، ئيستا پتر له 20 ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی به‌ره‌يه‌کی فراون و هێزێکی عه‌سکه‌ری زلهێزيان بۆ خۆيان درووستکرد بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی هه‌رهێزێکی ده‌ره‌کی ئه‌گه‌ر بخوازێت ده‌ست له عه‌رب و خاکی عه‌رب وه‌ربدات . بۆ ئه مه‌به‌سته‌ش بودجهيهکی زهبهلاحيان بۆ ئه‌و پڕۆژه سه‌ربازييه عه‌ره‌بيه ته‌رخان کرد خودی شانشينی عه‌ربه‌ی سعودی سه‌رکردايه‌تی ئه‌و هێزه ده‌کات . هه‌ڵبه‌ت ئه‌و هێزه‌ش هێزێکی عه‌ره‌بی سونه مه‌زهه‌به. وا پێناسه کراوه که ئاماده‌يه به‌رگری له هه‌ر بستێکی خاکی ( الوطن العربي ) دا بکات. به‌ڕای ئه‌وانيش کوردستان به‌شێکه له‌و ( الوطن العربي ) يه . که لای ئه‌وان ( شما العراق ) ی پێده‌ووترێت . ئيستا ئه‌و هێزه له ڕێگه‌ی هێزی ئاسمانيهوه به 172 فڕۆکه‌ی جه‌نگی سه‌رقاڵی هێرشکردنه بۆ سه‌ر هێزی حوسيه شيعه مه‌زهه‌به‌کانه له يه‌مه‌ن ئه‌وه جم‌و جۆڵه فڕۆکهوانيه ده‌ستپێکی ده‌ست به‌کار بوونی ئه‌و به‌ره سه‌ربازييه عهرهبييه . درووستبوونی ئه‌و هێزه هه‌وايه‌کی فێنکی به دڵی عه‌ره‌به شۆڤينيهکاندا هێنايه‌وه و هێشتا هيچ نه‌بووه ( مشعان جبوری و عه‌ره‌بی حهويجهو شه‌رگات و ناووچه دابڕاوه‌کان) کورد به‌و هێزه تههديد ده‌که‌ن . له‌ولاشه‌وه شيعه مه‌زهه‌به‌کان زۆر ده‌مێکه به‌ره‌يه‌کی فراوانيان له شيعه‌ی پێنج کيانی شيعه مه‌زهه‌ب پێکهێناوه له‌وانه دوانيان ده‌وڵه‌تن وه‌ک ئێران و عيراق ئيستا له‌دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌کانی عيراق به پاڵپشتی حه‌شدی شه‌عبی شيعه تکريتيان ئازاد کرد. له‌دوای ئه‌و پرۆسه‌يه ئيستا له سه‌روبه‌ندی ئه‌وه‌ن که بير لهبهرهيهکی عه‌ره‌بی عيراقی ده‌که‌نه‌وه بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی کورد‌و دهرکردنيان له ناووچه دابڕاوه‌کان. له‌و باره‌يه‌وه چه‌ند لايه‌نێکی سياسی عه‌ربی له‌به‌غدا ژێر به‌ژێر له خۆ ئاماده‌کردنن بۆ پێکهێنانی ئه‌و به‌ره عيراقيه عروبيه دژ به‌کورد . له‌و نێوهنهدهشدا نه ئه‌مريکا نه ڕۆژئاوا هيچ ڕێگريهکيان له پێک هێنانی ئه‌و دوو به‌ره‌يه نه‌بووه و . له هه‌مان کاتيشدا هه‌ردوو به‌ره‌ی زلهێزی شيعهو سونه‌ی عيراقيش کێشه‌کانی خۆيان بۆ چه‌ند کاتێک وه‌لا ناوه . زۆر به ووردی بۆ ده‌مکووت کردن و ده‌رکردنی کورد له ناووچه دابڕاوه‌کان موتهفيقن و پشتيوانی له‌و به‌ره عهربيه عيراقيه ده‌که‌ن. له‌وانه‌يه له ئهجنداشيان بێت که ئه‌و هه‌رێمه‌ش زۆر ته‌سک بکه‌نه‌وه‌و جارێکی ديکه‌ش ده‌ستوری عيراق هه‌موار بکه‌نه‌وه . ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئه‌مڕۆی کورد زۆر بچووک بکرێته‌وه و تهحجيم بکرێت تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی ياسايی محافظات ته‌سک بکرێته‌وه جۆرێک له حوکمی زاتی بده‌نه کورد وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌عس به کوردی دابوو . له هه‌مان کاتيشدا هه‌رچی په‌يوه‌نديه‌کانی ده‌ره‌وه‌ش هه‌يه هه‌موو به ياسا هه‌ڵوه‌شێننه‌وه واته کورد هه‌موو په‌يوه‌نديه‌کی ده‌بێت له ڕێگه‌ی به‌غداوه بێت و هيچ به‌رپرسێک بێ ئيزنی به‌غدا نه‌توانێ سه‌فه‌ر بۆ ده‌ره‌وه‌ی کوردستان بکات يا ئيمزای هيچ پرۆتۆکۆلێکی بازارگانی يا په‌روه‌رده‌يی يا زانستی بکات به ئيزنی به‌غدا . ئه‌وان ئيستا له‌سه‌ر ئه‌و خوانه‌دا کارده‌که‌ن، نه‌گبه‌تی ئێمه‌ش لهوهدايه ئه‌وه خه‌ريکه هه‌رچوارده‌ورمان ده‌گيرێ و دووژمن گه‌مارۆمان ده‌دات حزبه‌کانمان له موناقه‌شه‌ی بێزنطين ( مريشک له هێلکه‌يه يا هێلکه له مرێشکه ) ئه‌رێ تۆ بڵێی کورد ئه‌وه‌نده بێ ئاگا بێت و مه‌ڵبه‌ندێکی توێژينه‌وه‌ی ئه‌منی قه‌ومی نه‌بێت هووشياری بداته سه‌رانی کورد . که وه‌زعه‌که زۆر خراپه . ئه‌وه‌تا دووژمنانی کورد هێشتا يه‌که‌م هه‌نگاويان داعشه هه‌ڵخه‌ڵه‌تاوه‌کانی ئيسلاميان بۆ ههناردووين ئه‌گه‌ر ئه‌و خهڵهتاوانه شکان و هيچيان له‌گه‌ل حکوومه‌تی هه‌رێم بۆ نه‌کرا . ئه‌وه. به‌يانی خاوه‌ن داعشه‌کان خۆيان دێنه سه‌رکورد . به‌داخه‌وه سه‌رانی ئێمه وه‌ک مه‌حمودی بێ زه‌وال تازه به‌تازه هاتوون باسی له کورس و پله و پايه‌ی هه‌ڵه‌بجه ده‌که‌ن يا ئاخۆ کێ ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌رێم يا ئه‌نجوومه‌نی پاريزگا بۆ کێ بێ باسی له هێلی سورو و هێلی پورته‌قاڵی ده‌که‌ن . ڕق و کينه گه‌يشتۆته ئاستێک که‌س که‌س قبوڵ ناکات. نه له‌ناو خودی يه‌ک حزب يه‌کيان خۆشناوێ . يا له نێوان حزبه‌کان . ياله نێوان ئيداره‌ی هه‌رێم وايان له هاووڵاتيش له کردوه. هه‌موويان کردوونه‌ته دژ‌و ناحه‌زی به‌يه‌ک . پارتی دژی يه‌کيه‌تی يه‌کيه‌تی دژی پارتی و يه‌کيه‌تی دژی گۆڕان ئيسلامی دژی هه‌موويان چه‌په‌کان دژی هه‌موو ئيسلام کورد‌و حزبه عهلمانيهکان . ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌و هه‌موو دژه دژه‌و ناحه‌زی گێژاوه ( زوبعه) يه پێتان وانيه ماڵی کورد کاول ده‌کات . ڕاستيهک هه‌يه ده‌بێت هه‌موو خه‌ڵک چاک بيزانێت ئه‌و ده‌مه‌ی داعشه ئهصليهکان دێنه سه‌رمان هه‌رهه‌موو ئه‌و ململانێيه بێ بنهمايهمان بۆ ساف ده‌که‌نه‌وه ئه‌وسات مه‌گه‌ر ته‌نيا خوا بزانێت شۆڤينستانی فارس و عه‌رب و تورک به‌چ ده‌ردێکمان ده‌به‌ن . هه‌موومان ده‌زانين ئه‌و جيرانانهمان هه‌ر هه‌مان جيرانی دوێنن که نهيان ده‌هێشت سهربهرزکهينهوه ئه‌و جاره ئه‌گه‌ر به هه‌ر په‌ندێک داچووين که‌س باس له پيلان و ميلان له دژی کورد نه‌کات چونکه کورد خۆی ده‌بێته ئه‌و ماڵوێرانيه به هه‌موو دووبه‌ره‌کی سێبهرکیيه . ئه‌مريکا و ڕۆژئاوا ده‌ڵێن ئێمه بۆمان کردن به‌ڵام خۆتان نه‌بوون و گوناهی خۆتانه دهبيخۆن . تکايه وه‌ک کورد ده‌نگ هه‌ڵبڕن و قسه‌ی خێر بکه‌ن ئه‌و ئاينده ترسناکه له‌به‌ر چاو بگرن . کێشه‌که مه‌که‌نه کێ ده‌بێته سه‌رۆک ئه‌وه دووژمن خۆی بۆ دوا سيناريو کۆده‌کاته‌وه، هه‌موومان له ناو يه‌ک کهشتين ئيستا ئه‌گه‌ر نقووم بوو هه‌موو مان به‌يه‌که‌وه نقووم ده‌بين،