ڕۆژانێك رێڕه‌وی ژیانمی گۆڕی ... هیوا ڕەش
پێشه‌كی
به‌عسییه‌كان هه‌ستیان به‌وه ده‌كرد له به‌هێزیدا له چڵه‌پۆدان، ڕۆژگار بۆ خه‌ڵك و پێشمه‌رگه سیخناخ بوو له كوێره‌وه‌ری.برا متمانه‌ی به برا نه‌بوو، خاین و جاسوسان ڕمبازێ و ته‌راتێنیان بوو، له ژێر په‌رده‌ی پێشمه‌رگایه‌تییه‌وه جاشجاسوسه‌كانی ناو یه‌كێتی و پارتی له په‌نا و په‌سێوه‌وه زه‌بری نامه‌ردانه‌یان له شیوعییه‌كان ده‌وه‌شاند، بۆیه ده‌كرێت بڵێم ئه‌نفال بۆ پێشمه‌رگه شیوعییه‌كان سه‌ختترین ڕۆژگار بوو، به‌عس كوشتنی ئێمه‌ی كردبووه پێشمه‌رجی ده‌ستودیاری خاینزاده ڕوخاوه‌كان، ئه‌و كاته حزب وه‌كو ئێستا نه‌بوو، خوداوه‌ندێكی داتاشراوی خه‌یاڵیی بوو، بڕیاری ئه‌و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی نه‌بوو، له دواییدا بۆمان ده‌ركه‌وت ئه‌وانه چۆن به خوێنی ئێمه له ئوتێله نایابه‌كانی ئه‌وروپای ڕۆژهه‌ڵات ڕاده‌بوێرن و ئێسكی ئێمه ده‌كه‌نه پاژنه بۆ پێڵاوی قه‌حپه‌كانی ئه‌وێنده‌ر، لێره‌ش بڕیار ده‌ده‌ن ئێمه بخزێینه نێو شاره‌كان و خه‌باتی ژێرزه‌مینی و خه‌باتی شه‌وانی سووری سه‌ركرده‌كان ئاوێته بكه‌ین.
چه‌ند هاوڕێیه‌كی ئازا و شاره‌زای ناوچه‌ی هه‌ولێر كه ته‌نها منیان تێدا گه‌رمیانی بووم، ده‌شتی كاكی به‌كاكی به‌رانه‌تیمان بڕی و له شه‌وێكی دره‌نگی مه‌ترسیداردا گه‌یشتینه لێواری هه‌ولێر و دوای ئیستێكی درێژخایه‌ن له (عه‌ینكاوه) كردمانیان به شاردا و یه‌كسه‌ر له به‌رامبه‌ر – هۆڵی میدیا – چووینه شوققه‌یه‌كه‌وه و چه‌ك و تفاقه‌كانمان قایم كرد و چه‌ند ڕۆژێك له‌وێ ماینه‌وه و له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ر هاوڕێیه‌ك سه‌رپشك كرا له بڕیاردان بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ باره‌گاكانی سنور یان مانه‌وه له نێو شار و بره‌ودان به خه‌باتی نهێنی.
دوای مانه‌وه‌م له شار و ئه‌نجامدانی كاره حزبییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان وه‌كو ده‌قی قورئان، ڕێكه‌وت كیژۆڵه‌یه‌كی جوان و ڕوحسوك جگه له هاوڕێیه‌تی بوو به یارم، من هێنده شیوعییه‌كی ده‌روێش و ده‌روێشێكی بێئه‌قڵ بووم، ئه‌گه‌ر Cathrin خۆی ده‌سپێشخه‌ر نه‌بوایه من ئه‌و پیاوه نه‌بووم جورئه‌تی له‌و شێوه‌یه‌م تێدا بێت، چونكه ئه‌وه به لای منه‌وه كوفری موتڵه‌ق بوو،
من و Cathrin وڕۆژێكی سه‌ختی بیره‌وه‌رییه‌كانم
25 \ 2 \ 1990
په‌یمانگای هه‌ولێر كه ده‌كه‌وته سه‌ر ڕێگای كه‌ركوك كردبوومانه جێ‌ژوان، نه‌مده‌زانی شه‌و بۆچی هێنده درێژ بوبۆوه؟ چه‌ند جارێك موكێش و ئاوێنه‌م له ده‌ستم دانا، جله‌كانم ئوتوو ده‌كرد و بپانتۆڵه‌كه‌م داده‌كه‌ند و كراسه‌كه‌م له‌به‌ر ده‌كرده‌وه و هه‌ر جاره‌ی شتێكیانم تاقی ده‌كرده‌وه، مه‌گه‌ر كاتی منداڵی و له شه‌وی جه‌ژنه‌كاندا هێنده شه‌وگار درێژ و منیش دڵخۆش بووبم؟! تا ڕۆژ بووه‌وه خه‌ریك بوو دیقم ده‌كرد.
