
دوای 27ساڵ دواجار مه‌ریه‌م به خانه‌وه‌داكه‌ی خۆی شادبوویه‌وه چیرۆكی مه‌ریه‌م زۆر ڕهههندوخوێندنهوهی هه‌یه من هه‌وڵ ده‌ده‌م له ڕووه ئینسانیهكهیهوه خوێندنه‌وه‌یه‌كی كورت بۆ چیرۆكی مریه‌م بكه‌م ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بۆ چیرۆكی عه‌لی و بۆ چیرۆكی ته‌یموور ڕزگاربووی ئه‌نفال كه خانه‌واده‌یه‌كی عه‌ره‌ب له‌بیابان گرتبویانه خۆیان ده‌گونجی مه‌ریه‌م 27ساڵه له‌نێو خانه‌واده‌ی خۆیدا نه‌ژیاوه به‌ڵام 27ساڵ خانه‌واده‌یه‌كی ئینسان دۆستی فارس په‌یوه‌ندیه‌كی قوڵی ئینسانیان له‌گه‌ڵدا هه‌بووه و كردوه ووه‌ك منداڵی خۆیان سه‌یریان كردووه وجیاوازیان نه‌كردووه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كهنهجیاوازی زمان نه‌جیاوازی نه‌ته‌وه نه‌جیاوازی ڕه‌گه‌زی نه‌جیاوازی مه‌زهه‌بی وئایدۆلۆجی ناتوانی ڕی له هه‌ستی سادقانه‌و قوڵی ئینسانی وپه‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌كان بگرێت ئه‌مه ڕێك ئه‌وه‌مان نیشان ده‌دات كه‌هه‌ستی ئینسانی پێش هه‌موو هه‌سته‌كانی تره‌و پێش زمان وڕهگهزوربهرگ وِهنگ ونه‌ته‌وه و ئایدۆلۆجیاو مه‌زهه‌به وهه‌ستی ئینسانی سهرچاوهوبنچینهی سه‌ره‌كی په‌یوه‌ندی نێوان مرۆڤه‌كانه.
گه‌ر به‌ووردی سه‌رنجی ئه‌و چركه‌ساته بده‌ین كهمهریهم به خانه‌واده ڕاسته‌قینه‌كه‌ی خۆی شادبوویه‌وه چ هه‌ستێكی قووڵ و گه‌رمی ئینسانیمان بینی له‌نێوان مه‌ریه‌م ودایك وخانه‌واده ڕاسته‌قینه‌كه‌یدا خۆی نمایش كردوههروهها هه‌مان هه‌ستی قووڵ وگه‌رمی ئینسانیمان بینی له‌نێوان مه‌ریه‌م وئهودایك و خانه‌واده فارسه‌ی كه27ساڵ مه‌ریه‌میان لهلابوودایكه ڕاسته‌قینه‌كه‌ی مه‌ریه‌م وخانه‌واده‌كه‌ی چه‌نده خۆشحاڵ و شادمان بوون به گه‌یشتنه‌وه بهكچهكهیان له‌هه‌مان كاتدا دایكه فارسهكهو خانه‌واده فارسه‌كه‌ش ئه وهنده خه‌مبارو ناخۆشحاڵ بوون بۆدابڕان و جیابوونهیان له مه‌ریه‌م وله‌هه‌مان كاتدازۆر خۆشحاڵ و شادمان بوون به رامبه‌ر به شادبوونه‌وه‌ی مه‌ریه‌م به‌دایك وخانه‌واده ڕاسته‌قینه‌كه‌ی ئه‌مه‌یه هه‌ستی گه‌وره‌و سادقانه ی ئینسانه‌كان كه‌هیچ هه‌ستێكی تر ناتوانێت زاڵ بێت به‌سه‌ریدا وكاڵی كاته‌وه ئه‌م هه‌ست وپه‌یوه‌ندیه ئینسانیهمان بینی له‌چركه‌ساتی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی مه‌ریه‌م به‌خانه‌واده ڕاسته‌قینه‌كه‌ی نه‌زمان نهبهرگ نه‌نه‌ته‌وه نه ئایدۆلۆجیا نه‌مه‌زهه‌ب نه‌یتوانی ڕێگربێت له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌سته گه‌وره‌دا نه‌یتوانی ڕه‌نگ بداته‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌سته گه‌وره ئینسانیه‌دا له‌چركه‌ساتی شادبوونه‌وه‌ی مه‌ریه‌م وعه‌لی به‌دایكیان وخانه‌واده‌كه‌یان ئه‌و شادی وخۆشیانه‌ی گوزارشتیان لی َكرا خۆشی وشادی فارسیانهو كوردیانه نه‌بوو بهڵكوخۆشی وشادی ئینسانیانه بووفرمێسك وگریان وهاواروخهمهكان فرمێسك وگریان وهاواروخهمی فارسیانه وكوردیانه نه‌بوو به‌ڵكوو فرمێسك وگریان وهاوارو خه‌می ئینسانیانه بووماچ وڕامووسانهكان وئامیزو باوه‌ش گرتنهوهكان بۆیه‌كتر نهفارسیانه بوون نهكوردیانه بوون بهڵكووئینسانیانه بوون.
