هاووڵاتی خاوه‌نی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاته له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌ت. چونکه خودی ئه‌و هاووڵاتیه یاسا و ده‌ستوور بۆ ژیانی کۆمه‌ڵ داڕشتووه به پشت به‌ستن به ئایین و هێندێک سه‌رچاوه . به‌و پێیه‌ش که ئه‌و ده‌ستوور و یاسایه نێوان هاووڵاتی و ده‌وڵه‌ت ڕێک ده‌خات، له‌سه‌ر بنه‌مای یاسای عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، دوور له حه‌ز و خواستی که‌سایه‌تی. وه‌ڵڵا من نامه‌ی مامۆستا فڵان و کاک فیسارم پێیه ده‌بێت کاره‌که بۆمن مه‌یسه‌ر بێت و یا ئه‌وه‌تا من ئه‌وه‌ت بۆ ده‌که‌م تۆ چیم بۆ ده‌که‌ی؟ بۆ بنه بڕکردنی ئه‌و نه‌خۆشییه کوشنده‌یه ده‌بێت هه‌موو بواره‌کانی ژیانی به یاساوه ببه‌سترێته‌وه، له پێناو پاراستنی حورمه‌تی سه‌رمایه گه‌وره‌که‌ی وڵات که ئه‌ویش هاووڵاتیه. هاووڵاتی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی نیشتمانه، ئه‌و، کرێکاره، خزمه‌تکاره، پێشمه‌رگه‌یه، مامۆستایه، کاسبکاره، هتد . . . ،
بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی هه‌ست به بوونی خۆی بکات ده‌بێت هه‌ست بکات که ئه‌و داموده‌زگا حکوومه‌تییانه‌ی دامه‌زراوه له پێناو خزمه‌تکردنی ئه‌و دامه‌زراوه و، به‌رپرس و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌و ده‌زگایانه‌ش خزمه‌تکاری هاووڵاتیانن نه‌وه‌ک کێخوای هاووڵاتیان، ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ر و وه‌زیره‌ش نابێت به‌چاوی سواڵکه‌ر یا که‌سێکی لاواز ته‌ماشای هاووڵاتی بکات و، وابزانێت هاتووه سواڵی له‌به‌ر ده‌کات. چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه داوای ده‌کات له‌یاسای داوا ده‌کات نه‌وه‌ک له میراتی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره یا ئه‌و وه‌زیره، ئه‌گه‌ر له ڕابردوو عێراق کاری به‌ده‌ستووری کاتی ده‌کرد بۆ ڕاپه‌ڕاندنی کاره‌کان، ئه‌وه ئه‌و ده‌ستوور ه کاتییه بۆ مه‌رامێکی تایبه‌تیی حزبێکی دیکتاتوری شمولی بوو. که پتر له 35 ساڵی حوکم به‌و ده‌ستووره کاتییه کرد و کاروباری ده‌وڵه‌تی پێ به‌ڕێوه‌ده‌برد. سه‌رۆککۆماری کردبووه که‌ڵه‌گا و خۆی هه‌مووشت بوو، ئێستا له عێراق و له کوردستانیش نه‌رم نه‌رم کار بۆ دابینکردنی ده‌ستوور ده‌کرێت. به تایبه‌ت له کوردستان یاساکانی ئه‌م دواییه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان هه‌نگاوی چاکی به‌خۆیه‌وه بینی له ڕووی پڕاکتیک کردن به‌تایبه‌تی له بواری ( یاسای باری که‌سایه‌تی ) ( الاحوال الشخصیە ) و ( چاودێریی کۆمه‌ڵایه‌تی ) هێندێک بڕیاری دیکه که له ئاینده ده‌بنه به‌شێک له ده‌ستوور . هه‌رچه‌نده هێشتا که‌م تا زۆرێک دژایه‌تیی ئه‌و بڕیارانهدهکرێ، به‌ڵام هه‌نگاوی باشیان هاوێشتووه و هاووڵاتیان زۆرینه‌یان دڵخۆشن به‌و یاسایانه، به‌ڵام ئه‌وانه سه‌ره‌تایه‌کی قورسن له چاکردنه‌وه و بیناکردنی پاشخانێکی وێران و سووتماک له ووڵاتێکدا پتر له 23 ساڵ له شه‌ڕدا بووه و حزبێکی دیکتاتوری شمولی 30 ساڵ به ئاگر و ئاسن حوکمی کردووه،
