ڕژێمی ئێران هەست بە هەڕەشە لەسەر بوونی دەکات ... و. هەڵۆ بەرزنجەیی

ئەمەریکا پێشنیازێکی تری بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ هێناوە. ئایا ڕێکەوتنی لێ بەرهەم دێت؟

بەڕێز گێرلاخ: ڕۆژێکمان لێ ناڕوات کە ڕاپۆرتێکی ترسناک سەبارەت بە شەڕی ئێران و عێراق بڵاونەبێتەوە. ئێستا دەوترێت ئەمریکا "بەیاننامەی نیەت"ی پێشکەش بە تاران کردووە کە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە شەڕ و ناکۆکییەکان. بەڵگەنامەیەکی لەو جۆرە بەهای چی دەبێت؟

جێگای سەرنجە کە مارکۆ ڕوبیو وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا زاراوەی تاڕادەیەک ناپابەندبوون "یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن"ی بەکارهێناوە- لە بنەڕەتدا جۆرێکە لە "ڕاگەیاندنی نێت". مرۆ ئاستی چاوەڕوانییەکان نزم دەکاتەوە. من ئەمە وەک زیگنالێک سەیر دەکەم کە ئەمریکا لە ئێستادا چەندە حەز دەکات ئەم شەڕە بە خێرایی کۆتایی پێبهێنێت. لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا مرۆڤ هەر دەبێت وریا بێت.

بۆچی؟.

ڕژیمی ئێران بە کردەوە لە مامەڵەکانی لەگەڵ ئەمریکادا - یان لە ئێستادا وا دیارە - متمانە بەخۆبوونی زیاتر بووە. بەیاننامە راگەیەندراوەکان خۆ بە سەرکەوتوو و هەندێکجاریش خۆبەزلزانانە بڵاو دەکرێنەوە . بۆ نموونە بانگاشە دەکرێت کە ئەمەریکییەکان تووشی شکستێکی گەورە بوون. بەڵێ هێرش کرایە سەر ئێران- و هیچ گومانی تێدا نییە ڕژیم هەر خۆی ڕاگرتووە. تاکە ئاگادارکردنەوە ئەمەیە:

ڕەنگە ئێستا مەیلی زیادەڕەوی و فووکردنەخۆ لە دەستی خۆیدا بێت. بەم کارەش ​​جارێکی واشنتۆن بوروژێنێ بۆ ئەوەی وەڵامێکی توند و قورسی بداتەوە.

بۆ تاران پرسیاری چارەنووسساز بریتییە لە : ئایا گەمارۆدانی ئەمریکا بۆ سەر بەندەرەکانی ئێران لە کەنداوی فارس و دەریای عەرەبی کۆتایی دێت؟ ئەگەر ئەمە ڕوونەدات، ئابووری کۆماری ئیسلامی بە هۆی نەبوونی داهاتی هەناردەی لە کەرەستەی خاو و نەوت بەرەوڕووی مەترسیی داڕمان دەبێتەوە. لەبەر ئەمە ئێرانییەکان دەمێکە ئەوەندە کاتییان لەبەردەمدا نەماوە کە بەردەوام بانگەشەی بۆ دەکەن.  بەتایبەتی بە ڕوانین لەوەی لە گەرووی هورمزدا ڕوو دەدات. لەم دواییانەدا دەرکەوت کە ئاگربەستەکە لە ٨ی نیساندا ڕاگەیەندرا بووە بەشێک لە ڕابردوو.

من وای نایبینم. من لەو بڕوایەدا بووم کە داخستنی بەندەرەکانی ئێران لەلایەن ئەمریکاوە - و دواتر گەمارۆدانی گەرووکە لە لایەن ئێرانەوە - لە بەشێکیدا تاکتیکی پڕوپاگەندەیی بوون کە بۆ نیشاندانی خاڵە بەهێزەکانی خۆیان بەکاریان هێنا.

بۆ چ ئامانجێک؟

ئامانج لێی بەهێزکردنی پێگەی دانوستانکاریی خۆیان بوو، هەروەها لە هەمان کاتدا، هەوڵە بۆ دوورکەوتنەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی نوێ. بێگومان وردە شەڕ و پەلاماردان هەیە، بۆ دڵنیابوون. بەڵام ئەوەی جێگەی سەرسوڕمانە هەردوو ڕێوشوێنەکە تا ڕادەیەک قرچۆک دەرکەوتن: تاران ڕێگەی بە ژمارەیەک کەشتی دا بە ڕێڕەوی ئاوەکەدا تێپەڕن. پێدەچێت هێزی دەریایی ئەمریکاش بە هەمان شێوە ڕێگەی بە ژمارەیەکی زۆر لە کەشتییە بارهەڵگرەکانی ئێرانی دا تێپەڕن.