هه‌روه‌ها له‌چیرۆكی عه‌لی و چركه ساتی شادبوونه‌وه‌ی به‌دایكی و خانه‌واده ڕاسته‌قینه‌كه‌ی هه‌مان هه‌ست و په‌یوه‌ندی گه‌وره‌ی ئینسانیمان بینی چیرۆكی عه‌لی و مه‌ریه‌م زۆر له‌یه‌ك ده‌چوون وزۆر له‌یه‌ك نزیك بوون تۆ ته‌ماشای ئه‌و هه‌سته گه‌وره ئینسانیه بكه‌ن تائیستاش عه‌لی ده‌سبه‌رداری خانه‌واده فارسه‌كه‌ی نه‌بووه وپه‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵیاندا هه‌رهه‌یه وهاتوچۆیان ده‌كات وهه‌روه‌ها خانه‌واده فارسه‌كه‌ش به‌هه‌مان شێوه تائێستا ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لیدا نه‌پچڕیوه ودڵنیاشم هه‌مان په‌یوه‌ندی له‌نێوان مه‌ریه‌م وخانه‌واده فارسهكهدا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌هه‌مووی گرنگتریش هه‌موو ئه‌و دایك وباوك وخانه‌واده هه‌ڵه‌بجه‌ییانه‌ی كه‌منداڵیان وونبووه له‌كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه مه‌ریه‌م وعه‌لی به‌مناڵی خۆیان ده‌زانن و په‌یوه‌ندیه‌كی ئینسانی جوانیان له‌نێوانیاندا دروست بووه به‌ڵی ئه‌گه‌ر هه‌ستی ته‌سكی ناسیۆنالیزمه‌كان وڕاسیزمهكان ئایدۆلۆجیاكان مه‌زهه‌به‌كان لهئینسانهكان گه‌ڕێن ئینسانه‌كان ئائه‌و جۆره په‌یوه‌ندیه ئینسانیه جوانه له‌نێوانیاندا ده‌بێت ئه‌وه هه‌ستی ته‌سكی ناسیۆنالیزم و ڕاسیزم وئایدۆلۆجیاو مه‌زهه‌به‌كانه ناهێڵن ئه‌م هه‌سته جوانه پڕ سۆز‌و خۆشهویستیهههبێت له نێوان ئینسانهكاندا وتهندروستانه خۆی نمایش بكات ئهوهئهوانن تۆی ڕق و قینه‌و بووغزودوژمنایهتی ده‌چێنن له دڵ و هزرو بیری ئینسانهكاندا له پێناوی ده‌سه‌ڵات وبه‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خۆیاندا ئینسانه‌كان به‌بی هیچ هۆیه‌ك ده‌كه‌نه دوژمن ودژی یه‌كتری به‌بیانووی جیایی زمان و ڕوگهزو ڕه‌نگ ونه‌ته‌وه و مه‌زهه‌ب و ئایدۆلۆجیا چیرۆكی عه‌لی و مه‌ریه‌م وتهیموورپێمان ده‌ڵێن كه به‌ملوێنه‌ها خانه‌واده‌ی ئینسان دۆست و شه‌ریف و ئازادیخوازی فارس و عه‌ره‌ب و توورك هه‌ن كه‌ئاوا مامه‌ڵه‌ی ئینسانیانه له‌گه‌ڵ ئێمه‌ی كورددا ده‌كه‌ن ئه‌م سی چیرۆكه پێمان ده‌ڵێن كه نابێت ئێمهتهڕو ووشك پێكه‌وه بسوتێنین وه‌ك یه‌ك بڕوانینه جه‌لادو قوربانی ویهكسانیان كه‌ین به‌یه‌ك ئه‌م چیرۆكانه پێمان ده‌ڵێن كه‌نابێت ده‌سه‌ڵاتداری سته‌م كار‌و تۆتالیتاروڕژێم و داروده‌سته‌كانی له‌گه‌ڵ هاوڵاتی سڤیلدا یه‌كسان كه‌ین به یه‌ك ووه‌ك یه‌ك سه‌یریان كه‌ین ئه‌م چیرۆكانه پێمان ده‌ڵێن ڕاسیزم شه‌رمه‌زاریه بۆئینسان.