ئیستا ئێمه‌ی کورد، له‌سه‌ر به‌ندی ئه‌وه‌ین ئایا ئه‌و کوردستانه موڵکی هه‌موومانه یا ته‌نیا هی چه‌ند بنه‌ماڵه‌یه‌ک یا چه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندێکه؟ کێ قودره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بداته‌وه؟ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره لای کێیه؟ وه‌ک له پێشتر ئاماژه‌مان بۆکرد، هاووڵاتی یه‌که‌م سه‌رمایه گه‌وره‌که‌ی نیشتمانه، که‌واته بۆ ئه‌و سه‌رمایه له قازانج و خێری ئه‌و نیشتمانه بێ به‌ش بکرێت ؟ ده‌زانم هیچ که‌سێک وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌ی لان نییه یا جورئه‌ت ناکات وه‌ڵامی بداته‌وه، به‌ڵام هه‌چ کاتێک هه‌موو دانمان به‌وه‌دانا که یاسا سه‌روه‌ره، وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره و پرسیاره‌کانی دیکه وه‌رده‌گرینه‌وه . هاووڵاتی بوون و، قوربانیدان له پیناو نیشتمان، به‌ستراوه به یاساکانی ژیان و گوه‌زه‌رانی هاووڵاتیان . کاتێک هاووڵاتی له نیشتمانه‌که‌ی هه‌ست به مه‌زڵومیه‌ت و غوربه‌ت ده‌کات و به‌ده‌ست ناعه‌داله‌تییه‌وه ده‌ناڵێنێ، ئه‌وا ڕۆحی مقاومه‌ت و به‌رگریش له‌ناخیدا لاواز ده‌بێت به‌و جۆرێک بیر ده‌کاته‌وه و ده‌ڵێت ( کێ تێره و له خێری ئه‌و ووڵاته ده‌خوات با ئه‌و به‌رگری له‌و نیشتمانه دا بکات)، ئه‌و بۆ چوونهشمان به‌چاوی خۆمان بینی که چۆن زۆرینه‌ی گه‌لی عێراق چه‌که‌کانیان فڕێ‌دا له‌به‌رامبه‌ر له‌شکری ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانان و، ڕازیبوون به‌وه‌ی هێزێکی ده‌ره‌کی بێته ناو خاکیان و داگیریان بکات و هه‌موو یاسا و ڕێساکان هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه ته‌نیا ته‌نیا له‌و زوڵم و برسیه‌تی و ناعه‌داله‌تییه ڕزگاریان بکات. له‌وانه‌یه ئێستا ده‌یان ووڵات به‌و بۆچوونه‌ی عێراقییه‌کان بیر بکه‌نه‌وه و بڵێن وڵاتێک که ژیانی منی تێدا بووبێت به دۆزه‌خ خوام ده‌کرد ئیسرائیل ده‌هات داگیری ده‌کرد . که‌واته، هاووڵاتی، ئه‌و سه‌رمایه گه‌وره‌ی نیشتمان، ئه‌ویش سنوورێکی دیاریکراوی هه‌یه له دان به‌خۆداگرتن. پێویسته یاسا سه‌روه‌ربێت هه‌ر هاووڵاتیه‌ک ئیستحقاقی خۆی وه‌ربگرێت به پێی پله‌کانی خوێندن و هاووڵاتی بوون بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست به ئینتما بۆ خاک بکات و ئاماده بێت به‌رگری له‌و خاکه بکات، که خزمه‌تی ده‌کات و خزمه‌تی کردووه. تکایه هه‌تا زووه بایه‌خ بده‌ن به ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیانی هه‌رێم و ئاوڕێک له باری ژیانیان بده‌نه‌وه، به تایبه‌تی به هێزی پێشمه‌رگه . تکایه کارێکی وا بکه‌ن هاووڵاتی هه‌ست به مه‌ترسییه‌کان بکات خۆی له‌و مه‌ترسییانه بێبه‌ری نه‌کات، ئه‌وه ئه‌رکی ده‌سه‌ڵاته، زۆر به‌ڕاشکاوی ده‌ڵێم؛ ئه‌و ڕۆژه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆرستییه‌که‌ی عه‌نکاوه ڕوویدا من به‌په‌له له ئه‌ڵمانیا ته‌له‌فونم بۆ هه‌ولێر کرد و ویستم شتێک زیتر ده‌رباره‌ی ئه‌و هه‌واڵه بپرسم، ئه‌وه‌ی قسه‌م له‌گه‌ڵ کرد گوتی ئه‌وه من له‌تۆ ئه‌و هه‌واڵه بزانم . باشه ئه‌وه‌چی ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌وه مانای ئه‌وه‌یه زۆرێک له خه‌ڵکی کوردستان هیچ باوه‌ڕیان به‌ڕاگه‌یاندن نه‌ماوه هێنده‌ی بڵێن مووچه هات مووچه نییه قه‌رزمان کرد، نه‌وت ده‌ڕوا. له‌سه‌رووی ئه‌وه‌ش مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی کورسی و شه‌ڕه ئه‌نجوومه‌ن . خه‌ڵکی بێتاقه‌ت کرد، کاتی ئه‌وه هاتووه بیر له‌و قۆناغه مه‌ترسیداره‌ی کوردستان بکرێته‌وه و، جارێکی دیکه چاو به په‌یوه‌ندیی نێوان هاووڵاتی و ده‌سه‌ڵات و کارکردنی ده‌سه‌ڵات به‌یاسا و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی بخشێندرێته‌وه .