• (پارتی)یەکان، بێ هیچ شەرم و چاوەڕوویەک و لە روانگەیەکی زۆر بنەماڵەیی و پاوانخوازانەوە راستەوخۆ یا ناڕاستەوخۆ دەبێژن: پێویستە تێکڕای گەلی کورد مەرد بن و دەروێشی دڵسۆزی (بارزانی) بن. . کورسیی دەسەڵاتیش هەر لە نەوە و موریدەکانی پارتی و بارزانی دەوەشێتەوە! پففف لەو پارتییە دیموکراتییە و ئەو دیموکراتیەتە نێرساڵار و عەنتیکەیە!!!
• (گۆڕان)ەکان، بێجگە لەوەی (پەچە)یان گەڕاندەوە و بوونە هۆی زندییکردنەوەی ئیسلامییەکان. . دەبێژن: مە دژی بنەماڵە نین. . بەڵکە بنەماڵە پیرۆزە و پایەیەکی هەرە گرنگی کۆمەڵگەی کوردییە و پێویستە بیپارێزین و کوردیش شانازیی پێوە بکا، لە کۆتایی هەر قسە هەڵبزوڕکاندنەکیشیاندا دەبێژن: پەنا وە (خوا) گۆڕیمان و دەیگۆڕین! تەححح لەو گۆڕان و گۆڕانخوازانە!!!
• (یەکێتی)یەکان، بێجگە لەوەی هەردەم شەیپووری هێز و توندوتیژیی لێدەدەن. . ماوە نا ماوەش لە میدیایەکانیان رایدەگەیەنن: لە فڵانە رۆژ سەردانی خزمانی خێڵی فلانمان کرد! لە جیاتی ئەوەی بەرانگژی خێڵگەرایی ببنەوە بەردەوام ڤیستیڤاڵی هۆز و خێڵەکان ساز دەکەن و خولیای بنەماڵەیی و ناوچەگەرییان لە کن زندیی دەکەنەوە و برەوی پێدەدەن! پەححح لەو حیزبە مۆدێرن و سۆشیال دیموکراتە!!!
• پارتە وە ناو چەپ و پێشڤەڕۆیەکان، بێجگە لەوەی فڕیان وەسەر چەپ و کرێکاران و نەدارانەوە نییە و زۆرەک لە کەسایەتی و پاڵێوراوەکانیان نازناوی بنەماڵەیی و خێڵەکیی و ناوچەگەرییان هەیە. . کۆمەڵەک لە پالێوراوە ژنەکانیشیان - وەک ئی هەر حیزبەکی دیکەی پیاوسالار و ژنکوژ - خودی خۆیان نێرسالارن و سەرپۆشی دابونەریتی پاشدامایی کوردەواریی و ئیسلامیی دەپۆشن و هێندەکیشیان خواپەرستییش دەکەن! دەک بەخێر بێنەوە ئەی چەپەکانی (ئاخیری زەمان!!!
• پارتە (ئیسلامییەکان)یش، ئەوە هەر با باسیان نەکەین باشترە! چونکە بێجگە لەوەی پارتی کۆمەڵە خێزان و بنەماڵەیەک و بەرژەوەندییە خۆپەرستییەکانی خودی خۆیانن. . لایەنگر و بەکرێگیرای راستەوخۆی پاشداماترین و توندڕەوترین بزاڤە ئیسلامییەکانی وڵاتانی عەرەبیی و وڵاتە داگیرکەرەکانی کوردستانن و بەرانگژی هەر پێشکەتن و ماف و ئازادییەکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی مرۆیی خەڵکی کوردستانیش دەبنەوە!!!
لەبەرئەوە دەنگنەدان بەو پارتە بێ مۆراڵ و سیاسەتبازانە - کە تەنێ لە دوو هەفتەی بانگەشە بێزەوەر و پڕ لە توندوتیژییەکەی هەڵبژاردنی ئەندامە ئاست نزم و کۆیلەکانی دیوەخانەکەیان گیانی چەندین کەسیان وە مەرگ سپارد و چەندین کەسیان دارکاریی کرد و ژیان و گوزەرانی تێکڕای خەڵکیان بە تەواویی پەک خست - بێجگە لەوەی رێگرتنە لە چەوسانەوە و ستەمگەریی. . شەپازللەیەکی بەهێزیشە لە رووی خولیا و رەفتاری خێڵەکیی و ناوچەگەریی و پیاوسالاریی و پاشدامایی ئیسلامیی، بە پێچەوانەشەوە دەنگدان پێیان فرۆشتنی هەست و سۆز و ویژدانی مرۆییانە و بەخێوکردنی ڤایرۆسی پارتایەتیی و ژنکوژیی و تەنینەوەی پتری گەندەڵیی و ستەمکاریی و دوورترخستنەوەی سەربەخۆیی کوردستانە.
جا نەک هەر بەشدارییکردن لەو هەڵبژاردنە - تەنانەت وە یەک تاکە دەنگیش - هەڵەیەکی فرە فرە کوشندەیە. . بەڵکە بێدەنگبوونیش لە ئاستیدا کوردستان لەسەر لێواری مەترسییەکی فرە مەزنی پاشدامایی دەخاتە نێو کارەساتی مەزن و مەزنتر!
رەنگە هێندەک کەس پێیان وابی ئەز فرە توندڕەو و رەشبینم و لەبەر تەمی تێڕوانینە تایبەتییەکانی خودی خۆم بەرچاوانی خۆم نابینم و هەر لە خۆمەوە وشە و دەستەواژەی عەنتیکە عەنتیکە فڕێ دەدەم و ناتوانم بارودۆخی میللەتەکەم راڤە بکەم و رەفتار و هەڵسوکەوتی حیزبەکان هەڵبسەنگێنم!!! لێ فەرموون - ئەگەر میللەت وە شێوەیەکی بەرفرە بەشداریی کرد - ئەوە چارەنووسەکەی وە چاوانی خۆمان دەبینین!
١٤\٩\٢٠١٣
dxunce@yahoo. co. uk
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
