
ماوه‌ی پتر له دووساڵه ڕێکخراوی تيرۆرستی داعش بۆته جێگه‌ی باس و خواس ڕاگه‌ياندنه‌کانی دونياو به‌شێکی زۆری له ووڵاتانی ڕۆژ هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ووڵاته زلهێزه‌کانی به‌خۆيه‌وه سه‌رقاڵکردوه، تائيستا ئه‌وه‌ی زۆرترين باجی داوه له‌و شه‌ڕه نه‌گريسه له‌گه‌ل ئه‌و ڕێکخراوه دڕندهيهی داعش خه‌ڵکی شاره سونه نيشينهکانی ڕۆژئاوای عيراق و گه‌لی کوردستان به هه‌ردوو پارچه‌که‌ی باشور‌و ڕۆژئاوا، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی کورد ئه‌و شه‌ڕه‌ی به‌سردا سه‌پێندرا و ئيمکانياتێکی لوجستی ئه‌و تۆش نه‌بوو که به‌رامبه‌ر ئه‌و هێزه زه‌به‌لاحه پڕ له‌چه‌که تازه‌ی داعش به‌ڵام توانی به‌چه‌کێکی تهقليدی کۆن سه‌رکه‌ووتنی گه‌وره تۆمار بکات و نه‌هێڵێت ئه‌و ڕێکخراوه تيرۆرسته له کوردستان نزيک بێته‌وه، هه‌ر له ڕونگه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌ووتنه گه‌وره‌يه‌دا . که‌سايه‌تی سياسی (يوشکا فيشر) وه‌زيری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی ئهلمانياساڵێک له مه‌وبه‌ر له که‌ناڵه‌کانی ئه‌ڵمانيا ڕايگه‌ياند( که کورد ئيستا به‌چه‌کێکی کۆنی تهقليدی له شه‌ڕێکی سه‌ختی خوێناويدان له‌گه‌ل داعشێکی پڕ له چه‌کی تازه‌و سه‌رده‌م، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا تائيستا کورده‌کان توانيويانه پۆزی داعش بشکێنن . له‌ربه‌ر ئه‌وه له ئاينده ده‌بێت کورد به‌شێک بێت له هه‌ر بڕيارێکی سياسی و عه‌سکه‌ری که له ناووچهکهدا دژ به هێزی تيرۆر ده‌درێت و ناکرێت هيچ ههنگاوێکی شه‌ڕ له دژی تيرۆر هێزی پێشمه‌رگه‌ی تێدا فه‌راموش بکرێت) . ئيستا که بازنه‌ی ئاگری داعش له عيراق و سوريا فراوانتربوو ، زۆرێک له به‌رژه‌وه‌ندی ولاته زلهێزه‌کان که‌ووته مه‌ترسيه‌وه به‌ده‌ستی داعش به‌تايبه‌تی به‌رژه‌وه‌ندی روسيا له ناووچه‌که ، ئيستا له‌دوای دووساڵ وورچه سپيهکه له‌و بێدهنگيه هاته ده‌ره‌وه‌و هێزێکی ئاسمانی و ده‌ريايی ڕژانده که‌نار ده‌رياکانی قه‌زوين و ناوه‌ڕاست . که‌ووته جموجۆلی سه‌ربازی و هێرشکردنه سه‌ر بنکه‌و باره‌گاکانی داعش و لێدانی ئه‌و شاده‌ماره ئابوريهی داعش که ماوه‌ی دووساڵه درێژه به شه‌ڕه‌کانت ده‌دات به‌هه‌نارده‌کردنی نه‌وت بۆ تورکيا و ساغکردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته له‌وێ بۆ درێژه دان به کاره تيرۆرستيهکانی ، دياره ئه‌و گورزه گه‌وره‌يه‌ی ڕووسيا بۆ داعش تاڕاهدهيهکی زۆر مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر کوردستان دوورخسته‌وه و بواريکی فراوانی ڕه‌خساند که هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان ئه‌وانيش ده‌ستی خۆيان له داعش بوه‌شێنن و شه‌نگال له‌چنگ ئه‌و هێزه تيرۆرسته دڕنده‌يه ئازاد بکه‌ن . ئه‌و سه‌رکه‌ووتن و ده‌ست وهشاندنانهی هێزه ئاسمانی موشه‌که دوورهاوێژه‌کانی ڕووسيا له‌ناو خاکی سوريا و ڕێگه گرتن له دامه‌زراندنی ناووچهيهکی ئارام له‌لايه‌ن تورکيا حکوومه‌تی تورکيا زۆر ناڕهحهتکرد و وای له تورکيا کرد که چه‌ند جارێک هوشياری بداته حکوومه‌تی روسيا، به‌ڵام ئه‌و هوشياري دانی له‌گه‌ل ڕوسيا بێ هوده و هه‌رجاره‌ی ڕوسيا به جۆرێک له هه‌ڕه‌شه و گه‌ف وه‌ڵامی تورکيای دهدايهوه تا کار گه‌يشته ئه‌وه‌ی ڕووسيا په‌نابه‌رێته