
وەرگێڕان و ئامادەکردنی: هەڵۆ بەرزنجەیی
سەرچاوە: رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی ئەڵمانی..
باسەکە لە چەند خاڵێکدا کورت دەکەمەوە:
# تورکیا دەترسێ بکەوێتە بەرەی دۆڕاوی ئەم شەڕەی ئێستای ئەمەریکا و ئیسرائیل بەرامبەر بە ئێران . تەنیا راکێت کە نرا بە تورکیاوە دەری خست ئەم وڵاتە چەند زوو لەو شەڕەوە تێوە دەگلێ.. لە کاتێکدا تورکیا هەموو هەوڵی ئەوەیە پریشکی بەرنەکەوێ و خۆی بەدوور لەشەڕەکە دەگرێ…
# هەواڵی چەکدارکردنی کوردی رۆژهەڵات و ناردنەوەیان بۆ ناو ئێران لە لایەن ئەمەریکاوە، تورکیای تەواو سەغڵەت کردووە.
# بەتایبەت ئەردۆغان نیگەرانە کەوا باڵادەستی سەربازی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا زیاد بکات و ئەم وڵاتە بەپێی هێز و توانا سەربازییەکەی نەخشەی ناوچەکە داڕێژێتەوە..
# تورکیا ئیسرائیل بە بەرپرسی ئەم شەڕە دادەنێ، باخچەلی جوێن بە ئیسرائیل دەخات وەک دەوڵەتێکی بەربەریی تیرۆریست، پارتی ئۆپۆزیسیۆنی جەهەپەش دەڵێ ئەم شەڕەی دژ بە ئێران دژی یاسای نێودەوڵەتییە..
# تورکیا بە دیوێکی تریشدا رەخنە لە بەرنامەی ئێران و بۆمبارانکردنی دەوڵەتانی ناوچەکە وەک ستراتیژێکی هەڵە ناو دەبات..
# ئێرانێکی لاواز لە خزمەتی تورکیادایە بەتایبەت لە دوای شەڕی غەززەوە، و وەک ئەوەی لە سووریا دەیبینین لە بری ئێران تورکیا باڵادەستە.
بەڵام تورکیا رووخانی ئێران بە مەترسی دەزانێ..ئێران سەرچاوەیەکی گرنگی گازە بۆ تورکیا .. هەروەگا بە ملیۆنان تۆریست و
گەشتیاری ئێرانی ساڵانە دێنە تورکیاوە.
# شارەزای کاروباری ئێران عارف کەسکین دەڵێ:
" ئەگەر رژێم بڕووخێ، شەڕی ناوخۆ دروست دەبێت و رەنگە گرووپە تیرۆریستەکان سوود لەم دەرفەتە وەرگرن" .. بۆیە تورکیا سنووری ٥٠٠ کم خۆی لەگەڵ ئێران بە وردی چاودێری دەکات..
# تورکیا بانگاشەی ئەوەش دەکات، ترسی هەیە لە شەپۆلێکی تری پەنابەران ، وەک ئەوەی لەشەڕی عێراق و سووریا روویان لە تورکیا کرد.
# گوایە لە ئێرانیش چەند ملیۆنێ ئەفغانی دەژین
ئەوانیش روو لە ئەوروپا دەکەن.. بەم زیگنالە دەیەوێ ئەوروپا بترسێنێ.. بۆیە ئێران بە توندی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە با ئێران نەرووخێت!!…
# ئەردۆغان بە ئاشکرا رەخنە لە ئیسرائیل دەگرێ، بەڵام خۆی دەپارێزێ لە رەخنەگرتن لە ئەمەریکا و نایەوێ پەیوەندییەکانی لەگەڵ ترامپی هاوڕێیدا ئاڵۆز بکات!..
# چەکدارکردنی کوردان، تورکیای تۆقاندووە!..
»«»«»«»«»«»«»«»«»«»«»«»
# هەواڵی چەکدارکردن و مۆبیلیزەکردنی کورد لە لایەن یەمەریکاوە، تورکی هەراسان کردووە. شێت و کەللەیی بوون..گوایە لەبەر ئەم هۆکارەیە کەوا ئێران بۆمبارانی بنکەی کوردانی ئێران لە باشووری کوردستان دەکات..
# گوایە تورکیا لەم کاتەدا کە خەریکە کێشەی کورد بە پرۆسەیەکی ئاشتی چارەسەر دەکات، دەترسێ ئەمەریکا و ئیسرائیل لەرێی کوردانەوە بەرەیەکی نوێ بکەنەوە. ئەمە قسەی کەسکینە..
# ململانێی و رکەبەرایەتی و دوژمنایەتی نێوان ئیسرائیل و تورکیا ..
# خاڵێکی تر ئەوەی تورکیای تۆقاندووە، باڵادەستی تەواوی ئیسرائیلە بەسەر ناوچەکەدا.. بەتایبەت کە پەیوەندی ئەم دوو دەوڵەتە دوای شەڕی غەززە پێی ناوەتە قۆناغێکی تری ئاڵۆزییەوە..
# هەردوو گومانیان لە یەکتر هەیە دەست بەسەر رۆژهەڵاتی ناویندا بگرن.. لە سەر گۆڕەپانی سووریا ئەم ململانێی و شەڕە ساردە ستراتیژییە بەتەواوی رەنگ دەداتەوە…
کەواتە دەشێ ئێران ببێتە مەیدانێکی تری رەنگدانەوی ئەم ململانێییە ..
# تورکیا وای دەبینێ کەوا وەک شارەزای کاروباری تورکیا خاتوو ئاسلی ئایدینتاسباس دەڵێ:
" ئیسرائیل دەیەوێ نەخشەی ناوچەکە بە پێی بەرژەوەندی و لێهاتوویی سەربازیی خۆی دابڕێژێتەوە" .. وەک ناوبراو دەڵێ: یارییەک و هاوکێشەکە بەم جۆرەیە: " سەرکەوتنی هەر لایەک مانای دۆڕانی لایەکەی ترە" ، ئەم شەڕە هەتا بێت ململانێی نێوان هەردوو دەوڵەتی تورکیا و ئیسرائیل زیاتر دەکات، هەروەها بەدیدی خاتوونی ناوبراو:
" ئەم شەڕە لە مەودایەکی دووردا ئەم دوو دەوڵەتە بەرەو رووبەرووبوونەوەی یەکتر دەبات"..