
ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی كوردستانی باشوور له‌سه‌خترین و ناله‌بارترین هه‌لومه‌رجدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن ژیانێكی مه‌مره مه‌ژی وكولهمهرگی پڕلهبی به‌شی وبی مافی و نه‌هامه‌تی. . ژیانێكی ناخۆش گوزه‌ران و بی خزمه‌تگوزاری ههرلهبی ئاو نه‌وت و غازوكارهبایی یه‌وه بیگره تادهگاتهبی مووچه‌یی وبی مه‌سكه‌نی و بی ده‌رمانی وهتد ئه‌مه با گرانی و بی كاری و هه‌ژاری و نه‌داری له‌ولاوه بوه‌ستێت ئه‌مه بانهبوونی ئازادی و پێشێلكردنی مافه‌كانی ئینسان وسته‌م و سهركوتكردنیش له‌ولاوه بوه‌ستێت هه‌روه‌ها كۆچی به‌لێشاوی لاوان و خێزان و خنكاندنیان له‌ده‌ریای ئیجه‌دا و نه‌مان و دیارنه‌مانیان له‌ڕی ی هاتونه‌هاتی سه‌فه‌ردا باله‌ولاوه بوه‌ستێت كهڕاكردنه لهدۆزهحێك كهپهَپی ی ده‌وترێت ژیان له‌كوردستان. هه‌روه‌ها خۆكوژی لاوان وڕهشهكوژی ژنانیش باله‌ولاوه بوه‌ستێت. له‌گه‌ڵ ههمووئهمانهشدا شه‌ڕی داعش‌یش هه‌یه كه‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌و ئینسانی زه‌حمه‌تكێشی كردۆته قووربانی هه‌روه‌ها شه‌ڕی ساردی نێوان حیزبه‌كانیش له‌سه‌ر پۆست و كورسی و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و سیاسی و شه‌خسی و بنه‌ماڵه‌یی و هتد بالهولاوهبوه ستێت ئه‌مانه‌و چه‌نده‌ها نه‌هامه‌تی و بی مافی تركهبوونهته مۆته‌كه به‌سه‌رژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی كوردستانه‌وه.
به‌داخه‌وه له‌ئاوا هه‌لومه‌رجێكدا كه‌خه‌ڵكی كوردستان تیایدا وه‌ك به‌شه‌ر ناژی و به‌هره‌مه‌ند نیه له‌سه‌ره‌تایترین و ئینسانیترین مافه‌كانی نوقوم بووه له‌ناو نه‌هامه‌تیدا به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌ڵی كه‌ناڵی ڕاگه‌یاندنه‌وه دهجوڵرێنن و دێن خه‌ڵكی كوردستان له‌شاشه‌ی كه‌ناڵه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌په‌ڕێنن ئه‌مه له‌بری ئه‌وه‌ی بێن خه‌ڵكی كوردستان ووشیاركهنهوه و ڕاپه‌ڕێنن كه‌من پێم وایه ڕێك له‌م هه‌لومه‌رجه دژوار‌و سه‌خته‌دا ئه‌رك و وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌ند ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵك ڕاپه‌ڕێنێت نه‌ك خه‌ڵك ههڵپهڕێنێت. . وه‌زیفه‌ی هونه‌رمه‌ند له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئه‌وه‌یه كه‌خه‌ڵك ووریاو ووشیاركاتهوه هان و جۆشی بدات بۆ خه‌باتی شارستانیانه و مه‌ده‌نیانه‌ی دوور له تووندوتیژی له‌پێناو به‌ده‌ست هێنان و دابینكردنی مافه ئینسانیه‌كانیاندا.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بێت هونه‌رمه‌ندان پێشڕه‌و پێشه‌نگ بن و له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خهڵكیدابن وبێنه مه‌یدان، نه‌ك خه‌ڵك بهههڵپهڕاندن مه‌ست بكه‌ن وههڵفریوێنن وهه‌موو ئه‌م نه‌هامه‌تیانه له‌بیری خه‌ڵكی كوردستان ببه‌نه‌وه به‌مه‌ش خزمه‌تێكی گه‌وره به‌ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها خزمه‌تیشه به‌مانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجه‌كه وه‌ك خۆی و قبووڵكردنی ئه‌و هه‌لومه‌رجه نائینسانیهیه من وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك له‌گه‌ڵ خۆشی و شادی یه‌كانی خهڵكیدام و پێم خۆشه‌و خه‌ونی گه‌وره‌ی منه كهئینسانهكان له‌خۆشی و شادی‌دا بژین كه‌ئه‌مه‌ش خه‌سڵه‌ت و غه‌ریزه و مافێكی ئینسانه‌كانه.
من قسه‌م له‌سه‌ر ئه‌مه نیه ودژی ئه‌مه نیم و له‌گه‌ڵ ئهمهدام قسه‌ی من له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خت و ناله‌باره‌ی ئه‌مڕۆدا كه‌خه‌ڵكی كوردستان تیایدا وه‌ك ئینسانی سه‌رده‌م ناژین و بی به‌شن له مافهئینسانیهكانیان و نههامتیهكانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه هه‌موو خۆش و شادی و ژیانی لێ سه‌ندوونه‌ته‌وه ئاخر ئێمه‌ی هونه‌رمه‌ند به چ ڕویه‌كه‌وه بێین ههڵیانپهڕێنین كه‌هه‌موو گیانیان پڕ ده‌ردوو زام وئازاری ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یه كهلهناخهوه بیمار‌و پڕگریانن كهسیماودهم وچاویان خهمباراویی ههلومهرجهكهیهوهتد من له‌گه‌ڵ هیواو ئومێد بهخشیندام به‌ئینسانه‌كان من ده‌زانم ژیان به‌رده‌وامه‌و ناوه‌ستێت وبۆخۆی هونه‌ریش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان به‌خشینه‌وه‌ی ژیان وهیواو ئومێد‌و ئیراده‌یه به‌ئینسانه‌كان به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ته‌نها بهههڵهپهڕاندن و ههڵفریودان و سه‌رمه‌ستكردنی خه‌ڵكی نابێت ئاشكرایه.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئه‌مڕۆ له‌كوردستاندا هه‌یه (كاره‌ساتی سروشتی) نیه به‌ڵكو (سیناریۆو دروستكراو) ی ده‌سه‌ڵاتداران و حیزبه‌كانیانن له‌كوردستان ولهعێراقدالهپێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیاندا من پێم وایه ته‌نیاو ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی ووشیاركردنه‌وه و ڕاپه‌ڕاندن و جۆشدان و هاندانی خه‌ڵكیه‌وه بۆ خه‌باتی جه‌ماوه‌ری به‌شێوازێكی مه‌ده‌نیانه‌و شارستانیانه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافهئینسانیهكانیاندا تۆ ده‌توانیت خه‌ون و هیواو ئومێد‌و ئیراده‌و ژیان وخۆشی وشادیهكان ببه‌خشیته‌وه به‌ئینسانه‌كان له‌كوردستان نه‌ك له‌ڕی ی هه‌ڵپه‌ڕاندن و شادی دروست كرا‌و هوهكهئهمهش هیواو ئومێد‌و ئیراده‌یه‌كی ساخته‌و فریوده‌رانه لای خه‌ڵكی دروست ده‌كات ئه‌مه‌ش بۆخۆی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنه نه‌ك هه‌ڵپه‌ڕاندن. .
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