به به‌کار هێنانی تازه‌ترين چه‌کی ته‌کنه‌لوجيا و فڕۆکه‌يه‌کی ڕووسی جۆری سوخوی 24 بخاته خواره‌وه وه‌ک مه‌سجێک بۆ کۆتايهاتنی سه‌بری تورکيا به‌رامبه‌ر به هێرشه‌کانی ڕووسيا بۆ سه‌ر داعش و به‌رژه‌وه‌نديه ئابوريهکانی و سفرکردنی به‌رنامه و نه‌خشه‌ی حکوومه‌تی تورکی بۆ ناووچه‌که، که کوردستانيش به‌ده‌ر نه‌بوه له‌و نهخشهيه. ئيستا له‌دوای ئه‌و ڕووداوه و خستنه خواره‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه ڕوسيه . ناووچه‌که پێی نايه قۆناغێکی زۆر ترسناک و سه‌رهه‌ڵدانی هاوپهيمانيهتی سه‌ير و تهمتوماوی که هه‌رگيز ئه‌و جۆره هاپهيمانيهتيانه به‌و شێوه خێرايه له حيساباتی سياسی دا نه‌بوو، بۆ نموونه هاو په‌يمانی ئيسرائيل و روسيا و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنيان له تورکيا و داواکردنيان به‌دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێکی کوردی ئه‌ويش به‌به‌ستنه‌وه‌ی هه‌ردوو به‌شی کوردستانی باشور و ڕۆژئاوا و ڕێگگرتن له دامه‌زراندنی هيچ ناووچهيهکی ئارام له ناو خاکی سوريا هه‌روه‌ها به‌رپرچ دانه‌وه‌ی هه‌ر په‌لامارێکی سه‌ربازی به‌مه‌به‌ستی جياکردنه‌وه‌ی کۆبانی و عه‌فرين و ڕێگه‌نه‌دان به له‌شکری تورک به چوونه ناو خاکی سوريا، ئه‌مانه هه‌مووی کاردانه‌وه‌ی توند و سزای تونده بۆ حکوومه‌تی تورکيا، به‌ڕای من بنيامێن نهتانياهوی سه‌رۆک وه‌زيرانی ئيسرائيل له دوا سهردانهکهيدا به‌ر له سێ مانگ بۆ ڕووسيا مه‌له‌فێکی ئه‌منی گه‌وره‌ی دايه حکوومه‌تی ڕوسيا وکۆمهڵک پرسياریشی ڕووبه‌ڕووی فلاديمير پۆتين کرده‌وه گرنگترينيان ئه‌وه بوو که ( بۆ چی له‌کاتی داگيرکردنی شاری موصل و له‌چه‌ند شوێنێک له ليبيا ته‌نيا ديپلوماته تورکه‌کان ئازاد ده‌کرێن و به بهڕێزوه ڕه‌وانه‌ی وولاتی تورکيا ده‌کرێنه‌وه) لهوديدارهدا وه‌ک چاودێران ڕايانگهياندبوو فلاديمير پوتين له‌وه‌ڵامدا گووتبووی باوچاوهڕوان بين، دياره دوای یه‌و چاوهڕوانيه ئه‌وه ئاکامه‌که‌ی بوو که ئيستا ڕووسيا دهيدوورێتهوه و خۆی هێزێکی زه‌به‌لاحی به تازه‌ترين چه‌کی سه‌رده‌م ڕووی له ناووچه‌که کردوه و ده‌ستی داوه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌تورکيا و عيراق که ده‌بێت عيراقيش فه‌زای ئاسمانی بۆ واڵاکات بۆ لێدانی هێزه‌کانی داعش هه‌تا ئه‌گه‌ر له ناو شاری به‌غدا ش بێت،
ئيسرائيل و هاو پهيمانيهتی له‌گه‌ل ئه‌مريکا
تا ئيستا سه‌رۆکايه‌تی و حکوومه‌تی ئه‌مريکا هيچ هه‌ڵوێستێکی ڕوون و ئاشکرای سه‌باره‌ت به‌و له‌يه‌ک نزيک بوونه‌وه‌ی ئيسرائيل و ڕوسيا ڕانهگياندووه جگه‌له بانگه‌شه‌ی هێورکردنه‌وه و دان به‌خۆداگرتنی ڕووسيا و تورکيا له‌سه‌ر ئه‌و ههڵچونهيان . زۆرێک له سياسهتمداران پێيان وايه هه‌ڵوێستی ئه‌مريکا و سه‌رکردايه‌تی ناتۆ به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه‌کانی روسيا لاواز بوون جگه له‌وه‌ش له‌دوا سه‌ردانه‌که‌ی فرانسوا هولاند بۆ موسکۆ له کۆنگره ڕۆژنامهنووسيهکهی له‌گه‌ل پۆتين مه‌سه‌له‌ی نێوان تورکيا و ڕوسيا هێندهجێگهی بايه‌خ نه‌بوو وه‌هه‌مان سه‌ردانی ڕاوێژکاری ئه‌ڵمانيا خاتوو ئهنکيلا ميرکل بۆ پاريس له کۆنفراس پريسهکه ئه‌ويش هێنده له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته نه‌وه‌ستا ته‌نيا ئه‌وه‌نده‌ی گووت که نهدهبوايه