ڕۆژی سێشهمه 6/23 / 2015 سێشمه. ڕۆژێکی ئاسایی نه‌بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستان. ڕۆژێک به ناوه‌ی یه‌ک لاکردنه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم، ڕۆژێک بۆ سازانێکی عه‌قلانی دوور له ده‌مارگیری ڕۆژێک بۆ سازانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانی،ڕۆژێک بۆ هه‌موو دونیای بسه‌ڵمێنین که ئێمه میلله‌تێکین شایسته‌ی ئه‌وه‌ین ئه‌و زوڵمه مێژووییه له‌سه‌ر خۆمان هه‌ڵگرین به‌ره‌و ده‌وڵه‌ت بوون هه‌نگاو ده‌نێین، به‌ڵام هه‌زار جار مه‌خابن ئه‌وڕۆژه ڕۆژێک بوو، جیا له هه‌موو ڕۆژه‌کان. ڕۆژێک و ئاماده کاریه‌ک بوو بۆ که‌رناڤاڵی تۆقاندنی میلله‌ت و دڵخۆشکردنی نه‌یارانی کورد. له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی حزبی کهووتبوونه ئینزار (چ) و له ئاماده‌باشی دابوون بۆ لێدانی ته‌پڵی تۆقاندنی خه‌ڵک و چاڕدانی قۆناغێکی دیکه‌ی دوای بێ معاشی و بێ کاره‌بای و ترس و دڵه ڕواکێی داعش. ئه‌و ڕۆژه قۆناغێکی دیکه‌بوو بۆ سوکایه‌تیکردن به میلله‌ت و گووێێ نه‌دان به ده‌نگی زۆرینه‌ی میلله‌ت و فه‌رزکردنی هه‌یمه‌نه‌ی حزبی به‌سه‌ر ئیراده‌ی په‌رله‌مان که به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بێ لایه‌ن دامه‌زراوه. له‌و ڕۆژه‌دا له ئه‌ندام کادیرو و هه‌وادارنی ئه‌م حزب و ئه‌و حزب له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوکه‌وه تا ده‌گاته ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی حزبه‌کان هه‌ر هه‌موو ئه‌سپی خۆی تاودابوو. هه‌بوو ڕه‌خنه ئامێز‌و به ویژدان ڕای خۆی ده‌ربڕیبوو هه‌ش بوو زۆر بێ ویژدانانه و بۆ ماستاوکردن و خۆڕهپێیش کردن دژی به‌رامبه‌ره‌که‌ی ده‌نووسی وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ره‌که‌ی داعش بێت. له‌و ڕۆهدا هه‌ر هه‌موو له هێڕشکردندا دابوون بۆ جاڕدانی ئه‌وڕۆژه ناموباره‌که، من خۆم ئه‌و ڕۆژه به ڕۆژی به تۆقاندنی خه‌ڵک ناوی ده‌به‌م. ئه‌وه‌ی به‌رچا و به‌رگوێی ده‌که‌وت له تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕاگهیادنانه حزبیه‌کانی به وه‌کاله‌ت بریتیبوون له ڕه‌خنه و تومه‌ت به‌شێنه‌وه به‌یه‌ک تا جنێودانی بازاڕی و سوکایه‌تیکردن به وێنه‌ی سه‌رکرده‌ی حزبه‌کان. له‌وه‌ش قێزه‌وه‌نتر ئه‌وه بوو. بۆ زیاتر گاڵته کردن به ئیراده‌ی میلله‌ت، ئه‌و ئیراده‌ی که له په‌رله‌مان خۆی به‌رجه‌سته ده‌کات و به‌ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی بێ لایه‌ن دامه‌زراوه. له‌وه‌ش کاره‌سات تر ئه‌وه بوو له‌و په‌رله‌مانه‌وه بانگهێشتی نوێنه‌ری کونسوڵگه‌ری ووڵاتانی ئیقلیمی و ئه‌وروپیان کردبوو، وه‌ک ئه‌وه‌ی پێیان بڵیین وه‌رن ته‌ماشای ئه‌و گاڵته جاڕیهمان بکه‌ن له په‌رله‌مان و به‌چاوی خۆتان ببینن ئێمه چۆن له دیموکراتیه‌ت گه‌یشتووین و چۆن سوکایه‌تی به‌یه‌ک ده‌که‌ین و تومه‌ت بۆ یه‌کتر ده‌به‌شینه‌وه. من تێناگه‌م ئه‌و په‌رله‌مانه بۆ ده‌بێت ته‌نیا لاسایی په‌رله‌مانه‌کانی جیهانی سێهه‌م بکاته‌وه و به ده‌به هاوێشتن و شهڕهبۆکسانی ئه‌وان بکاته (مپل العلیا) له دانیشتنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان، دواتر ئه‌و دیارده قێزه‌وه‌نه بگاته ئه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مان له ناو په‌رله‌مان بڵێ ئه‌مڕۆ ده‌مانچه‌م له گه‌ل خۆدا هێناوه‌و کلاشنکوفیش له‌ناو سهیارهکهمه. به‌و حاڵه ده‌یانه‌وێ له ئاینده خه‌ڵک بچێته سه‌ر سندوقی ده‌نگدان و ده‌نگ به حزبه‌کانیان بدات،