بارزانی ئه‌وسه‌رۆکه بێوڵاتهیه که وه‌ک هه‌مو سه‌رکرده‌کانی تری وڵاتان پێشوازی لێده‌کرێ و
گوێیی لێدهگیرێو ئاڵای کوردستان هاوشانی ئاڵای ئه‌مه‌ریکا به‌رزه‌فڕه بێ‌شک ئه‌مه شتێکی نوێیه بۆکورد جێی دڵ خۆشییه و ده‌ستکه‌وته .
بێگومان گهربهراوتی بکه‌ین له گه‌ڵ حه‌فتاکان و هه‌شتاکان جیاوازیان زۆر زۆر چونکه له‌وسه‌رده‌مه وه‌بیری زۆرمانه که ڕادیۆیی مۆنتکارلۆ بیگوتبا (موتمردین اکراد ) کورد زۆر دڵی پێخۆش ده‌بو د هیانگوت ناوی کوردی هێنا، ئه‌و مه‌له‌فانه‌ی که‌بارزانی و شاندی یاوه‌ری له کۆشکی سپی باسی لێوه‌ده‌که‌ن هه‌مویان زۆر گرینگ و ههستیاربون به‌بایه‌خه‌وه گوێ بۆ به‌ڕێزیان و شانده‌که‌ی ده‌گیرا ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی سه‌نگی کورد و پێشمه‌رگه‌و سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورده وه‌ک له میدیاکانی ئه‌مه‌ریکاوه زانراوه مه‌سعود بارزانی وه‌ک فه‌رمانده‌ی به‌ره‌ی جه‌نگ و پێشمه‌رگه ناوزه‌نگ کراوه .
به‌ڕێزیان ئاماژه‌یان پێ‌کرد که یەکپارچەیی خاکی عێراق ئارەزوومەندانەیە و بەزۆری نابێ.
پێكەوەژیان لە عێراق و پاراستنی یەكێتیی و یەکپارچەیی خاكی عێراق ئارەزومەندانەیە، نەك بە زۆر و ناچاری، بۆیە مافی هەموو پێكهاتەیەكە دەوڵەتی هەبێت و بوون بە دەوڵەت خەون نییە، بەڵكو مافی رەوای هەموو پێكهاتەیەكە لە پێكهاتەكانی عێراق، ئەوانەشی دەوڵەت بوون بە خەون دەزانن بێ‌ئاگان لە مێژووی ناوچەكەو تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لەبەرچاودەگرن و کەسی دیکە نابینن، به‌ڕێزیان له ئه‌مه‌ریکا ئه‌وه‌ی دوپاتکرده‌وه، وهپشگیری ته‌واوی لێده‌کرێ، به‌ڵام وه‌ک کورد پێویستمان به‌کاته وه خۆڕێک خستنه‌وه‌ی ناوماڵی کوردی .
یه‌که‌م . باسی پڕچه‌ک کردنی پێشمه‌رگه‌و شه‌ڕی موسڵ دوایی شه‌ڕی داعش، ئایندهی هه‌رێم.
دووه‌م. په‌یوه‌ندی درێژخایه‌ن ستراتیژی هاوبه‌ش و پێکه‌وه کارکردن بۆعێراقێکی فیدراڵ .
سێیه‌م . ئه‌وه‌ی باسی لێوه‌ده‌کرێ ده‌وڵه‌تی کوردی سه‌ربه‌خۆیی، هه‌رچه‌نده به‌بۆچونی من له‌م سه‌رده‌مه‌دا زۆر گران له‌سه‌ر کورد ده‌که‌وێ چونکه ناوچه‌که به‌رگه‌ی کێشه‌ی زیاتر ناگرێ،
به‌ڵام گه‌ربێتو باسی کۆنفیدراڵی بکرێ باشتره، وه بۆ ئاینده‌ێکی نزیک دیاره شیعه و سونه خۆیان عێراق دابه‌شده‌که‌ن و ئه‌وسا ئێمه‌ی کوردیش ئه‌وان بۆ خۆیان ده‌مانکه‌ن به‌ده‌وڵه‌ت و که‌س گله‌ییمان لێ‌ناکات و ناڵێن کورد عێراق پارچه‌پارچه ده‌کات به‌ڵام عه‌ره‌ب ده‌توانن پارچه پارچه‌ی بکه‌ن و که‌س ناڵێ بۆچی واده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه بۆ ئێمه خۆمان یه‌ک خهیین
بۆئه‌و هه‌له‌ی والهپێشمانه ماڵی خۆمان توند‌و تۆڵکهین هێزی پێشمه‌رگه پڕچه‌ک که‌ین مه‌شق و ڕاهێنان بکرێن بۆ پاراستنی سنوری کوردستانی سه‌ربه‌خۆ :