جوانپەرستی و ئاوێتە بوون بە یەکتاپەرستی ... هیوا ڕه‌ش

( مصطفی جمال الدین ) یەکێک لە زانا ئیسلامییەکانی عێراق بوو لە سەردەمی دەسەڵاتی بەعسدا ئاوارەی سوریا دەبێت، دەگێڕنەوە کە بە مەبەستی چارەسەری نەخۆشی ڕەوانەی لەندەن دەکرێ .
ڕۆژێکیان کجە دکتۆرێکی جوانکیلەی ئینگلیز بەسەریا شۆڕ بۆتەوە و سەرقاڵی چارەسەری و پشکنینیەتی، ئەویش کە چاو دەکاتەوە نیگای لەسەر مەمکەکانی دەگیرسێتەوە کە لە سینەیەوە بەرز بوونەتەوە و نیوە دەرکەوتن نماییشن، ئەم دیمەنە زۆر سەرنجی شێخ مصطفی ڕادەکێشێ بۆیە یەکسەر ئەم کۆپلە شیعرە دەهۆنێتەوە :

ذات النهدین الرفیعین
فداک الحسن و الحسین
و قیادة البعث في القطرین
والوطن العربي من المغرب الی البحرین

بە کوردی

دوو مەمکی بڵند وەکو هەرمێن
بە فیدایان بن حەسەن و حوسێن
سەرکردایەتی بەعس
بە هەردوو هەرێمیەوە
نیشتمانی عەرەب
بە مەغریب تا بەحرێنیەوە

لە پاشان ڕەخنە و گلەیی ئاراستە دەکرێ کە چۆن حەسەن و حوسێن بە قوربانی مەمکی کچێک دەکات، ئەویش بۆ دڵ ڕاگرتنی دەوروبەرەکەی دەڵێ مەبەستم شا حەسەنی مەغریب و شا حوسێنی ئوردنە .


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

بابەتی زیاتری نووسەر