ئاڵوودەبوون وە مەم!* ...دارا خونچە
چاوم هێندە بە هەڵبەز و بە دابەزە
لە هیچ جێیەک ئۆقرە ناگری
لێ هەر دەمەک لە نێوانی دوو مەمکۆڵان
دەنیشتەوە؛
یەکسەر جوولە و هەڵفڕینی بیردەچتەوە!
* * * * *
مەل و پەڕندەی زۆر جوان هەن:
قەتێ و قومری و چین و ماچین و تاوس و پۆڕ. . .
لێ گشتیان ناگەن وە یەک جۆت
تەنێ یەک جۆت. . کۆتری سپیی دەندووک سۆر!
* * * * *
هەر مەتەڵ و راز و نهێنییەک نەیزانم
هیچ چار نییە. . ئەز دەبێژم:
ئەوە. . مەمە!
* * * * *
هەڵگوشین و ئازاردانی مەم لەکنە من
لە هێڵی سۆریش سۆرترە و هێڵێ (زۆر)ە
وەلی دەمەک - جاروبارەک -
ئەز دەروەستی دەست و پەنجانی خۆم نایەم
لە ناخی ناخی ناخەوە
هەڵدەتەکێم. . دادەهێزرێم. . دادەبێژرێم
هەست بە تاوان و زۆرداریی و
دەستدرێژیی و ستەم دەکەم!
گەر دەسەڵاتی دەستبازیی لە دەست خۆم با
هەرچی بە ئاستەم ئازاری مەمی دابا
هەر خۆم دەبووم:
بە دادوەر و پارێزەر و سکاڵاکەر
تاوانبارم بۆ تاتایێ
بە بێبەشبوون لە مەمکۆڵان سزا دەدا!
* * * * *
گەر دکتۆر بام
شەڕی جیهانی سێیەم و
شەڕی جیهانیی چارەم و پێدا بڕۆ. . . . تا سەتەمم
لەگەڵ شێرپەنجەی مەمکۆڵان بەرپا دەکرد!
* * * * *
هەرچی بازنە و شێوە خڕن
لە رامان و مێشکی مندا. . تەنێ مەمن!
رۆژەک لە وانەی ماتماتیک - دەستپێکی ساڵ -
مامۆستایەکی جوانکیلە - لە توخمی مێ -
پرسی و گوتی: ئا دەی (دارا) هەستە سەرپێ
یەک بازنەمان لەو دەوروبەرە پێ بڵێ؟
هەر چاوەکم کردە چار چاو. . کردە سەت چاو
وەلی هیچم وە هیچ نەکرد. . .
لەپڕ چاوم هەڵفڕیە سەر سینگوبەرۆکی مامۆستا و
هێندەک بە نەرمیی هاتمەگۆ:
مامۆستا زەحمەت مەبینە. .
هەر بە ئاساتەم دوگمەی سینەت بترازینە
لە جیاتی تەنێ یەک بازنە. .
دوو بازنەی نازک ببینە!
مامۆستا سۆر سۆر هەڵگەڕا. .
تا (سەری ساڵ)یش تێپەڕی
لە نێو یەک بازنەی (بێ شەرمیی و بێ رەوشتیی!!)
بەندی کردم!
* * * * *
دوا بیردۆزیشم ئەوەیە؛
جیهان لەکنە من یەک رەنگە و
ئەویش تەنێ رەنگی مەمە!
* * * * *
ئەز پێموابی
وە جامی مەم سەرمەست بوومە و
زۆر وە سەختییش زمدار بوومە؛
ئەی ئەوە نییە: ئیدی ئەمن
- لە مەم پتر. . هیچ نابینم
- لە مەم پتر. . یەک وشەش چییە نایبیستم
- لە مەم پتر. . نە تام. . نە بۆ
نە هەست وە هیچ تشتەک دەکەم!
ئیدی ئەمن وە جامی مەم سەرمەست بوومە. .
لە ژێر هێز و هەژموونی مەم (تەخت) بوومە!
_____________________________________________
* مەم لەکنە من هەر تەنێ ئەو ئەندامە خڕکەڵە سرک و جوان و دڵفڕێنە نییە کە لە سەر سینگی ژن ئافەریدە بووە و سەربەرزانە سەرکردایەتیی جەنگی سێکسیی دەکا، بەڵکە ئەفسوونەکیشە پڕاوپڕ لە راز و نهێنیی و لە ژێر رۆشنایی ئەوینەکی تەڕ و راشکاوانە نەبی داناگیرسێ و هەرگیز پەی بە کارایی ئاورینگی خرۆش و جوانییەکانی نابردرێ و هەرگیزیش وەک خودی خۆی - کە یەک پارچە لە تەلیسم و پەرجووە - ناناسرێ!
dxunce@yahoo. co. uk
ئهو بابهتانهی له کوردستان نێت دا بڵاودهکرێنهوه، بیروبۆچوونی خاوهنهکانیانه، کوردستان نێت لێی بهرپرسیار نییه.
