وادی دراوه‌ته دادگا و سزا دراوه.
ئۆکتێڤیۆس؛ فه‌رمانی داوه به هه‌ردووک هۆزانڤانی سه‌رده‌می خۆی'' ڤیرجیل و هۆڕه‌یس'' که به‌ئاستی ژیانی رۆم و به شانوباڵی ئه‌ویشدا وه‌ک ئیمپڕاتۆرێکی پاله‌وانی ئافره‌ت شکێن'' کلیۆپاتڕا'' هه‌ڵبده‌ن. ئه‌و پێگه به‌هێزه‌ی ئافره‌تی رۆم هه‌یبوو، ورده ورده له‌گه‌ڵ گۆڕانی تێڕوانینی پیاوی رۆمدا بۆ ئافره‌ت له وێناکردنییه‌وه وه‌ک خانزاده‌یه‌کی پاڵه‌وان گۆڕا بۆ، ژن - ژنێکی نموونه‌یی/ ئیدیاڵ به‌ڵام به پێوانه‌ی پاتریارکی؛ بێده‌نگێکی دڵسۆز بۆ مێرد و ده‌وڵه‌ت. بایۆگڕاگیای ئافره‌تانی ئه‌و سه‌رده‌مانه، ئه‌وانه به ئافره‌تی ئیدیاڵ ده‌زانن که بۆ که‌سانی دیکه ژیابن. ئافره‌تی وه‌ک '' پۆرشیاPortia '' که له سه‌ره‌مه‌رگی مێرده‌که‌یدا بڕوتوس Brutus، پشکۆی قووت دا، ئافره‌تی وه‌ک ئۆکتاڤیا که رێگه‌ی دا ئۆکتێڤیۆسی برای بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی له ئه‌نتۆنی ماره‌بکات که دوایش ئه‌و بۆ خاتری کلیۆپاتڕا به‌جێی هێشت. نووسه‌رانی رۆم رێزیان ناوه له ئافره‌تی'' یونیڤیرا univira'' به واتای ئه‌و ئافره‌ته‌ی که ته‌نها دڵسۆزی یه‌ک پیاو بووه و له سه‌ره‌مه‌رگی مێرده‌که‌یدا خۆی کوشتووه. ئافره‌تێکیش ویستبێتی که‌ساێتی خۆی بپارێزێت، پێیان گوتووه ده‌م پیس و دوژمنی ده‌وڵه‌ت.
لە وڵاتی رۆمدا؛ ناوبه‌ناو ئافره‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و به توانا هه‌بوون وه‌ک'' لیڤیا'' ی ژنی ئۆکتێڤیۆس، وه‌لی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌ر له رێگه‌ی پیاوێکه‌وه بووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که لیڤیا له‌پشت په‌رده‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌که‌ی هاوبه‌شی حوکمڕانی رۆم بوو، وه‌لێ هیچ کات رێگه‌ی پێنه‌دراوه بچێته ناو دیوانی سیێاتۆره‌کانه‌وه. جگه له‌وه‌ش ئۆکتێڤیۆس هه‌تا نه‌گه‌یشته سه‌ره مه‌رگ وه‌ک ئه‌ندامێکی خێزانه‌که‌ی قبووڵی نه‌کردبوو. دواتر تایبیریۆسی کوڕی نازناوی'' ماته‌ر پاتریا'' ی له دیوانی پیران/ سێنات بۆ وه‌رگرت و کوره‌زاکه‌شی ناوی نا'' بانوخودا''.
راستییه‌کی مێژوویی به‌رچاو و ئاشکرا هه‌یه ده‌رباره‌ی ئافره‌تی رۆم که جێگه‌ی پرسیاره، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که له‌کاتێکدا له کۆمه‌ڵگه‌کانی چین، ژاپۆن، ئه‌سین، به‌پێی یاسا و ره‌وشتی پیاوانه‌وه ئافره‌ت ته‌واو ژێرده‌سته بووه، وه‌لێ له‌سه‌تەکانی دواتریشدا، ئافره‌تی رۆم یاریدەی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی داوه و جاریش هەبووە به‌ڕێیانه‌وه بردووه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ یاسایه‌ک نه‌بووه سنوورێک بۆ حوکمڕانه‌کان دابنێت، زۆریان به‌ره‌ڵا و حولحولی بوون، هه‌شیان بوو، شێت بوو. بۆ نموونه، نیڕۆ، شه‌وان لاشه‌ی هه‌ڵواسراوی مه‌سیحییه‌کانی له باخچه‌که‌یدا سووتاندووه بۆ ئه‌وه‌ی رووناکی بکاته‌وه، ئافره‌تی مه‌سیحی ناچار کردووه دیمه‌نی سه‌رنجراکێشی بێ ئابڕووی سادی پیشان بده‌ن. که‌چی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا مێژوونووسانی رۆم له سه‌رده‌می'' تاسیتوس وسویتۆنیوس'' ه‌وه ئۆباڵی دڕنده‌یی و دڵڕه‌قی حوکمڕان و داڕووخانی ئیمپڕاتۆرییه‌که ده‌خه‌نه ملی ئافره‌تانی وه‌ک لیڤیا که گوایه بۆ خاتری ئه‌وه‌ی کوڕه‌که‌ی ببێته ئیمپڕاتۆر، هه‌موو خزمه‌کانی دیکه‌ی له‌ناو بردووه، هه‌ر یه‌ک له ئافره‌ته ناوداره‌کانی وه‌ک ئاگریپینا، کالیگولا و مێسالینای ژنی سێهه‌می کلاودیۆس به‌شێوه‌یه‌ک تاوانبار ده‌که‌ن.
ئیمپڕاتۆره‌کانی رۆم؛ یه‌ک له دوای یه‌ک ویستوویانه له رێگه‌ی زیادکردنی ده‌سه‌ڵاتی پیاوه‌وه به‌سه‌ر ئافره‌ت دا ئیمپڕاتۆرییه‌که به‌هێز بکه‌ن. یاسا ده‌سه‌ڵاتی باوکی به‌سه‌ر کچه‌که‌یدا گواستۆته‌وه بۆ مێرده‌که‌ی و هانی نه‌وه خستنه‌وه‌ی داوه، که‌چی رێگر نه‌بووه له‌وه‌ی باوک منداڵه ساواکه‌ی له‌سه‌ره رێگا به‌جێ بهێڵێت. یاسا. رێگه‌ی به پیاو داوه دۆستی له چینێکی خوارتر له‌وه‌ی خۆی هه‌بێت، به‌ڵام ئافره‌ت تاوانبارکراوه به‌وه‌ی که سووکاێتی به ملی چێنه‌که‌یدا دێنێت ئه‌گه‌ر پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پیاوێکی خوار چێنی خۆی به‌ستبێت، سزاشی ئه‌گه‌ر نه‌کرابێته کۆیله زه‌وتکردنی ئازادییه‌که‌ی بووه. وه‌لێ مێژوونووسان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خه‌ن که بۆ ماوه‌ی سه‌ته‌یه‌ک'' سه‌ته‌ی دووهه‌می سه‌رده‌م'' که پێنج ئیمپڕاتۆر حوکمیان کردووه و ئافره‌ت باڵاده‌ستبووه له حوکمڕانیدا ئیمپڕاتۆریای رۆمیان له ئاشتیدا هێشتۆته‌وه، ئافره‌تی وه‌ک پلۆتینای هاوسه‌ری تڕایان، هه‌روه‌ها مارسینای خوشکی و ماتیدیای پووری که یاریده‌یان داوه له به‌ڕێوه‌به‌راێتی ده‌وڵه‌ت دا.
