
ئه‌مريکا له ڕێگه‌ی بوون و هه‌ڕه‌شه‌کانی داعش هاته‌وه ناووچه‌که، ئه‌مريکا ئه‌مجاره‌يان وه‌ک داگير که‌ر نه‌هاته‌وه به‌ڵکو له‌سه‌ر داوای حکوومه‌تی عيراق و چه‌ند وولاتێکی ناووچه‌که هاته‌وه، ئه‌مريکا هاوپه‌يمانه‌کانی له ناتۆ . هه‌ريه‌ک به بيانۆيهک داعش ده‌کوتێ. که‌چی داعش وه‌ک ئهميبا هه‌ر ته‌شه‌نه ده‌کا قه‌واره‌ی ڕوو له زياد بووندايه دوا هه‌واڵ ده‌ڵێت ئيستا ڕه‌قه بۆته ناوه‌ندێکی داعش ، ئه‌رێ که‌س ناپرسێ ئه‌و هه‌موو داعشه وه‌ک مێش و مه‌گه‌ز ڕژاونه‌ته ئه‌و ناووچهيه و ئه‌وانه له کام کونه‌وه خۆيان به سوريا عيراقدا ده‌که‌ن . باشه ئه‌و هه‌زاران هه‌زار هێرشه ئاسمانيه فڕۆکه‌کانی ئه‌مريکا و هاوپه‌يمانان خێره تا ئيستا نه‌يتوانيوه ئاله‌تی عه‌سکه‌ری داعش شل و ده‌م کوت بکه‌ن ، ئيستا زانيمان داعش ڕێکخراوێکی تيرۆرستی بێ ڕه‌حمن به‌ڵام داعش کێن و له کوێی سهرچاوهيان گرتوه؟ له کۆێ ئه‌و هه‌موو زانسته سهربازيهيان چۆن و له کوێی په‌يدا کردوه . باشه ئه‌و هه‌موو تی ئێن تيهی هه‌يانه بۆی هه‌يه ده‌جار هێرۆشيما بهه‌ژێنێته‌وه، ئه‌رێ ئه‌و ماده‌يه چی بوو له‌بن نه‌هات. ماوه‌ی ساڵێکه فڕۆکه‌کانی ئه‌مريکا و ناتۆ داعش ده‌کوتن که‌چی داعش هه‌ر ڕۆژه‌ی په‌لاماری شارێکی سوری و عيراقی ده‌دات و داگيڕی ده‌کات ته‌نيا له سنوری کوردستان نه بێت به‌ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان لوتی شکاوه. ده‌نا له هه‌موو به‌ره‌کانی شه‌ڕ سهرکيوتنی به‌ده‌ست هێناوه . ساڵێکه ئه‌و ناووچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوهڕواسته دووچاری سيناريۆيهک و فلمێک بووه، نه‌سه‌ری دياره نهب و هيچ که‌سێکيش نيه پێشبينيهکی ڕوون بداته ده‌ست که ئاينده‌ی ناووچه‌که به چ ئاقارێکدا ده‌ڕوات، ئيستا له‌دوای ئه‌وه‌ی که ڕوسيا له و سوباته سياسی و عهسکهريهی هاته ده‌ره‌وه، به‌بێ ئاگاداری ئه‌مريکا و له چاونوقانێکدا پتر لهسهدو په‌نجا هێرشی ئاسمانی کرده سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی داعش له‌ناو خاکی سوريا و هه‌زاران تانکه‌ری نه‌ووتی سوتاند و گورزێکی وای له داعش وه‌شاند که گورزێکی که‌مه‌ر شکێن بوو، به‌و هێرشانه وايکرد که ئه‌مريکا و ناتۆ داوا له ڕوسيا بکه‌ن که تۆزێک هێور تر و هاوکار تر ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجام بدات به تهگبير کردن له‌گه‌ل هێزه هاوپهيمانهکان . به‌ڵام کاردانه‌وه‌ی سه‌رۆکی روسيا ئه‌وه بوو گووتی ( پێم سه‌يره که ئه‌مريکا کانياوێک له ناو مه‌ريخ ده‌بينێ به‌ڵام بنکه‌و باره‌گاکانی داعش له‌سه‌ر ئه‌رز نابينێ ) ئيستا روسياش هاته ناووچه‌که هه‌ڵبه‌ته هاتنی ڕوسيا کێشه‌کان نه‌وه‌ک يهکلا ده‌کاته‌وه به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌نديه‌کانی ئه‌مريکا ق ڕۆژئاوا ئاڵۆزتر‌و مه‌ترسيدار ترده‌کات هه‌رچه‌نده به‌ڕواڵه‌ت ئه‌مريکا و ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئيستا له‌و قۆناغه، ڕاسته‌وخۆ خۆيان ناکه‌ونه ململانێ له‌گه‌ل روسيا به‌ڵام به جۆرێک ووڵاتانی ناووچه‌که هان ده‌ده‌ن که له‌ڕێگه‌ی به‌رگری له‌خۆکردن و پاراستنی سيادهتی ئاسمانی وولاتهکانيان داوا له ڕوسيا بکه‌ن که ئه‌وان ناڕازين به‌وکارانه‌ی ڕوسيا له ناووچه‌کانی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ئه‌وه بوو بينمان چۆن ئه‌مريکا