
*من هاوڵاتیه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاسایی كه‌دێته سه‌رشه‌قام وخۆپیشاندان ده‌كات و داوای خزمه‌تگوزاری وخۆشگوزه‌رانی ده‌كات پی ڕووناكبیرترو گه‌وره‌تره له‌و جۆره به‌ناو ڕوناكبیرانه كهبیرو خه‌ونی خه‌ڵكی تاریك ده‌كه‌ن هه‌موو ئیراده‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕان و خۆشگوزه‌رانی وئومێد به‌ژیانێكی باشتر له‌خه‌ڵك ده‌سێننه‌وه‌و ده‌یبه‌خشنه سه‌ركرده‌و حیزبه‌كان*
له‌م هه‌لومه‌رجه سه‌خت و ناله‌باره‌ی كه‌خه‌ڵكی كوردستانی تیادا ده‌ژی و له‌م هه‌لومه‌رجه پڕقه‌یران و ئاڵۆزه‌ی كوردستاندابهداخهوه ئه‌و چینه‌ی كه‌ناوی خۆی ناوه نووسه‌رو ڕوناكبیروخۆی بهنوخبهدهزانێت پشتی له‌خه‌ڵكی به‌شمه‌ینه‌ت كردووهولهگهڵ ئازاری ئه‌و خه‌ڵكه‌دا ناژی و موعاناتی ئه‌وخه‌ڵكه ناخوێنێته‌وه به‌لایه‌وه گرنگ نیهئهوخهڵكه چۆن ده‌ژی وچی لی دێت بهداخهوهلهبری ئه‌وه‌ی ڕووناكبیر له‌به‌ره‌ی خه‌ڵكدا بێت و خه‌ڵك ووشیار كاته‌وه و ڕۆڵی رشۆشنگهری وعهقلانی هه‌بێت وله‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ناڕهزایهتیاكانی خه‌ڵكدا بێت و پێشڕه‌و پێشه‌نگ بێت و به‌دوای خواست و داواكاری و مافه‌كانی خهڵكیهوهبێت و به‌رگریكاری مافه‌كانیان بێت له‌پێناو ژیان ودونیایهكی باشتردا خه‌بات بكات وتێبكۆشێت كه‌من پێم وایه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕووناكبیره به‌داخه‌وه به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌و خۆ زۆر به‌ی هه‌ره‌زۆریان چونه‌ته ناو به‌ره وڕیزی حیزبه‌كانه‌وه وخۆیان خستۆته ناو ئه‌و ململانیه سیاسی و شهڕهپۆستهی حیزبه‌كانه‌وه به‌تایبه‌تی پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم خۆیان بهوبابهتانهوه سه‌رقاڵكردووه ودابه‌ش بوون به‌سه‌ر حیزبه‌كاندا و هه‌ریه‌كه‌یان بوونه‌ته ووتهبێژوقسهكهرو ڕاوێژكاری ئه‌و حیزبانه وبه‌رگری له‌سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی وپرۆژهو بڕیاره‌كانیان ده‌كه‌ن خۆیان خستۆته ناو ئه‌و ململانێیه‌وه كه‌من پێم وایه ئه‌مه ئه‌ركی سه‌ره‌كی ڕووناكبیر نیه به‌ڵكو ئه‌ركی كادیره حیزبیهكانه ئه‌م جۆره ڕووناكبیرانه به‌م هه‌ڵوێستانه‌یان خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن وخه‌ڵك ده‌خه‌ڵه‌تێنن و هیواو ئومێدی ساخته لای خه‌ڵك دروست ده‌كه‌ن به‌رامبه‌ر به‌حیزبه‌كان وههوادارپهیدا ده‌كه‌ن بۆ حیزبه‌كان و سه‌ركرده‌و به‌رپرسه‌كان ده‌كه‌نه كاریزما‌و سۆپه‌رمان لای خۆیان وخه‌ڵكی.