پلۆتینا، فیلۆسۆفێکی ئیپیکووری بووە، دوای مردنی تڕایان فه‌رمانێکی شاهانه‌ی به‌ناوی خۆیه‌وه ده‌رکردوه و به‌پێی ئه‌و فه‌رمانه'' هێدریه‌ن'' ی هه‌ڵگرتۆته‌وه- ته‌به‌ننی کردوه. هێدریه‌نیش سابینای کچی ماتیدیاسی ماره‌کردووه و بۆ هه‌موو شوێنێک وه‌ک راوێژکارێک نه‌ک وه‌ک هاوسه‌رێک، له‌گه‌ڵ خۆیدا بردووێتی''. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی ئیمپڕاتۆره‌کانی رۆم هۆمۆسێکسوال بوون''. جێگه‌ی سه‌رسووڕمانه که له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو هه‌وڵانه‌ی پیاوی رۆم داویێتی بۆ ملکه‌چکردنی ئافره‌ت که‌چی ئافره‌تی رۆم توانیویێتی له پێگه‌یه‌کی باش‌دا خۆی راگرێت و ملکه‌چی هه‌موو شتێکی پیاو نه‌بێت.
له سه‌ته‌ی سێهه‌می سه‌رده‌مدا، له‌ململانێ ناوخۆکاندا، میلیتار، سێپتیمیوس سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا. سێپتیمیوس، پشت ئه‌ستوور بوو به چه‌ند ئافره‌تێکی خزمی به‌هێزی وه‌ک جولیای هاوسه‌ری، مایسای خۆشکی و سۆیمیاسی خوشکه‌زای که له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ته‌واوی باڵاده‌ست بوون. جولیا که فیلۆسۆفیش بووه هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناوبردووه که ململانێی ده‌سه‌ڵاتیان له‌گه‌ڵدا کردووه، کوڕێکی خۆیشی کوشتووه که هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی داوه و کوڕێکی دیکەی ملکه‌چی کە ناوی'' کاڕاکاڵا'' بووە کردۆته ئیمپڕاتۆر و دوای مردنی سێپتیمیوس به ناوی کاڕاکاڵاوه فه‌رمانڕه‌وایی کردووه. کاتێک کاڕاکاڵاش مردووه. مایسا له‌جیاتی'' ئیلاگابولوس'' ی کچه‌زای سه‌رکردایێتی سوپای گرتۆته ده‌ست. له‌کاتی شه‌ڕه‌کانیشدا کاتێک سوپای رۆم رووی له هه‌ڵاتن بووه، مایسا وسۆیمیاس به کاریۆته‌کانیانه‌وه/ عەرەبانەی شەڕکردن، له‌به‌رده‌میاندا وه‌ستاون و پێشیان که‌وتوون بۆ سه‌رکه‌وتن. ئه‌وه‌بوو سۆیمیاس بۆ یه‌که‌م جار بوو به ئه‌ندامی دیوانی پیرانی رۆم به توانای ده‌رکردنی بڕیاریشه‌وه. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م ئافره‌تانه ده‌سه‌ڵاتی که‌سی بووه، ده‌سه‌ڵاتێک نه‌بووه وه‌ک ئه‌وه‌ی پیاوان بگوێزرێتەوە بۆ نه‌وه‌کانیان. ئه‌و ئافره‌تانه‌ی سه‌ره‌وه باسمان کردن ده‌بێ زۆر لێهاتوو و بلیمه‌ت بووبن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست، وه‌لێ ده‌ستکه‌وته‌کانیان نه‌بووه هۆی به‌شداری ئافره‌ت له دەزگای حکمڕانی رۆمدا. ئافره‌ته ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی رۆم بایه‌خیان به مافی ئافره‌ت نه‌داوه وه‌ک توێژێکی کۆمه‌ڵگه، ئافره‌تی ئاسایی رۆم رێگه‌ی نه‌دراوه ده‌نگ بدات، بیڕۆیه‌ک به‌ڕێوه‌به‌رێت، دادوه‌ربێت، بگره مافی سه‌رپه‌رشتکاری منداڵه‌کانی خۆیشی نه‌بووه هه‌تا سه‌ته‌ی شه‌شهه‌می سه‌رده‌م که به سه‌رده‌می جوستینی ناسراوه له مێژووی رۆمدا. بەڵام ئافرەتی ئاسایی و کۆیلە و چینی هەژار، لەکاتی شەڕ و خۆشیشدا هەموو جۆرە ئیشێکیان رەچاو کردووە بۆ ئەوەی بژێوی خۆیان و مندالەکانیان دابین بکەن.
مەسیحاێتی
یەکێک لەو ناوچانەی ئیمپڕاتۆریای رۆم داگیری کرد ناوچەی جودێیا بوو کە '' ئۆڕشەلیم'' یش بەشێک بوو لێی. جودێیا ناوچەیەکی پڕ کێشەی سیاسی و ئاینی بوو لەنێوان دوو بەرەی جوولەکەدا. بەرەی سادووسی کە دەستەی ئاینی بوون، سەقامگیری و تەباییان بە هەند وەردەگرت و هاوکاری رۆمەکان بوون، لەسەروو هەموو شتێکیشەوە دەیانویست لە دەسەڵاتدا بمێننەوە. بەرەی دووهەمیش'' فاریسی –Pharisees'' یەکان بوون کە دژی داگیرکاریی بیانی بوون، بەرەنگاری رۆم بوونەوە و لەو بڕوایەدا بوون کە رزگارکەرێک/ مەسایا- messiah، دێت و رزگاریان دەکات. هەردووک لایەنیش بڕوایان وەهابوو کە نەریتی ئاینی رێگەی رزگاربوونە. وەلێ فیلۆسۆفیایەکی جیاوازیان هەبوو.
دوای مردنی ئیمپڕاتۆری رۆم، ئۆکتاڤیوس، تابیریوس جێگەی گرتەوە، هەر لەو سەردەمەشدا نامەبەرێکی جوولەکەی ناوچەی'' گالیلێ'' بەناوی عیسا/ ئیسوس- Jesus'' ناوبانگی دەرکرد و خەڵکێکی زۆری شوێن کەوت. عیسا نەیدەویست دەسەڵات بورووژێنێت، ئەو دەیگوت دەوڵەت و ئاین دوو شتی جیاوازن و نابێت تێکەڵ بکرێن، بەڵام بەڵێنی رزگاری هەموو کەسی دەدا بێ جیاوازی پلەوپایە و سامان. لەو سەردەمەدا تەنها پیاوە دەوڵەمەندەکان هاتوچۆی کڵێسایان دەکرد و پەلەور و ئاژەڵی بچووکیان دەکڕی و دەیانکردە نەزر. مالوومەکانیش دەیانگوت ئەو نەریتە دەبێ بمێنێتەوە، نەریتەکەش تەنها رزگارکردنی دەوڵەمەندەکانی دەگرتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا کە عیسا لەگەڵ مانەوەی نەریتی فاریسییەکاندا نەبوو وەلێ وەک ئەوان بڕوای بە زیندووبوونەوە، فریشتە و رەوان هەبوو. ئیلیتی ئاینکار'' سادووسی Sadducees '' یەکان دژی ئەو بۆچوونانە دەوەستانەوە و مەسیحیان بە هەڕەشەیەکی گەورە دەزانی لەسەر خۆیان، وەک دەشزانین زوو بەکوشتیان دا.
بە بڕوای خودی مەسیح ئافرەت و هەژار و کۆیلەش گرنگن و شایانی رزگاربوونن، ئەمەش بڕوایەک بووە کە کڵێسا و دەوڵەت هەمیشە بەرەنگاری دەبووەوە. زۆر جار پڕوپاگەندەی ئەوە بۆ مەسیح کراوە کە خۆی نزمکردۆتەوە ئاستی ئافرەتێکی بێ رەوشت، وەلێ ئەو هەمیشە مامەڵەی هەردووک جنسەکەی وەک یەک کردووە، وەک کەسانێک کە شایانی رزگاربوونن. لە راستیشدا یەکەمین جار باسی سرووش بۆ هاتنی لەلای ئافرەتێک درکاندووە. ئافرەتێکیشی لە بەردباران رزگار کردووە کە تاوانبار کرابوو بە سۆزانی. پێنج ئافرەتیش( مێری، مێری مەگدەلە، جۆئانا، سوزانا و سالۆمی) هەموو کات لەگەڵی بوون. زۆر ئافرەتی دەوڵەمەندیش یاریدەی دارایی موریدە نزیکەکانیانی داوە. کاتێکیش لەخاچیاندا، ئەو پیاوانەی دوای کەوتبوون هەڵاتن، بەڵام ئافرەتە بڕوادارەکانی مانەوە و لەبەر خاچەکەیدا نوێژیان بۆ دەکرد. ئافرەتان دەورێکی گەورەیان هەبوو لە بڵاوکردنەوەی نامەکەی مەسیحدا، لە کۆی 36 کەسدا کە کڵێسایان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا پێکهێنا و پێوەندییان بە '' پاوڵ'' ەوە هەبووە شازدەیان ئافرەت بوون. پاوڵ نووسیوێتی( نە جوولەکە هەیە نە یۆنانی، نە ئازاد هەیە نە کۆیلە، نە نێر هەیە نە مێ، لەبەر ئەوەی ئێوە هەمووتان لەبەرچاوی مەسیحدا یەکن. ) وەلێ ئەوانەی دوای نامەکەی کەوتبوون و گوتە و ژیانی مەسیحیان نووسیەوە'' 100 – 75'' ی سەردەم، وەک ئەو ئافرەتیان قبووڵ نەبووە.
لە سەردەمە زۆر زووەکانیدا کۆمەڵگە مەسیحییەکان ئازاد و سەربەخۆ بوون، ئاینەکە هێشتان دەزگای دامەزراو و بیرۆکەی هێڕاڕکی'' بەرپرسیاریێتی لەسەرەوە بۆ خوارەوە'' ی نەبوو، لەکاتێکدا کەساێتی ئاینی'' ئایرینیوس 202 – - 130 '' دەیگوت ئەرکی سەرشانی مەسیحیان لەخواترسان و گوێڕایەڵی قەشەکانە، گرووپ و کۆمەڵی دیکە مشتومڕیان بوو لەسەر فیلۆسۆفیا‌ی ئاینەکە. روانگەی جیاواز هەبون وەلێ هیچیان باڵادەست نەبوون. قەشە ''پریسکا '' لە کۆڕینس لەو بڕوایەدابووە کە مەسیح جاری دووهەم وەک ئافرەتێک دەگەڕێتەوە. کلیمێنت لە ئەسکەندەرییە '' 150 – 215'' کە تیۆلۆجیست/ سیۆلۆجیستێکی بەناوبانگ بووە گوتووێتی( توانا و قەوارەی بڕوابوون/ سپیریتوالێتی ئافرەتان، هیچ جیاوازیی لەگەڵ ئەوەی پیاواندا نییە. ) جێگرەوەکەشی'' ئۆڕیجێن'' خۆی خەساندووە بۆ ئەوەی ئافرەتانیش بچنە فێرگەکەی. لە سەتەی دووهەم و سێهەمی سەردەمیشدا، ئافرتی قەشە و نامەبەریش هەبوون. دواتر ئەو کڵێسایانە ناونران گنۆستیک Gnostic و وەک بێ‌بڕوا و مولحید ناوزەد کران. . . . مێرلن فڕێنچ بەرگی یەکەم ل 208
وەک دەرکەوتووە لەو سەردەمەدا زۆر ئافرەت هەبوون بە پاکیزەیی خۆیان راگرتووە و نەیانویستووە شوو بکەن، هەتا ئێستاش وەلێ بەشێوەیەکی کەمتر ئەو دیاردەیە ماوە. هەڵبەت ئەمە جێگەی تێڕامانە و رەنگە بەلای خوێنەرەوەیەکی سەتەی بیستویەکەوە مەتەڵێک بێت، بەڵام راستییەکەی ئەوەیە کە لەو سەردەمەدا، شووکردن؛ ئافرەتی بە تەواوەتی خستۆتە ژێر دەسەڵاتی مێردەکەیەوە، دەسەڵاتێکی رەهای وەها کە وەک ئامرازێکی جنسی یان چۆن ویستبێتی ئاوا ژێردەستەکەی خۆی بینیوە. لەو سەردەمەی دنیای مەسیحاێتیدا - ئافرەتان لەتەمەنێکی بچووکدا بەشوودراون و منداڵیان بووە، بوونەتە ژێردەستەی پیاوی سەرکێش و بێبەزەیی. لەولاشەوە پاکیزەیی؛ وایکردووە ئافرەت جاڕی پیرۆزی و نزیکی لە خوداوە بدات، ئەوەش سەرکێشییەک بووە لەو سنوورەی پیاو