بۆ پۆت شکاندنی روسيا فڕۆکه‌يه‌کی سۆخۆی خسته خواره‌وه‌و تورکيای له‌و کاره سه‌ربازيه‌وه گلاند و به‌و کاره‌ش تورکيا گورزێکی گه‌وره‌ی ئابوری و سه‌ربازی پێکهووت و ئێستا وه‌ک ئيستفزاز ڕۆژانه فڕۆکه باڵههڵگرهکانی ده‌ريايی و کهشتيهکانی ژێردهريان ڕۆژانه به ده‌ريای ڕه‌ش و مه‌ڕمه‌ڕه جرت و فرت ده‌که‌ن و له‌م هاتوچۆيهشيان عه‌رزی عه‌زه‌ڵات به‌سه‌ر تورکيادا ده‌که‌ن، له‌دوا لێدوان سيرجی لاڤاروڤ سه‌باره‌ت به‌و مانۆره سهربازيانهی ووڵاته‌کی له ئاوی ئيقليمی تورکيا ده‌ڵێت ( ئه‌وه به‌شێک و جۆرێکه له‌تۆڵه سه‌ندنه‌وه له‌تورکيا به‌ناوی توڕه‌يی به‌خوێنی سارد ) ( عملية الغضب بدم بارد ) ئيستا روسيا له سێ به‌ره‌دا شه‌ڕ ده‌کات دوانيان له‌و شه‌ڕانه عهسکهرين يه‌که‌ميان شه‌ڕێک له هه‌مبه‌ر داعش و نه‌يارانی به‌شار ئه‌سه‌د دووهه‌ميش شه‌ڕێکی ئيستفزازی عه‌سکه‌ری له‌گه‌ل تورکيا دا ده‌کات . گوايه تورکيا ئه‌و هات و هاواريان بۆ پاراستنی تورکمانه‌کانی سوريايه که نابێت فڕۆکه جهنگيهکانی ڕوسيا هێرشيان بکه‌نه سه‌ر، شه‌ڕی سێههميان شه‌ری سياسی ساردهله ئه‌مريکا و ناتۆ . ئه‌وه‌ی له‌و ناووچهيهدا ڕووده‌دات هه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕوداوانه له‌سه‌ر و مێشکی ئه‌و حه‌زه‌وه ده‌کوتێت و هيچ يه‌کێکيش له حکوومه‌ته‌کانی ناووچه‌که نوقهيان لێوه نايه‌ت . هه‌مووشيان بوونه‌ته ته‌ماشاکه‌ر و چاويان بڕيوه‌ته هيمه‌تی ئه‌مريکا له ناووچه‌که هه‌مووشيان باس له ههلگيرسانی جه‌نگی جيهان ی سێهه‌م ده‌که‌ن وه‌ک ئه‌وه‌ی ئيستا جه‌نگه‌که جيهانی و به‌رژه‌وه‌ندی جيهانی نه‌بێت، دياره له‌گه‌ل ئه‌و هه‌موو هه‌ڵمه‌ته ميديايانهی ئيستا له ناووچه‌که ده‌گوزرێ . جێگه‌ی پرسياره کۆماری ئيسلامی ئێران هيچ هه‌ڵوێستێکی له‌سه‌ر ئه‌و که‌شه ترسناکه‌ی ناووچه‌که نه‌کردوه جگه له‌وه نه‌بێت. باس له گرنگی مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌کات وه‌ک هاوپه‌يمانێک و به فه‌رمی له ميدياکانی خۆي‌دا خۆی له‌قه‌ره‌ی هيچ بيردۆزێکی سياسی و تنگژهکانی نێوان تورکيا و روسيا و ئهمريکاله ناووچهکهدا نه‌داوه، ئيستا پرسيار ئه‌وه‌يه ئايا ناووچه‌که به‌ره‌و کێ ده‌ڕوات چارنووس داعش له نێوان ڕوسيا ئه‌مريکا به‌چی ده‌گات ئه‌گه‌ر ئه‌مريکا هه‌ڕه‌شه و گهلهکۆی نێوده‌وڵه‌تی ڕژانده سه‌ر ڕوسيا ؟ ئايا چين و کۆريای باکور و هاوپه‌يمانانی روسيا له‌و گهلهکۆيه بێ ده‌نگ ده‌بن ؟ئيستا له سايه‌ی ئه‌و ململانێێيهی نێوان تورکيا و روسيا له‌لايه‌ک و ئه‌مريکا و هاوپه‌يمانه‌کانی له‌لايه‌ک روسيا ئايا پێگه‌ی داعش و هاوشێوه‌کانی له ڕێکخراوه توندڕه‌و و تيرۆرستهکان چی ده‌بێت له‌کاتێکدا له تازه‌ترين داواکاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسيا داوای له ئه‌مريکا کردوه ڕێزبهندێک بۆ ناوی ڕێکخراوه توندڕه‌و تيرۆرستهکان دابڕێژێته‌وه به شێوه‌يه‌ک ناوی ئه‌وانه‌ی که له بهلقانيشن و نه‌ياری روسيان ئه‌وانيش تێدابێت . ئه‌وانه کۆمه‌ڵیک پرسيارن له ئاينده چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن، هه‌رچه‌نده له‌وانه‌يه چه‌ندێک له وه‌ڵامی ئه‌و پرسيارانه له نێوان ئه‌مريکا و روسيا دا وه‌ڵام درا بێته‌وه ئه‌وه‌ی ده‌مێنیت ئايا ڕێژه‌ی بهرژهوهنديهکانيان له ئاينده چۆن ده‌بێت ئه‌وه پرسياری سهرهکهيه که هه‌موومانی پێوه خه‌ريک کردوه،