کەواتە بەڕاستی گەمارۆدان لەپای چیدا؟

ئێران گەرووی هورمز بەکاردەهێنێت بۆ بەرزکردنەوەی نرخ و تێچوو هەم بۆ نەیارەکەی و هەمیش هاوپەیمانەکانی. ئەمریکاش هەمان شت دەکات بۆ ئەوەی نیشان بدات کە خاوەنی ڕێوشوێنی بەرپەرچدانەوەی گونجاوە و نایەوێت بکەوێتە ژێر گوشاری سیاسەتی ئێرانەوە. لەم کارەدا هەردوو هێزەکە ئەوە نیشان دەدەن کە:

ئێمە هێزی کاریگەر و بڕیاردەر و کە دەتوانین لە هەر ساتێکدا دۆخی ئێستا بگۆڕین- ​​جا لە ڕێگەی دانوستانەوە بێت یان بەبێ دانوساندن، بە کورتی بە شەڕ و ئاشتی.

ئەو تێڕوانینەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بوو - کە دۆخەکە جارێکی دیکە لە ڕووی سەربازییەوە پەرەی سەندووە- پەیوەستە بە ململانێی لاوەکیی نێوان وڵاتی ئیمارات و ئێرانەوە کە لە ڕەوتی ئەم شەڕەدا سەری هەڵداوە.

مەبەستت لەوە چییە؟

تاران ئیمارات هەر بەوە تۆمەتبار ناکات کەوا هەوڵ دەدات کۆنترۆڵی ئێران بەسەر گەرووی هورمز تێکبشکێنێت، بەڵکوو ئێستا لە ئیمارات وەک نەیارێکی سەربازی دەڕوانێت. چەندین جار بە مووشەک و فرۆکەی بێ فرۆکەوان ( درۆن) پەلاماری داوە و ئامانجەکانی لەو وڵاتە پێکاوە. ئێران پێی وایە لە وڵاتانی کەنداوەوە مەترسی و هەڕەشەی هێرشکردنە سەری هەیە. ئێران. ئەمەش هەر تەنیا پەیوەندی بە بابەتی بارودۆخی کەنداوی فارس نییە.

چی تری تێدایە؟

ئەو پێشهاتە پەیوەندییەکی زۆری بە نزیکبوونەوەی ئەو وڵاتە عەرەبییانەوە بە ئیسرائیلەوە هەیە- لەوانەش هاوکاریی سەربازی و هەواڵگریی تا ڕادەیەک نزیک: بە تایبەتی لە ئۆپەراسیۆنی بەرگریکردن لە بەرامبەر هێرشەکانی ئێران، هەروەها بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ئامادەکارییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران.

ئیمارات- کە بە تایبەتی بەهۆی هێرشەکانی تارانەوە بە توندی لێی دراوە و زیانی بەرکەوتەوە - نیازی خۆی ڕاگەیاندووە کە بە وردی تۆڵە هێرشانە دەکاتەوە بەواتای - بە پێچەوانەی دەوڵەتانی دیکەی کەنداو -کە تەنها رێگری لە مووشەک و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی داهاتوو دەکەن. ئەمەش هاوتەریبە لەگەڵ ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لەوە دەکەن کە سەرکردەکانی ئیمارات بیر لەوە دەکەنەوە بە پشتیوانی ئیسرائیل سەرکێشانە راستەوخۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئێران بکەن.

ئایا ئێران بە نیازە نموونەیەک پێشکەش بە ئیمارات بکات؟.

فیدراسیۆنی کەنداو نوێنەرایەتی مۆدێلێکی دیاریکراو دەکات: ئێمە خۆمان لەگەڵ ئەمریکا و گەلانی ڕۆژئاوا و ئیسرائیل ڕێکدەخەین و دەبینە هاوپەیمان ؛ بەم کارە پێگەی خۆمان لە ناوچەکەدا بەهێزتر دەکەین بەبێ ئەوەی وابەستەی دراوسێ عەرەبەکانمان بین.لە هەمان کاتدا ئێمە توانا سەربازییەکانی خۆمان فراوان دەکەین - هاوشێوەی ئیسرائیل - تا بتوانین بەرەنگاری نەیارەکانمان بە شێوەیەکی چالاکانە لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆمان بەرەنگاریی ببینەوە.

ڕژێمی ئێران نایەوێت ئەم کارە سەرپێ بکەوێت؛ هەوڵدەدات نیشان بدات کە نزیک بوونەوە لە ئیسرائیل نەک سوودی نییە، بەڵکوو زیانبەخشە بۆ ئاسایشی دەوڵەتانی کەنداو.

