من خۆم لەو شوێنەوە کە مەبدەئیەن ئینتیمای سیاسیم گرێدراوە لەگەڵ ئیرادەی ئازادانەی خەڵکی ناڕازی بە دژی حوکمی نوێنەرانی چینە داراو دەوڵەمەندەکان، کە پایەی سەرەکیی بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی باشترو بانترو شکۆدارترە بۆ هاوڵاتیان، دیارە هیچ ئومێدێکم بەوە نییە لە چوارچێوەی یارییە پارلەمانییو ناپارلەمانییەکانی حزبو لایەنە بەشداربووەکانی هەڵبژاردنی کوردستاندا، بەئاستەمیش بێت مۆرکێکی ئەو ئینتیمایەی من بە هەر تەوافوقو سازانو کواڵیسییەکیشەوە ببینرێت کە لە یاری ناوکۆیی نێوان ئەم پێکهاتە سیاسیانەدا ڕووبدات، بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێکی لانیکەم جۆری ئەوەی ئۆپۆزیسیۆنو بزووتنەوەی گۆڕان زیاد لە حەد بانگەشەی بۆ ئەکات. بەڵام وەک لە یاساو ڕێساو زیکزاگە سیاسییەکانی خۆیاندا هاتووە، توولەڕێگایەک لەبەردەم ئۆپۆزیسیۆندا هەیە بۆ دوورخستنەوەی پارتی لە دەسەڵات، یاخود لانیکەم لە پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، ئەویش دروستکردنی ئیئتیلافێکی زۆرینەیە لە ئۆپۆزیسیۆنو یەکێتی، کە بەپێی یاسای عێراق ئەتوانن کابینەی حکومەتی داهاتوو لەوان پێکبێت، ئایا ئۆپۆزیسیۆن کارامەیی ئەوەی تێدایە لەم گەمە دیموکراسیو یاساییەی خۆیاندا تەک بە پارتی بداتە دواوەو سازانو ئیئتیلافێکی گەورەی وەها پێکبێنێت کە هەم پارتی بخاتە دەرەوەی بازنەی دەسەڵاتو خۆیان بچنە نێو حەلەبەی حوکمڕانییەوە!؟ هەم ئاشتی کۆمەڵایەتیی لەم گەمە دیموکراسییەدا بە سەقامگیریی بمێنێتەوە!؟ یاخود هەر لیستەو بەجیا چاوەڕووانی لوتفی هەژموونیی پارتییە لە کێکی دەسەڵاتو حکومەتی ئاییندە شەریکیان بکات!؟
لە سپی نیوزەوە وەرگیراوە؛ (سەرچاوەیەکی یاسایی رایگەیاند" بەپێی یاسا دەکرێت گەورەترین کوتلەی سیاسی راسپێردرێت حکومەت پێکبهێنێت، بۆ ئەمەش دەکرێت گۆرانو یەکێتیو ئیسلامیەکان گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی پێک بهێنن".
سەرچاوەکەی سپی نیوز کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بەپێی یاساکانی هەرێم لە ماددهی ( 58 )دا باسی ئهوه نهكراوه مافی ئەو لایەنەیە کە گهورهترین قهوارهی ههڵبژاردن بێت حكومهت پێکبهێنێت، بهڵكو ئەو مافە دەدرێت بە گهورهترین كوتلهی پهرلهمانی کە گۆرانو یەکێتیو ئیسلامییەکاننو دەتوانن ئەو کوتلەیە دروست بکەن.
هەرەوەها ئەو سەرچاوەیە وتی " لە عیراقیش هەر وایە هەموان هەڵبژاردنی ٢٠١٠ ی پەرلەمانی عێراقمان لەیادە کە لیستی عێراقییە زۆرترین دەنگی هێنا، بەلآم دروستکردنی حکومەت درا بە لیستی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەو مالکی بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا".
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوە کرد کە خۆشی ئەو مەسەلەیە لەوەدایە کە ئەو دەستپێشخەریە بارزانی کردیو بەرێێکەوتنامەی هەولێر ناوزەد کراو هەر ئەویش ئەندازیاری بوو. )
٢٧ئەیلوول١٣
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