وەک'' خوشک دایک، ژن'' بۆی کێشاوە. لەبەر ئەوەش ئەو پاکیزانە خاوەنی ژیان و بڕوا و تەنی خۆیان بوون. ئالێرەوە دەتوانین بڵێین لەو سەردەمەوە کە سیستێمی'' نادیتو'' لە ئیمپڕاتۆریای بابلیدا لە نێوەندی مەلێنیۆمی دووهەمی پێش سەردەمدا هاتە ئاراوە، بۆ یەکەمجار لە سەتەی سێهەمی سەردەمدا بەواتای دوای دوو هەزار ساڵان ئافرەتان پشکی شوونەکردنیان هەبووە. توانیویانە کۆمەڵەی تایبەتی- پاکیزە، بێوەژن، ئازاد و کۆیلە پێکبهێنن. ( سیستێمی نادیتو لەسەردەمی بابلیەکاندا بەکار هاتووە و لە باسی ئیمپڕاتۆریای بابلیدا روونمان کردۆتەوە. وشەی نادیتو مانای بوورە/ نەکێڵدراو دەبەخشێت . . . . نووسەر. )
پێڕەوکردنی مەسیحاێتی لەلایەن ئافرەتانەوە لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ئاینەکەدا، قارەمانیێتی بووە، لەبەر ئەوەی شوونەکردن سەرکێشی بووە لە فەرمانی باوک و دەوڵەت و سزایەکی قورسی لەسەر بووە. زۆر باسی قارەمانیێتی ئافرەتان لە سەرگورشتەکانی'' ئەپۆکریفاڵ -Apocryphal Gospels '' دا هاتوون. سەرگورشتەکان باسی هاوکاری ئافرەتان دەکەن لەگەڵ یەکدی بۆ بەرەنگاربوونەوەی، مێرد، خێزان، سەربازەکانی دەوڵەت، بەندکردن و بەرەوپیرچوونی مردن لەگەڵ کۆیلەکانی خۆیاندا. ( ئەپۆکریفاڵ بەشێکە لە سەرگورشتەکانی ئینجیل، بەشێک لە مەسیحییەکانیش بە راستی نازانن و بڕوایان پێی نییە . . . نووسەر. )
مەسیحاێتی لەناو جوولەکە و لەناوچەیەکی ژێردەستەی ئیمپڕاتۆریای رۆمدا بڵاو بوەوە. ئاینی رۆمیش بریتی بوو لە دەوڵەت: نەریتی ملکەچی بۆ خوداکانی رۆم، ئاماژەیەک بوو بۆ دڵسۆزی بۆ دەوڵەت، ئەوجا لەبەر ئەوەی مەسیحییەکان، خوداکانی رۆمیان بە خودای راستەقینە نەزانیوە و سەریان بۆ دانەنەواندوون، رۆمەکان هەوڵیان داوە بە سزا و ئەشکەنجەدانی مەسیحاێتی خامۆش بکەن. لەو هەوڵەشدا دەیان هەزار مەسیحییان کوشتوە کە زۆرینەیان ئافرەت بوون، بەزۆرییش لە گۆڕەپانی تایبەتی یەکدی کوشتندا'' ئەرێنا'' دا بەرەڵایان کردوون و سەیریان کردوون چۆن ئاژەڵی دڕندە هەپروون هەپروونیان دەکەن.
ئافرەتی سەر بە کۆمەڵگە ئاینییەکان بە ئازادی ژیاون و دووربوون لەو کۆدانەی پیاوان بەسەر ئافرەتانی دیکەیاندا سەپاندووە. ئەو ئازادییەش دڵخۆشکەر نەبووە بۆ ئەو سیستێمە هێڕاڕکییەی کڵێسەی کە تازە لەسەرهەڵداندابوو. ئەوەی بەزۆری لێی ترساون بزواندنی ئارەزووی جنسی بووە، پیاوە ئاینییەکان لە ئافرەت ترساون . . . . پاشەکشێشیان بۆ دنیایەکی بێ پیاو تۆقێنتر بووە. بەڵام دوای ئەوەی کڵێسە وەک دەزگایەک خۆی دامەزراندوە، بەشێوەیەکی گشتی ئافرەت و ئیشوکاری و هەموو ئەو قوربانیانەی داویێتی پشتگوێ خستووە. کڵێسە تیۆلۆجیا/ سیۆلۆجیایەکی ئۆڕسۆدۆکسی هێڕاڕکی نێرینەیی گرتۆتەبەر. لە داڕشتنی تیۆلۆجییاکەیدا، کڵێسە شارەزایی و لێهاتویی ئافرەتان و هەر بیرکردنەوە و ئاواتێک کە لە ناخی ئافرەتەوە هەڵقوڵابێت وەلای ناوە. نووسەرە ئۆڕسۆدۆکسەکان رەخنەیان لەو گڕووپ و کۆمەڵانە گرتووە کە تێیاندا ئافرەت رۆڵی ئاینییان بینیوە. سیستێمی هێڕاڕکی – لەسەرەوە بۆ خوارەوەی، بیتشۆپ و قەشە و بەردەستکاری قەشە، لە سەروو خەڵکە سادەکەوە کە پێیان دەگوتن بۆرە پیاو دامەزرا و، بە بیانووی دەستەیەک بەهای پیرۆزەوە دەسەڵاتێکی رەهایان وەرگرت و ئافرەتیان لە هەموو ماف و پلە و کارێک جگە لەبەردەستاێتی قەشە بێبەری کرد و، وردە وردە، ئەوەش'' بەردەستاێتی قەشە'' شیان پێ رەوا نەبینین. دواتر ئافرەت لە نێو چواردیواری ماڵدا قەتیس کرا.
کۆنستانتین کە بوو بە ئیمپڕاتۆری رۆم ساڵی 306 کۆتایی بە کوشتوبڕی مەسیحییەکان هێنا، ئەویش لەبەر دوو هۆکار، یەکەمیان ئەوەبوو کە ژمارەی مەسیحییەکان زۆر زۆر بووبوو، دووهومیشیان ئەوەبوو کە'' هێلێنا'' ی دایکیشی ببوە مەسیحی. کۆنستانتینی دووهومیش هەرچەندە لە سەرەمەرگدا بوو بە مەسیحی وەلێ پێش مردنی هێندێک هەنگاوی ئۆڕتۆدۆکسیانەی نا، وەک یاسخکردنی یارییە خوێناوییەکان و قوربانی ئاژەڵ، بنیاتنانی کڵێسا، گیروگرفت خستنە بەر جیابوونەوەی ژنومێرد، یاساخکردنی کاری سۆزانی و دۆستایێتی بۆ سێکس/ راگرتنی قەپاتمە. سزا لەسەر بوونی منداڵی ناشەرعی. هەرچەندە یاساکانی کاریگەرییەکی ئەوتۆیان نەبوو، بەڵام کڵێشەیەکی مەسیحیانەی بە ئیمپڕاتۆرییەکە دا و دوای چەند سەتەیەک بیروبۆچوونی مەسیحاێتی دزەی کردە ناو یاساکانی رۆم و ئازادی پیاوی لە بەجێهێشتنی ژن‌دا سنووردار کرد، مافی سۆشیالی و ئابووری'' جگە لە مافی سیاسی'' هاو وڵاتی بە ئافرەتان بەخشی.