تورکيا په‌له‌ی کردايه و هيوادارين رووسيا ئه‌و مهسهلهيه به‌شێوه‌يه‌کی هێمانه چاوهرسهر بکات، ئيستا له‌دوای ئه‌و زنجيره ڕوواداوانهی که لهناووچهکه ڕوويدا به‌تايبه‌تی له سوريا و سه‌رهه‌ڵدانی داعش و زۆرێک له ڕێکخراوی جۆراو جۆر تێوه‌گلانی تورکيا له‌ناو سورياو ناووچه به‌ناوه‌ی دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌و کێشانه له خۆی، تورکيا که‌ووتۆته قه‌يرانێکی سياسی گه‌وره‌و پێش ناچێت ووڵاته هاوپه‌يمانه‌کانی وه‌ک پێويست له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و کێشانه له تهکيا بوه‌ستن به‌تايبه‌تی تاوه‌کو ئيستاش هيچ يه‌ک له عه‌ره‌بی سعودی و قه‌ته‌ر هيچ هه‌ڵوێستێکی ئه‌وتۆيان له‌سه‌ر ڕووداو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی ڕوسيا نه‌بووه، وا پێده‌چێ له چه‌ند هه‌فته‌ی ئاينده ئه‌و قه‌يرانه پێ بنێته قۆناغێکی ترسناک و هاوپهيمانيهتيهکی تازه و چاوه‌ڕوانه‌کراو له ناووچهکهدا بێته ئاراوه، وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت که به‌شێکی ديکه‌ش له وولاتانی وه‌ک چين و کوريای باکوريش ئه‌وانيش بێنه سه‌رخه‌ت، سياسهتمداره ئه‌وروپيه‌کان پێيان وايه هه‌رچی زووه تورکيا ئه‌و کێشه‌يه به نه‌رمی و عه‌قڵێکی ديبولماسی گه‌وره چاره‌سه‌ر بکات و نه‌هێڵێت کێشه‌که له‌وه زياتر ته‌شه‌نه بکات گرنگترين هه‌نگاوی يه‌که‌م بۆ نياز پاکی چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و کێشه‌يه دانيشتن له‌گه‌ل ڕوسيا و بهشداريکردنێکی به‌هێز له لێدانی داعش و قه‌ربووکردنه‌وه‌ی ڕووسيا و خۆ دوورخستن له به‌رژه‌وه‌نديه‌کانی ڕوسيا له ناووچه‌که،
کورد چی بکات باشه ؟
ئيستا جێگه‌ی خۆيه‌تی بپرسين سه‌رکردايه‌تی سياسی کورد چی بکات باشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره له کوردستان دوور بخاته‌وه، به‌رله هه‌مووشتێک ده‌بێت سه‌رکردايه‌تی سياسی کورد بێ لايه‌نی خۆی له‌و مل ملانێ نێوده‌وڵه‌تيه ڕابگهيهنێ و نه‌چێته ژێرباری هيچ فشارێکی سياسی و ووڵاتانی ئيقليمی . چوکه هه‌ر کارێک له‌و جۆره ئاينده‌ی دهستکهووتهکانی گه‌لی کوردستان ده‌خه‌نه مه‌ترسيه‌وه، چاکترين شت بۆ حکوومه‌تی کوردستان ئه‌وه‌يه که به‌ردوام بێت له هاوکاريکردنی هاوپه‌يمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی هێزی تيرۆر و خۆ به‌دورگرتن له‌و قهيرانانهی که ئيستا هه‌ن له نێوان روسيا و تورکيا وه‌ئه‌گه‌ر هه‌ر قه‌يرانێکی ديکه ئه‌گه‌ر له ئاينده ڕووبدات، چونکه هێماکان ئه‌وه ده‌گه‌يه‌نن که گرژيهکی به‌هێز ناووچه‌که بگرێته‌وه‌و دواجار ئه‌و گرژيه به نيمچه شه‌ڕێکی سنوردار له ناووچه‌که‌و هه‌روه‌ها ئه‌و نيمچه شه‌ڕه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌يه که ببێته مايه‌ی هه‌رس هێنانی ئيتفاقيهی سايکس بيکو و جارێکی ديکه ناووچه‌که دابه‌ش بکرێته‌وه و ئه‌مجاره‌يان پشکی ڕوسياش له ناووچهکهدا زامن بکرێت ئه‌مجاره کورديش ئه‌و زووڵمه مێژووييهی له‌سه‌ر هه‌ڵسێ بگات به‌و ئاواته‌ی که سه‌دان ساڵه لێی بێ به‌ش بووه ئه‌ويش به‌و مه‌رجه‌ی بتوانێ به‌ڵانسی سياسی و پهيوندهيه ئيقليمی و نێهودهوڵهتيهکان ڕابگرێ و نه‌بێته به‌شێک و ته‌رف له‌و ململانێيهی نێوان ووڵاته ئيقليمی و زلهێزه‌کان و ته‌نيا سنوره‌کان و ناو ماڵی کورد بپارێزێ .