به‌شێکی زۆر له سياسيهتمدارهکانی دوێنێ ئه‌روپای ڕؤژئاوا ئه‌وانه‌ی له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی سارد، داينهمۆ و داڕێژه‌ری سياسه‌تی ئه‌وروپا بوون .ئيستا له پايزی ته‌مه‌ندا ده‌ژين دوور له کێشمه کێشی سسياسهت.ئيستا کاته‌کانی خۆيانيان ته‌رخان کردوه له حزبه کۆمه‌ڵايه‌تی و ئابوريهکاندا کار ده‌که‌ن وه‌ک مامۆستا ڕێنمايی نه‌وه‌ی تازه ده‌که‌ن.فه‌زای سياسه‌تيان بۆ ده‌وڵه‌ت جێهێشت.به‌و قه‌ناعه‌ته‌ی که ئيتر ڕۆڵی ئه‌وان له سه‌رکردايه‌تی سياسه‌ت و پرۆتۆکۆلی سياسه‌ت کۆتايهات .ده‌بێت گۆڕه‌پانه‌که به نه‌وه‌کانی دوای خۆيان بسپێرن .به‌و پێيه‌ی ياسا به‌رپرسی يه‌که‌مه له ئيداره دان و داڕشتنی سياسه‌تی ده‌وڵه‌ت نه‌وه‌ک سيستمدارێک يا حزبێک به‌و پێييهی حزب ئامرازه بۆ خزمه‌تی ووڵات و ملکه‌چه بۆ ياساکانی ده‌وڵه‌ت، دياره ئه‌و هه‌نگاو و بۆچوونه‌ی سياستمداره دێرينه‌کانی ئه‌وروپا له ئاکامی ئه‌زموونێکی زۆر گه‌يشتوونه‌ته ئه‌و بڕياره، که نابێت سياستمدار هه‌تا ههتاييێ هه‌ر خۆی کوڕه ئازاکه‌ی گۆڕه‌پانه‌که بێت.يا هه‌موو هاووڵاتيه‌ک سه‌رقاڵ بکرێت به کاری حزبی و سياسه‌ت، ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان درێژدان به گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و (فه‌لسه‌فه‌ی سياسه‌ت بۆ هه‌موان) واته تهسيسکردنی کۆمه‌ڵگه به گه‌وره‌و بچووکه‌وه گورزێکی گه‌وره له پێشکه‌ووتنی کۆمه‌ڵگه و گيانی يه‌کتر قه‌بوڵکردن ده‌دات دواجار ده‌وڵه‌ت دووچاری سه‌رئيشه ده‌کات .له‌وانه‌يه دووبه‌ره‌کی و سێبه‌ره‌که‌ی بخاته نێو کۆمه‌ڵگه.له‌به‌ر ئه‌وه ئيستا له دوای هه‌ره‌سی بلۆکی سوسيالزم سياسهتکردن بوو به سيستماتك و کارێکی پيشهييی بۆ زياتر خزمه‌تکردن و زياتر گه‌شه‌کردنی ڕه‌ووتی ئابوری .ڕۆژئاوا پێيان وايه ده‌بێت مرۆڤه‌کانی کۆمه‌ڵگه به‌پێی ته‌مه‌ن هه‌نگاو بۆ بينيای ده‌وڵه‌ت بنێنن و سياسه‌ت و حزبايه‌تی نابێت بکرێته هۆکارێک مێشکی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی پێوه خه‌ريک بکات .هه‌ر چين و توێژێک ده‌بێت له‌بواری پسپۆری خۆي‌دا خۆی ئه‌کتيڤ بکات دواجار هه‌موو بخرێنه خزمه‌تکردنی ئه‌و سياسه‌ته‌ی که ده‌وڵه‌ت به پێی ياسا و به ڕه‌زامه‌ندی هاووڵاتی بڕياری له‌سه‌ر داوه سيستمی ئه‌منی نه‌ته‌وه‌يی پێبپارێزن و گه‌شه به بواره‌کانی ئابوری و زانست بده‌ن .ئيستا له ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی ده‌خزێته نێو دونيای سياسه‌ت ده‌بێت که‌سێکی پيشهييی بێت.واته که‌سێک بێت له ده‌ستپێکی کاری سياسی به چه‌ند قۆناغيکدا تێپه‌ڕی بووبێت خاوه‌ن تاقيکردنهوهو پڕاکتيکێکی چاک بێت له‌و بواره‌دا .بۆ نموونه به‌شداری زۆرێک له سمينارو کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه گشتی و تايبهتيهکانی کردبێت ته‌نيا وه‌ک بينهرو گوێگرێک و هه‌موو ئه‌و بينين گوێگرتنهشی ديکۆمنت کردبێت .