چی پێویستە ڕووبدات بۆ ئەوەی تاران و واشنتۆن ئامادەبن پێکەوە دانوستانێک  بە ڕژدی بکەن؟

پێشبینی دەکەم لە داهاتوویەکی نزیکدا جۆرێک لە ڕاگەیاندنێکی شێوە نێت و مەرام دەربکرێت. ترەمپ-کە بڕیارە لەگەڵ سەرۆکی چین شی جینپینگ کۆببێتەوە- دەیەوێت بتوانێت شتێکی وا نیشانی بدات سەرکەوتووە، بۆ ئەوەی وەک لاواز دەرنەکەوێت و هەستی پێنەکرێت. بەڵام ئەگەری زۆرە کە زەحمەتە ئەمریکا بتوانێت ڕێکەوتنێک بکات لەسەر بکات لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ باشتر بێت ؛ بەڵکوو بە ئەگەرێکی زۆرەوە خراپتر دەکات - تەنانەت رێکەتننامەیەک کە ڕەنگە خاوەنی چەندایەتی یاسایی پەیماننامەیەکی نێودەوڵەتی فەرمی نەبێت. بەم جۆرە ڕاگەیاندنێکی نێت و مەرام، ڕەنگە ترەمپ سەرەڕای ئەوەش بتوانێت لایەنگرانی ناوخۆیی خۆی قەناعەت پێبکات کە ئامانجە ستراتیژییەکانی بەدەستهێناوە.

دەی ئێرانییەکان بەدوای چیدا دەگەڕێن؟

شیمانە دەکەم کەوا - دوابەدوای هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانیان - ڕێژیم لە لایەک ئامانجی کۆتاییهێنانە بە گەمارۆ ئابووری و داراییە ئیفلیج بوو پەککەوتووەکەی . لە لایەکی دیکەوە، دەیانەوێ ئەوە مسۆگەر بکەن ، گەرەنتی پەلاماردانیان بەدەست بهێنن: تاران ناتوانێت دڵنیا بێت لەوەی کە ئەمریکا پابەند دەبێت بە بەرنامەکەت ئێستایەوە و هێرشێکی لەناکاوی دیکە ئەنجام نەدات. هێرشێکی لەو شێوەیە، ئاخر دەتوانێت ببێتە هۆی لەناوبردنی سەرکردەکانی ئێستای ئێران. ئێمە لێرەدا بە ئاسایی و سادەیی مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەکی هاوسەنگدا ناکەین.

واتا؟

لە کاتێکدا ئێران بەڕاستی توانای ئەوەی هەیە ئەمریکا بخاتە ژێر گوشارەوە، بەڵام لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕ لە ٢٨ی شوباتەوە، بڕێکی زۆر ژێرخانی سەربازی لەدەستداوە و خاوەنی ئامرازێکی کەمە بۆ ڕێگریکردن لە هێرشە ئاسمانییەکان.

بەشێکی بەرچاو لە سەرکردایەتی سیاسییەکەی لەناوچووە- بە پلەی یەکەم لەلایەن ئیسرائیلەوە. هەزاران هاوڵاتی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە. ئەمەش زیاتر ئەو دۆخە ئابوورییە ترسناکە کە پێشتر باسمان کرد. سروشتییە ڕژیم لە ژێر گوشارێکی بێئەندازەدایە و سەرەڕای ئەو هەموو نمایشتکردنە، هەست بە هەڕەشەی تەواو لەسەر بوونی خۆی دەکات.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەو گوشارە سیاسییە ناوخۆییەی کە ڕووبەڕووی دەبێتەوە، ئایا دۆناڵد ترەمپ زۆر زووتر و زیاتر لەوەی فەرمانڕەواکانی تاران پێویستی بە ڕێککەوتن نییە؟

ئەوە ڕاستە. لە لایەکی ترەوە ئەمەریکییەکان دەتوانن لەگەڵ ململانێیەکی درێژخایەن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بژین. لە یەکەم نیگادا- بە تایبەتی بە سەرنج گرتن لە نرخی بەنزین و هەڵاوسان لە ئەمریکا- دۆخێژی دژوار سەخت لە ئارادایە.

تەنانەت لایەنگرانی ترامپ خۆیان دەست دەکەن بە یاخیبوون. بەڵام ئاستی مەینەت و ئازارەکان لە ئێراندا زیاترە - تەنانەت ئەگەر گەلی ئێران خاوەنی توانایەکی بەرچاو بێت بۆ بەرگەگرتنی سەختی و دژواریی.

هەروەک لە سەرەتادا ئاماژەم پێدا، ترسم هەیە تاران پێی وابێت باڵادەستن و بتوانێت ئەمەریکییەکان ناچاری پاشەکشە بکەن. یەک شت با ڕوون بێت ، ئەو شتە، بە سادەیی ڕوونادات.

