ئای هه‌ڵه‌بجه چه‌نده بازرگانی ده‌كرێت به‌ناوته‌وه**
من زۆر جار بابه‌تم له سه‌ر هه‌ڵه‌بجه نووسیوه ئه‌مجاره‌یان بابه‌ته‌كه‌م كورت وجیاواز ده‌نووسم.. ئه‌وی تری جێده‌هێڵم بۆ خوێنه‌ر كه‌خۆی خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی بۆ بكات.. . ئه‌مڕۆ هه‌ڵه‌بجه بازرگانیه‌كی نوی ی پێوه ده‌كری ئه‌ویش بازرگانی پۆست وه‌رگرتنه.. ئه‌و شهر ِهی ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵه‌بجه ده‌كرێت شه‌ڕی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه نیه بهڵكوشهڕی پۆست وبه‌رژه‌وه‌ندی وكورسی وه‌رگرتنه له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه.. له‌ڕابووردودا هه‌ڵه‌بجه گیری خواردبوو به‌ده‌ست حیزبێكه‌وه به‌ڵام بۆله‌مه‌ودوا ئیترگیر ده‌خوات به‌ده‌ست پێنج حیزبه‌وه.. ئیتر له‌م شاره‌دا هه‌ركه‌سی سه‌ربه‌م حیزبانه نه‌بی هیچ ماف و ئیمتیازاتێكی نابی.
. ئه‌مڕۆ به‌ناوی ئیستیحقاقاتی هه‌ڵبژاردنه‌وه دیسان تاوان وغه‌در لهههڵهبجهییهكان ده‌كرێت وبی به‌ش ده‌كرێن له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی شاره‌كه‌یان له25 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا یه‌ك ئه‌ندامی بی لایه‌ن وغه‌یره حیزبی تیادانیه ئیتر پێم ناڵێن كامه مافی خه‌ڵكی بی لایه‌ن و پسپۆڕوشاره‌زا؟!من پێم وایه ئه‌مه‌ش جۆرێكی نوی یه له‌سه‌ركوتكردنی خه‌ڵكی ههڵهبجهوجۆرێكی تره لهلهستهم وچه‌وساندنه‌وه ولی سه‌ندنه‌وه‌ی ئیراده له‌خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه. ئه‌وه خه‌ڵكی ههڵهبجهیهكهخۆی ده‌بی له‌ڕێگه‌ی كۆبوونه‌وه‌و هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌وه له‌گه‌ڕه‌كه‌كانی شاردا نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌ڵبژێرێت بۆبه‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی شار نه‌ك حیزبه‌كان نوێنه‌ری حیزبی خۆیان بسه‌پێنن.
بڕیاری به‌پارێزگاربوونی هه‌ڵه‌بجه هیچ ئاڵوگۆڕێكی جدی له ژیان و گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌دا ناكات.. . به‌ڵام خزمه‌تێكی گه‌وره ده‌كات به حیزبه‌كان هه‌رله‌به‌رئه‌مه‌ش بووحیزبهكان هه‌ڵه‌بجه‌یان كرده پارێزگا.. هه‌ڵه‌بجه بكرێته پایته‌ختی هه‌رێمیش لهكۆست وبی مافی و بی به‌شی زیاتر شتێكی پی نابی بۆخه‌ڵكی به‌ڵام دونیایه‌ك شتی پی ده‌بی بۆ خه‌ڵكی حیزبی.. كێشه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه كێشه‌ی به‌پارێزگاربوونی شاره‌كه‌یان نیه به‌ڵكو كێشه‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌یه كهباروگوزهرانی باش بكرێت.. وه‌ك ئینسانی سه‌رده‌م بژێت و به‌هره‌مه‌ندبێت لهههمووخزمهتگوزاریهكی مرۆیی به‌هره‌مه‌ندبێت له ئازادی ومافهمرۆییهكان.. وپهراوێزنهخرێت له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی بیركرنه‌وه و نه‌بوونی ئینتماو ته‌زكیه‌ی حیزبی و بابه‌تی حیزبی وسیاسه‌ت وه‌ك مۆته‌كه تێكه‌ڵ به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵك نه‌كرێت.. هه‌ڵه‌بجه ده‌یه‌وێت له‌سیمای كهلاوهییهوه ڕزگاربێت وببێته شارێكی مۆدرێنی جوان.. شاری خاڵی له‌چه‌ك و باره‌گای حیزبی.. پڕ له‌گوڵ و باخچه..