سواری ته‌كسییه‌ك بووم و به‌ره‌و ژوانگه‌ی دڵداری به‌ڕێ كه‌وتم، ده‌تگووت سه‌ره‌تای هه‌رزه‌كاریمه، چه‌ندین جار له گونده‌كان كۆبوونه‌وه‌م به خه‌ڵكیی ده‌كرد، ئێستا له ئاستی كیژۆڵه‌یه‌كدا خه‌ریكه خۆمم بیر ده‌چێته‌وه، به ده‌ستی خۆم نه‌بوو، نه‌ك زمان، كاریگه‌ریی كردبووه سه‌ر ترپه‌ی دڵ و ڕه‌نگ و رووم و هه‌تا ڕۆییشتنیشم، له‌وه ده‌چوو سیحرم لێكرابێ، به‌ڵام نازانم، كێ و كه‌ی و بۆچی؟
به شه‌رمێكی قوڵه‌وه له ته‌كسییه‌كه دابه‌زیم به‌ره‌و لای Cathrin چووم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من دوانه‌كه‌وتبووم و ئه‌و په‌له‌ی كردبوو و پێش من ئاماده‌ی شوێنه‌كه بوو، به‌ڵام من هه‌ر داوای لێبووردنم لێ‌كرد و ئه‌ویش به خه‌نده‌یه‌كی ساده و پاكه‌وه لێمی قبوڵ كرد، له پرسگه‌كه ناویان نووسیم _ كاوانی یاسین مسته‌فا -، 3 ناسنامه‌م پێ‌بوو، به‌ڵام ئه‌ویانم ده‌رهێنا، پێكه‌وه به جووته چووینه ناو په‌یمانگاوه.
زۆرم هه‌وڵ دا خۆم ئاسایی بهێنمه به‌رچاو بۆیه به نوكته‌یه‌ك گرێی گفتوگۆكانمان كرده‌وه، ئه‌و به سه‌رله‌قاندنه‌وه بۆ قسه‌كانی من پێداگریی ده‌كرده‌وه كه هاوسه‌رگیریی ئه‌نجام بده‌ین، لۆژیكانه بیری ده‌كرده‌وه به‌ڵام له خاڵه شارراوه‌كانی من بێ‌ئاگا بوو، بڕیارم دا گرێ به گرێی ژیانی خۆمی بۆ باس بكه‌م.
لێم پرسی ناوم چیه؟ به پێكه‌نینی نیمچه زویرییه‌وه وتی: گاڵته‌مان پێده‌كه‌یت؟ زۆرم قسه بۆ كرد كه جارێ ئه‌و ناوه‌كه‌م نازانێت چ جای شته گه‌وره‌كان و چۆنه وا بڕیاری هاوسه‌رگیریی داوه، به‌ده‌م گفتوگۆی نێوانمانه‌وه تا ده‌هات نهێنییه‌كانم ئاشكراتر ده‌كرد، زۆر جیاوازیی هه‌بوو له نێوانمان قسه‌مان له‌سه‌ر كرد و یه‌كێك له‌وانه پێم وت تۆ ده‌ڵێی CAthrin ی! ئه‌و ناوه له‌وه‌وه هاتبوو كه له كاتی بینینی ئه‌ودا بگه‌ڕامایه‌ته‌وه ناو هاوڕێیان (ئه‌وانه‌ی زۆر نزیك بوون لێم) ، بیانپرسیبایه له كوێ بووی؟ ده‌موت ئه‌ڵقه‌یه‌كی دیكه‌ی (الحسنا و و الوحش) مان تۆمار كرد، ئه‌و Cathrin بوو با خوێنه‌ر بڕیار له‌سه‌ر خۆم بدات.