هەر لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئاینەکەوە، لە بڵاوبوونەوە و جێگیربوونیدا، ئافرەتان رۆڵێکی گرنگیان بینیوە. هێلێنای دایکی کۆنستانتین، زۆر کڵێاسی بنیات نا، شاری'' کۆنستانتینۆپۆلی / ئیستانبووڵی ئێستا'' ی درووست کرد کە دوایی بوو بە پێتەختی رۆژهەڵاتی ئیمپڕاتۆریای رۆم. لە بێت لەحم ژمارەیەک کڵێسا‌ی بنیات نا و یەکەمین نزرگەی بۆ'' مریەم'' ی دایکی مەسیح لە نەزارێت درووست کرد. ژمارەیەکی زۆریش لە ئافرەتان لە تەکیدا چوونە سەردانی خاکی پیرۆز- خاکی لەدایکبوونی مەسیح و بەشدارییان لە لێکدانەوەی بیرۆکەی مەسیحاێتی کرد، خەڵکیان فێری خێرخوازی ئاینەکە کرد. زۆر ئافرەتی دەوڵەمەند سامانەکانیان پێشکەشی کڵێسە کرد و خێزانەکانیشیان هێنایە سەر ئاینەکە. ئافرەتانی مەسیحی رێکخراوی تایبەتییان پێکهێنا بۆ بڵاوکردنەوە و پێشخستنی ئاینەکە. '' ماکرینا'' ناوێک کۆمەڵەیەکی لە دایک و برا و خزمەتکارەکانی خۆی و خەڵکی دیکە پێکهێنا، براکەی کە ناوی باسیل بوو، رێبازی'' تاکانە پەرستی گریکی/ یۆنانی'' پیادەکرد، ئیستاش وەک'' سانت باسیل'' ناسراوە، بەواتای ئەوەی پیرۆزییەکی ئاسمانی پێ دراوە. وەلێ پرسیار ئەوەیە، ئایا مەسیحاێتتی چۆن پاداشتی ئافرەتانی داوەتەوە؟
سەردەمی تاک پەرستی
دوای سەتەی یەکەمی سەردەم، هێرشی جێڕمانەکان تینی بۆ ئیمپڕاتۆریای رۆم هێنا، چینی نێوەند دوچاری باجێکی زۆر بووبوون، لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆری چینی نێوەند رووی کردە کڵێسە و بوون بە قەشە و مەنک/ فەقێ، بۆ ئەوەی باج نەدەن و باش بژین. لادانی ئەو باجە لەسەر ژمارەیەکی زۆری چینی نێوەند پەستێوێکی زێدەتری خستە سەر کشتوکاڵکار/ جوتێرەکان و لە ناچاریدا بەشێکی زۆریش لەوان ئەوانیش بوون بە ئاینکار، سەرباز، دز، کرێکاری رۆژانە. کێڵگەکان بوونە چٶڵەوانی. ئیدی ئیمپڕاتۆرییەکە بەرەو رمان دەچوو، بۆیە کۆنستانتین ناچار بوو پێتەختەکەی لە ساڵی 330 دا بگوێزێتەوە بۆ'' کۆنستانتینۆپۆل/ ئیستانبوول''. دواتر جێڕمانەکان لە ساڵێ 476 دا شاری رۆمایان تاڵان کرد، ئەوە رۆژەش وەک رۆژی کەوتنی رۆم ناسراوە. لە ساڵی 527 دا، جوستینیان، بوو بە ئیمپڕاتۆری رۆم و یاسای رۆمی داڕشتەوە، بۆ ئەوەی تیۆدۆرا کە ئافرەتێکی سۆزانی بوو مارە بکات یاسای گۆڕی و تیۆدۆرای لە بەڕێوەبردنی ئیمپڕاتۆریاکەدا کردە هاودەسەڵاتی خۆی. بەشدار لە هەموو فەرمانگە فەرمییەکاندا. پێکەوە هەمواری یاساکانی'' رۆم'' یان کردەوە بەشێوەیەک لەگەڵ بنەما سەرکییەکانی مەسیحایێتیدا بگونجێت. پێکەوە زۆر مافیان بۆ ئافرەت گێڕایەوە، وەک مافی مامەڵەکردن بە سامان و مڵکاێتی خۆیانەوە کە تەمەنیان گەیشتە بیست و پێنج ساڵ و بەجێشی بهێڵن بۆ هەرکەسێک بیانەوێت، هەروەها مافی کەسێکی پێگەیشتوو/ بالغ یان هەبێت ئەگەر بە تەنهاش بژین. هاوسەرگیری بوو بە گرێبەست لە نێوان دوو کەسی هۆشیاردا. تیۆدۆرا ویستووێتی یاریدەی ئافرەتان بدات بەشداری لە چارەنووسی خۆیاندا بکەن، وەلێ شتەکان وا نەڕۆیشتن وەک ئەو دەیویست.
لە ساڵی 381وە'' تیۆدۆسیۆس'' ی یەکەم، ئەنجوومەنی '' کۆنستانتین'' ی یپێکهێنابوو، ئەو ئەنجوومەنەش جاڕی بیریاری '' ترینیتی/ سێ چوکڵەیی'' دابوو کە بریتییە لە'' باوک و کوڕ و رەوانی پیرۆز''، لە روانگەی ئەو بیریارییەوە، باوک و کوڕ و رەوانی پیرۆز، لە یەک ماددەن، هاوسروشتن، یەک شتن کە ئەویش خودایە. لە راستیدا ئەم بیریارییە، لە رەتکردنەوەی مێیە خودا و دوورخستنەوەی ئافرەت لە پیرۆزیی، لە میسیۆلۆجیای یۆنانیشی تێپەڕاندووە، میسیۆلۆجیای یۆنانی خودایەکی نێرینەی خستە سەرو هەموو خوداکانەوە، وەلێ هێشان جێگەیەکیشی بۆ مێ خودا‌ش هێشتبۆوە. باوک- خودای مەسیحاێتی وشەی'' کوڕەکەی'' بەدەمدا دێت و لە رێگەی زمانەوە بەبێ بەشداری مێیینە درووستی دەکات. رەوانی پیرۆز لە خۆشەویستییەکی دوولایەنەی باوک و کوڕ لەدایک بووە. ئەم درووستکردنە جووتبوونی تێدا نییە، چوونکە جەستە بەشداریی تێدا نەکردووە. بیریاریی ترینیتی شتێکی زۆر لێڵە لە مەسیحاێتیدا، بەڵام دوو مەبەستی سەرەکی پێکاوە، یەکەمیان: ئەوەیە کە دنیای فیزیکی تێپەڕاندووە، ئەوجا کە بوونی فیزیکی کاڵدەبێتەوە یان رەتدەکرێتەوە، ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها پاکی و دڵسۆزییە. دووهەمیان: ترینیتی: درووستکەرە بەبێ ئافرەت، بەبێ جەستە، بەبێ خوێن بەربوون، بەبێ سروشت و لەسەروو سروشتیشەوەیە. ئەوجا جێگەی سەرماسین نییە کە لەدوای سەرهەڵدانی ئەو بیریارییەوە، نەوەیکی زۆری نووسەرانی ئاینەکە خۆزگەیان بوو کە ئافرەت هەر نەبووایە، کڵێسە شێوەی پادشانشینی ئاسمانی پێچەوانەوەی ئەوەی زەمین کێشابوو- کڵێسە؛ شایی بۆ ژیانی دوای مردن دەکا، بەلایەوە مردن وەک ژیانە، وەلادانی جنس و جەستە و هەروەها دەسەڵات و ئارداری / عەدالەت یەکن - بەواتای ئەوەی پیرۆزیشی دا بە دەسەڵات.