من هاوڵاتیه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاسایی كه‌دێته سه‌رشه‌قام وخۆپیشاندان ده‌كات و داوای خزمه‌تگوزاری وخۆشگوزه‌رانی ده‌كات پی ڕووناكبیرترو گه‌وره‌تره له‌و جۆره به‌ناو ڕوناكبیرانه كهبیررو خه‌ونی خه‌ڵكی تاریك ده‌كه‌ن هه‌موو ئیراده‌یه‌كی چاكسازی و گۆڕان و خۆشگوزه‌رانی وئومێد به‌ژیانێكی باشترلهخهڵك ده‌سێننه‌وه‌و ده‌یبه‌خشنه سه‌ركرده‌و حیزبه‌كان وههمووهیواوئومێدێك به‌ژیانێكی باشتر له‌دڵ وهزری خه‌ڵكیدا ده‌كوژن ئهمانهخۆیان هیچ هیواو ئومێدێكیان به‌ئیراده‌ی ئینسانه‌كان نه‌ماوه بۆشۆڕش بۆگۆڕان وبۆژیانێكی باشترههربۆیه ئه‌و تۆی بی ئومیدیهش لای خه‌ڵكی ده‌چێنن ئه‌م جۆره ڕووناكبیرانه بوونه‌ته پاشكۆ ی ده‌سه‌ڵات وئۆپۆزیسێۆن وحیزبه‌كان و سه‌ربه‌خۆی خۆیان له‌ده‌ست داوه هه‌ربۆیه من پێم وایه ئه‌م ڕووناكبیرانه تاریك بینن به‌داخه‌وه هه‌ندی خه‌ڵكی بوونه‌ته شوێنكه‌وته‌و ده‌روێشی ئه‌م بهناوڕوناكبیرانه هه‌رچی ئه‌مان بینووسن وبڵاوی بكه‌نه‌وه كوێرانه‌و بی بیركردنه‌وه ملی ڕه‌زامه‌ندی بۆدهلهقێنن و به‌مه‌نتیقی ده‌زانن زۆر جار ئه‌و جۆره له‌خه‌ڵكه له گفتوگۆكانیاندا هه‌ندی ووته‌ی ئه‌م جۆره ڕووناكبیرانه ده‌هێننه‌وه وكه‌وتۆته سه‌رزاریان.
جۆرێكی تر لهڕوناكبیری ترهه‌یه ئه‌م جۆره‌ش له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كوردستاندا هه‌رخه‌ریكی لێكۆڵینه‌وه وشیكاری وڕه‌خنه‌گرتن له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌كاندا له‌به‌رنامه‌و ته‌وه‌ری تهلهفیزیۆنهكاندا ئه‌م جۆره‌ش بی ئاگا له واقیعی كۆمه‌ڵگا وه‌ك ته‌ماشاكه‌ر ده‌ڕواننه ڕوداو واقیع و كێشه‌كانی خه‌ڵك ودووره په‌رێز له‌خه‌ڵك هیچ دهخاڵهتێك ناكه‌ن له ژیانی كۆمهڵگاو له‌په‌نجه‌ره‌وه سه‌یری خه‌ڵكی وكۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن به‌دوای ماف وداواكاریه‌كانی خه‌ڵكیه‌وه نین ئه‌مانه به‌س قسه‌ی بی كرداردهكهن من پێم وانیه ته‌نیا ئه‌ركی ڕووناكبیر هه‌ر لێكۆڵینه‌وه و شیكاركردن وتهفسیركردن و ڕه‌خنه‌گرتن بێت ولهسهرزهوی واقیعه كۆمهڵایهتیهكهدا به‌كردار ڕۆڵ وهه‌ڵوێستی مرۆیانه‌ی نه‌بێت ودابڕاوبن وگۆشهگیربن له‌خه‌ڵكی وكۆمه‌ڵگا به‌داخه‌وه ئه‌م دووجۆره لهڕووناكبیران كه‌باسم كردن ڕۆڵ و وه‌زیفه‌ی ڕوناكبیریان تێكداوه وبه‌لاڕێدا بردووه هیچ كام له ووێناوپێناسانهی بیرمه‌ندان وفه‌یله‌سوفه‌كان بۆ روناكبیریان كردوه له‌ماندا ووجودی نیه وئه‌مان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وێنا‌و پێناسهنهدان.