ئه‌گه‌ر خێزانه به‌ڕێز و شۆڕشگێڕه‌كه‌یانم نه‌ناسیبایه گومانی گه‌وره‌م لێی ده‌كرد، ده‌مپرسی ده‌بێ بۆچی ئاوها به‌و شێوه‌یه گیرۆده‌ی هاوسه‌ربوونی من بێ؟ به‌هه‌ر حاڵ، پێم ووت:
1 – له ڕووی شێوه و ڕواڵه‌ته‌وه هیچ به‌راوردێك له نێوانماندا به‌دی ناكه‌م، وتی: كه‌سایه‌تی تۆ بۆ من هه‌موو شتێكه.
2 - تۆ قۆناغه‌كانی خوێندنت ته‌واو بڕیوه من دواقۆناغم جێهێشتووه، وتی: ئینجا كێ وه‌كی تو وه‌ستای قسانه!
3 – تۆ له خێزانێكی شیوعی كراوه‌دایت و منیش سه‌ر به خێزانێكی مه‌لازاده‌ی ئاینی داخراوم، وتی: من شوو به تۆ ده‌كه‌م.
4 – ژیانی تایبه‌ت و مه‌ترسیداری خۆم بۆ ئاشكرا كرد و تێمگه‌یاند زروفی من مه‌ترسیداره، چونكه به پێشمه‌رگایه‌تیی له‌ناو شارداین و خۆمان ڕاده‌ستی دوزمن نه‌كردووه و من ژیانم نایاساییه و تۆ بۆچی خۆت به من ده‌به‌ستیته‌وه، وتی: ده‌زانم.
5 – من خانووم نیه و نامبێت، ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی كاتی شوێن به‌كرێ ده‌گرین و زوو زوو خۆمان له‌به‌رچاو وون ده‌كه‌ین نه‌بادا دوژمن شوێن پێمان هه‌ڵبگرێت، وتی: ئینجا قه‌یچی ده‌كا.
6 – ناتوانین ناوماڵ دابنێین، له‌باتی تاقمی میوان و نووستن ماڵمان پڕ ده‌بێت له ده‌زگا و تایپ و ڕۆنیۆ، وتی: لۆ حزبه قه‌یناكا!
7 – له جیاتی كه‌سوكاری هه‌ردوولامان ته‌نها هاوڕێ و كادیرانی ڕێكخستنه‌كانی حزب هاتوچۆمان ده‌كه‌ن، پێی قبوڵ بوو.
8 – دووپاتم كرده‌وه، به جه‌خته‌وه پێم وته‌وه: كچێ ئه‌مانه ئاسان نیه و خۆیشم كادرێكی شاخم و قاچاغم له به‌عس، هه‌ر كاتێك بگیرێم چاره‌نووسی تۆ هه‌مان چاره‌نووسی من ده‌بێت و به دڵنیاییه‌وه من له‌سێداره ده‌درێم، وتی: من دوای تۆ ژیانم بۆچییه؟
وتی: داك و خوشكه‌كانم پێده‌زانن و تویان خۆشده‌وێ و داكم شته‌كی به گوێی بابمدا چپاندییه، به‌س جوانتره سێوچوار هاوڕێ كۆ بكه‌یه‌وه و له‌گه‌ڵ بابمدا قسه‌ی بكه‌ن --- بڕیارمان دا ئه‌م كاری خێره ڕۆژی هه‌ینی هه‌نگاوی بۆ بنێین، مخابن له ده‌مه‌ده‌می ئه‌و قسانه‌دا بووین بیرم هاته‌وه كه ڕۆژی هه‌ینی 2 \ 3 \ 1990 له كه‌ركوك هاوڕێیه‌ك هه‌یه ده‌بێت به‌سه‌ری بكه‌مه‌وه به‌ڵام وتم ده‌ی گرفتێك نیه و ناچم بۆ كه‌ركوك، وتی: توخوا كاری حزبی دوا مه‌خه و بچۆ بۆ كه‌ركوك و ڕۆژی شه‌ممه ئه‌گه‌ر گه‌ڕایته‌وه وه‌رن بۆ لای باوكم، به‌سه‌ر خۆمدا نه‌هێنا و به لوتبه‌رزییه‌كه‌وه وتم: نا، نا ئیشی حزب بۆ هیچ شتێك دواناخه‌م، له‌مه‌یاندا ڕاستم نه‌ده‌كرد، چونكه زۆر به گومان و دوودڵ بووم له‌و براده‌ره‌ی كه‌ركوك.
