ناوچه‌که دابه‌شبوه به‌سه‌ر ئه‌مه‌ریکای سونه و شیعه‌ی ڕوسیا، واتا ده‌رچوه له سونه و شیعه‌ی ناوچه‌که، واههستیاربوه ئاساننیه کورد خۆی بێلایه‌ن بگرێ نه‌چێته هیچ به‌ره‌یه‌که‌وه،
هه‌رچه‌نده تائێستا سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد خۆی دوور و بێلایه‌ن گرتوه، به‌ڵام گه‌ر کێشهکهبهردهوام بێ بۆ چه‌ند ساڵێکی‌تر ئه‌وه پێده‌چێ کورد خۆیی یه‌ک لایی بکاته‌وه و بچێتهبهرهی ئه‌مه‌ریکای سونه‌وه، وه‌من پێم وایه کورد زیاتر به‌رژه‌وه‌ندی و ئاره‌زویی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕۆژئاوایه، بۆ ئه‌ومه‌به‌سته سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان و ههموپارته سیاسیه‌کان ده‌بێ زۆر ژیرانه‌و وردبینانه و دووربینانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ڕه‌وشه‌که و ناوچه‌که‌دا بکه‌ن، گه‌رنا له گه‌مه‌ی شه‌تره‌نجی دووپاڵه‌وانی ناوچه‌که کشمهلیکمان پێده‌که‌ن،
چۆنیه‌تی خۆپاراستنمان له‌م گه‌مه مه‌ترسیداره، خۆڕێکخستن و خۆپڕچه‌ککردن، یه‌ک گوتاری، و یه‌ک هه‌ڵوێستی، وه له هه‌موی گریگتر دابه‌ش نه‌بون به‌سه‌ردووبه‌ره‌دا،
کورد مێژویه‌کی تاڵی له ڕابردویی خۆیدا جێ هێشتوه چونکه له هه‌مو شۆرشه‌کاندا پشتیان به‌وڵاته زڵهێزه‌کان و وڵاتانی ناوچه‌که به‌ستبو، به‌ڵام ئێستا جیهان گۆڕاوه گهرئێمهی کورد خۆمان له‌گه‌ڵیدا بگۆڕین بگونجێنین بێدهچێ ئاینده‌ێکی باش چاوه‌ڕوانمان بکات و ڕزگاری یه‌ک جاره‌کی و کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ چاوه‌ڕوانمان بکات، وه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وانه‌ی ئاماژه‌م بۆکرد، ئه‌وه ته‌ڕو وشک پێکه‌وه ده‌سوتێنین، ئه‌وه‌ی ئێستا به‌خوێنی لاوهکنمان به‌ده‌ست هاتون ئه‌وه‌ش وه‌ک سه‌ربازی گه‌مه‌ی شهترهجنهکه ده‌بێته سه‌ربازی ون :