لێرەوە وردە وردە لەلای خەڵکی بووە نەریت کە خواوەند بە هێزێکی نێرینەوە ببەستنەوە بێ ئەوەی هەست بەو'' سیمبۆڵیزم / هێماگەریی'' یە بکەن کە هێناویێتی و وایان لێکداوەتەوە کە مەسیحاێتی وەک ئاینێک، ئازادی و هاوتایی پێشکەش دەکات. بەتایبەتیش ئافرەتان کە تینووی ئازادی و هاوتایی بوون. لەبەر ئەوەش بوو ئافرەتان چاکیان لەپێناو بڵاوکردنەوەی مەسیحایێتیدا کرد بەلادا. کلۆتیدا/ کلوسیدای شاژنی فڕانسا وازی لە مێردەکەی نەهێنا هەتا کردیە مەسیحی. وێنەی ئەو جۆرە ئافرەتانە زۆرن، شاژن بیرتا/ بێرسا، شاژنی ناوچەی کێنت بە نموونە، هەمیشە لە گەڵ پاپا گریگۆری دا لە پێوەندیدا بووە و لەسەر ئاینەکە پرسیاری لێ کردووە، هەتا گەیشتۆتە ئەوەی لەسەر بەربوونی خوێنی مانگانەی ئافرەتانیش پرسیاری لێ کردووە. وەلێ ئایا پاپا، وەڵامێکی راستی هەبووە؟
لە کۆتایی سەتەی چوارهەمدا، ئیمپڕاتۆر، سیۆدۆسیوس مەسیحاێتی کردە ئاینی فەرمی ئیمپڕاتۆریای رۆم، هەتا ئەو کاتە مەسیحییەکان وەدوور خرابوون لە کاری سیڤیل، سەربازی و فێرکردن. لە ساڵی 529دا جگە لە کڵێسەی مەسیحیان بڕیاری رووخاندنی هەموو جۆرە کڵێسەیەک درا. هەرچەندە یاسای رۆم جووەکانی دەپاراست، کەچی هەر لەو سەتەیەدا رۆم بڕیاری یاسخکردنی درووست‌کردنی سیناگۆگ و مارەبڕێی نێوان جوولەکە و ناجوولەکەی دا و دواتریش کاری سیڤیل، سەربازی، کاری یاسایی و . . . هتد، یان لێ یاساخ کردن. بەڵێ دنیا گۆڕا، ئەوانەی پێشتر نێچیر بوون، بوون بە راوکەر.
بە گەیشتنی سەتەی شەشهەم، ژیان لە رۆژئاوای ئیمپڕاتۆریای رۆم دا زۆر دژوار بوو بە تایبەتیش بۆ ئافرەتان، ناوچەکە ببوە پادشاگەری خێڵە جێڕمانیکەکان، پیاوان فرەژنییان رەچاودەکرد و زۆر جارانیش لەگەڵ خزمی نەشیاودا. لەگەڵ ئەوەشدا کە رفاندنی ئافرەت نایاسایی بوو، پیاوان رەچاوی زۆرەملێ لێکردن، کوشتن، یان کوشتنی مێرد و داگیرکردنی ئافرەتان لە بەرەی شەڕدا و بەزۆر مارەکردنیان کردووە. ئاژاوەکان و ئەم کردارە ناڕەوایانەی پیاوان پاڵنەر بوو کەسانێکی زۆر رووبکەنە چۆڵەوانی بۆ ئەوەی لەسەر رێبازی ئاینەکە بڕۆنە رێوە، لەو بوارەشدا ئافرەتان زیاتر لە پیاوان هاندەر بوون. لە ئەنجامدا لەسەرتاپای رۆژئاوای کۆنە ئیمپڕاتۆریای رۆم دا، لە ئیتالیاوە هەتا باشووری رۆژهەڵاتی ئینگلستان، کۆمەڵگەی ئاینی مەسیحی گەورە و مۆنستێری خاوەن دەسەڵات پەیدا بوون کە لەلایەن سەرەک پەرستگەیەکی ئافرەتەوە'' ئابێس abbess'' ەوە دەبرانە رێوە. زۆر لەو مۆنستێرانە بوونە خاوەنی زوەیوزارێکی زۆر کە هەزاران کەس کاری تێدا دەکرد و بەو هۆیەشەوە زۆر لە ئابێسەکان بوونە کەساێتی و خاوەن دەسەڵاتی سیاسی*. لە لایەکی دیکەشەوە مۆنستێرەکان، بوونە نێوەندی خوێندن و هۆی پێگەیاندنی سکۆلار و هۆزانڤان و مێژوونووسی سەردەمی رۆم. ئەو دەسەڵاتەی کە لەو سەردەمەدا هێندێک ئافرەت بە توانای خۆیان بەدەسیان هێنابوو، لە دنیای مەسیحاێتیدا، لە ناخی پیاواندارقبونەوەی لە ئافرەت خەستترکردەوە. بەڵام لە راستیدا ئەو رقبوونەوە دڕندەییە لە ئافرەت ریشاڵەکەی دەگەڕێتەوە بۆ جودێیا و یۆنان. لە جوودیزم دا، ئافرەت پیاو فریودەدات بۆ بێ تاعەتی، هەر ئەوەش لە مەسیحاێتیدا بە تاوانی گەورە ناوبراوە، لە نەریتی یۆنانیشدا، ئافرەت بوونەوەرێکی نزمە و نێرینەیەکی شێواوە. ئەو رقبوونەوەیەی بەناوی'' پاوڵ'' وە لە تێستامێنتی نوێ'' ئینجیل'' دا لە ئافرەتان هاتووە. بە ئافرەت دەڵێ: بەبێدەنگی فێری ملکەچی بن رێگە پیشاندەر و دەسەڵاتدار نەبن بەسەر پیاوەوە. هەروەها'' پیتەر'' یش دەیەوێت ئافرەت؛ ملکەچ و سادە بن و خۆیان نەڕازێننەوە. ( پیتەر و پاوڵ، دوو هاوەڵێ مەسیح و دواتر نامەبەری مەسیحاێتی بوون، . . . . . نووسەر. ) بەپێی بۆچوونەکانی'' تیمۆسی و تیتوس'' کە لە تێستامێنتی نوێ‌دا هاتوون، تەنها پیاو بۆی هەیە ببێتە سەرەک قەشە/ بیشۆپ. هێندێکی دیکەش پیاو لە پلەیەکی بەرزتر و کارادا دەبینن و ئافرەتیش بە نزمتر و ناکارا/ پاسیڤ. ) تێرتولیان - Tertullian 160 - 220) کە سیۆلۆجیستێکی گەورەی مەسیحاێتییە و بە دۆزرەوەی مەسیحاێتی رۆژئاوی ئیمپڕاتۆریای رۆمی ئەو کاتەیە، بە ئافرەت دەڵێ ( تۆ دەرگای هاتنەژوورەوەی شەیتانی، تۆ کلیلی کردنەوەی ئەو دارە حەرامکراوەی. تۆ یەکەم پشتگوێخەری یاسای ئاسمانی. تۆ ئەوەی کە ئەوەت رازیکرد کە شەیتان نەیدەوێرا هێرشی بکاتە سەر. تۆ وابە ئاسانی هێمای خودا- پیاوت، شکاند. لەسەر سزادانی تۆ، کە شایستی، کوڕی خواش پێویست بوو بمرێت. ) . . . A History of their own. p 79