3 \ 2 \ 1990
ڕۆژ هه‌ینییه، كات ده‌ی به‌یانییه، تازه له‌و شوققه‌یه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ره‌وه‌ی – مه‌تعه‌م شاهین – له ڕێگه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر – اداره المحلیه – دابه‌زیبووم و له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كه به‌ره‌و كۆڵانی ته‌نیشتی لای خواره‌وه‌ی – اداره المحلیه – به‌ڕێ كه‌وتم، مه‌وعیده‌كه‌مان 10 به‌یانی بوو، له دووره‌وه له شوێنی مه‌وعیده‌كه و له چوارده‌وری خۆمم ده‌ڕوانی.
ئۆتۆمبیلێكی به‌رازیلی پێشی لێگرتم، سوپه‌رێكیش له دواومه‌وه خشه‌ی هات و كۆمه‌ڵێك هێرشیان بۆ هێنام، به شه‌ڕه ده‌ست داكۆكیم له خۆم كرد، دوای ده‌ستوه‌شاندنێكی توند له یه‌كێكیان و خۆ ڕاپسكاندن و هه‌وڵی ڕاكردنم، له دووری 3 مه‌تره‌وه گوێم له چه‌ند ته‌قه‌یه‌ك بوو، یه‌كێكیان هه‌ڵی دامه ئاسمان، به‌رچاوم ڕه‌ش بوو و كه‌وتم، به زه‌وییه‌كه‌دا ڕامیانكێشایه ناو سه‌یاره‌یه‌كیان، من خۆڕاپسكان و هوتاف، ئه‌وانیش جنێوی ناشیرین و كه‌لله و بۆكس، خڵته‌ی زه‌حمه‌تكێشان هوشیارییان نه‌بێت له دڕندایه‌تیدا بێهاوتان و زۆربه‌یان له ده‌زگا سه‌ركوتگه‌راییه‌كانی ڕژێمه فاشیسته‌كان نرخی خۆیان ده‌دۆڕێنن.
جارجاره چاوم ده‌كرایه‌وه ده‌وروبه‌رم ده‌بینی و جارجاره‌ش ڕه‌شایی به‌سه‌ردا ده‌هاته‌وه، له‌سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك پاڵیان خستم، ده‌وروبه‌رم وه‌كو شاره زه‌رده‌واڵه وروژابوو، له‌م وشانه زیاترم به‌رگوێ نه‌ده‌كه‌وت: شیوعی، مخرب، ابن الكحبه یقاوم، ننیج اخواتكم ---، ده‌ڕشانه‌وه، گوێم له كوردێك بوو به دیار سه‌رمه‌وه به كوردی قسه‌ی كرد، به ئه‌سبایی پێم وت: تۆ كوردی؟ وتی: ئا، وتم به قوربانت بم چاكه‌تێك له‌به‌رما بوو دایانكه‌ندووه، پاره و شتی تیایه، پاره‌كه بۆ خۆت ده‌ربێنه و شته‌كان ته‌ڵه‌ف بكه، دوای كه‌مێك ژاوه‌ژاوه‌كه زیادی كرد، ئه‌و كورده نامه‌رده شته‌كانمی ته‌سلیمیان كردبوو، پۆسته‌ی حزبی و بڵاوكراوه‌كان و 3 ناسنامه‌ی ساخته و كلیلی زۆر و ژماره ته‌له‌فۆنه‌كان (ژماره‌كان به شێوه‌یه‌ك نوسرابوون به‌س خۆم سه‌رم لێی ده‌رده‌كرد) ، دانه‌جیڕه و ڕق هێنده‌ی تر توڕه‌می كرد، چاوم