له به‌رواری 19-2-2015ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلیمانی دانیشتنێكی نائاسایی ئه‌نجامدا من پێم وابوو مه‌به‌ست له وكۆبوونهوهیه قسه‌وباسكردن بی له‌هه‌لومه‌رجی گوزه‌رانی مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران كه‌ماوه‌ی سی مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتوه.. وماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان وبایكۆتكردنی ده‌وام گوتم ڕه‌نگه هاوپشتی خۆیان ده‌ربڕن بۆ مامۆستایان وفه‌رمانبه‌ران.. به‌ڵام ئه‌وی لهبهرنامهوبیریاندا نه‌بوو ئه‌و ههڵوێستهبوو.. دیسانلهناوئهنجومهندا شه‌ڕی پۆستیان كرده‌وه وشه‌ڕی ڕێكه‌وتنی سیاسیان كرده‌وه بی ئاگا له‌خه‌ڵكی.. كورد گوته‌نی (ئاش له‌خه‌یاڵی و ئاشه‌وان له خه‌یاڵی)
له‌هه‌مووی سه‌یر ترئهوهبوو ئه‌و دانیشتنه تایبه‌ت كرا به (ده‌ستگێڕه هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێشه‌كانی شار) وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م شاره هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بی ده‌سگێڕه‌كان نه‌بی ئه ودهستگێڕانهی كه بۆ په‌یداكردنی بژێوی خۆیان وخاوخێزانیان ئه‌و كاره‌یان هه‌ڵبژاردووه.. گه‌رئه‌و كارهنهبی ناتوانن ژیان بگوزه‌رێنن.. به‌تایبه‌تی له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خته ئابوریه‌ی كوردستاندا.. به‌داخه‌وه ئه‌نجومه‌نی پارێزگا ده‌یانه‌وێت فشار بۆ ئه‌م چینه زه‌حمه‌تكێشه‌ی كۆمه‌ڵگا بێنن و بی كارونان بڕاویان بكه‌ن ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه له سه‌ر شان و ده‌نگی ئه‌م دهسگێڕانه ئه‌و پۆست وكورسیانهیان وه‌ده‌ست هێنا وه.. له هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ڵبژاردندا زۆرێك له ئه‌ندامانی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه بۆ سواڵی ده‌نگ كردن ده‌چونه لای ئه ودهستگێڕانهو ده‌ستیان ده‌كرده ملیان و له‌گه‌ڵیان دا ده‌نیشتن و واده وبه‌ڵێنی قه‌به قه‌به‌یان پی ده‌دان.
ئه‌وه‌تا ئێستا له‌سایه‌ی ئه‌وانه‌وه گه‌یشتونه‌ته پۆست وكورسی ئێستا یه‌كه‌م هه‌نگاو و بڕیاری ئه‌وان هه‌وڵی نان بڕین وبی كار كردنی دهستگێڕهكانه.. فشارهێنانه بۆسهرخهڵكی هه‌ژارو زه‌حمه‌تكێش. ئافه‌رین ئه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڕاستی دڵسۆزی خه‌ڵكین و كار ده‌كه‌ن بۆ باشتركردنی ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی شار به‌ڕاستی خاوه‌نی واده‌و به‌ڵێنه‌كانی خۆتان بوون كهدابووتان به‌خه‌ڵكی به‌ڕاستی خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكین هه‌ر له یه‌كه‌م كار‌و ههنگاوتاندا ده‌ركه‌وت كه‌چه‌نده خزمه‌تگوزاری خه‌ڵكین.. . ئه‌ری ئێوه چیتان داوه له‌و دهسگێڕانه.. بۆ ناچن یه‌خه‌ی ئهوسهركردهو به‌رپرس و سه‌رمایه‌دارانه بگرن كه‌ژیانێكی سه‌خت و كوله‌مه‌رگی ومهمرهمهژیان بۆ خه‌ڵكی كوردستان و ده‌ستگێڕه‌كان خوڵقاندووه.. دونیایه زیادهڕۆیایان له‌م شاره‌دا ئه‌نجام داوه ودونیایه زه‌ویان داگیركردووه به پرۆژه‌كانیان ودونیایه بازرگانی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر قووتی خه‌ڵكی شاره‌وه ئه‌ری ئێوه بابه‌ت و كێشه‌ی ترتان نیه باسی لێوه بكه‌ن ده‌ستگێڕه‌كان نه‌بی.. . ئه‌و ده‌ستگێڕانه‌ی كه كوڕ‌و باوك و براو مێرده‌كانیان پێشمه‌رگه‌ن و به‌رگری له ئازادی و ژیانی خه‌ڵكی ده‌كه‌ن به ئازادی وژیانی ئێوه‌شه‌وه. ئێوه له‌سایه‌ی خوێن وقوربانیه‌كانی ئه‌و خه‌ڵكه هه‌ژارو زهحمهتكێشهوه یه ده‌توانن ئاوا له‌ناو ئه‌نجومه‌ندا ئازادانه به‌قات وبۆینباخهوه خۆتان باده‌ن وقسه‌ی زل بكه‌ن ئێوه یه‌ك زه‌ڕڕه هه‌ست ووویژدانتان هه‌بوایه باسی دهسگێڕهكانتان نه‌ده‌كرد به‌ڵام ئێوه باكتان نیه له ژیان وگوزه‌رانی خه‌ڵكی چونكه ئێوه نوێنه‌ری خه‌ڵكی نین به‌ڵكو نوێنه‌ری حیزبه‌كانتانن..