هەرچەندە تێرتولیان، لە سەرەتاوە وەک زەندیق و لادەر لە ئاینەکە سەیر دەکرا، وەلێ لە دواییدا بوو بە باوکی مەسیحاێتی دنیای لاتینی. وەک دەزانین مەسیحاێتی لە رۆژئاواوە گەڕایەوە رۆژهاڵات و بە دنیادا بڵاو بووەوە. تۆ سەیرکە ئەو باوەڕە چۆن هەمو تاوانێک کە پیاو کردووێتی هەتا دەگاتە دەرکردنیشی لە بەهەشت، لە ملی ئافرەتەوە دەئاڵێنێت؟ ئەوجا هەموو قەشە و فەقێکان لەو کاتەوە چڵێسی جنسی و گەندەڵییەکانی خۆیان لە ملی ئافرەتەوە دەئاڵێنن. ئیدی نەک دایە حەووا، هەموو ئافرت بوو بە شتێکی پیس، هەتا کار گەیشتە ئەوەی کە ئافرەت کە خوێنی مانگانەی هات لە کۆمەڵگە دووربخرێتەوە. لە وەڵامی گریگۆریدا، کە دەڵێ'' چوونکە خوێنی مانگانە کارێکی بێ تاوانی سروشتییە، پێویست نییە ئافرەت لەو کاتەدا لە کۆمەڵ دووربخرێتەوە'' جێڕۆمی دەڵێ '' هیچ شتێک لە ئافرەتی بە عوزر پیستر نییە، . . . . . . دەست لە هەر شتێکەوە بدات، پیسی دەکات''. بە گەیشتنی سەتەی سێهەم ئافرەت بۆی نەبووە لە میحراب نزیک ببێتەوە. لە کۆتایی سەتەی شەشدا، مەسیحاێتیش، ئەو باوەڕەی جوودیزمی هەڵگرتەوە کە پێی وایە؛ زان پیسی لەخۆدەگرێت و دەبێت لە لایەن قەشەیەکەوە پاک بکرێتەوە. ئەو بڕوایە جێگیر بوو کە پیاو گەورەی ئافرەتە، ئافرەت دەبێ بە ئارام بێت، بێ دەنگ، نەرم، تووڕە نەبێت و لەماڵەوە دا‌نیشێت.
کڵێسەی، یۆنانی/ رۆژهەڵاتی و، لاتینی/ رۆژئاویی، لێکدی جیابوونەوە. پاپایەکی رۆم پێویستی بە یاریدەی میلیتاری هەبوو. لەبەر ئەوە لە ساڵی 800 دا، شاڕلەمان کە ئەفسەرێکی فڕانسایی بوو، کردە، ئیمپڕاتۆری، ئیمپڕاتۆریای پیرۆزی ڕۆم و سەرلەنوێ کڵێسەی لە ناوچەی دەسەڵاتی خۆیدا رێکخستەوە، بەڵام ئافرەتی لێ وەدەرنا. پیاوە ئاینییەکان دووپاتی گوتەکانی'' پاوڵ'' یان دەکردەوە کە ئافرەت نابێت رێنمایی پیاو بکات یان دەستی بەسەریدا زاڵ بێت. شاڕلەمان، نزیکبوونەوەی جنسی نێر و مێی لە مۆناستێرەکاندا سنووردار کرد، فەرمانی دا راهیب و خوشکان بەجیا بژین. رێگەی لە خوشکانی ئاینی گرت ببنە فێرکاری منداڵان. ئیدی هەموو ئیش و کاری کڵێسە درایە دەست'' بیشۆپ'' ە کان. لە ناوەڕاستی سەتەی یازدەدا، کڵێسە هەوڵی دا چۆک بە فەرمانڕەوا عەلمانییەکان دابدات بەو نیازەی ئەورووپا بخاتە ژێر دەستی خۆی. پاپا'' گریگۆری'' حەوتەم و'' ئوربان'' ی دووهەم، هەموو ئەو سەرۆک کڵێسا و دەسەڵاتدارانەی سەر بەوان نەبوون پاککردەوە و ئەو ناوچەیەی ناونرابوو'' ئیمپڕاتۆریای پیرۆزی رۆم'' بە تەواوی کەوتە ژێر دەستی پاپا. پاپا گریگۆری لە هەوڵەکەیدا بەڵێنی گۆڕانکاری دابوو، بەتایبەتیش لە ژیانی هاوسەرگیری پیاوە ئاینییەکان/ قەشەکاندا. قەشەکان ژیانی رەبەنییان لا پەسەند نەبوو. لە سەتەی دەهەم دا کە داوایان لێ کرا واز لە هاوسەرگیری بهێنن، قەشەکان بیانوویان ئەوەبوو کە بەبێ هاوسەر برسی و رووتوقووت دەبن. راستییەکەشی هەر وەهابوو، لەو سەردەمەدا ژنە قەشەکان بە رەنجی شانی خۆیان مێردە بێ بەرهەمەکانیانیان بەخێو دەکرد. کەچی سەرباری ئەوەش کڵێسە ژنی قەشەکانی بەوە تاوانبار دەکرد کە پارەی کڵێسە بەفیڕۆ دەدەن. لە کۆتاییدا قەشەی کاسۆلیک هاوسەرگیری لێ یاساخ کرا. لەڕاستیدا رێگەگرتن لە هاوسەرگیری قەشەکان، کارێک نەبوو دژی خودی قەشەکان، بەڵکو هەنگاوێک بوو بۆ دوورخستنەوەی ئافرەت لە کاروباری کڵێسە. چوونکە قەشەکان دەستیاندایە پێوەندی لابەلایی لەگەڵ ئافرەتاندا و ئەو ئافرەتانەش وەک هاوسەرێک قەشەکانیان بەخێو کردووە و منداڵیشیان لێیان بووە، بەڵام لەلایەن یاساوە وەک هاوسەر نەناسراوە. هەنگاوی دووهەمی پاککردنەوەی کڵێسە لە ئافرەتان ئەوە بووە کە رێگەی خێرکردن بە پیاوی ئاینی و کڵێسە لە ئافرەتان یاساخ کراوە. سەیر لەوەدایە کە ئافرەتی دەسەڵاتدار هەبوون وەک'' بیترس Beatrice ی توسکانی و ماتیڵدای Matilda'' کچی پشتگیری پاپایان کردووە. بۆخۆیان کاریان لەسەر کپکردنی دەنگی ئافرەت کردووە لە کڵێسەدا.