كرایه‌وه، ئه‌وانه‌ی به دیارمه‌وه بوون پله‌ی ئه‌فسه‌ری جۆراوجۆر بوون، كه‌وتنه پرسیار لێم، له پێشدا وتیان: ئێره خه‌سته‌خانه‌ی سه‌ربازیی كه‌ركوكه، مه‌ترسه و چاكت ده‌كه‌ینه‌وه و تۆش یارمه‌تیمان بده، گوڕ و تینم وه‌به‌ر خۆم ناو و ویستم سه‌ر به‌رز بكه‌مه‌وه وایانزانی قسه‌یان بۆ ده‌كه‌م بۆیه یه‌كێكیان وه‌كو هاریكاری كردنم ده‌ستی نایه ژێر سه‌رم و منیش هێزی زیاترم وه‌به‌ر خۆم ناو ده‌یان چاو لێمیان ده‌ڕوانی، وێنه‌یه‌كی سه‌دام حوسێن له به‌رامبه‌رم به دیواره‌كه‌وه هه‌ڵواسرابوو، كه‌مێك ته‌ڕایی له ده‌ممدا مابوو ئه‌ویشم كرده تۆپه‌ڵه تفێك و ئاراسته‌ی وێنه‌كه‌ی سه‌دامم كرد، نه‌مزانی زلله‌یه‌ك له كوێوه هات، به‌ڵام ده‌زانم ئه‌و زلله‌یه له به‌نگ و نه‌شته‌رگه‌ری سك كرانه‌وه و كۆلۆستمیش به‌كارتر بوو، دوای چه‌ند ڕۆژێك به‌ئاگا هاتم شه‌ش سۆنده‌م پێوه بوو، هه‌ردوو ده‌ست و هه‌ردوو پێشم كه‌له‌پچه كرابوون، سیانزه ته‌قه‌ڵ سكم هه‌ڵدڕابوو، له ته‌نیشته‌وه پیساییم ده‌كرد، به‌و حاڵه‌شه‌وه گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌یان ده‌دامێ ئه‌گه‌ر هاوكارییان بكه‌م خۆشه‌ویسته‌كه‌مم بۆ ده‌خوازن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا ده‌چن خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌هێنن و چ كارێك خراپ بێت پێی ده‌كه‌ن.
منیش بڕیارم دا مردنێكی مه‌ردانه هه‌ڵبژێرم له پێناوی سه‌ربه‌رز ڕاگرتنی خۆشه‌ویسته‌كه‌مدا ته‌نانه‌ت نابێت به یه‌ك وشه‌ش سوود له من ببینن.
دوای ئه‌وه‌ی كردمیانه ژوورێكی تاكه‌كه‌سیی پیسه‌وه و ده‌رگایان له‌سه‌رم داخست و هێدیهێدی چاوم ڕوناكی تێكه‌وت، پاڕانه‌وه و نزا و نوسینی ناوی خوا و پێغه‌مبه‌ر و ئایه‌ت دیواره‌كانی پڕ كردبوو، منیش به كڕانه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌رخۆ نووسیم ----- یا Cathrin ----- به‌ڵام ئه‌ویش وه‌كو حزبه‌كه‌م كه كه‌وته خۆشییه‌وه منی بیر چوه‌وه.
له كۆتاییدا هێنده ماوه بڵێم ئه‌گه‌ر هێزی ده‌ره‌كی نه‌بوایه ئه‌وا حیزبه‌كان مه‌ترسییان بۆ سه‌ر به‌عس نه‌بوو، چونكه هه‌موویان به جاسوسی به‌عس لوغمڕێژ كرابوون.
3 \ 2 \ 1990
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