وە بۆ یەکێکی تر؟

ئەوان بە جێهێشتنی ئیسرائیل لە هاوکێشەکە بە هەڵە حیسابیان دەکرد. یەکخستنی حکومەت لە قودس- بە فۆرمێک یان فۆرمێکی تر- لە هەر ڕێککەوتنێکی ئەگەریدا، وەک گەورەترین تەحەدای هەموویان لێم دەدات. لە ڕاستیدا شەڕەکە خۆی دەتوانێت کۆمەڵێک بارودۆخی ناوازە دروست بکات.

ئەی خاڵەکەی تر؟

پێموایە بەشداری پێکردنی ئیسرائیل لە هەر جۆرە رێکەوتنێکدا ئاڵنگاری هەرە گەورەیە. لە دواجاردا شەڕەکە بەرەو دۆخێکی ناوازەی لێبکەوێتەوە.

واتە؟

ئێمە چاودێری هەڵوەشاندنەوەی دیاریکراوی تابۆ دیپلۆماسییەکان دەکەین لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا: ئەو لایەنانەی پێشتر هەوڵی زۆریان دەدا بۆ دوورکەوتنەوە لە یەکتر، ئێستا خەریکی گفتوگۆ و دانوستانن. ئەگەر لەگەڵ ئەمریکا ڕێککەوتنێک بکرێت، دەبێت ئیسرائیلیش بە جۆرێک لە جۆرەکان تێهەڵکێش بکرێت.

ئەوە دەبێت چۆن بێت؟

مرۆڤ نەیارێکی وەک ئیسرائیل دەخاتە ناو تەلارسازی ئاسایشی خۆیەوە، بەمەش وەک یاریزانێکی فاکتی دەسەڵات لە ناوچەکەدا دان بەوەدا دەنێت. پاشان هەمان شت بۆ ئیسرائیلیش دەگونجێت، کە دەبێت مامەڵە لەگەڵ کۆماری ئیسلامیدا بکات- چ بە ئاشکرا یان ناڕاستەوخۆ. لە ڕوانگەی قودس و واشنتۆنەوە، ئەمە گۆڕانکارییەکی گەورەیە. ئاخر ئامانجی ڕاگەیەندراویان ڕووخاندنی ڕژێمی ئیسلامییە. ئەگەر ئەمە ڕووبدات، ئەوە ئاماژەیە بۆ ئەقڵێتێکی سەردەمی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کتێبەکەتدا، " هونەری ئاشتی"، یەکێک لە تێزەکانت ئەوەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا رێکەوتن و مامەڵەی حوکم ئاوارتە نییە. ئایا ئەمە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمریکا و ئێرانیش دەگرێتەوە؟

لە بنەڕەتدا، بە ڕەهایی. لە ڕابردوودا نموونەی زۆری ئەم بابەتە هەبووە. تەنها بیر لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی ٢٠١٥ بکەرەوە. نە پەیماننامەیەکی ئاشتی بوو نە ڕێککەوتنێکی پڕ لە ئاشتی بوو، بەڵکوو کۆمەڵێک ڕێسای دیپلۆماسی زۆر ئاڵۆز بوو. مەبەست لێی ڕێگریکردن بوو لە شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە. هەمووان لەو کاتەدا تێگەیشتن کە ئەمە باشترین شتە کە دەتوانرێت بەدەستبهێنرێت.

ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە ئێوە گەشبینن کە بەم زووانە ئەمریکا و ئێران دەتوانن لانیکەم لەسەر ئاگربەستێکی بەردەوام ڕێکبکەون؟

ڕێککەوتنێک لانیکەم لە باڵادەستیدا نا، بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە:

ئایا هیچ شتێک لە بارەی ستەم و زەحمەتی دانیشتوانی ئێران و سەختی ژیانی ئابووریی ئەوێ دەگۆڕێت؟

وە: ئایا ڕێککەوتنێک دەتوانێت ببێتە هۆی باشتربوونی تەلارسازی ئاسایش لە ناوچەکەدا؟ وەڵامتان چییە؟

من گومانم هەیە. کەمترین شت نییە سەبارەت بە ئەمریکا. گرێبەستەکان وەک ئەوەی ئەمریکییەکان پێشبینیان دەکەن بە سروشتی خۆیان زۆر کورتخایەنن.

لە ئێستادا نە توانایان هەیە و نە ئامادەن بە ڕاستی گرنگی مێژوویی ئەم جۆرە پرۆسانە و بەرژەوەندییەکانی ئەوانەی بەشدارن لەبەرچاو بگرن.

ئاشتی ڕاستەقینە چەند دوورە؟

زۆر دوور.

******************************************

سەرنج : رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی رۆژی ٢٠٢٦/٥/٨ ئەم چاوپێکەوتنەی لەگەڵ سەرنووسەری گۆڤاری تایبەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست Zenith و بەڕێوەبەری دەزگەی Candid کردووە.

بابەتی زیاتری نووسەر