ئەو کڵێسایەی ئافرەتان کارێکی زۆریان لە بنیاتنانیدا کردووە و خۆیشیان لەسەر بەکوشت داوە، رێگەی لێ گرتن ببنە ئەندامێکی کارا تێیدا، هەر ئەو کڵێسەیەی لە سەرەتاوە دەیگوت نێر و مێ هاوتان، دواتر گوتی، مەبەست لە دوای مردنە - ئەوەدنیا.
* مۆنستیر، شوێنێکی تایبەتە بۆ ئەو کەسانەی ژیانی خۆیان بۆ پەرستن تەرخان دەکەن رەنگە هاوتای وشەی'' دیر'' ی عارەبی بێت و '' ئابیس'' یش هاوتای '' راهیب'' ە
تێبینی بۆ خوێنەرەوانی بەڕێز: ئەو زانیاریانەی لەم بەشە و بەشی هەشتەمیشدا دەربارەی ئاینە ئاسمانییەکانی'' جوولەکاێتی، مەسیحاێتی و ئیسلام '' هاتووە بە گۆڕانکاری و کەموزۆرییەوە، لە وتاری '' ئافەرەت لە روانگەی ئاینە ئیسلامییەکاندا'' بە دوو بەش بڵاوکراوەتەوە، لەم زنجیرە وتارەشدا کە دەربارەی مێژووی ئافرەتانە، ناتوانم بەسەریدا باز بدەم.
سەرچاوە سەرەکییەکان
A History of their own by, Bonnie S. Anderson and Judith P. Zinsser. New York: Harper & Row, 1988
Ancient Civilizations, general editor, Professor Greg Woolf. First publishing. . . 2005
A brief guide to Islam. History, faith and politics: The complete introduction, by Paul Grieve. 2006
Big history, from the BIG BANG to the present, by Cynthia Stokes Brown. New York,, NY 2008
Barbara Lesko, the remarkable women of ancient Egypt . . . 1987
Bernard Batto. Studies on women at Mari Baltimore ,Md: Johns Hopkins University press 1974
Buddhism: The Dhammapada. Edited by, Jaroslav Pelikan. Translated by John Ross Carter and Mahinda Palihawadana 1992
Carol Baker and Angela Fisher, African ceremonies II. New York, Harry N. Abraham Inc . . . 1999
Chinese women: pest & present, by Easter S. Lee Yao . . . 1983
Hinduism: The Rig Veda. Edited by, Jaroslav Pelikan. Translated by, Ralph T. H. Griffith 1976
Irene Silver blat, Moon, Sun, and Witches . . . . 1987
In defense of Atheism, by Michel Onfray, Translated from French by Jeremy Leggat. . . . 2007
Women in early imperial China, by Bret Hinsch . . . . 2002
Women and Hindu Right. A collection of Essays, edited by, Tanika Sarkar and Urvashi Butalia 1995
Sir William Tarn, Cambridge ancient history vol 10 1970
Smith, Jane I, '' Women, Religion, and Social Chang in Early Islam, ed , Y. Haddad and E. Findly.
Albany: State University of New York press, 1985
Sex, Time, and Power, by, Leonard Shlain. How women's sexuality shaped human evolution. 2003
Sarah B. Pomery, women in Hellenistic Egypt. From Alexander to Cleopatra. . . 1984
Stern, Gertrude. '' The first Women Converts in Early Islam'' Islamic Culture 1939
The creation of patriarchy, by Gerda Lerner. Oxford University press. . . . . 1986
The secret history of Mongol Queens, by Jack Weatherford . . . . . 2010
Grassroots by Jennifer Baumgartner and Amy Richards …. 2005
George Dorsey, Man's One Sho: Civilization (New York: Harper & Brothers, 1931
Gernot Wilhelm, the Hurrians, translated from German by, Jennifer Barnes 1989
Greek Mythology, by Frederique Viver, Translated by Derek Johnston . . . 2004
Richard A. Gold, Yiwara: Foragers of Australian Desert ………1969
Georg Bancroft, History of the United States of America, From the Discovery of the Continent vol. 1 . . . . . . 1967
Catal Huyuk: A Neolithic Town in Anatolia, by, James Mellaart (New York: McGraw-Hill,…1967)
Marija Gimbutas, Gods and Goddesses of Old Europe (Berkeley: University of California press
……. 1974
Michal Dames, the Silbury Treasure (London: Thames and Hudson. …. . 1976)
Marilyn French, from Eave to Dawn: a history of women……………………………. 2002 vol. 1. 2.
Anton, Ferdinand, Women in pre-Colombian American. …. . . . . 1973
Anderson, Karen. Commodity Exchange and Subordination: Montagnais-Naskapi and Huron Women, 1600-1650,”………………………………. . 1986
-Simone De Beauvoir. Second Sex, copyright Alfred, A, Knopf Vintage Book Edition, 1989
Richard B. Lee, Population growth and beginning of sedentary, life among the Kung Bushmen 1972
Marjorie Shustak, Nisa: The life and world of Kung women. Harvard University press 1981
Carol Beckwith and Angela Fisher, African Ceremonies II (New York: Harry N. Abraham Inc. 1999 Robert S . McElvaine. Eve’s Seed………………………………………………2001 Mythology, the illustrated anthology of world myth and storytelling, general editor, C Scott Littleton …. . 2002.
Encyclopedia of the ancient Greek world, David Sacks, revised edition by Lisa R. Brody …. 2005
On becoming human. Nancy Makepeace Tanner, Cambridge University Press. . . . 1981
Political and social life in the great age of Athens, edited by John and Kitty Chisholm. Open Univerty. 1978.
All you need to know, from Zeus’s Throne to the Fall of Rome, by Caroline Taggart. Michael O’ Mara Books Limited 2010.
Keuls Eva C. The reign of the phallus: Sexual politics in Ancient Athens. New York: Harper & Row, 1986
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
