بەبۆنەی ۲۷ ساڵەی یادی ئەنفالەوە .
ئەمڕۆگەلی کوردستان لەبەردەم شەڕێکی سەختی ھێزی دژه مرۆڤایهتیدایە، کە ئامانجیان ھەمان ستراتیژی ئەنجامدەرانی پرۆسەی ئەنفال و جینۆسایدکردنی گەلی کوردستانە.ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە شنگال لەلایەن داعشەوە ئەنجامدران، رفاندنی کچەکانمان، ژنه‌کانمان هاوسه‌رو دایکانمان، ھاوشێوەی بێسەروشوێنکردنی ھەزاران ژن و منداڵی گەرمیان وگۆڕە بەکۆمەڵەکانی سەردەمی ئەنفالن هه‌مان بیر‌و بۆچون وهه‌مان ڕایه‌ت وهه‌مان ئاڵان هه‌مان نوسراو‌و هه‌مان کتاب.له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو کارهساتو قوڕبه‌سه‌ری و نه‌هامه‌تی بێبودجه‌یی و بێموچه‌یی هێشتا گه‌له‌که‌مان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان، له به‌رگری و پێشڕه‌ویدان .
به‌ڵام ده‌بێ لێره‌وه زۆر وریابین و ووردبین و دووربینبین ئێستا وڵاته‌که‌مان و گه‌له‌که‌مان،
رووبەڕووی کۆمەڵێک تەنگژەی دیکەی سیاسی و ئابووری بۆتەوە، ئەمانە دەمانخاته بەردەم بەرپرسیارێتی گەورەوە، چۆن دەتوانرێت بەسەر ئەو کێشەو گرفتانەدا زاڵ بین و بگەینە قۆناغی دڵنیایی، کە جارێکی دیکە رووبەڕووی جینۆسایدوکۆمهڵ کوژی‌و کاره‌ساتی گه‌وره نه‌بینه‌وه.بۆئه‌ومه‌به‌سته تەنیا لەکاتێکدا دەتوانین دڵنیابین لە سەرکەوتن لە رووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان کە خاوەنی دامودزگا دامەزراوەی تۆکمەی حوکمڕانی ته‌ندروست وئەمنی و ئاسایش و پێشمه‌رگه و که خه‌ڵک خاوه‌ندارێتی بکات.
کە ئێستا حزبه سیاسیه‌کانی کوردستان لەبەردەم بەرپرسیارێتی گەورەدان وبۆ ئەگەرەکانی درێژەکێشانی کێشەو قەیرانەکان، وه‌ده‌بێ ئامادەکاریی بکرێ بۆچۆنێتی مامه‌ڵه‌کردن وخۆسازدانی دوای داعش.وه‌ده‌بێ زۆر وریابن له دروست بونی هه‌رهێزێک که‌له‌ده‌ره‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانبێ و وهبهتاییبهتی حه‌شدی شه‌عبی چونکه ئه‌وهێزانه ناووناوڕهوهکیان شاراوه‌ن.
پێویسته پرسیار له خۆمان بکه‌ی ئەو قوربانی و خوێنڕشتن و فیداکاریانە چی دەبن؟، ئەنفال و ھەڵەبجە و شنگال بەکوێمان دەگەیەنن؟.چی دەستکەوتێک بۆ کورد دەبێتە قەرەبووی ئەو قوربانیانە؟.چۆن دڵنیابین لەوەی ئەنفال و شنگالێکی تر روو نادەنەوە.؟ ئەمە تەنھا بە خۆزگە خواستن وحه‌زو ئومێدکردن بەدی نایات.پێویستمان بە خوێندنەوەی وردی ئەگەر و پێشھاتەکانە، پێویستمان بە یەکڕیزی ناو ماڵی کوردی و دەستەبەری پێکەوەییە لە ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی ئەم قۆناغە، دەبێت دەزگا حوکمڕانی و ئەمنی و سەربازییەکانمان بە دامەزراوەیی بکەین، پێویستمان بە ھێزێکی یەکگرتووی مەشقپێکراوی پڕچەک ھەیە ئه‌ویش هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستانه .
ئەمڕۆ ۲۷ ساڵ بەسەر تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا تێدەپەڕێت، کە رژێمی بەعسی پێشوو دژ بە گەلی کورد بە چەند قۆناغێک ئەنجامیداو ۱۸۲ هەزار کەسی شەهیدکردو بوه هۆی وێران كردنی نزیكه‌ی (٤)هه‌زار گوند‌و، (٤)قه‌زا، (۳۰) ناحیه، ( ۳۱۰۰)مزگه‌وت و (۱۰۰)كڵێسا، لەڕوی ئاکەڵدارییەوە بوه هۆی به‌تاڵان بردنی (۲)ملیۆن سه‌ر مه‌ڕو ماڵات و ئاژه‌ڵ.
ئه‌نفال جگه له‌و زیانانه‌ی سه‌ره‌وه كاره‌ساتێكی ژینگه‌یی ئایكۆلۆژی گه‌وره بو كه بوه هۆی شێواندنی رواڵه‌تی ئاژەڵداری و روهكی ناوچه‌كه‌و بوه هۆی له‌ناوبردنی روبه‌رێكی فراوان له باخ و ره‌زو چه‌م و چنار كه هاوسه‌نگی ژینگه لاسه‌نگ ده‌كات.
هه‌روه‌ك ( د.كهنداڵ نزان) ده‌رباره‌ی شاڵاوه‌كانی ئه‌نفال ده‌نوسێ (له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالدا بنه‌ماكانی ژیان له‌كوردستان ههڵتهكێنران، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هستریا شێتانه‌ی جینۆسایدی كورد كۆتایی هات (۹۰%) ی گونده‌كانی كوردستان و زیاتر له (۲۰) شار‌و شارۆچكه له‌سه‌ر نه‌خشه سڕانه‌وه، ناوچه گوندنشینه‌كان به (۱۵) ملیۆن مین مینڕێژكران، به‌م جۆره‌ش چالاكی كشتوكاڵی له ناوچانه‌دا كارێكی ئه‌سته‌م بو (۱، ۵) ملیۆن كوردی گوندنشین بۆ ئۆردوگا زۆره ملێكان گوێزرانه‌وه، نزیكه‌ی (۱۰%) ی كوردی دانیشتوانی عێراق له نێوبران.