زۆر بوووردی به ڕاشکاوی و زانستيانه ڕا و بۆچوونی خۆی له‌سه‌ر بابه‌ته‌کان نووسيبێتهوه دواجار له شێوه‌ی ڕاپۆرتێک پێشکه‌ش به‌و په‌يمانگا حکووميه يا ئه‌و حزبهيهی بکات بۆ هه‌ڵسنگاندنی بابه‌ته‌که‌ی، له‌دوای هه‌ڵسه‌نگاندنی بابه‌ته‌که ئنجا بڕيار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌رێ ئايا ئه‌و که‌سه ئههليهتی ئه‌وه‌ی هه‌يه ئيتر له‌مه‌ودوا ببێت به سياستمداری حزب و نوێنه‌رايه‌تی حزب بکات.له هه‌ڵبژرادنه ناوخۆيهکان و په‌رله‌مان و ئه‌نجوومه‌نه‌کانی شار .ئيتر ئه‌و که‌سه به پێێ په‌يڕه‌وی حزب که ئه‌و پهيرهوهش له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رچاوه‌ی ياسايی خۆی له‌ده‌ستوری ده‌وڵه‌ت وه‌رگرتوه.حزب بڕيار ده‌دات ئه‌و که‌سه بکرێت به که‌سايه‌تيه‌کی نميچه بڕيارده‌ر يا بڕيادهر له سياسه‌تی ئه‌و ووڵاته.به‌ر له چوونه ده‌سه‌ڵاتيش ده‌بێت ئه‌و حزبه په‌يمانێک له‌گه‌ل ده‌وڵه‌ت مۆر بکات لهنهزاههت و ده‌ست پاکی و داوێن پاکی ئه‌و که‌سه‌ی پۆستی سيادی و سياسی له ده‌وڵه‌تدا وه‌رده‌گرێ ، به سياسی بوون له وولاتانی ڕۆژئاوا کارێکی ئه‌وه‌نده ئاسان نيه هه‌ر ئه‌ندامێکی حزبی دابنيشێ به که‌يفی خۆی باس له نه‌خشه‌ی سياسه‌تی ده‌وڵه‌وت بکات يا ببێته شرۆڤه کاری سياسی و ڕێنمايی سياسی بداته خه‌ڵک و کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌ی حزبی بگرێت و ڕاست و چه‌پ ماڵی دهوڵهتببهشێتهوه ، سياستمداره دێرينه‌کان ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ ته‌مه‌نيان چۆته سه‌روی هه‌شتا ساڵ .پێيان وايه ئه‌و زه‌مه‌ن به‌سه‌رچوو که هه‌موو خه‌ڵک ببێت به سياسی و حزبی ووتهيهک هه‌يه ده‌ڵێت ( ئه‌وه‌ی زۆر له سياسه‌ت بدوێ که‌می لێ تێگه‌يشتووه) له ڕۆژئاوا به‌ده‌گمه‌ن توێژی گه‌نجان يا خه‌ڵکی کاسب باس له سياسه‌ت ده‌که‌ن ئه‌وان کاتێک باسی سياسه‌تيان له‌گه‌لدا ده‌که‌ی يهکسهره پێت ده‌ڵێ ببوره من حه‌ز به سياسه‌ت ناکه‌م و ده‌توانی ئه‌و پرسياره له‌ده‌وڵه‌ت بکه‌ی و وه‌ڵامی چاکت ده‌ست ده‌که‌وێت چونکه ئه‌وان به‌ر پرسی سياسهتن .له ڕۆژئاوا پهيمانگهو حزبه‌کان سياستمدار ئاماده ده‌که‌ن بۆ ئاينده ی ووڵات وه‌ک کهسايهتيهتی ده‌وڵه‌ت ( رجل الدولة ) نه‌وه‌ک ( رجل الحزب ) و ململانێی حزبی .ئه‌وان سياستمدار درووست ده‌که‌ن له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت نه‌وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی حزبی له‌وێ سياستمدار وه‌لائی بۆ ده‌وڵه‌وت و هاووڵاتيانه پێش حزبه‌که‌ی ، ئهوسياستمدارهی ده‌وڵه‌ت ئه‌رکێکی پێده‌سپێرێ ده‌بێت ڕاستگۆ و ئاماده‌بێت به‌ڕاستگۆی قسه بکات.به‌ڵێن بدات و سوێند بخوات که ده‌توانی ئه‌و ئه‌رکه هه‌ڵگرێت.؟ چونکه لێپێچينهوهو به‌دواچوونی قورسی له‌سه‌ره، هه‌موو هاووڵاتيهکيش مافی خۆيه‌تی ڕه‌خنه له ئادائی ئه‌و که‌سه بگرێت ئه‌گه‌ر شاياسستهی ئه‌و شوێنه نه‌بوو به‌ڵام بۆی نيه به‌شان باڵی دا هه‌ڵ بدات.چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ده‌يکات ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌تکردنی ده‌وڵه‌ت و ئه‌رکی وهزيفی و سياسی خۆیه‌تی به‌جێی ده‌گه‌يه‌نێت، دواجار ئه‌گه‌ر هه‌ر ئافهرێنێک و خه‌ڵاتێکی بۆ بێت ئه‌وه ده‌وڵه‌ت به‌پێی ياسا ئه‌و خه‌ڵات و ئافهرينهی پێ ده‌به‌خشێ .