ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه مامۆستایانی كوردستان لهچهندشاروشارۆچكهیهكی كوردستان له‌به‌رابه‌ر نه‌دانی مووچه‌ی سی مانگ ده‌ستیان داوه‌ته خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی ده‌ربڕین.. به‌شێوه‌یه‌كی خۆڕسكانه و ناڕێكخراو دوور له‌ده‌ست تێوه‌ردان و ئیعازی حیزبی به‌ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسیۆنهوه مامۆستایان ئه‌مجاره جیاواز له جاره‌كانی تر زۆر زیندوانهو هوشیارانههاتونهته مه‌یدان وئه‌مجاره‌یان دروشمه‌كانیان.. قسه‌كانیان دژی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆنیشهودهركیان به‌وه كردووه ئه‌وه‌ته‌نها خۆیانن كهبهڕیزی یهككگرتوی خۆیان ده‌توانن ماف وداواكاریهكانیان به‌ده‌ست بێنن وجگه له‌خۆیان هیچ ڕێكخراو لایه‌نێكی ناوده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسێۆن ناتوانن ئه‌و ئامانجه‌یان بۆ بهێننه دی واقیع و ئه‌زمونیش ئه‌مه‌ی سه‌لماند..
ئهمرۆمامۆستایانی كوردستان زۆر زیندوو وبهئاگان به‌ڵام خاوه‌نی ڕێكخراوێكی مردوو وخهوتون ئه‌ویش یه‌كێنی مامۆستایانی كوردستانه. ته‌نها ئه‌وكاتانه ئه‌م ڕێكخراوه تۆزێك خه‌به‌ری ده‌بێته‌وه كهمامۆستایان دێنه سه‌رشه‌قام وده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رزده‌كه‌نه‌وه ئیتر ئه‌مانیش ده‌رده‌كه‌ون ولهشهرمانا به‌په‌له كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ن وبهیاننامهیهكی شه‌رمنانه ده‌رده‌كه‌ن ئه‌ویش دوای ڕاوه‌رگرتن وڕه‌زامه‌ندی حیزبه‌كانیان ئیتر دوای ئه‌وه ده‌چنه‌وه سووڕی متبوون و ده‌خه‌ونه‌وه و دیارنامێننهوه.. بۆیه ئه‌مڕۆ له هه‌مووكات پێویست تره كه‌مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوێكی سهربهخۆو ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان پێك بهێنن و دروست بكه‌ن چونكه ئه‌م ڕێكخراوه‌ی ئێستا ڕێكخراوی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان نیه به‌ڵكو ڕێكخراوێكی حیزبیه وكاربۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ڕه‌زامه‌ندی حیزبه‌كان ده‌كات نه‌ك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی و ماف و داواكاریه‌كانی مامۆستایان.
ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه‌مامۆستایانی كوردستان ڕێكخراوبن و ڕیزه‌كانی خۆیان ڕێكخه‌ن له ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆدا و نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ڵبژێرن له ڕێكخراوێكی نوی دا وڕیزه‌كانی خۆیان جیاكه‌نه‌وه لهوڕێكخراوه حیزبیه كه‌وه‌ك بار‌و مۆتهكهوایه به‌سه‌ر مامۆستایانه‌وه ئیتر بۆله‌مه‌ودوا نابێت مامۆستایانی كوردستان فریوی ئه‌م ڕێكخراوه بخۆن به‌ده‌سه‌ڵات وئۆپۆسزێۆنهیهوه كهكهسیان نوێنه‌ری مامۆستایان نین به‌ڵكو نوێنه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی و حیزبه‌كانیانن ئه‌مانه كۆیله و دیلی حیزبه‌كانیانن نابێت ئیتر مامۆستایان ڕی بده‌ن به‌مانه كه‌ده‌ست وه‌رده‌نه كاروباری مامۆستایان وسواری شه‌پۆلی ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندنهكانیان ببن و خۆیان بكه‌نه ده‌م ڕاست و نوێنه‌ریان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی و پۆست و حیزبهكانیاندا چه‌ندین ساڵه مامۆستایانی كوردستان باجی نه‌بوونی ڕێكخراوێكی سه‌ربه‌خۆ ده‌ده‌ن.
