مەزاری شێرکۆ بێکەس‌و هەڵوێستی دووفاقی ئیسلامییەکان‌ ... حەمە غەفور

یەکگرتووی ئیسلامی‌و کۆمەڵی ئیسلامی، لە دوو ڕاگەیاندنی ٢ ئەندامی سەرکردایەتی حزبەکانیاندا، بۆ ئیستیهلاکی محەلی ئیدانەی دەستدرێژی بۆ سەر گۆڕی شێرکۆ بێکەس ئەکەن، ئەویش لە ئاستی لێدوانی شەخسیدا، بەڵام خۆیان لە دەستدرێژی بۆ سەر مۆنیومێنتی خۆشەویستی ئەبوێرن!

ئەمە جگە لەوەی هەڵوێستێکی دووجەمسەری ئەم حزبانەیە، لە هەمان کاتدا خەڵکی کوردستان هەڵوێستی نیمچە ڕەسمیی ئیسلامییەکانی کوردستانیان لەیاد نەچووە بە دژی جێگیرکردنی مەزارگەیەک بۆ شێکۆ بێکەس لە نێو پارکی ئازادی شاری سلێمانی. وە ئەوەش ئەکرێ وەکو ئاماژەیەک‌و بەڵگەیەک دابنرێت بۆ ڕۆڵی ئیسلامییەکان لە تێکدانی گۆڕی شێرکۆ بێکەس‌و سوتاندنی مۆنیومێنتی خۆشەویستی! ئەگەرچی بەم هەڵوێستە شەخسییەیان ئیسلامییەکان لەلایەک بەکەم گرتنی ئەو بەهایانەیە کە خەڵکی کوردستان ڕێزی بێپایانیان بۆی هەیە، لەولاشەوە بۆ خۆلادانە لەو نەفرەتە گشتییەی خەڵکی کوردستان بەرانبەر بە شکاندنی گۆڕی شیرکۆ بێکەس‌و سووتاندنی مۆنیومێنتی خۆشەویستی بەرپابووە.

بەڵام بێدەنگ مانەوەیان بەرانبەر بە سووتاندنی پەیکەری خۆشەویستی، بەواتای هاودڵیشیانە لەگەڵ شکاندنی گۆڕی شێرکۆبێکەسی شاعیردا. چونکە شیرکۆ بێکەس یەکێک بوو لە کەسایەتییە دیارەکانی کوردستان کە بێدریغ بڕوای بە ئازادی خۆسەویستی بووەو شیعری بۆ نووسیوە.

بەمپێیە وەستانی ئیسلامییەکان لەپاڵ شێرکۆداو چاونووقاندن لە سووتانی پەیکەری خۆشەویستی، چەواشەکارییەکی ئاشکرایەو لە ئاستی سووکایەتیکردن بە خەڵکی کوردستان‌و بەهاکانی ئەواندایە. بۆیە هەق وایە لەلایەن خەڵکی توڕەو بێزار لەو کارە قێزەونانەوە، ئەم هەڵویستەی یەکگرتوو و کۆمەڵی ئیسلامی ئیدانە بکرێ‌و داوای ڕوونکردنەوەشیان لێبکرێت! هەروەها خوازیار بن لێپێچینەوەی یاسایی لە حزبە ئیسلامییەکانی کوردستان بکرێت سەبارەت بەم کارە قێزەونانەی لە دژی بەها جوانەکانی خەڵکی کوردستان ئەنجامدراون.
١٨-٩-١٣

ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌د‌نی رایگه‌یاند" ده‌ستدرێژیکردنه‌ سه‌ر مه‌زاری شاعیری گه‌وره‌ی گه‌له‌که‌مان مامۆستا شێرکۆ بێکه‌س به‌توندی ئیدانه‌ ده‌که‌ین‌و به‌کارێکی قێزه‌ون‌و دژی هه‌موو به‌هایه‌کی مرۆیی ناوزه‌دی ده‌که‌ین".
=======
تۆفیق كەریم ئەندامی مەكتەبی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی بە سپی نیوزی ڕاگەیاند "شێركۆ بێكەس شاعیرێكی گەورەی كوردە و لە ڕووی ئاینی و مرۆڤایەتییەوە شایەنی ڕیز گرتنە, ئەو كارەش كە لە دژی ئەنجامدراوە كارێكی ناشایستەیە


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر